دەوڵەتی تورك رووی خۆی ئاشكرا دەكات!!
جارێكی تر دەوڵەتی داگیركەری تورك بەسەدان تەیارەی شەڕكەر و تەیارەی بێ مرۆڤ و سیخوری چەندین ناوچەی كوردستانی هەر لەشەنگاڵەوە بگرە تا مەخمور و دێرك و چیاكانی كوردستانی بەئاگر و ئاسن كردە ئامانج ...
جارێكی تر دەوڵەتی داگیركەری تورك بەسەدان تەیارەی شەڕكەر و تەیارەی بێ مرۆڤ و سیخوری چەندین ناوچەی كوردستانی هەر لەشەنگاڵەوە بگرە تا مەخمور و دێرك و چیاكانی كوردستانی بەئاگر و ئاسن كردە ئامانج ...
جارێكی تر دەوڵەتی داگیركەری تورك بەسەدان تەیارەی شەڕكەر و تەیارەی بێ مرۆڤ و سیخوری چەندین ناوچەی كوردستانی هەر لەشەنگاڵەوە بگرە تا مەخمور و دێرك و چیاكانی كوردستانی بەئاگر و ئاسن كردە ئامانج و زەرەر و زیانێكی زۆری گەیاندە خەڵك و رەز و باخ و ماڵ و مۆڵك و خاكی گەلەكەمان. ئەو هێرشانەشی بەبێ سڵكردنەوە لەهەموو یاسا و رێسا جیهانی و مرۆڤییەكان ئەنجامدەدا و بەئاشكراش سەرۆك ئەركانی گشتی و بەرپرسی دەزگای ئیستخباراتی دەوڵەتی تورك لەراگەیاندنەكانەوە وەكو ئەوەی كە كارێكی باشیان كردووە و بەشانازییەوە باسی هێرشانەكانیان بۆ سەر گەلی كوردستان و دەستكەوتەكانی دەكەن و پشت ئەستورن بە برگەی ٥١ی پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان گوایا ئەو مافەی داوەتە توركیا هێرشێكی وەها بكاتە سەر خاك و گەلێكی تر. بەڵام بەداخەوە نەتەوە یەكگرتووەكان خۆیانیان وەها لەئاست ئەو دەستدرێژیانەی دەوڵەتی تورك كەڕ و كوێر و ڵاڵ كردوون، مێش مێوانیان نییە.
نزیكەی ١٠ رۆژ پێش ئێستا لەرۆژئاوای كوردستان بەهەمانشێوە هانی گروپە چەتەكانی داعشیاندا كە لەناو زینداندا راپەڕن و دەست بەبەلوا و هات و هاوار بكەن و لەدەرەوەش بەچەند گروپێكی خۆكۆژی هێرش بكەنە سەر زیندانەكە و ویستیان ئەو چەتانەی كە وەكو بەڵگەیەكی زیندوون بۆ دانپێیانان لەدادگایەكی نێودەوڵەتیدا بۆ ئەوەی كە كێ راستەوخۆ و ناراستەوخۆ پشتیوانیان دەكات، ویستیان چەتەكانی داعش جارێكی تر بەمردوویی بێ یا بەزیندوویی بكەنەوە بەگیان خۆرێوەبەری رۆژئاوا و باكوری سوریا. بەڵام بەهەوڵ و هێمەتی فیدایانەی جەنگاوەرانی قەسەدە ئەو هەوڵی دەوڵەتی تورك و دەزگا ئیستخباراتیەكانی سەری نەگرت و جارێكی تر پۆزیان لەئەرز دەرا.
هەر دوێنێش لەراگەیاندنەكان پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە"لەراگەیندراوێكدا بۆ رای گشتی؛ كۆمبوونەوەی ساڵانەی خۆی لەژێر هەموو هێرش و گۆشارەكانی دەوڵەتی تورك و هێزی نێودەوڵەتیدا بەسەركەوتوویی ئەنجامدا و پەیامی تێكۆشانی ٥٠ ساڵەی پەكەكە لەگەلی كوردستان و ئازادیخوازانی جیهان پیرۆز كرد و رایگەیاند، كە تا دواهەناسە لەدژی فاشیزم و داگیركاری بەرخۆدان بكەن. دەوڵەتی توركی داگیركەریش دووژمنی گەلی كورد و كوردستان و دەسكەوتەكانییە بەگشتی "لەباشور و رۆژئاوا و باكور و رۆژهەڵات"یش بەهەمانشێوە و راستەوخۆ لەپشت هێرش و پەلامارەكانی چەتەكانی داعشەوەیە.
هەرچەندە دەوڵەتی تورك لەئاستی سیاسەتی ناوخۆی وڵاتەكەی دا لەرەوشێكی شپرزەدایە، قەیرانی كۆمەڵایەتی و ئابوری هێدی هێدی هەناسە تەنگی پێخستووە و لەئاستی سیاسەتی دەرەوەشدا لەقەیراندایە و هەموو پەیوەندیەكان لەسەر بنەمای دژایەتی گەلی كوردە، ئێدی وڵاتان ناتوانن تادوایی بەمشێوەیە لەگەڵ دەوڵەتی توركدا مامەڵە بكەن. بەهۆی سیاسەتی شەڕانگیزی دەوڵەتی تورك دەبێت كە ئیفلاسی سیاسی، ئابوری و دەسەڵاتداریەتی ببێتە رۆژەڤی سەرەكی ناوخۆ و دەرەوەی توركیاش. كەچی لەگەڵ هەموو ئەم گیروگرفتانەدا جارێكی تر دەزگاكانی شەڕی تایبەتی تورك لەرێگەی راگەیاندنەكانەوە دیالۆگیان لەبەرێز عەبدوڵڵا ئۆجەلاندا كردۆتەوە رۆژەڤ و گوایا رۆژێك هەڕەشەی لەیەكێكی تر كردووە و رۆژێك دەگۆازرێتەوە بۆ زیندانی ماڵەوە و دەیانەوێت لەم رێگەوە رای گشتی چەواشە بكەن و لەنێوان ریزەكانی گەل و تێكۆشاندا دوودڵی و دووبەرەكی بنێننەوە.
ئەوەی راستی بێت لەم هێرشانەی دەوڵەتی توركدا بەراشكاوی دەردەكەوێت كە لەزیندانی ئیمرالییەوە بگرە تا چیاكانی كوردستان و دام و دەزگاكانی گەل لەناو بەرخۆدانێیەكی بێ هاوتا و بێ وێنەدان، چە رێبەر ئۆجەلان و چە گەریلا و شەرڤانان هێرش و پەلامارەكانی دەوڵەتی توركیایان لەسەرچیا و لەزیندان و لەگۆڕەپانەكانی خەباتدا پۆچەڵ كردووەتەوە، بۆیەش دەوڵەتی تورك دەوێت بەم هێرشانەی پەیامی ئەوە بدات كە تا كوردێك مابێت لەسەر گوێ زەوی دەست لەتیرۆركردن و كۆشتنی بەرنادات و لەدژی هەموو پێگە و سیستەمێكە كە پێناسەی كورد و كوردستانی پێوە بێت و بەم هێرشەشی بەئاگر و ئاسن وەڵامی راگەیاندنەكەی پەكەكەی دایەوە.
ئەوەی پێویستە گەلی كورد و ئازادیخوازان بیزانن ئەوەیە كە لەبەرامبەر بەدەزگاكانی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورك هەڵ نەخەڵەتێن و گوێ لەقسەی باق و بریقەكانیان نەگرن. دەوڵەتی تورك بەم هێرشانەی ئەم دواییەی و بەو پاڵپشتیەی لەگروپە چەتانە دەیكات لەگەڵ هاوكار و هاڕێباز و هاوپیشەكانیدا بوونەتە دوژمنی كورد و كوردستان و ئازادیخوازان و مرۆڤایەتی.
ژ.ت