بۆردومان: دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بناری قەندیلی بۆردومان کرد

فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی بۆکریسکانی قەندیلیان بۆردومان کرد.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز کە پشت بە زانیارییەکانی دڵشاد ئیبراهیم هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل دەبەستێت، ئەم ئێوارەیە فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی بۆکریسکانی بناری قەندیلیان بۆردومانکردووە.

سەبارەت بە زیانەکانی بۆردومانەکە هیچ زانیارییەک نەدراوە.

لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە جموجۆڵی فڕۆکە جەنگییەکان لە سەر قەندیل و ناوچەی پشدەر بەردەوامە.