دژە درۆنی کوردان و شۆک بوونی تورکەکان

شۆکبوونی سەرانی ئاکپارتی و فاشیستەکانی تورک، شۆکبوون و شڵەژانیان لەوەوە سەرچاوە دەگرێت، کە چیتر درۆن ئەو چەکە نابێت ئەردوغان شانازی بەخۆی و دەسەڵاتەکەی بکات و زۆر باش دڵنیان کە شکستە گەورەکە چاوەڕوانیان دەکات.

درۆن ئەو چەکەی بووە بە یەکلاکەرەوەی جەنگەکان. لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا، وڵاتان دەستیان کرد بە وەبەرهێنانی فرۆکەی بێ فرۆکەوان (درۆن)، تورکیاش وەکو وڵاتانی تر و دووەم هێزی ناتۆ، لە ڕێگای تەکنەلۆژیای نوێ توانی ببێتە خاوەنی فڕۆکەی بێ فرۆکەوان کە لە شەڕەکان بەکاریدەهێنێت و بەڕاددەیەک ئەتوانێ لە زۆر جەنگ بە سەرکەوتنی خۆی جەنگەکە یەکلابکاتەوە. تورکیا بەو چەکە نوێیە توانی لە شەڕەکانی لیبیا و دژی ئەرمینا و رۆژانەش لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان بە تەواوی یارییەکان لە بەرژەوەندی خۆی یەکلابکاتەوە، جگە لەوەش بەردەوام دژی هێزەکانی روسیا درۆن بەرهەم دەهێنێت و دەیدات بە سوپای ئۆکرانیا و هێزەکانی روسیای بە تەواوی هەراسان کردووە.

لە ناوەڕاستی مانگی ئازاری ئەمساڵدا، وەك هەمیشە مانگی ئازار بەوە ناسراوە بەهاری نوێی کوردانە، بەرێز موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری پەکەکە رایگەیاند؛ کە بۆ نەورۆزی ئەمساڵ مژدانەیان بۆ گەلی کورد هەیە، راگەیاندنی موژدانەی دژە درۆن و نیشاندانی ڤیدۆی چەندین درۆنی تورکیا بە دەست هێزەکانیانەوە، بە جارێک شۆکبوونی سەرانی ئاکپارتی و فاشیستەکانی لێکەوتەوە، شۆکبوون و شڵەژانیان لەوە سەرچاوە دەگرێت، کە چیتر درۆن ئەو چەکە نابێت ئۆردوگان شانازی بەخۆی و دەسەڵاتەکەی بکات و زۆر باش دڵنیان کە شکستە گەورەکە چاوەڕوانیان دەکات، کاردانەوە و لێکدانەوەی ئەو بابەتە میدیاکانی تورکیای داپۆشی. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٤دا یه‌حیا بۆستان رۆژنامەنووس و شیکەرەوەی سیاسی نزیک لە ئۆردوگان لە رۆژنامه‌ی یه‌نی شه‌فه‌قی تورکی بە وردی باسی چەکی دژە درۆنی کردووە.  ئەو رۆژنامەنووسە دەزانێت هەروەك چۆن چەکی درۆن هاوسەنگی هێزی گۆڕیوە لە پێشەوەی جەنگەکان، بەو شێوەیەش دڵنیایە چەکی دژەدرۆن هاوسەنگی هێزە ڕاستدەکاتەوە و هێڵێکی سوور بۆ دوژمن دیاری دەکات.

ئەو رۆژنامەنووسە  فاشیزمەی نزیک ئەردۆگان بە تەواوی شڵەژان بە نووسینەوەکەوەی دەرەکەوێ چونکە لە بەشێکی نووسینەکەی دەڵێت؛ ئێرانیەکان ئەو چەکەیان بە قەندیل داوە ئەو قسەیەی بە دوو بڕگە بۆ خۆی سوڵتانەکەی راست دەکەیەنەوە.

یەکەم: ئەگەر ئێرانیەکان دژە درۆنیان هەبووایە، ئەوە هاوکاری هاوپەیمانەکانیان دەکرد لە رۆژهەڵاتی ناوەراست کە درۆنەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بە تەواوی بێزاری کردوون، یاخود هاوپەیمانەکانیان لە یەمەن دەپاراست.

دووەم: مانای قسەکەی وایە کە کورد توانای وەبەرهێنانی ئەو چەکەی نیە، لە کاتێکدا بێ ئاگایە لەوەی گەریلا بە شارەزاییەکی نوی سەربازی چ لە رووی تکنۆلۆژییا و چ لە ڕووی تاکتیکی مۆدێرنی گریلایی ڕۆڵێکی پێشەنگ لە ئاستی جیهاندا دەگێرێتەوە، لە هەمان کاتدا بێ ئاگایە لەوەی گەلی کورد زیاتر لە نەتەوەکانیتر لە جیهانی نوێدا چەندین پێشەنگ و زانای هەیە، بۆ نمونە؛ پرۆفیسۆر کۆچەر بیرکار کە پێشەنگە لەسەر هەموو نەتەوەکانی جیهان. بێ ئاگایی تورک و دژایەتیکردنی گەلی کورد وایکردووە ئاگاداری گۆڕانکارییە جیهانیەکان نەبن کە باشترین پزیشکەکانی نەخۆشی دڵ کوردن و باشترین پزیشکەکانی ئاژەڵان لەسەر ئاستی جیهان هەر کوردن، ئەوە ئێمەین خۆمان چارەسەری نەیار و دوژمنەکانمان لە سەردەمی جیهانگیری دەکەین، غرور و لوتبەرزی سوڵتانەکەتان بە درۆنەکانەوە بەرهەمی خۆتان نیە، هەموو دونیا دەزانێت ساڵانە هەزاران خوێنکار دەنێرن بۆ زانکۆ بەناوبانگەکانی ئەمریکا و ئەوروپا بۆ ئەوەی لەوێ فێربن چۆن چەکی درۆن دروست دەکرێت.

لە بەشێکیتری نووسینەکەی یەحیا بۆستان بافڵ تاڵەبانی تاوانبار دەکات بە هاوکاریکردنی قەندیل بۆ بە دەستهێنانی چەکی دژەدرۆن، کە ئەو رۆژنامەنووسە لەلایەک باسی ئەوە دەکات کورد توانایی وەبەرهێنانی چەکی دژە درۆنی نیە، لەلایەکی تر بافڵ تاڵەبانی تۆمەتبار دەکات وەك ئەوەی بڵيیت بافڵ تاڵەبانی کورد نیە، لای هەمووان ئاشکرا و روونە ئەو شێوازە سیاستەکردنەی ئاکپارتی بۆ شەرعیەتدانە بە هێرشەکانی بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی و کوشتنی هاوڵاتیانی سیڤیل، کە ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ شکستە یەک لە دوای یەکەکانی دەوڵەتی تورک و دروستکردنی دوژمنی وەهمی بۆ ئەوەی شکستەکانی لە ناوخۆیدا بشارێتەوە.