فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە

فەرماندەیی بریارگەی ناوەندیی پاراستنی گەل (نەپەگە) پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم ئەو فەرماندە و شەڕڤانانەکرد، کە بەشداربوون لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێریی شەهید دۆغا ڤیان.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) رایگەیاند: "سەرەتا هەموو هاورێیانمان کە بە ئازایەتی بەرز و رۆحی فیدایی ئاپۆیی بەشدارییان لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێری شەهید دۆغا ڤیاندا کرد لە دڵەوە و بە هەستی شۆڕشگێڕییەوە سڵاویان ئاراستە دەکەن. فیدایی ئاپۆیی بەنرخ هاوڕێ شەڕڤان ڤارتۆ کە بە قارەمانی لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕدا شەڕی کرد و شەهید بوو، لە کەسایەتی ئەویش دا هەموو شەهیدان بە رێز و پێزانینەوە بە بیردەهێنینەوە".

بارەگای دوژمن بە تەواوی خرایە ژێر کۆنتڕۆڵەوە

بەپەگە رایگەیاند: "لە ١٧ـی شوباتدا، لەئەنجامی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕانە لەسەر بارەگای سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی بەرخۆدانی شاخی جودی لە زاپ، بارەگای دوژمن بە تەواوی تێکشکێندرا و کۆنتڕۆڵکرا". بەم جۆرەش درێژەی پێداوە: " ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕانەی شەهید دۆغا ڤیان کە ئێوە بە ڕۆحێکی بەرزی هێرشبەرانە و بە ئازایەتی و چالاکی و شارەزایی لە تاکتیک و داهێنان و پراکتیکی پیشەیی ئەنجامتان دا، گورزێکی کەمەرشکێنی لە سوپای داگیرکەری تورک دا. لە بارەگای دوژمندا ٣٧ سەربازی داگیرکەر کە فەرماندەکەیان بە پلەی سەرپەل و فەرماندەکانی پلەکانی خوارتریشی تێدابوون سزا دراون، دەیان چەک و کەرەستەی سەربازیی دەستی بەسەردا گیرا، سەرەڕای ئەمەش هەموو شتێکی ناو بارەگای دوژمن سووتێندرا و لەناوبرا بوو، ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕانەی شەهید دۆغا ڤیان وەک ئاڵقەیەکی گرنگی هەڵمەتی سەرکەوتوانەی گەریلا لەم دواییەدا، چووە ناو مێژووی تێکۆشانمان".

لە درێژەی راگەیەندراوەکەی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی نەپەگەدا هاتووە، " لە ساڵیادی پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا، جێبەجێ کردنی ئۆپەراسیۆنێکی شۆڕشگێڕانەی وەها سەرکەوتووانە، زۆر گرنگ و وەڵامدانەوەی لە کاتی خۆیدا بوو، ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕانەی ئێوە کە ئاستی سەرکەوتنی زۆر بەرز بوو، جارێکی تر نیشانی دا کە گەریلاکانی ئازادیی ئاپۆیی رووبکەنە هەر شوێنێک دەتوانن ئازادی بکەن، هیچ شتێک ناتوانێت ببێتە لەمپەر لەبەردەمیاندا.

پیرۆزبایی لە هەموو ئەو فەرماندە و شەڕڤانانە دەکەین کە بە دڵسۆزییەکی زۆرەوە بۆ ڕێبەر ئاپۆ و هێڵی ئاپۆیی، بە ڕۆحی فیدای ئاپۆیی، بە هۆشمەندی بەرز و و ژیری تاکتیکی، پلاندانان، پشوودرێژی و شارەزایی رازاندیانەوە و  ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید دۆغا ڤیانیان ئەنجامدا، ئێمە لە دڵەوە باوەڕمان وایە، کە ئێوە لە تاکتیکەکاندا قووڵتر دەبنەوە، هێندەی تر لێهاتووتر دەبن لە داهێنان و سەرکەوتنی گەورەتر بەدەست دەهێنن.

میدیای شەڕی تایبەت هەوڵیدا شکستە مێژوویەکەی بشارێتەوە

هەرچەندە ئێوە ئۆپەراسیۆنێکی شۆڕشگێڕانەی کاریگەر و سەرکەوتووتان ئەنجامدا و بارەگای دوژمنتان کۆنترۆڵ کرد، بەڵام سوپای تورکی فاشیست و میدیای شەڕی تایبەتی ڕژێمی فاشیست هەوڵیاندا ئەم شکستە مێژووییە لە هەموو لایەک بشارنەوە. سەرباری ئەوەی ٣٧ کوژراوایان هەبوو، بەڵام تەنها یەکێکیان ئاشکرا کرد، وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت، خۆیانیان کردە کوێر و لاڵ و کەڕ، ئەم ڕێبازەی سوپای داگیرکەر و ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە نیشان دەدات کە چەندە لاواز و تەنگەتاو بووە. لەبەر ئەوەی کەوتووەتە دۆخێکی بەو جۆرە کە سیاسەت شەڕ و کۆنسێپتی قڕکردنەکەی گەیشتووەتە بنبەست، بەڵام نەدەتوانێت دانی پێدابنێت و نە دەتوانێت بۆ ڕای گشتی ئاشکرای بکات.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و ڕژێمی فاشیستی و میدیای شەڕی تایبەتەکەی، ئەگەرچی بەو جۆرە نزیک دەبنەوە و هەوڵی شاردنەوەی ئەو ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییە دەدەن، کە ئێوەی هاوڕێیانی بەنرخ بە رەنج و هەوڵێکی زۆرەوە بە بەڵگەوە تۆمارتان کردووە، بەڵام هەموو ڕاستییەکان ئاشکرا دەبن. ئەوکات هەمووان باشتر لەوە تێدەگەن کە هەزار درۆ لەبەردەم یەک راستیدا لەناو دەچێت".

هـ . ب