فیستیڤاڵی پایزە لە سلێمانی کرایەوە

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لە کارگەیی جگەرەکە لە لایەن ڕێکخراوی ئانیاوە، فیستیڤاڵی پایزە کرایەوە، مەبەستی فیستیڤاڵەکە ''ناساندن و بە بازاڕکردن و برەودانە بە بەرهەمە خۆماڵییەکان و کاری دەستی".

بە مەبەستی ناساندن و برەودان بە بەرهەمەخۆماڵییەکان، ڤستیڤاڵی پایزە بەسەرپەرشتی ڕێکخراوی ئانیا بۆ پەرەپێدان و گەشەپێدانی توانای تاک، بە بەشداری پارێزگاری سلێمانی و ڕێژەیەکی زۆری هاوڵاتیان، ئەمڕۆ ڤیستیڤاڵەکە کرایەوە، ئەم فیستیڤاڵە  بە کردنەوەی ٥٧ دوکان بۆ نمایشکردنی بەرهەمەکانیان، بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ بەردەوامی دەبێت. ئامانجی ئەم فیستیڤاڵە بۆ ڕەخساندنی کار و دەرخستنی تواناکانی ئەوکەسانەیە کە دەیانەوێت بە بەرهەمە خۆماڵییەکان بیسەلمێنن کە بەرهەمی خۆماڵی لە هەموو ڕویەکەوە لە بەرهەمە هاوردەکانی وڵاتان باشترە.

لەبارەی فیستیڤاڵەکە چرۆ تاهیر سەرپەرشتیاری فیستیڤاڵەکە بۆ ئاژانسیANF  قسەی کرد و وتی: "ئامانج لە کردنەوەی ئەم چالاکییە بۆ ڕەخساندن و ئاشاناکردنی خەڵکییە بە خواردن و بەرهەمە خۆماڵییەکان، وە ئەوەشی دوپاتکردنەوە، کە خواردنەکانمان بە پێچەوانەیی بەرهەمە هاوردەکانەوە لە ژێر چاودێری خۆماندایە".