گەنجان جێگەی ئومێدن

کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بە ئاشکرا پیشانی دا کە دژی نەتەوەپەرستی و ئایین‌پەرستی و ڕەگەزپەرستی و زانستی پۆزەتیڤ کە چوار تیری هێرشی لیبراڵیزمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریین، تێدەکۆشێت.

کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوین

٨-٩ ی حوزەیران لە بەیروتی پایتەختی لوبنان "کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوین" ئەنجامدرا. لە ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکەدا ڕاگەیاندرا، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بە ڕۆژەڤێکی هەمەلایەنە وتوێژ کراوە، ٩٥ نوێنەر کە ئەندامی ٢٥ ڕێکخراوی گەنجانن لە ١٥ وڵاتی جیاوازەوە بەشداری کۆنفرانسەکە بوون. گوترا کۆنفرانسەکە کراوەتە دیاری بۆ ڕێبەر ئاپۆ و بڕیاردرا بە هەموو هێزێکەوە بەشداری بکرێت لە هەڵمەتی ئازادی گەردوونی، ئەو هەڵمەتەی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کردووە.

زۆر لەسەر وردەکارییەکان ناوەستین. دیارە لە بەیروت کۆبوونەوەیەکی گەنجانەی گرنگ بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچووە. خۆی ئەم ڕەوشە پیرۆزباییەکی شایستە هەڵدەگرێت. لە فەلەستین و کوردستان خوێن دەڕژێت، لە لیبیا بۆ قەفقاز و لە یەمەنەوە بۆ کوردستان، کێشە زۆرە و جەنگی جیهانی سێیەم هەرێمەکە دەگۆڕێت بۆ گۆمی خوێن. کۆنفرانسی گەنجان کە پێشتر باسمان کرد لە ڕەوشێکی ئاوادا بەڕێوەچوو. ئەگەر مرۆڤ سەرنج بدات، بە ڕوونی دەردەکەوێت کە کۆنفرانسی گەنجان چەندە مانادار و گرنگە. لەم ڕوانگەیەوە پیرۆزبایی لە کۆنفرانسەکە دەکەین و سڵاو لەو گەنجانەش دەکەین کە ئامادەی کۆنفرانسەکە بوون. هیوادارین و باوەڕمان وایە کە ئەنجامەکانی کۆنفرانسەکە بە ئیرادەیەکی بەهێز و لەسەر بناغەی سەرکەوتن دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بێگومان ئێمە لێرەدا نرخاندنێکی گشتگیر و قایلکەر بۆ کۆنفرانسەکە ناکەین. ئێمە زانیاری تەواومان نییە بۆ لەم بارەیەوە. بەڵام دەتوانین لەم ئاستەوە، هەندێک خاڵی گرنگ دەستنیشان بکەین.

بڕوامان وایە گەنجانی کورد بەشێوەیەکی چالاک بەشداری کۆنفرانسەکە بوون و لە کۆنفرانسەکەدا بەشێوەیەکی قایلکەر نوێنەرایەتی هێڵی ئاپۆیی و تێکۆشانی ئازادی کوردستانیان کردووە. لەسەر ئەم بناغەیە. لە ئامادەبوون و سەرکەوتنی ئەم کۆنفرانسەدا پشکی مەزنیان هەبووە. ئەم ڕەوشە ڕوونترین ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە گەنجانی ئازادی کورد چۆن کاریگەرییان لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوین هەیە. واتە کوردستانی ئازاد گۆڕەپانی دیموکراسی و یەکێتیی و هێزی سەرکەوتنە بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین. ئێمە لە ڕێگەی ئەزموونی سەخت و بەئێشەوە بینیمان کە کوردستان چۆن دابەش کراوە و قڕ کراوە و وەک گۆڕەپانێکی پاشڤەڕۆی سەدەی دوایین نیشان دراوە.

دووەم، لە نێو گەنجانی بەشداربووی کۆنفرانسەکە، کچانی گەنجیش هەبوون، واتە پێویستە چالاکانە بەشداری چالاکییەکان دەکەن. سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و هاوکارە هەرێمییەکانی هەوڵ دەدەن بە شێوەیەکی بەهێز سیستەمی پیاوسالاری و بنەماڵەی توندوتیژ و ڕەگەزپەرستی جڤاکی بسەپێنن. لە هەلومەرجێکی وەهادا ، کچانی گەنج بە شێوەیەکی هۆشیارانە و ڕێکخراو بەشدارییان لە چالاکییەکانی گەنجانی هەرێمەکە کرد، ئەمەش باشترین بەڵگەیە بۆ ئەوەی  لە دژی داگیرکاریی بیانی و هاوکاری هەرێمی لەسەر بناغەی ئازادی ژنان  تێکۆشانی ڕزگاریی جڤاکی دەستی پێکردووە. وەختێک ژن و کچانی گەنج هۆشیاربوون و بۆ ئازادی تێکحشان دەکەن، ئیدی هیچ هێزێکی بیانی ناتوانێت ئەم ڕۆژهەڵاتی ناوینە بخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە و هیچ هاوکارێکیش تەمەنێکی درێژی نابێت.

سێیەم، تایبەتمەندی سەرەکی ئەم قۆناغەیە کە کۆبوونەوەکەی تێدا ئەنجامدراوە. لە ئەنجامی دەستێوەردانی ئیمپریالیستییانەی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و جەنگی جیهانی سێیەمی پێشخراودا، هەرێمەکە گۆڕاوە بۆ گۆمی خوێن. سیستمی سەرمایەداری بە دروستکردنی ڕێڕەوی نوێی وزە کە ئامانج لێی داگیرکاری زیاترە، ئەو ڕۆژهەڵاتی ناوینەی کە هێزە خاوەن بەرژەوەندییە جیاوازەکان شەڕی بەهێزی تێدا دەکەن و هۆشیاری و جڤاکبوون تێیدا پەرەی سەندووە، دەگۆڕێت بۆ چەقی کێشە و ململانێیەکان. ئەمەش ڕوون و ئاشکرایە. ئەگەر مرۆڤ باس لەوە بکات کە "ئیسرائیل بە پاڵپشتی ئەمریکا غەززە وێران دەکات و دەوڵەتی تورکیا بە پشتیوانی ئەمریکا و ناتۆ داگیرکاری و قڕکردنی ئاشکرا لە کوردستان ئەنجام دەدات"، ئەمە بەسە بۆ تێگەیشتن لە ڕەوشەکە. لە ڕەوشێکی وەهادا گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئەفریقای باکوور لە بەیروت کۆدەبنەوە، بەدوای چارەسەر دەگەڕێن بۆ کێشە ناوبراوەکان، دەڵێن "ئێمە چارەسەر دەکەین" و خۆیان وەک هێزی چارەسەر پیشان دەدەن. ئەمە بایەخێکی مێژوویی هەیە. ئەگەر جارێک بە گوتنی "ئێمە ئەنجامی دەدەین" بێنە مەیدان، هیچ شتێک نامێنێتەوە کە گەنجان نەتوانن ئەنجامی بدەن و سەری بخەن.

ئەوەی دەمێنێتەوە، وتوێژ و بڕیارەکانی کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوینە. بەئاشکرا هەم دەستێوەردانی دەرەکیی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و هەم شەڕی بەرژەوەندییەکانی هێزەکانی دەوڵەت-نەتەوە ڕەتکراوەتەوە و شەرمەزار کراوە. بە ئاشکرا نیشاندراوە، هەرچەندێک سەخت بێت، هەموو کێشەکان بە ئیرادە و پشتیوانی گەلانی هەرێمەکە چارەسەر دەبن. بە ئاشکرا ناڕەزایی خۆیان لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستین و هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان دەربڕی. بە ئاشکرا باس لەوە کراوە کە ئازادی گەلانی فەلەستین و کوردستان بەبنەما دەگیرێت. لەوەش گرنگتر باس لەوە کراوە کە ئەوان دژی ڕەگەزپەرستی جڤاکی دەوەستنەوە و بەشێوەیەکی بەهێز هاوکار و پشتیوانی تێکۆشانی ئازادی ژنان دەبن. کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بە ئاشکرا پیشانی دا کە دژی نەتەوەپەرستی و ئایین‌پەرستی و ڕەگەزپەرستی و زانستی پۆزەتیڤ کە چوار تیری هێرشی لیبراڵیزمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریین، تێدەکۆشێت. ئاشکرایە ئەم ڕەوشە دەبێتە مایەی هەڵوێست و تێکۆشانێکی ئایدۆلۆژیی تەندرووست.

لەوەش زیاتر، لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بۆ ئەوەی گەلان بدرێن بەگژی یەکدا، هەموو جۆرە فێڵ و ئاژاوەیەک دەکرێت. لە ڕۆژهەڵاتی ناوین گەنجان لە هەموو گەلان کۆدەبنەوە و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ کێشەکان دەوروژێنن و بەدوای چارەسەردا دەگەڕێن، پێشبینی ڕێکخستنی گەنجان و چالاکی هاوبەش لەسەر ئاستی هەرێمی دەکەن، بەکورتی دەبنە خوشک و برا و هاوڕێ. ئەمەش لەخۆیدا گرنگییەکی مەزنی هەیە. ئەم ڕەوشە بەڵگەیەکی ڕوونە کە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین وەک خوشک و برا یەکدەگرن و دژی دەستێوەردانی ئیمپریالیستی و فاشیزمی دەوڵەت-نەتەوە تێکۆشانی هاوبەش دەکەن و لەسەر ڕێگەی یەکێتی ڕۆژهەڵاتی ناوینی دیموکراتیک هەنگاو دەنێن. واتە "کۆنفیدراڵیزمی ڕۆژهەڵاتی ناوینی دیموکراتیک" کە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە وەک چارەسەر پێشنیارکراوە، خەیاڵ نییە، دەبێتە سیستەمی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوین کە بە پێشەنگایەتی گەنجان بەدی دێت. خۆی ئەم ئامانجە بە ئاشکرا لە بڕیارەکانی کۆنفرانسەکەدا جێی کراوەتەوە.

وەک ئەنجام، دوایین وتەکانی خۆمان دەربارەی ئەم کۆنفرانسە دەردەبڕین کە کراوەتە دیاری ڕێبەر ئاپۆ، هەروەها گرێدراو بە ڕێبەر ئاپۆوە سەرنجەکانی خۆمان دەڵێین. وەک دەزانرێت لە هاوینی ساڵی ١٩٧٩، واتە ٤٥ ساڵ لەمەوبەر ڕێبەر ئاپۆ چووە بەیروت و لەوێ پەیوەندی لەگەڵ نوێنەرانی گەلی فەلەستین و لوبنان کرد و پێکەوە دەستیان بە چالاکیی هاوبەش کرد. لەدژی ڕژێمی فاشیستی – سەربازی ١٢ی ئەیلول، تەڤگەری ئازادیی کوردستان و گەریلاکانی کورد لەسەر ئەو بناغەیە خۆیان پەروەردە و ئامادە کرد. لە تەواوی ٤٥ ساڵی ڕابردوودا، تێکۆشانی ئازادیی مێژوویی لە کوردستان و شەڕی گەریلا کە ڕێگەی بۆ هەموو شتێک کردەوە، لەسەر ئەم بناغەیە پێشخرا و ئەنجامە مێژووییەکانی ئەمڕۆی بەدەستهێنا.

ئێستا پاش 45 ساڵ، نوێنەری گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوین لەنێویاندا گەنجانی کورد لە بەیروت کۆبوونەوە و پێکەوە وتوێژیان کرد و بەدوای چارەسەری کێشە دژوارەکانی هەرێمەکەدا گەڕان. کۆنفرانسی گەنجانی  ڕۆژهەڵاتی ناوین کە لە ڕۆژانی ٨-٩ی حوزەیران بەڕێوەچوو، گوزارشت لەمە دەکات. ئێمە پێمان وایە ئەم کۆبوونەوەیە دەبێتە دەسپێکێکی نوێ و لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوین تێکۆشانی ئازادی بەرەوپێش دەبات، دەبێتە مایەی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو کێشە جڤاکییانەی لەلایەن دەسەڵات و هێزەکانی دەوڵەتەوە ئافرێنراون.

ئەوەش لەبیر نەکەین، ڕێبەر ئاپۆش گەنجێکی شۆڕشگێڕ و گەنجێکی کوردی بوێر و پشتیوان بوو. کاتێک دەستی کرد بە گەڕانێکی وەها، دەسپێکێکی وەها نوێی پێکهێنا. سەرەتا بە تەنها بوو، هیچ ئامادەکاری و دەرفەتێکی نەبوو. سەرەڕای ئەوەش سەفەرەکەی دەست پێ کرد و توانی سەرکەوتنە مەزنەکانی ئەمڕۆ بئافرێنێت. ئاشکرایە کۆنفرانسی گەنجانی ئێستە، خاوەنی دەرفەتی مەزنترە. بۆیە هیچ هۆیەک نییە تاوەکو دەسپێکی نوێی شۆڕشگێڕی پێک نەهێنرێت و شەڕی دیموکراسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین پێش نەخرێت. ئەگەر شێواز و ستایل و ڕێچکەی ئاپۆیی لەخۆیدا دابمەزرێنێت، لەسەر هێڵی ئاپۆیی خۆی پەروەردە و ڕێکخستن بکات، بێگومان ئیرادەی کۆنفرانسەکە سەردەکەوێت. پێویستە مرۆڤ باوەڕی بەمە هەبێت، باوەڕی بە خۆی هەبێت، ئیتر بێگومان سەردەکەوێت. دیسانەوە پیرۆزبایی لە کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەکەین، هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو ئەو کەسانە دەخوازین بڕیارەکان جێبەجێ دەکەن.