گەریلا بە ڕۆحی ١٤ی تەمموزەوە تۆڵە لە دووژمن دەکاتەوە
گەریلا لە ساڵیادی بەرخۆدانی ڕۆژووی مردنی ١٤ی تەمووزدا بە ڕۆحی شەهیدانی ١٤ی تەمموزەوە چالاکی دەکەن و تۆڵە لە دووژمن دەکەنەوە.
گەریلا لە ساڵیادی بەرخۆدانی ڕۆژووی مردنی ١٤ی تەمووزدا بە ڕۆحی شەهیدانی ١٤ی تەمموزەوە چالاکی دەکەن و تۆڵە لە دووژمن دەکەنەوە.
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە کولتوری مەزنکردنی تێکۆشانی شەهیدان گەیشتووە بەو ئاستەی پێشەنگایەتی ئازادی هەموو گەلانی جیهان بکات. لەم چاندەدا هەر شەهیدبوونێک هێزی هەنگاونانی نوێتر و مەزنترە. هەر شەهادەتێک دەبێتە ناونیشانی هەنگاو و سەرکەوتنێکی مەزنتر. بەو بەڵێنەی لە قارەمانانی ١٤ی تەموزەوە دراوە، قۆناغی ١٥ی ئاب ئەنجامدرا. بە رۆحی فەرماندە عەگید (مەعسوم کۆرکماز) گەریلایەتی شەڕی ئازادی لە هەموو دەڤەرێکی کوردستان بڵاو بووەوە. بۆیە دەتوانین بڵێین: شەڕی گەریلا تۆڵەی بەرخۆدێرانی زیندانی ئامەدە. لەمرۆدا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا تۆڵەی بەرخۆدانی مەزڵوم دۆغان، کەمال پیر، محەمەد خەیری دورموش، عاکیف یەلماز و عەلی چیچەکەکان هێندەی مەزنایەتی عەشقی ژیانی ئازادی ئەوان مەزن و گەش بووە. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە ڕۆحی بەرخۆدێرانەی مەزڵوم، بە حیکمەت و زانستی خەیری، بە بوێری کەمال، بە بڕیارداری عاکیف و بە ڕۆحی گەنجێتی عەلی چیچەک گەورەترین هێرشی داگیرکاری پوچەڵ دەکەنەوە.
شەڕڤانانی خۆڕاگری ١٤ی تەمموز دەستیان بە خستنە خوارەی هەلیکۆپتەر کردووە
بە نزیکبوونی ساڵوەگەڕی هەڵوێستی بە شکۆی پێشەنگانی پەکەکەی کە لە زیندانی ئامەددا گرتیانەبەر، هاوڕێیانی ڕاستەقینەیان، شاگردی ئەو فەرماندە بە شکۆیانە بە چالاکیەکان کە شایەنی شکۆی ئەوانە، پێشوازی لە ١٤ی تەمموز دەکەن.
ڕۆژی ١٠ی تەمموز لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار، نیشانەشکێنانی هەپەگە و یەژا ستار هەلیکۆپتەرێکی جۆری سکۆرسکی خستە خوارەوە، کە بەنیازی درێژەدان بوو بە داگیرکاری. بە لێدانێکی کوشندە هەلیکۆپتەرەکە خرێنرایە خوارەوە.
هێزەکانی گەریلا بەم ماتەوزە چالاکەیان و بە بەکارهێنانی تەکتیک و تەکنیکی خۆیانەوە، هەتابێت زیاتر پشت بەخۆیان دەبەستن و چالاکیەکانیان کاریگەرتر دەکەن. گەریلا بەو دەرفەتە کەمەی کە هەیانە گوشارەکانی شەڕی لەباربردووە. لە ئاسمان، لەسەر ئەرز و ژێر ئەرزدا بە ئەزمونەکانیان کە ڕێگەی شەڕییانی دیاریکردووە، شەڕدەکەن. ئەم نوێگەری و بەرەپێشچوونە کە گەریلا دایمەزراندووە، وایکردووە کابینەی شەڕی سوپای تورک هەموو کاتێک پلانی شەڕەکانی بگۆڕێت.
ئەو سوپرایزانەی کە گەریلا لە گۆڕەپانەکانی شەڕدا بۆ داگیرکەری دروستکردووە، دووژمنی خستۆتە شۆکەوە. لە لایەکی دیکەوە ئاماژەکانی لێپرسینەوە و نیگەرانیەکانیان زۆر زیاترکردووە. وەک دەنکۆڵەکانی تەزبیح لە داوی یەکدی ڕێز دەبن؛ ئایا گەریلا لەسەر کام جەوهەر خۆی نوێدەکاتەوە کە دەتوانێت وا پێشكەوێت؟ هێزی خۆی لە کام بنەماوە وەردەگرێت، دڵ و عەقڵی بەچی ڕابەری دەکات؟ لە ڕێباز و تەکتیەکانیاندا خۆیان بەچی دەستپێرن و خۆی بەهێز دەکا؟
هەندێک وەڵامی ئەو پرسانە لەم دوو سەردێڕەی خوارەوەیە.
تۆڵەسەنێرەوەکانی زیندانی ئامەد بە پسۆرییەوە شەڕی سەرکەوتن دەکەن
لە چیاکانی کوردستاندا هەر گەریلایەک وەک سامۆرایەکە. گەریلاکانی ئازادی وەک سامۆرای دەڵێت؛ 'لەگەڵ دوژمنەکانماندا لە ژێر هەمان ئاسماندا ناژیین' شەڕدەکەن.
هێزەکانی گەریلا لە ڕەگەزەکانی سوپابوونی مۆدێرندا هەموو ڕۆژێک خۆی پێشدەخات و پلەی بڵندتر تۆمار دەکات. لە تەکنیکی شەڕدا، بە تاکتیکی پسپۆرییەوە سەروەرە. هێزەکانی گەریلا قووڵایییەکی سەرنجڕاکێشیان لە زانستی سەربازی و هەروەها لە هونەری جەنگدا بنیات ناوە و فەرهەنگی سەربازی و شێوازی ژیانی بەرجەستە کردووە.
گەریلا تەنها بە سۆزەوە شەڕناکات، بەڵکو هێزی دڵ و مێشکی تێکهەڵکێش کردوووە و بەم شێوەیە ئافراندی مەزنی بەدەستهێناوە.
'شەڕ و چالاکیەک ئەنجامەکەی سەرکەوتن نەبێ، ئەوە هی ئێمە نیە'
ئەو مۆدێلەی کە وەک گەریلای ژیانەوە ناودەهێنرێت، بە هەڵوێست و بزووتی خۆی، بە ڕێبازی گورزلێدان هەموو هێرشەکانی دەسەڵاتداری پوچ دەکات. بە میتۆدی؛ 'شەڕ و چالاکیەک کە دەرنجامی نەبێت، ئەوا شەڕی و چالاکی ئێمە نیە' دەجوڵێتەوە. بەم شێوەیە ڕووی ئەوان تەنها لەسەرکەوتنە و دەرفەت بۆ هیچ دۆڕانێک ناهێڵێتەوە.
گەریلا کە دڵیان بە سەرکەوتن تەژی کردووە و خۆی بەم شێوازەی ژیانەوە بە ڕێکخستن کردووە، گەیشتووە بە هێزی گورز وەشێنی کاریگەر. ئیسپاتی کردووە کە هێزێکە نادۆرێت. بە سەنگەرەکانین لە هەموو جێگەیەک، بە خۆ بەپلانکردنێکی دروست و بە گورز وەشاندنی کاریگەر، هەم بوێری و هیوای مەزن دەدات بەگەلەکی وهەمیش بە دەسەڵاتداری پیشاندا کە "نە بە هێرشەکانی، نە بە هاوکاریکردنی نۆکەرانی ئەنجام بەدەستناهێنێت. گەر زۆرتر جەخت بکاتەوە ئەو کاتە زیاتر شکستی بەردەکەوێت و هەڵوەشاندنەوەی خۆی نزیکتردەکاتەوە" شوێنپێهەڵگرەکانی بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز لە سەر میراتی ئەزموونداری شەڕەکانیان ئەنجامی گرنگ دەئافرێنن. بۆیە خاوەنی نێرینێکی فرەلایەنەن، لە تاکتیکدا چالاکن. لە پێشخستنی ئەم شەڕەدا تەنها خۆیان دەستپێرن بە هێزی عەقڵ و ئیرادەی مرۆڤی خودباوەڕی. خۆیان دەستپێرن بە هەستی وڵاتپارێزی لە دڵی مەزڵوم دۆغاندا، خۆشەویستی خوشک و برایەتی نێوان گەلان لە دڵی کەمال پیردا و هیوای سەرکەوتنی مەزن لە ڕۆحی عاکیف و عەلی چیچەکەکاندا.