پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان لە بنەڕەتدا ژیانی مرۆڤەکانی ئەمڕۆی گۆڕیوە، هەروەها پێناسە و ستراتیژییەکانی شەڕەکانی گۆڕیوە. ئەو پێشکەوتنە تەکنۆلۆژییەی کە لە ئەوروپا بە شۆڕشی پیشەسازی دەستی پێکردووە، ئەمڕۆ گەیشتووەتە ڕەهەندێکی باوەڕپێنەکراو و بنەمای ڕێکخستنە سەربازییەکانی دەوڵەتانی گۆڕیوە. هەروەها لەگەڵ خۆی هێرشی ستراتیژییان هێناوە.
هۆکاری ئەو کوشتار و وێرانکارییەی کە لە شەڕی جیهانی دووەمدا ڕوویدا، بەکارهێنانی ڕاستەقینەی تەکنیکە پێشکەوتووەکان بوو. لە بەرامبەر ئەم هێزە، هەموو حکومەت و زلهێزەکان بە ناچاری خۆیان لەگەڵ پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان هاوسەنگ کردووە و بە دروستکردنی بەرهەمێک کە لە چوارچێوەی ئەو پێشهاتانەدا دروست دەبن ڕێکخستووە. سەدەیەکی پێچوو تا زلهێزە هەژموونخوازەکان پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان وەک گەورەترین چەکی خۆیان بۆ لەناوبردنی بزووتنەوە ئازادیخوازەکان بەکاربهێنن، لە هەمان کاتدا هێزەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان لەو پێشهاتانە نزیکتر کردەوە. بەم پێیە ئەو دەرفەتانەیان بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک، کە لە سەرەتای دروستبوونیەوە لەژێر کۆنترۆڵی خۆیاندا بووە پێشکەش کردووە. ناتۆ گەورەترین پاڵپشتی حکومەتی تورکیایە لەم بوارەدا هەروەها لە دیاریکردنی ستراتیژییەکانیدا. هاوکات ساڵانێکە هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ ئەوەی گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە بە ئیمکاناتی سنووردارەوە تێكۆشان دەکەن هەڵبوەشێنێتەوە.
ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی هێزی ئاسمانی شەهید دۆغان زنار بە تەکنیکە نوێیەکان لەماوەی ٢ مانگی ڕابردوودا گورزێکی گەورەی بە سوپای تورک گەیاندووە. سەرەڕای هەموو ئامێرەکانی ڕادار و چاودێری ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورک، ناتوانن ئەم تەکنیکە دەستنیشان بکەن و دەتوانرێت بە کاریگەریەکی بەرز بەکاربهێنرێت، هۆکارێکی دیکەی گرنگی ئەوەیە کە ئاستی توانایی هێزی گەریلا لە شەڕدا بەرز دەکاتەوە.
پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان گەورەترین کاریگەری خۆیان لە بواری تەکنەلۆژیای سەربازیدا نیشان دەدەن. ئەگەر تەڤگەری ئازادیی کوردستان و گەریلاکانی ئازادی کوردستان توانیویانە لە بەرامبەر ئاستی باوەڕپێنەکراوی هێرشە داگیرکاریی و لەناوبردنەکانی تورکدا بەرخۆدان بکەن و پێشکەوتن بەدەست بهێنن، ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵ و تێکۆشانەکانی گەریلا لە گەیشتن بەو ئاستەی کە لەگەڵ ئەم سەردەمدا بگونجێت، بەتایبەتی لە ساڵی ٢٠٠٠ـەوە و بەردەوامی تێکۆشان بۆ ئازادی ڕێبازێکی خوڵقێنەرانە دەستی پێکرد. ئەو هەنگاوە خوڵقێنەرانە کە وێڕای کەمی ئیمکانات، بەتایبەتی لە بواری زانست و تەکنۆلۆژیا پەرەی سەند، گەریلاکانی ئازادی کوردستانی بێ وێنە کردەوە.
دەوڵەتی تورک لەژێر ناوی پێشکەوتنەکانی، بەو پاڵپشتییەی کە لەلایەن ناتۆوە وەریدەگرێت، لە بواری سەربازییەوە خۆی گەیاندە ئاستێکی بەرز، لەبواری تەکنیکەوە ستراتیژییەکانی خۆی بە گشتی لەسەر هێزی ئاسمانی پەرە پێدا. لەم ڕووەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورک جگە لەوەی لە ڕووی ستراتژی جەنگییەوە لە بەرامبەر بە گەریلا ڕابردوویەکی باشی نییە، لە ئێستادا هەنگاو بە هەنگاو بەرەو تێکچوونی ستراتژیک دەچێت.
ئەوە ڕاستییەکە کە پێشکەوتنە تەکنیکی و تەکنەلۆژییەکان بۆ پلانی وێرانکاری و لەناوبردنی گەورە لە دەستی قۆرخکارانی شەڕدا بەکاردەهێنرێن، ئێستا لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە کەڵکیان لێ وەردەگیردرێت و هەموو ئەم پێشکەوتنانە دۆخێکی هاوسەنگی لە شەڕدا دروست دەکەن. بە تایبەتی شەڕ بە تەکنیکە پێشکەوتووە ئاسمانییەکان کە چەمکی شەڕی ئەم قۆناغەیە، توانیویەتی گەشەسەندنی هێزەکانی گەریلا بەرز بکاتەوە و بە سەرچاوەیەکی کەمەوە پێشکەوتنی گەورە ئەنجامبدات. لەم دواییانەدا ئەو ئۆپەراسیۆنانەی هەم بە سیستمی بەرگری ئاسمانی و هەم بە تەکنیکە پێشکەوتووەکان کە لە هێرشە ئاسمانییەکان پەرەی پێدراوە، بەشێوەیەکی بەرچاو ڕەوتی شەڕەکەیان گۆڕیوە و ترسێکی زۆری لەناو سوپای تورکدا دروستکردووە. سوپای داگیرکەر لەم دوو ساڵەی دواییدا زۆربەی تاکتیکەکانی خۆی گۆڕیوە، چونکە پێیوابوو لە شکستەکانی بەرەکانی شەڕدا درەسی وەرگرتووە و بە گۆڕینی ناوەڕۆک و شێوازی هێرشەکانی دژی هێزەکانی گەریلا هەوڵی بەدەستهێنانی ئەنجامی دەدا. سوپای تورک گۆڕانکارییە ستراتژی و تاکتیکییەکانی خۆی بەتەواوەتی لەسەر گۆڕینی تاکتیکی هێزەکانی گەریلا چڕکردووەتەوە و هەوڵ دەدات بە بچوکترین گۆڕانکاری و شێواز بە هێرشەکانی لە دژی گەریلا دەستکەوت بەدەست بهێنێت. بەڵام لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابردوودا ئەنجامی پێچەوانەی بەخۆیەوە بینیوە. ئاشکرایە کە گەریلاکانی ئازادی کوردستان بۆ تێپەڕاندنی نایەکسانی هێز لە شەڕدا، هەنگاوی ستراتژییان بە پڕۆسەیەکی گۆڕانکاری خێرا تێپەڕاندووە و ئەنجامێکی گەورەیان بەدەستهێناوە.
دەکرێ بڵێین لەم ساڵانەی دواییدا دەوڵەتی تورک تەکنیکەکانی لەسەر گەریلا چڕکردووەتەوە. لەگەڵ بەرزی ئاستی هێزی شەڕکردن و پیشەیی بوونی هێزی گەریلا، سوپای تورک دەستی کرد بە زیادکردنی هێزی تەکنیکی خۆی و بە شێوەیەکی ناڕەوا لە گۆڕەپانەکاندا بەکاری هێنا. ئێستا لەڕاستیدا گەریلالە بواری زانست و تەکنەلۆژیدا گەشە دەکات، بەو چەکانەی کە لە دژی تەکنیکە ئاسمانییەکان پەرەی پێداوە، هاوسەنگییەکی تەواوی لە شەڕەکەدا دروست کردووە و ئۆپەراسیۆنی کاریگەر ئەنجام دەدات بە کەمکردنەوەی خەسارە گیانی و مەترسییەکانی. وەک لە ڕابردوودا کاتێک هێزی گەریلا بچووکترین کەرەستەی تەکنیکی بەدەست دەهێنا، فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بەردەوام هەوڵی داوە ئەم پەرەسەندنە بگەڕێنێتەوە بۆ هاوکاری دەسەڵاتێکی هەژموونخواز و هەندێ وڵاتان، لە کاتێکدا مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دەیان ساڵە لە دژی هێڵی گەریلا شەڕ دەکات و ڕێگە لە پێشکەوتنەکانیش دەگرێت، بەڵام ڕەنگە ئەوە ئارگومێنتێکی تراژیک و کۆمیک بێت ئەگەر بڵێین ئەو هێزانە یارمەتی گەریلا دەدەن. بەڵام دەوڵەتی تورک کە ناتوانێت یەک گولە لە خۆیەوە بتەقێنێت، پلانی هەیە گەریلا بکاتە کەرەستەیەکی شەڕی تایبەت، گەشەسەندنی گەریلا پووچەڵ بکاتەوە، پەنا بۆ درۆی بێمانا دەبات لە بەرامبەر ئەم ئاستە گەشەسەندنەدا سەرەڕای هەموو ئیمکانەکانی بەردەستی ناتوانێت هێزی گەریلا لەناو ببات.
بەڵام لە هەلومەرجی ئێستادا پەرەسەندنی هەژموونی ئاسمانی و هەروەها هەژموونی مەیدانی و لە ئەنجامدا دەستپێشخەریی شەڕەکە تاڕادەیەکی زۆر لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی گەریلادایە، ئەمەش وایکردووە سوپای داگیرکەری تورک تووشی گەمارۆی تاکتیکی بێتەوە.
لە ماوەی ٣ ساڵی ڕابردوودا، جگە لە لەناوبردنی ١٢ هەلیکۆپتەر و زیاتر لە ١٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ١٨ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەڕ لەلایەن هێزی ئاسمانی گەریلاوە، دەیان ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی بە توانا سنووردارەکانی هێزەکانی گەریلا ئەنجامدراون. چیتر شەڕ ناهاوسەنگ نابێت، بەڵکو بە دەستپێشخەری هێزی گەریلا ژێرخانە تەکنیکیەکان بەهێزتر کراوە و بە شێوەیەکی پیشەیی بەڕێوەی دەبات. لەبەرامبەردا سوپای داگیرکەری تورک دوای گورز بەرکوتنەکانی لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ شەڕێکی تایبەت و پڕوپاگەندەی گەورەی دەستپێکرد. وتیان کە ئۆپەراسیۆنێکی نوێ ئەنجام دەدەین کە بە وتەی خۆیان تێکەڵەیەک دەبێت لە هەموو ئۆپەراسیۆنەکان، بە شێوەیەک کە پێشتر نەبینراوە و نامۆیە. بەڵام کاتێک لێکۆڵینەوە لە هێرشە گەشەسەندووەکان کرا، ئەوە ڕوون بووەوە کە سوپای تورک تەنانەت ناتوانێت خۆی بپارێزێت، چ بگات بە پەرەپێدانی شێوازێکی نوێ. لە ڕاستیدا هێزەکانی گەریلا بەو ئۆپەراسیۆنانەی کە لە چەند مانگی ڕابردوودا بە شێوازی زۆر داهێنەرانە ئەنجامیان داوە، بە تایبەتی لە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ، گورزی گەورەیان لە سوپای تورک وەشاندووە. بەم شێواز و تەکنیکە نوێیە، هێزەکانی گەریلا نەک هەر کۆنترۆڵی تەواویان بەسەر دوژمندا بەدەستهێناوە، بەڵکو توانای گورزی زیاتریان لە هێزەکانی دوژمن هەیە.
لە کاتێکدا سوپای داگیرکەری تورک بە هیوای ئەوە بوو کە هێزەکانی گەریلا هیچ پێشکەوتن و گۆڕانکاری دیکە نیشان نەدەن، لەگەڵ ئەوەی ئۆپەراسیۆنە داگیرکارییەکانی بێوچان و ناڕەوایانە لەسەر بنەمای چەمکی قڕکردن ئەنجام دەدرێن، دەرکەوتنی دۆخێکی لەو شێوەیە هاوسەنگی تێکدا. ڕوونکردنەوەیەکی وردتر ئەوەیە کە: "گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە لایەک بەرخۆدانێکی مێژوویی لە بەرامبەر هێرشە بێسنوورەکانی داگیرکەرانی تورک بەڕێوە دەبەن، لە لایەکی دیکەوە بەرەوڕووی قەدەغەی نادادپەروەرانەی وڵاتان دەبنەوە، لە لایەکی دیکەشەوە بەرامبەر کردەوە خیانەتکارانەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە گەورەترین جێبەجێکاری هاوبەشی دەوڵەتی تورکە بەرخۆدان دەکات. کاتێک گرنگی بەمانە بدرێت، ڕوون دەبێتەوە کە لە چ بارودۆخێکدا گۆڕانکارییەکی لەو شێوەیە کراوە. جگە لەوەش کاریگەرییەکانی ئەم پەرەسەندنە گرنگترین خاڵی وەرچەرخانی گۆڕانکارییەکی درێژخایەنن.
هەروەها جیا لەمانە قەدەغە نێودەوڵەتیەکان بەسەر بزووتنەوەی ئازادیی کورددا دەسەپێندرێت، بەو پێیەی ساڵانێکە بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە و نایاسایی لە لیستی "رێکخراوی تیرۆریستی"دا جێگیر کراوە و ڕێگری لێدەکرێت بە ئاسانی دەستی بگات بە پەرەپێدانی تەکنیک و تەکنۆلۆژیا. ئەم ئاڵوگۆڕە کە هێزەکانی گەریلا لە هەلومەرجی وەها سنووردار و هەلومەرجی شەڕی چڕدا کردوویانە، هەنگاوێکی زۆر گرنگ و ستراتیژییە. لە کاتێکدا دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێشتا چاوەڕێی ئەوە دەکات کە گەریلاکان وەک ڕابردوو بە کڵاشینکۆف شەڕ بکەن، بەڵکوو گەریلا بە خێرایی گۆڕانکارییەکان دەست پێدەکات بۆ ئەوەی لەگەڵ کات و سەردەمدا بگونجێت هەموو هەوڵێکی خۆی دەخاتە گەڕ. ڕاستییەکە هەیە کە دەوڵەتی تورک لە بەرامبەر ئەم گۆڕانکارییە ستراتیژییانەی گەریلا تووشی شکستێکی گەورە بووە. ئاستی شکستی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت. ئیتر هیچ شتێک وەک خۆی نەماوە و کاریگەرییەکانی کەوتووتە ناو پرۆسەیەکی مێژوویی درێژخایەنەوە.