گەریلا سەلماندی کە کەس ناتوانێت تەمەنێک بۆ پەکەکە دیاریبکات

گەریلا بە ئیرادەی پۆڵایین، بە رۆحی ئاپۆیی پشتی بە میراتی بەرخودانی پەکەکە بەستووە، رووی لە دەلاقەی ئازادیە و سەلماندی کەس ناتوانێت تەمەن بۆ پەکەکە دیاریبکات.

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە ژێر ئاڵای پەکەکەدا بە قارەمانێتی گەورە بێ دوودڵی خۆڕاگری دەکەن.

لە کوردستان ئیتر گەل سوپایەکی هەیە، کە بەرامبەر هەموو جۆرە هێرشێک دەتوانێت خۆی بپارێزێت. ئەو سوپایەی کە لە لایەن رێبەر ئاپۆ و جەنگاوەرانیەوە دامەزراون، لە رووی تاکتیکیەوە، رێباز و پڕۆفیشناڵی ئەو لەناو قۆناغێکی نوێدایە. بە چالاکیە داستیانیەکانی وا دەکات زیانی گیانی زۆر بەر دەوڵەت و سوپای تورک بکەوێت. سوپای تورک کە وەک یەک لە بەهێزترین سوپاکان پێناسە دەکرێت؛ لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی مەدەنیەکان، بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو و تاڵانکردن سڵ ناکاتەوە، سەرباری ئەوانەش بەرامبەر بە گەریلا بێچارە و دەستەوەستان بووە. سوپای تورک وەزارەتی شەڕ لە شۆکی زیانە گیانیە دژوارەکان نازانن کە بە چ شێوەیەک پەردەپۆشی بکەن. بە شاردنەوەی ژمارەی ئەو کوژراوانە لە میدیاوە، تەرمەکانی سەربازەکان کە کەوتوون ناشاردرێنەوە.

سوێندیان خواردووە کە سێبەری دوژمنیش نەهێڵنەوە

لە رۆژئاوای زاپ تا مەتینا، لەوێوە تا خواکورک گەریلا لەناو بەفر و باران، سەرما و سۆڵەدا لە سەنگەرەکانی دوژمن دەدەن، ئیرادەی خۆیان، پێداگرییان لە سەر سەرکەوتن جارێکی دیکە نیشان دەدەن. دۆست و دوژمن هەموان دەبیننکە گەریلا بە شێوەیەکی گیانبازی چۆن دەچنە سەر سەنگەر و هەزاران سەربازی دوژمن. لەبەرامبەر ماتەوزەی هێزی گەریلا هیچ تەکنەلۆژیا و هێزێک ناتوانێت خۆی بگرێت. گەریلا کە لەسەر دڵسۆزی و پابەندی بە ئازادییەوە گەل و رێنماییەکانی رێبەرایەتی هەموو رۆژێک خۆی پەروەردە دەکات و لە تاکتیکدا خۆی نوێ دەکاتەوە، بەڵێنی داوە و سوێندی خواردووە کە لە چیاکانی کوردستان سێبەری دوژمنیش نەهێڵێتەوە.

دەبێتە دەرمانی دڵی گەلی کورد

وەک دەزانرێت لە هەرێمی رۆژئاوای زاپ هێزەکانی گەریلا لە چوارچێوەی هەڵمەتی شەهید ساڤاش مەرەش، جەنگی خابور و ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید هەڵمەت دێرەلوکدا لە گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی ئامێدی لە دژی سەنگەرەکانی دەوڵەتی تورک چالاکییان ئەنجامدا. لەم چوارچێوەدا لانیکەم ٦١ سەرباز کوژران. هاوار و ناڵەی سەربازەکان و تەرمی سەربازەکان کە لە سەر بەفر کەوتبوون، هەروەها سەنگەرەکانی سەربازان کە سوتێندران، لە کامێرای گەریلاکانەوە تۆمارکران. توڕەیی تۆڵەسەندنەوە و جۆش و خرۆشی سەرکەوتنی گەریلا سەرباری بەفر و سەرماش دیاربوو. ئەو هەڵمەتەی گەریلا کە چالاکی بەو جۆرەی ئەنجامدا، دەبێت دەرمان بۆ سەر دڵی گەلی کورد.

دەوڵەتی تورک سێ ساڵە بانگەشەی ئەوە دەکات کە تەنیا سێ مانگ ماوە، کۆتایی بە گەریلا دەهێنن و بەم جۆرە گەلی تورکیا دەخەڵەتێنێت. ئەمە لە کاتێکدایە گەریلا وێڕای دەرفەتە کەمەکانیشی بە ئیرادەیەکی پۆڵایی، بە گیانی ئاپۆیی، پشتی بە میراتی بەرخودانی پەکەکە بەستووە و روو لە دیدگای کوردستانی ئازاد و رێبەری ئازاد کردووە، بەم جۆرە لە دژی سوپایەکی بەو جۆرە شەڕ دەکات کە ئەو سوپایە سڵ لە هیچ تاوانێک ناکاتەوە. گەریلا هەموو جارێک ئەوە بە بیر دوژمن دەهێنێتەوە کە کەس ناتوانێت تەمەنێک بۆ بزوتنەوەی ئازادی کورد دیاری بکات. گەریلا لە مەتیناوە تا ئاڤاشین، لە زاپەوە تا خواکورک و لەوێوە تا چوار پارچەی کوردستان خاڵ و بەربەستی پاراستنو  پارێزگاری دروست دەکات.

هـ . ب