گەریلاکانی ئازادی بە چالاکیەکەیان چارەنووسی شەڕی ئەمساڵیان دیاریکرد
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار ئەو سەنگەرانەی سوپای تورکی داگیرکەر بە سێ ساڵ دروستی کردبوون، لە ٩٠ خولەکدا لەناویان بردن و دەستیان بە سەر دەیان چەک، کەلوپەل و تەقەمەنیدا گرت.
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار ئەو سەنگەرانەی سوپای تورکی داگیرکەر بە سێ ساڵ دروستی کردبوون، لە ٩٠ خولەکدا لەناویان بردن و دەستیان بە سەر دەیان چەک، کەلوپەل و تەقەمەنیدا گرت.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢ دەستی بە ئۆپراسیۆنی داگیرکەری بۆ سەر هەرێمی مەتینا و شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ کرد. لە ئەنجامی ئەو گورزە قورسانەی کە گەریلاکانی ئازادی کوردستان لێیان وەشاندن، لەناو بەفری چلەی زستاندا جبەخانە و تەرمی سەربازەکانیان بەجێهێشت و بە پەلەپەل لە شاخی جودی هەڵاتن. دوای قۆناغێکی شەش مانگە بۆ ئەوەی رای گشتی قایل بکات کە هێزی ئەوەی هەیە و دەتوانێت بەرامبەر بە گەریلا شەڕ بکات، سەرباری لاوازی خۆیشی لە شەوی ٢٠-٢١ی تەمووز جارکی دیکە دەستی بە هێرشی داگیرکەری کرد. هەروەها لە رێگەی ئەو هەنگاوە داگیرکەریەوە ویستی رووی بەزیوی خۆی سپی بکاتەوە، بۆ ئەوەی بە پێدانی بەڵێنی لەناوبردنی گەریلا کە بە دەوروبەریەکانی دابوو، بتوانێت تەمەنی دەسەڵاتەکەی درێژبکاتەوە.
هەربۆیە هەڵوێستی ئەفسانەیی لەلایەن گەریلاوە دەگیرێتەبەر و رۆژانە ئەو گەمە داگیرکەرییانە پوچەڵ دەکرێنەوە. بەڵێنەکانی ئەوان لەوان دەکەن بە تۆز و ناچاریان دەکەن کە دەرگا بە دەرگا سواڵی پارە بکەن. هێزەکانی پاراستنی گەل لە مەتینا، خواکورک، زاپ و رۆژئاوای زاپ چەندین مەتر بەفری کەوتوو لە سەر زەویان کردووە، بە چوارڕێیانی بەهاری ئازادی گەلی کوردستان. بە هێزی خۆشەویستیەک بۆ خۆر، بە هێزی بڕوای خۆیان بە سەرکەوتن، بە نارنجۆکەکانیان کە دەکەونە سەنگەرەکانی عوسمانیەکان و لێپێچینەوە لە قڕکردنی چەندین ساڵە و لێپێچینەوەش لەوە دەکەن، کە وەک پاسەوان لەبەردەم ئیمراڵی داندراون.
گۆڤەند و هەڵپەڕکێی چالاکیە شۆڕشگێڕیەکان بە دەوری چیاکانی کوردستاندا دەگەڕێت
هێزەکانی گەریلای ئازادی کوردستان لە سەرەتای پاییزی ٢٠٢٣وە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیان لە رێگەی هێزە پرۆفیشناڵەکان بۆ سەر داگیرکەری تورک دەستپێکردووە. لە دوایین نمونەدا لە شاخی جودی هەرێمی شەهید دەلیلی زاپ ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی لە سەر ناوی قارەمانی گیانباز شەهید دۆغا ڤیان ئەنجامدرا. بە یەک رۆح و بڕیار ئەو چالاکیە وەک گۆڤەند و هەڵپەڕکێی ئازادی، بە دەوری چیاکانی کوردستانەوە دەستی یەکیان گرتووە و بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵ، بە گوێرەی فاکتەرەکانی شەڕی وەرزەکان بە ئیرادە و تامەزرۆییەکی پەرجوئاسا چالاکیەکان ئەنجام دەدرێن. لەم چالاکیەشدا هەڵۆ ئاپۆییەکان بە رۆژ و لە ژێر دەیان فرۆکەی سیخوڕیدا، بە ئیرادەیەکی پۆڵایین هەلومەرجی دژواری زستانیان گۆڕی بۆ خاڵێکی ئەرێنی و سودبەخش و بە دەیان سەنگەری داگیرکەرانیان بە سەنگەرەکانیانەوە کردە ئامانجی چەکەکانیان. ئەو سەنگەرانەی سوپای تورک بە هەوڵدانی هێرش و چەکی پێشکەوتوو لەناوەی سێ ساڵدا دروستیکردبوون، هێزی پسپۆری گەریلا لە ماوەی ٩٠ خولەکدا ئەو سەنگەرانەی لەناوبرد. بە دەیان چەک، جبەخانە، کەلوپەلی سەربازی دەستیان بەسەردا گیرا. ٣٧ سەربازیان کە سەرپەلێک (فەرماندەیی ١٠٠ سەرباز دەکات) و چەند فەرماندەی خوارتریشی تێدابوون کوژران.
جێپێی چەپەڵی داگیرکەران بە ئاگری سەرکەوتنی گەریلا دەسڕنەوە
بۆ پاککردنەوە و سڕینەوەی جێپێی چەپەڵی داگیرکەران لەسەر خاکی کوردستان، گەریلا سەرکەوتووەکان ئاگریان لە هەموو شتێک بەردا کە سوپای داگیرکەر لەگەڵ خۆیاندا هێنابوویان سەر ئەو شاخە.
بەم جۆرە نەک هەر تەنیا جبەخانەی تورکیان لەناوبرد، نەک هەر کەرستە سەربازییەکانیان سوتاند، نەک هەر زیانی ماددیان پێگەیاند بەڵکوو سکۆی سوپای ئەوانیشیان کردە خۆڵەمێش. لەو رۆژەدا و لەو ساتەدا کە تێدا بە هەزاران مرۆڤ لە شەقامەکانی ئەڵمانیا لەپێناو ئازادی رێبەر ئاپۆدا هاواریان دەکرد، گەریلا بە دەنگی چەکەکانیان بە سەر دوژمندا هاواریان دەکرد؛ "ئێمە گۆشەگیری هەڵدەوەشێنینەوە". بەم ئاگرەوە گەل و گەریلا بە داگیرکەریی تورک و هەموو پشتیوانانی دەڵێن، "تا رووخانی سیستمی ئیمراڵی ئێمە بە ئیرادەیەکی ئاگرین هەر بە ناوی رێبەر ئاپۆوە هاوار دەکەن، لە چیا، لە شار، لە کوردستان و دەرەوە ئێمە بە ئاسودەیی ناوەستین و ناهێڵین داگیرکەریش ئاسودەبێت".
گەریلاکان پلانەکانی پیلانگێڕانیان هەڵوەشاندەوە
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە چالاکی مێژوویی شۆڕشگێڕی چارەنوسی شەڕی ساڵی نوێیان دەستنیشان کرد. ئەوەیان یەکلایی کردەوە کە ئاڵای سەرکەوتن لە چ دەستێکدا دەشەکێتەوە. بە خواست و پێداگرییان، بە گیانی هێرشبەرانەی خۆیان نیشانیاندا کە ئەوان شوێنکەوتووی لەیلا سورخوێن، مەلسا موش، ئاخین گابار، هەڵمەت دێرەلوک و دۆغا ڤیانەکانن و هەڵگری ئەو ئاڵایەن. بە چالاکگێڕیی سەردەمیانەی خۆیان هەموو پلانەکانی هێزە پیلانگێڕەکان پوچەڵ دەکەنەوە و دەیسەلمێنن کە ئەوان ئاستی سەرکوتووی پاڕادیگمای رێبەر ئاپۆ بەهێزتر و بەرزتر دەکەنەوە. هەروەها ئەو ئامانجەی لەسەر بناغەی پیلانگێری ئەنجامدرا، بەر دیواری تێکۆشانی گەریلا دەکەوێت و دەبێتە هەزار پارچە.
هـ . ب