گیانبازانی ڕێگەی سەرکەوتن

گیانبازان گڕی هێڵیی فیدایەتییان جۆشدا و پێشەنگایەتی پڕۆسەیەکی مێژوویان کرد.

پێویستە زۆرباش لە گیانبازی فیدایی ئاپۆیی تێبگەین و ببینرێت کە گیانبازان چ چالاکیەکەی کاریگەریان کرد و رەوتی میژوویان چۆن گۆڕیوە.

سوپایەکی فیدایی لەسەر شوێنپێی ڕێبەڕێکی فیدایین کە جێ سەرنجی هەمووانە. جەنگاوەری پێشەنگی ئەم سوپایە ڕۆژگەر هێلین و ئاسیا عەلی_ی فیدایین کە لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا لەبەرانبەر هێرشە قڕکارییەکاندا چالاکی فیداییان ئەنجامدا.

لەم سەردەمەدا تاکە ڕێگەی ژیانێکی مانادارانە تێکۆشانێکی هەمیشەیییە کە تاکە ڕێگەی وەرگرتنی هەناسەیی ئازادییە. بێگومان ئەم حەقیقەتە لەسەر ئاستی کوردستان زۆر ڕونتر دەرەکەوێت. لە کاتێکدا سیستەمی سەرمایەداری بەشیوەیەکی دڕندانە هەموو جۆرە هێرشێک دەکات، تاکە ڕێگە بۆ پاراستی بەهاکانی گەل ئەوەیە مرۆڤ قوربانی سەخت بدەن و لەوکاتەی کە پێویستدەکات گیانی خۆیان ببەخشن.

هەر ڕۆڵەیەکی کوردستان کە گەورەدەبن کاتێک گوێبیستی ژیانی داستان ئامێزی مەزڵوم، بێریتان و زیلانان دەبن، راستەوخۆ حەیرانیان دەبن و بۆ ئەوەی بتوانن هاوشێوەی ئەوانبن دەکەونە نێو لێگەڕێنێکی گەورەوە. لە کۆتاییدا تێدەگەن لەوەی تاکە ڕێگە لە دژی هێرشە قڕکاریی و داگیرکارییەکان؛ سەرخستنی شۆڕشی ئازادیی کوردستانە. بەم شێوەیە یەکەم هەنگاوی دلێری و فیدایی لە منداڵییەوە لە دژی عەقڵێتی قرکەر و فاشیست هەڵدەگیرێت. وەک شینبوونی هەر تۆوێک کە لە نێو خاکدا دەوەشێنرێت، دڵسۆزبوون بە 'مرۆڤی زانا و ئەفسانەساز' دەبێتە سەرچاوەی هێزی بوێری و متمانەبوخۆیی کەسەکان. وە بەم شێوەیە سوپایەکی لە جەنگاوەری فیدایی دەتوانن بە هەر خۆ-فیداکردنێک، ببنە هەڵگری ئەو هونەرە سەربازی و ئایدۆلۆژییە کە دەتوانرێت بەرامبەر تەواوی جیهان شەڕ بکرێت. کۆتا نمونەی ئەم فیداییبوونە چالاکییە فیداییەکەی دژ بە ناوەندی توساشی ئەنقەرەیە کە جێگەی بەرهەمهێنانی ئامرازەکانی قڕکردنە.

هێرشێک کە جەنگاوەران بە ڕۆحی فیداییەوە سنورەکان تێکدەشكێنن

باوەڕ و فەلەسەفەی ژیانی ئازاد کە ڕێبەر ئاپۆ ئافراندووەیەتی، جڤاتێکی میلیتانی سازاندووە کە دەتوانن لە هەموو پڕۆسەیەکەدا بارودۆخی فیدایانەی خۆی بڕەخسێنێت. ئەم گیانبازییە کە ڕێگەی ژیانی تەڤگەرەکانی ئازادییە و هاوکات هێڵی فیدایەتی ئافراندووە، هاوشێوەی مەزڵوم، زیلان، سارا و ڕوکەنان، ئەرداڵ و ڕۆژهاتان، ئاسیا و ڕۆژگەران خۆیان لە لێگەڕینی ژیانی شەخسی پاککردووەتەوە، هەموو بوونی خۆیان بۆ دۆزی ڕەوا و بەشکۆی گەلی کورد تەرخانکردووە. کەسێتییە فیداییەکان لە هیچەوە هەبوون دەئافرێنن و سەرکەوتن مسۆگەر دەکەن.

وەک چۆن ئەوەی لەمڕۆدا هەموو بستە خاکێکی کوردستان بۆمبی بەسەردا دادەبارێت، منداڵ و ژن دەبنە قوربانی. لە بەرانبەردا گریان و نزای دایکان دێتە دی؛ چالاکییە فیداییەکەی دژ بە توساشی ئەنقەرە وەڵامدەرەوەی پێویستی ئەو حەقیقەتەیە. یانی سوپای گەریلا کە بۆ ژیانێکی ئازادی گەلی کورد خۆیان فیدا کردووە، پاراستنی گەلەکەیان بە ئەرکی خۆیان وەرگرتووە، لە نێو سەختریین بارودۆخیشدا ئەمەیان کردووە. فیداییان کە لە ئەنقەرە شەهیدبوون نمونەیەکی پڕیی سەرکەوتننە لە هەر کات و شوێنێکدا. ڕەنگە مشتومڕی بێکۆتایی لەسەر کاتی ئەم چالاکییە فیداییە هەبێت. بەڵام ئاستی زیرەکی پراکتیکی و ئایدیۆلۆژی تیمێکی گەریلا کە بۆ ماوەیەکی زۆر پلانی چالاکیەکی بێ کەموکوڕی لەو شێوەیەی داڕشتووە، توانای پێشبینیکردنی هەموو دەرئەنجامەکانی هەیە. بۆیە هەروەک چۆن گەریلای فیدایی ڕۆژگار و ئاسیا یەکسەر بەبێ هەڵە گەیشتنە ئامانجەکەیان، گەیشتنە توساش، هەرکەسێک بزووتنەوەی ئازادی دەناسێت، پێویستە بتوانێت پێشوازی لە هەموو پێشهاتەکان بکات. وەک دیارە مەبەست لەم چالاکییە دەستپێکردنی هەنگاوی یەکلاکەرەوەی گەورەیە.

پەیامەکە ڕوونە: تا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئەم هێڵە بەردەوام دەبێ

هەرخۆی جەنگاوەران کە بە هەنگاوی بڕیاردارییانەوە بەرەو ئامانجەکەیان بەڕێکەوتن؛ بە هەڵوێستی باوەڕداری و سەرکەوتنیانەوە، پێویستە هەموو پنتەکانی چالاکییەکە شیبکرێتەوە و پیشانی دۆست و دووژمن بدرێت. بۆ مەگەر مرۆڤ دەتوانێت ئەو حەقیقەتە نەبینێت، هەست بەو دڵە بوێرانە نەکەن و دڵخۆزییان بۆ نەبێت؟ بێگومان نابێت. ژاوە ژاوەکانی شەڕی تایبەت لە دوای چالاکیەکەوە هاتنەئاراوە، هەر خۆیان لە سەر پسپۆڕبوونی جەنگاوەرانی تابووری نەمران هاتنەگۆ. بەم قسانەیان  دانیان بە کاریگەری چالاکیەکەدا نا.

شەڕڤانانی فیدایی؛ ئاسیا و ڕۆژگەر بەرەو ئامانجەکەیان ڕۆشتن، بە بێ ترس هەموو ئاستەنگییەکانی پێش خۆیان ڕاماڵی و چونکە چاویان تەنها لە یەک خاڵ بوو، یانی چاوییان لە ئامانجی خۆیان بوو، بینیمان کە تیمێکی گەریلای دوو کەسی چۆن بوو بە هێزێک. لە دڵەوە هەست بەوەکرا کە کەسێتییە فیداییەکان لە نێو هەموو دۆخێکی سەختیشدا خاوەنی چ هێزێکی بێهاوتان. لە هەموو زۆرتر دەوڵەتی تورکی فاشیست جارێکی دیکە بوون بە شاهیدی ئەوەی وێڕای هەموو سەختییەکانی شەڕی سەدەی ٢١ گەریلا چۆن دەتوانێت مێژووی سەرکەوتن بئافرێنیت. لەگەڵ چالاکییە فیداییەکەدا پەیامێک درا بە ڕژێمی قڕکەری فاشیستی تورک، بێگومان کاریگەری  و دەرنجامی پەیامەکە لەم پرۆسەیەدا زۆر باشتر دەرەکەوێت.

هەر بۆیە پێویستە باش لەو جەنگاوەرانە تێگەین کە خۆیان گەیاند بە ڕۆحی سەردەمی. لەبەر ئەوەی ئەوان بە جۆشدانی ئاگری هێڵی فیدایەتی پێشەنگایەتی پڕۆسەیەکی مێژوویان کرد.