هاکان ئەردۆگان
هاکان فیدان بە بنەچە کوردە، هاوکات دوژمنێکی هەرە دڕندەی کوردانە، خەڵاتی 'خزمەتی شایستە'ـی دەوڵەتی پێ بەخشراوە، کەواتە ئەمە بە چ بەهایەک: مسۆگەر ئەم خەڵاتە لەبەر ناپاکیی لە گەلی خۆی پێی دراوە.
هاکان فیدان بە بنەچە کوردە، هاوکات دوژمنێکی هەرە دڕندەی کوردانە، خەڵاتی 'خزمەتی شایستە'ـی دەوڵەتی پێ بەخشراوە، کەواتە ئەمە بە چ بەهایەک: مسۆگەر ئەم خەڵاتە لەبەر ناپاکیی لە گەلی خۆی پێی دراوە.
کاتێک ئەردۆگان لە دانیشتنیMGK (ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی) خەڵاتی بە فەرماندە خانەنشینەکان بەخشی، نۆکەرە دڵسۆزەکەی خۆی لەبیر نەکرد، لە پای ئەو خزمەتانەی لە میتدا کردبوونی (دەزگای هەوالگریی نەتەوەیی) مەدالیای خزمەتی شایستەی پێ دا، بەڵێ مەدالیای خزمەتی شایستە. دەبێت کاتێک دەڵێین خزمەتی شایستە، کەس بیری بۆ لای قارەمانێتیی و داهێنانی نوێ نەچێت، بەڵکوو لە پای کارە چەپەڵەکانی ئەردۆگان لە ڕابردوودا، ئێسقانێکی بۆ فڕێ دراوە، ئاوا خەڵات کراوە.
کاتێك 'هاکانی گەورە'ـی ئەردۆگان خەڵاتەکەی وەرگرت، لەبیری نەچوو کە بە خۆیدا هەڵ بڵێ و وتی: ''من ئەم مەدالیایە بە ناوی ئەو هەڤاڵانەی لە لیبیا و قەرەباخ و سووریا و ئێراق و لە کاتی بەجێهێنانی فەرمانەکانی تۆدا شەهید بوون، وەر دەگرم.''
ئاشکرایە کە هاکان فیدان یەکێکە لەو کەسانەی وا لە سیاسەتی شەڕەنگێزانەی دەرەوەی حکومەتی ئەکەپەدا ئەرکدار بووە، چونکە سەرۆکی میت بوو، ڕێکخەری ئۆپەراسیۆنە شاراوە و نهێنییەکانە، لە پیلانگێڕیی و هەڕەشەدا پسپۆڕە، ئێمە هاکان لەو تۆمارە دەنگییانەوە دەناسین کە کەوتە بەر دەستی میدیاکان، کاتێک دەیگوت: ''لە سووریاوە چەند تۆپێک ڕووەو تورکیا بتەقێنین، تا بیکەینە پاساوی شەڕ.'' گەر بکوژێک لە سووریا و ئێراق و قەرەباخ خوێنی هەزاران کەسی بێتاوانی ڕژاندبێت، مەدالیا لە بکوژێکی تر وەر بگرێت، ئەمە شتێکی زۆر ئاساییە.
ئەردۆگان بە هاکان دەڵێت: ''سندووقە ڕەشەکەم.'' بەڵام ڕاستییەکەی سندووقی چەپەڵییە، هاوکات پیلانداڕیژەری کۆمەڵکوژییەکەی پاریسیشە، کاتێک ساکینە جانسز و ئەڤین گویی و کەسێکی تری لە ناوەڕاستی پاریس شەهید کرد، لە میتەوە پلەی بۆ وەزارەتی کاروباری دەرەوە بەرز کرایەوە.
گەلێک ئەرک لە چوارچێوەی تاوانی دژی مرۆیی میتدا، ڕێی لەبەر تاوان و کۆمەڵکوژیی کردەوە، وڵاتیان سووتاند، بە سەدان هەزار مرۆڤیان کوشت، ملیۆنانیان ئاوارە کرد و لە هەموو شوێنێک خوێنیان ڕژاند، وەک تاوانباریکی لێزان کۆمەڵکوژیان ئەنجام دا، ئێستاش وەک مرۆڤکوژێکی خوێنخۆر، نوێنەرایەتیی کاروباری دەرەوەی دەوڵەتەکەی دەکات. کاتێک دەوڵەت بە مەڕاسیمی فەرمی پێشوازیی لێ بکەن، تۆ بڵێی ئەمە ڕوون بکاتەوە؟ ڕەنگە نوینەرایەتیی دەرەوەی تورکیای ئەکەپە تەنیا لە کەسێکی وەک هاکان بێت.
خواستی کوردێک لە تورکیا کە پلە سەربازییەکان تا میت ببڕێت و پاشان ببێتە وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا، بۆ خۆی زۆر شت ڕوون دەکاتەوە، ئەمە نیشانەیەکی ڕوونی کۆیلایەتیی و خیانەتە لە ناسنامە و چاند و خەڵکەکەی خۆی.
گەر ئێمە ناسنامە و چاند و سەربەخۆییش لەلایەکەوە دانێین، بۆچی کەسێک دەبێتە 'سندووقی ڕەش'ـی ئەردۆگان، دەبێت کەسێتییەکی ڕەشت هەبێت، من نازانم بۆچی جەمال پاشای ئیتیحاد و تەرەقیم بیر هێنامەوە، باپیری جەمال پاشا جەلادی پاشا بووە، باوکیشی پزیشکی سەربازیی، لە ماڵباتێکی خاکەڕادا گەورە بووە، لە فێرگە سەربازییەکان و هتد... خوێندوویەتی، ڕاپەڕینەکانی سووریا و بەغدادی دامرکاندووەتەوە، لە ناوچەکەدا بە جەمال قەساب و ئەلجەزار و سەفاح جەمال ناودێر کراوە. یەکێکە لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی هەرسێ هێزی (ئەنوەر و تەلعەت و جەمال) جەمال پاشا بە حەسرەتی تۆرانیزمەوە دەستبەکار دەبێت، بەڵام دەڵێن ئەمە گورجییە و خەڵکی مێدێلیا یان دێڤشرمە، لەبەر 'خزمەتە شایستەکەی' ناتوانێت لە وڵاتەکەی خۆی بمینێتەوە، تاکوو لە تەفلیس کوشتیان.
هاکان لەبەر 'خزمەتە شایستەکەی' بە مەدالیایەک خەڵات کرا، بەڵام هیچ زانیارییەک نییە تا بزانین ئەو خزمەتە هێژایە چییە. داخۆ لە ئۆپەراسیۆنە نهێنییەکانی سووریا و ئێراق و لیبیا و قەرەباخ و پاریس و گەلیک وڵاتی تر چی کردووە؟ کاتێك لە وڵاتە هەژارەکانی ئەفریقا بوون و لەگەڵ فەتۆ بوون یان ئەو کاتەی دژی فەتۆ بوون، چیان کرد؟ ڕۆژێک کات هەڵدەگەڕێتەوە و دەزانرێت کە چ بکوژێکی دڕندەیە. جا نۆکەرە ڕاستگۆکەی ئەردۆگان، کە هاوڕێی بکوژێکی وەک هاکانە، ناوی دەکەوێتە نێو لاپەڕەکانی مێژوو.
هەموو ئەو خزمەتە شایستانەی بۆ میتی کردوون، نازانرێن، بەڵام هەندێک لێهاتووی هەیە ئاشکرا بوونە، پەیوەندییەکانی لەگەڵ داعش وەک نەخشی سەر بەرد ڕاستییە، ڕووداوی بارهەڵگرەکانی میت... میدیاکان ڕایانگەیاند کە بە ناوی هاوکاریی جبەخانە و چەکەوە بۆ داعش نێردران، هەر لەبەر ئەمە بانگێشت کرا تا شایەتی بدات، بەڵام ئەردۆگان ڕێی نەدا بڕوات، باش دەزانێ چ تاوانێكی کردووە، کاتێك ویستی دەست لە میت بکێشیتەوە بۆ ئەوەی پارێزبەند وەرگرێت، ببێتە پەرلەمانتار، دیسان ئەردۆگان ڕێی نەدا، سندووقی ڕەشیان بۆ کاری چەپەڵ دەنارد و لە دواییدا کردیانە وەزیری کاروباری دەرەوە، بەم ڕەنگە لە تاریکایی میت هاتە دەرێ.
میت دژی تەڤگەری ئازادیی گەلی کورد لە گەلێک گۆڕەپاندا گەرای داناوە، سیخوڕیان چاندووە و کۆمەڵکوژی بەڕێ دەخەن، فەرمانی هێرشی درۆن لە مەخموور و شەنگال و سلێمانی و هەموو ڕۆژاوا و بە تایبەتی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و پیلانگێڕیی هاوبەشی لەگەڵ پەدەکە، 'خزمەتە شایستەکەی' هاکانە.
چونکە بەپێی فەرمانی سوڵتان ئەردۆگان جووڵایەوە، چونکە بە شەلاق و تێڵاوە پشتی ئەردۆگانی گرت، بەختی باش بوو، دەبێت ئەمە بزانرێت؛ گۆڕینی وێنای کاراکتەرێکی بکوژ لە ڕێی وەزارەت و هیچ شتێکی ترەوە چەپەڵییەکانی لێ پاک ناکاتەوە.
هـ . ب