هەڵبژاردن، داهاتووی باشوور و پەرەسەندنی نوێ

لە باشووری کوردستان ئەو هەڵبژاردنەی دوو ساڵە پلان بۆ ئەندامدانی دادەنرێت، جارێکی دیکە دواخرا. بەم جۆرە دەستکەوتەکانی هەرێم خرانە بەردەم سات و سەوداوە. ئەمەش رێگە بۆ پێشهات و پەرەسەندنی نوێ دەکاتەوە.

لە باشووری کوردستان هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم کە ماوەی دوو ساڵ بوو پلان بۆ ئەنجامدانی دادەنرا، جارێکی دیکە دواخرایەوە. وێڕای هەموو دەستکەوتەکان، یەک لەوانە قەوارەی هەرێمیش، لە رێگەی هەڵبژاردنەوە خرایە بەردەم سات و سەودا و مێزەکانی دانوستانیش لە واشنتۆن، ئەنقەرە، تاران و بەغدا بوون. ئەوەی پەدەکە بۆ رزگارکردنی دەسەڵاتی خۆی خستیە سەر مێزی دانوستان، پرسی مان و نەمانە بۆ هەرێم، بەڵام ئەو دەرگایانەی بەهۆی ناکۆکیانی پەدەکە و یەنەکە لە تاران و واشنتۆن کرانەوە، ئاماژەن بۆ پەرەسەندنی نوێ.

هەڵبژاردن دواخرا

لەو کاتەیدا کە هەندێک پەرەسەندن لە عێراق لە ئەنجامی دانوستانەکانی نێچیرڤان بارزانی لە تاران هاتنە ئاراوە، دیارترینیان بریاری راگرتنی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم بوو، کە لەلایەن بەغداوە راگەیەندرا. سەرباری ئەوەی بە شێوەی فەرمی رانەگەیەندراوە، بەڵام ئەو بڕیارە بە واتای ئەوە دەێت کە هەڵبژاردن دوادەخرێت.

بڕیارەکانی دیکەی دادگاش قەبوڵ کران

بریاری نوێی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن؛ لە ئەنجامی تانەی سەرۆکوەزیرانی هەرێم مەسرور بارزانی دەرکران. لەلایەکی دیکەوە ئەو دۆخە قۆناغێکی نوێی لەگەڵ خۆیدا هێنایە کایەوە، بەر لەئێستا هەم سەرۆکی پەدەکە مەسعود بارزانی و هەمیش سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەیانگوت، ئەو بریارانەی لەلایەن هەمان دادگاوە دراون لە دژی ئەوانن و هیچ رەوایەتیەکیان نییە. پەدەکە ئەو بڕیارانەی وەک بڕیارەکانی دادگەی سەورە یاخود دادگای سەردەمی بەعس پێناسە دەکرد و ئەوەی کە بڕیارەکەی ئەم دواییەی دادگاکە لەلایەن هەولێروە پێشوازی لێکراوە وەک "رەوایەتیدان"ە بە بریارەکانی پێشووی دادگاکە. بەمەش بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بریارەکانی پێشووی دادگای باڵای فیدراڵی قەبوڵ کراون، کە بڕیارەکانی پەیوەست بە فرۆشتنی نەوت و رادەستکردنی داهاتەکانی هەڕێم بە بەغداشی تێدابوو. ئێران لە رێگەی نێچیرڤان بارزانییەوە هەولێری هێنایە ژێر باری ئەم دۆخە، بەڵام ئەوەی پەدەکە لە تاران بۆ رزگارکردنی دەسەڵاتی خۆی سات و سەودای بە چییەوە کردووە، هێدی هێدی وردەکارییەکانی ئاشکرا دەکرێن.

ئەو بەردانەی لەلایەن ئێرانەوە جوڵێندران

ئێران بە درێژایی مێژووی خۆی عێراقی وەک حەوشەی پشتەوە بینیوە، بۆ ئەوەی شەڕ لە بەردەرگای خۆی دووربخاتەوە، عێراقی کردووەتە گۆڕەپانی سەرەکی خۆی. لە سەر ئەو بنەمایە پرسیاری ئەوەی "تاران لەپای چی رێگەی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان بەغدا و هەولێری هەڵبژاردووە" لە ئارادایە، سەرەقەڵەم و ناونیشانە سەرەکیەکانی وەک هەڵبژاردن، فرۆشتنی نەوتی هەرێم، نانکۆکیەکان لە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر و پرسی کەرکوک لەئارادان. تاران کە دەیویست هەولێر لە بازنەی ئەنقەرە زیاتر بچێتە ناو بازنەی بەغداوە، لە بارەی هەڵبژاردنەوە بڕیارێکی هێنایە کایەوە کە هەولێر و بەغدا لەیەک نزیک بکاتەوە. بە گوێرەی ئەمە پێشبینی دەکرێت هەڵبژاردن بە سیتسمێک کە لە ١٠٠ کورسی پێکدێت، لە نێوان هێڵێکدا دەخوێندرێتەوە کە ١١ کورسی کۆتای پێکهاتەکان لەو سیستمەدا بۆ نیوە کەمدەکرێتەوە و لە نێوان پەدەکە و یەنەکەدا دابەش بکرێت.

ئایا یەنەکە و پەدەکە رێککەوتوون؟

هەڵبژاردن بۆ کەی دوادەخرێت، ئەوەش بابەتێکی دیکەیە، باس لەوەدەکرێت کە لایەنەکان ئەوە یەکلایی دەکەنەوە. گریمانەکان ئاماژەن بەوەی یان بۆ مانگی ١٠ی ئەمساڵ دوادەخرێن، یان لەگەڵ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێن. کاتێک ناسەقامگیری عێراق و هەولێر لەبەرچاوبگرین ئەگەری بژاردەی دووەم بۆ کاتی هەڵبژاردنەکە کەمتر دەبێتەوە و ئەگەری هەیە لایەنەکەکان لەسەر بژاردەی دووەم رێکبکەون. پەدەکە دەیەوێت هەڵبژاردنەکە لە ساڵیادی رووداوەکانی دوای ریفراندۆمی ٢٠١٧ دا ئەنجام بدرێت، کە بەهۆی پێداگریی لە سەر ئەنجامدانی تووشی شکست ببوو. ئەمە بۆ یەنەکەش پەیامێکە. بەمەش دەیەوێت بە یەنەکە بڵێت 'ئێوە خیانەتتان کردووە'.

ئاماژەکانی ئەوەی کەرکوک بۆ یەنەکە دابندرێت

دواخستنی هەڵبژاردن راستەوخۆ پەیوەستە بە سات و سەودا لە سەر کەرکوکەوە. تادێت ئەو دۆخە زیاتر روون دەبێتەوە، کە دەریدەخات یەنەکە لەبەرامبەر وەرگرتنی پارێزگاری کەرکوک بە دواخستنی هەڵبژاردن رازی بووە، ئەوەش دەخرێتەڕوو کە نەشئەت شاوەیس خورشی و خالید شوانی وەزیری دادی عێراق کاندیدن بۆ ئەو پۆستە. ئەمەش ئەو گریمانەیە پشتڕاست دەکاتەوە. بەو هیوایەی کە نەشئەت خورشید بتوانێت عەرەب، تورکمان و کوردەکان لەیەکتر نزیکبکاتەوە و شوانیش لەسەر پێشنیازی حکومەتی سودانی بۆ ئەو پۆستە پشێنیاز کرابوون. هەروەها هەندێک لایەن باس لەوە دەکەن کە ئێران پێسنیازی کاندیدکردنی خالید شوانی خستووەتەڕوو.

دەوڵەتی تورک و گروپە سوننەکان دەکەونە جموجۆڵەوە

لە راستیدا لە قۆناغێکی بەو جۆرەدا کە کەرکوک بە رۆژانی پڕ جموجۆڵدا تێپەڕ دەبێت، ناکۆکیەکان لە نێوان جوتیارانی عەرەب و کورد لە گوندی پەلکانەی ناوچەکە، لە زنجیرە پێشهاتەکاندا بە رێکەوت داناندرێت. گروپە سوننیەکان و پەدە، کە نایانەوێت کورد لە کەرکوکدا ببنەوە هێز، وەک دوو لایەنی سەرەکی لە دانوستانەکاندا ئەو رووداوانەی دێنە ئاراوە وەک هەلێک دەقۆزنەوە. لایەنەکانی سەر بە بزوتنەوەی عەزم کە لە ژێر کاریگەری دەوڵەتی تورکدان و لەلایەن خەمیس خەنجەرەوە سەرکردایەتی دەکرێن، بۆ ئەوەی گەلانی کەرکوک رووبەڕووی یەکتر بکەنەوە پەرە بە دەمارگرژی نەتەوەیی پاشماوەی سەردەمی بەعس دەدەن و زیندووی دەکەنەوە. ئەو رووداوانەی لە ماوەکانی رابردوودا لە کەرکوک هاتنە ئاراوە، مرۆڤ ناتوانێت لە دەرەوەی کاریگەری ئەو گروپانەدا هەڵیانبسەنگێنێت.

کێڵگەی گازی کۆرمۆر گرنگە

بابەتێکی دیکەی گرنگ کە لەتاران گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، دۆخی کێڵگەکانی گاز بە تایبەتی کێڵگەی گازی کۆرمۆری باشووری کوردستان و خواستی هێزە هەرێمیەکانە بۆ زاڵ بوون بە سەر ئەو سەرچاوەیەی وزەوە. یەک لە گەورەترین ژێرخانەکانی گازی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوێیە، ئەو ناوچەیەی کە شەش پاڵاوگەی گازی سروشتی لێیە، ٥.٧ ترلیۆن مەتری چوارگۆشە گازی تێدایە و ئەمەش لەسەدا سێی گازی سروشتی جیهانە. باشووری کوردستان؛ سەرباری ئەوەی لە رووی گازی سروشتیەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی هەشتەمدایە، لە سەدا ٦٠ی ئەو گازە لە ناوچەی چەمچەماڵی سلێمانییە کە لە ژێر کۆنترۆڵی یەنەکەدایە. کۆمپانیاکانی گاز کە لە سەدا ٨٠ی کارەبای باشووری کوردستان دابین دەکەن، لەلایەن کۆمپانیاکانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبیەوە بەڕێوەدەبرێن. لەلایەکی دیکەوە ئەو گازەی لە ناوچەی سۆران دەردەهێندرێت، بەتایبەتی بۆ کەرکوک، لە کەرکەوە تا بەسرە و و دواتریش بۆ هەندێک ناوچەی کەنداو هەناردە دەکرێت.

کێبڕکێی دەوڵەتی تورک و ئێران بۆ زاڵبوون بەسەر کێڵگەکانی گازی سروشتی

تورکیا وەک فرۆشتنی نەوت، هەم دەیەوێت پێداویستیەکانی ناوخۆی وڵاتەکەی دابین بکات و هەمیش گاز بە ئەوروپا بفرۆشێت، بۆیە دەستی بە چەندین هەوڵ کردووە. کاتێک هەوڵەکانی تورکیا بەرامبەر هێزەکانی دیکەی هەرێمەکە نەگەیشتە ئەنجام، پەدەکە دەیەوێت وەک چۆن دەوڵەتی تورک گوشاری خستووەتەسەر، لە بەرامبەر یەنەکە هەمان شێواز پەیڕەو بکات. ئەو دۆخە وایکرد کە روسیاش و ئێرانیش بکەونە خۆیان، ئێرانیش بۆ هۆشداریدان بەرامبەر بەو هەوڵانە لە رێگەی درۆنەوە کێڵگەی گازی کۆرمۆری کردە ئامانج. روسیا و ئێران خواستی فرۆشتنی گاز لە رێگەی تورکیاوە بە جیهانی رۆژئاوا بە مەترسی دادەنێن و ئەوەش لەلایەن هێزە پەیوەندیدارەکانەوە بە هۆکارێک بۆ هەڵگیرسانی شەڕ لێکدەدرێتەوە. کاتێک کە دەوڵەتی تورک و پەدەکە بەردەوامبوون لە هەوڵەکانیان؛ تاران لەو بابەتەدا کۆتا ئاگادارکردنەوەی بە بارزانیەکان دا و کۆتایی بە هەوڵەکانیان هێنا.

نەوت وەک جاران نافرۆشرێت

گرێبەستی نەوتی نێوان پەدەکە و دەوڵەتی تورک کە لە ساڵی ٢٠١٣دا بە نهێنی واژۆکرابوو، لە مانگەکانی رابردوودا لە چوارچێوەی بڕیارە ئابوورییەکانی دادگای فیدراڵیدا هەڵوەشێندرایەوە. سەرباری ئەوەی یەک لە هەوڵە سەرەکیەکانی پەدەکە و کۆماری تورک دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بوو، لە زۆر دیداری شاراوە و ئاشکرادا ئەو بابەتە خرایەڕوو. لەو رووەوە تائێستا هیج ئەنجامێک بە دەستنەهێندراوە، بەڵام وەک هەستی پێدەکرێت ئەو بابەتە لە سەردانەکەی تاراندا بە شێوەیەکی بەرفراوان خراوەتە بەرباس و ئەگەر ئێران نەوتەکەش بفرۆشێت، جگە لە بەغدا بژاردەی دیکە قەبوڵ ناکات کە لە بەرژوەندیدا بێت، هەرچەندە بارزانی لە دیدارەکانیدا ئەوەی قەبوڵیش کردبێت، بەڵام پەدەکە بە تەواوەتی دەستبەرداری هەوڵەکانی نەبووە.

داواکارییەکانی ئێران لە پەدەکە لەبارەی ئیسرائیلەوە

ئەگەری داواکای ئێران لە پەدەکە کە لە رووی بایۆلۆژیەوە سەربە ئیسرائیلە، لەبارەی دەرکردنی بارەگانی ئیسرائیل لە هەولێر، لەگەڵ راستی مەیدانی یەکناگرێتەوە. تاران کە ئاگاداری ئەوەیە، بۆ رێگری لەوەی پارتەکانی رۆژهەڵاتی لە رێگەی پەدەکەوە نەکەونە ژێر کۆنترۆڵی ئیسرائیل هەوڵ دەدات رێکار بگرێتەبەر. ئێران کە لە سەر ئەو پرسە لایەنە پەیوەندیدارەکانی بە توندی وشیارکردووەتەوە، جارێکی دیکە لە رێگەی پەدەکەوە رایگەیاند، کە لەسەر ئەو بابەتە رژدن و سازش ناکەن. هەولێر؛ لەلایەکەوە بۆ ئەوەی ئەو هێزانە وەک کەرستەیەک بەکاربهێنێت سەرلەنوێ رێکیخستوونەوە و لەلایەکی دیکەشەوە بۆ ئەوە پاکتاویان بکات بەڵێنی بە ئێران داوە.

تاران و واشنتن ئاگادارن

لەلایەکی دیکەوە ئەو راستیەی رێک لەو رۆژ و کاتژمێرەیدا کە نێچیرڤان بارزانی لە تاران بوو، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەنەکەش لە ئەمریکابوو، دەریدەخات کە ئێران و ئەمریکا لەبارەی بابەتە ئاماژە بۆکراوەکانەوە ئاگادارن. پێشبینی دەکرێت کە وردەکاری ئەوە لە رۆژانی داهاتوودا بەشێوەی مەیدانی گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت. هەروەها پێشبینی دەکرێت کە بڕیار و رێککەوتنی نوێ هەندێک بەردی نوێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتیس لە عێراق بجوڵێنن.

هـ . ب