حەمە گیان هەفتەی داهاتووش هەردێت
گریمان کۆمسیۆن دەستوورو یاسا دەرچەیەکی یاساییان دۆزیووەو چەند مانگێک هەڵبژاردنیان بۆپارتی و لەبەرخاتری پارتی داخست، بەڵام دواجار ئەو ڕۆژە دێت، کەپارتی پیاڵە ژەهرەکە بخواتەوە.
گریمان کۆمسیۆن دەستوورو یاسا دەرچەیەکی یاساییان دۆزیووەو چەند مانگێک هەڵبژاردنیان بۆپارتی و لەبەرخاتری پارتی داخست، بەڵام دواجار ئەو ڕۆژە دێت، کەپارتی پیاڵە ژەهرەکە بخواتەوە.
پاساوەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن ،هیچ پاساوێکی یاسایی دەستووری هەڵناگرێت، جگە لەنانەوەی ئاژاوەو پەکخستنی پرۆسەی دیموکراسی و ناشرین کردنی ئەزمونی حکومڕانی کوردستان.
بیانووەکانی پارتی وەک بیانووی حەمەی هاوڕێی قوتابخانەمە، کە بۆ پەردەپۆشکردنی سفرو کەوتنەکانی ڕۆژەو بیانوێکی دەهێنایەوە بۆ خۆڕزگارکردن لەئەنجامدانی تاقیکردنەوە، حەمەی هاوڕێم کێیە و چۆن بیانووی دەهێنایەوە بۆ خۆڕزگارکردن؟؟
له پۆلی دوانزەی ئامادەیی بووم هاوپۆلێکمان هەبوو ناوی محمد بوو مامۆستای وانەی بیرکاری لەخۆشەویستیان پێیدەوت حەمە گیان، حەمە گیان عادەتێکی هەبوو هەرکاتێک مامۆستا ڕۆژی تاقیکردنەوەی دیاری دەکرد ئەو بیانووی دەهێنایەوە ڕۆژێک دەیوت مامۆستا بەخوا دایکم نەخۆش بوو ئەمشەو تابەیان لەنەخۆشخانەبووم باش نەمخوێندووە، ڕۆژێک دەیوت مامۆستا کارەبامان نەبوو، ڕۆژێک دەیووت نەنکم نەخۆشەو .. هتد.
بەڵام مامۆستاکەمان هەمیشە پشوو درێژو لەسەر خۆبوو هەموو جار دەیووت"حەمە گیان هیچ کێشەیەک نییە هەفتەی داهاتوو بەتەنیا تاقیکردنەوەت پێدەکەمەوە هیچ پەلەم نییەو ئەگەر نەمرین و خوا تەمەن بدات خۆ هەفتەی داهاتووش دێت، ئیتر هەفتە دەڕۆیت و حەمە گیان ناچار دەچووە تاقیکردنەوە بکات و پیاڵە ژەهرەکە بخواتەوە.
پارتیش وەک حەمە گیانی هاوڕێم وایە لەئێستادا هەموو هەوڵێکی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنە لە ١٠ی حوزەیرانەوە بۆ مانگی ١٠ی ئەمساڵ و یان چەند مانگێکی، گریمان کۆمسیۆن دەستوورو یاسا دەرچەیەکی یاساییان دۆزیووەو چەند مانگێک هەڵبژاردنیان بۆپارتی و لەبەرخاتری پارتی داخست، بەڵام دواجار ئەو ڕۆژە دێت، کەپارتی پیاڵە ژەهرەکە بخواتەوەو ئەنجامدانی هەڵبژاردن و ئەنجامەکەی ببینێت، کەجارێکی تر مەحاڵە کورسیەکانی پێشووتر ببینێتەوەو بەئارەزووی خۆی لێیبخوڕێت.
هـ . ب