هەندێک ڕوونکردنەوەیی پێویست

گەلی سووریا ڕێکخراو نییە، هەتەشەش ئەمە دەقۆزێتەوە و هەوڵ دەدات خۆی ڕێکخراو بکات. بەهۆی فشارەکانی ڕژێمی بەعسەوە کەلتووری دیموکراسی پێشنکەوت. دەبێت ڕۆشنبیرانی سووریا و هێزە دیموکراسییەکان خۆیان ڕێکخراو بکەن.

بە پێی ڕاگەیاندراوەکەی شام بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع حکومەتێكی نوێ دامەزرا. ئەوشتانەی پێشتر ئەنجام درا دەزانرێت؛ لە کۆبوونەوەیەکی سەربازییدا شەرع بوو بە سەرۆک کۆمار. کۆمیسیۆنێک لە لایەن هەتەشەوە دامەزرا، دەستوورێكی کاتی ئامادە کرابوو و کۆمیسیۆنێکی دیکە کۆنگرەی نەتەوەیی ئەنجام دابوو. ئەمانە هەمووی بەبێ زانیاریی گەل ئەنجام درا. هەموو ئەمانە بە لۆژیکی کودەتا ئەنجام دەدرێن و گەلی سوریاش لەمانە ئاگایان نییە.

ئەو بەرپرسیارێتییەی کە بە ئەحمەد شەرع دراوە، لە هیچ وڵاتێکی دیموکراتیدا نییە و نابێت هەبێت. سەرۆک کۆمار وەک ڕژێمی بەعس دەسەڵاتی پێدراوە. دەستوورێکی کاتی بەبێ ئەوەی لەلایەن ڕۆشنبیران، یاساناسان و بازنە سیاسییەکانەوە گفتوگۆی لەسەر بکرێت، ئامادەکراوە. لەکاتێکدا دەستوور ڕێکەوتنی کۆمەڵگەییە؛ دەبێت بە ڕاوێژی گەلان پێشبخرێت و مافی هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە لە خۆبگرێت، بەڵام هەتەشە هەموو شتێک بەپێی خۆی دەکات و بەشێکی گەورەی کۆمەڵگە پشتگوێ دەخات و نایبینێت. خراپترینی ئەوەیە بەشە ڕێکخراوەکان بە زانینەوە پشتگوێ دەخرێن. 

حکومەت  کە دروستکراوە بە ساڵان سووریا بەڕێوە ببات، بەڵام پارت و ئەو کەسانەی بیروڕای جیاوازیان هەیە، لە دەرەوەی حکومەتی هەتەشە جێدەگرن. بە تەواوی زیهنیەیەتێکی یەکپەرەستیە. هەتەشە دەست بەسەر هەموو دەستکەوتەکانی سووریا و شۆڕشەکەی دەگرێت. وەک ئەوەی ئەم شۆڕشە تەنها لەلایەن هەتەشەوە کرابێت، مامەڵە دەکات. لەکاتێکدا ڕۆشنبیران، بەشە فراوانەکان و گەلانی وەک کورد، دروزی، سوریانی و ئاشوری لە بەرانبەر ڕژێمی بەعس بەرخۆدانیان کرد و شەڕیان کرد. هەتەشە لە ئیدلیب کاریگەری هەبوو، بەڵام ئێستا وەک ئەوەی هەموو سووریا پشتگیریان بکات و جگە لە ئەوان هیچ کەسێک مافی بەشداری لە ئیدارەی سووریا نییە، مامەڵە دەکات.

ڕێگەی هەتەشە ڕێگەیەکی تەواو دژە دیموکراتیکە. لە بری ڕژێمی بەعس سیستەمی خۆی دروست دەکات و ئەمەش بە ڕێگە و ڕێبازی کودەتا دەکات. ڕێگە نادات کەشێکی گفتوگۆی دیموکراتیک دروست ببێت: ئیدارەییەکی ڕوون لە ئارادا نییە. کاروبارەکان بە شێوازێکی نھێنی دەکرێت، بڕیارەکان بە ڕای گشتی دەگەیێنن و بەسەر گەلدا دەیسپەێنن. ڕاگەیاندنەکانی بەجێماوی ڕژێمی بەعس ئێستا خۆی بەکاریان دەھێنێت، ئەم ڕاگەیاندنانە بە تەواوی لە گەل، ڕۆشنبیران و بیروڕا جیاوازەکان دوورە. کۆمەڵگە بە سیاسەت و پڕوپاگەندەی یەک لایەنی بەڕێوە دەبرێت.

هەواڵەکانی پەیوەست بە کۆمەڵکووژییە سەختەکانی عەلەوییەکان لە سەرانسەری جیهاندا دەنگی دایەوە. بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم کۆمەڵکوژییانە ڕاگەیەندرا کە کومسیونێک دامەزراوە و ئەحمەد شەرع خۆی کۆمیسیۆنەکەی ئەرکدار کردوە. ئەو کەسەی بڕیاری ئۆپەراسیۆن و هێرشی لە دژی عەلەوییەکانی داوە، خۆیەتی. ئایا ئەم کومسیونە بە شێوەیەکی سەربەخۆ لێکۆڵینەوەی ئەم کۆمەڵکوژیانە دەکات و ئەنجامەکان وەک خۆی بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکاتەوە؟ پێویستە ئەم کومسیونە پەیوەندی بە نەتەوە یەکگرتووەکان (NY) هەبێت، بەڵام وەک دەبینرێت، هەتەشە لە هەموو گۆڕەپانەکاندا هەموو شتێک خۆی دەیکات.

لەگەڵ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕێکەوتنێک واژوو کرا. بەشێکی گەورەی سووریا لە هەرێمەکانی خۆبەڕێوەبەری دەژین و لەم هەرێمانەدا گەل خۆیان بەڕێوە دەبەن. ڕێکخراوەبوونی ئەم گەلە هەیە. خۆبەڕێوەبەری لە دامەزراندی ئەم حکومەتە نوێیە زانیاریی نییە، پەیوەست بەمەوە هیچ دانوستانێک ئەم نەکراوە. دروزییەکانیش ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و گوتیان: "ئەم حکومەتە نوێنەرایەتیمان ناکات." ئەوانیش زانیارییان لەسەر ئەم حکومەتە نییە. هەروەها دۆخی عەلەوییەکانیش ڕوونە. کۆمەڵگەکانی وەک ئاشوری–سوریانی و ئەرمەنییش لەم بڕیارانە دوورخراونەتەوە. پەیوەست بەمانەوە، ئایا حکومەت کە لە لایەن ئەحمەد شەرعەوە ڕاگەیاندرا چۆن دەتوانێت نوێنەرایەتی گەلی سووریا بکات؟

دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (DYA)، بەریتانیا و وڵاتانی ئەوروپا لەم دواییانە سەرنجیان لەسەر سووریایە و وەک دەبینرێت ئیدارەی دیمەشق بە موخاتب دەبینن. هێشتا هەتەشەیان لە لیستی تیرۆر دەرنەکردوە. باس لەوە دەکەن هێشتا متمانەیان بە هەتەشە نییە، بەڵام لە بەرانبەر دامەزراندنی ئیدارەیەکی مەزهەبپەرەست، ناوەندی و دەسپۆتی لەلایەن هەتەشەوە بێدەنگن. بێدەنگییەکەشیان لە بەرانبەر دەستووری کاتی لەلایەن هەتەشەوە ڕاگەیەندرا زۆر ڕامانە. ئەم ڕەشنووسەی دەستوور لە دژی سووریای دیموکراتیکە. ڕایانگەیاندووە ئایین دەبێت بنەمای دەستوور بێت و سەرۆکی کۆماریش موسوڵمان بێت.

نازانین هەتەشە چ ڕێکەوتنێکی لەگەڵ ئەمریکا و بەریتانیادا کردوە، مەرجەکانیان چییە؟ دەیانەوێت ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و هێزەکانی دیکە پەیوەندی لەگەڵ هەتەشە دابنێن و هاوبەشی بکەن، بەڵام هەتەشە لە بری بونیاتنانی وڵاتێکی دیموکراتیک، وڵاتێکی سەپێنەر و ئایینی دروست دەکات. هەروەها ڕوونە کە ئەم دەوڵەتە لە ئەقڵیەتی بەعس توندوتیژتر و سەرکوتکەرتر و بەرتەسکتر دەبێت. ئاشکرایە هەتەشە هەوڵ دەدات وڵاتێکی چۆن دروست بکات. کۆمەڵگەی سووریا کە ڕووبەڕووی دروستبوونی وڵاتێکی خراپتر لە بەعسن، پێش ئەوەی درەنگ بێت، بجوڵێن و خۆیان بە ڕێکخستن بکەن.

گەلی سووریا ڕێکخراو نییە. هەتەشەش هەوڵ دەدات ئەم بکات بە دەرفەتێک و خۆی بە ڕێکخستن بکات. لە کۆمەڵگەیەکدا کە ساڵانێکە لە ژێر چەوساندنەوەی بەعسدا ژیاوە، کەلتوورێکی دیموکراسی نییە. لەم ڕووەوە پێویستە ڕۆشنبیران و ئەو هێزانەی داوای دیموکراسی دەکەن دەبێت خۆیان بە ڕێکخستن بکەن. بێگومان ڕێکخستن بەبێ هۆشیاری دروست نابێت. لەم ڕووەوە پەروەردەکردنی گەل لە کارە سەرەکییەکانە. دەبێت لە سووریا تێکۆشانێکی فراوانی سیاسی-ئایدیۆلۆژیک کە پێش ئەوەی درەنگ بێت بەڕێوەبچێت.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی ڕوناهی