حەقیقەت چییە؟ ڕێبەریەتی چییە؟

ڕێبەر ئاپۆ نموونەی حەقیقەتی کەسایەتی ڕێبەرایەتییە بۆیە کاتێک کە باس لەمژاری ڕاستینەی ڕێبەرایەتی دەکات، وەک پرسی تاکە کەس نایگرێتە دەست. ڕێبەرایەتی بۆخۆی هونەرە! بەبێ هونەر ڕێبەرایەتی پێک نایەت!

مژاری حەقیقەت پێویستی بە باوڕی هەیە. دەسپێکی دروسبوونی هەر کۆمەڵگەیەک بە بیر + باوڕی سەرپێکەوتووە، بەبێ ئەم دوانە کۆمەڵگە دروست نابێت! لێرەدا مەبەستی ئێمە لە باوڕی بەتەنیا "ئایین نییە"؛ بەڵکو حەقیقەتی هەر کۆمەڵگەیەک هەیە، کە "زمانە، ئەخلاقە، ئازادییە، باوڕییە، مێژووە و کولتوور..." .

گرنگە بزانین ئەم تایبەتمەندیانە چۆن گوزارشت لە حەقیقەتی خۆیان دەکەن. لەپێناو سەرپێخستنی ڕاستینەی هەر کۆمەڵگەیەک پێویستی بە دروسکردن "خولقاندن"ی، ڕۆح و زیهنیەتی ڕێبەرایەتی هەیە! بێگومان ڕێبەرایەتی لە تاکە کەسێکدا پێکدێت! لە هەمانکاتدا ڕێبەرایەتیکردن لە چوارچێوەی ڕێکخستنێکی کۆمەڵایەتی یان سیاسی و ئایینیشدا پێکدێت!

 دەبێت ئەوە ڕوونبێت کە جیاوازی زۆر هەیە لەنێوان کەسایەتی ڕێبەر و سەرۆکدا! ڕێبەر بە کەسێک دەوترێت کە ڕێگە لەبەردەم مرۆڤایەتیدا دەکاتەوە بۆ ژیانێکی واتادار و ئازاد کە خۆی بە هەموو هیزی مادی و مەعنەوییەوە پێشەنگایەتی دەکات، خۆی خوڵق کاری دەکات، لە نەبوونی دەرفەت و ئیمکاندا هەر پێویستیەک بەرهەم دێنێت و هاوشێوەی مۆمێک خۆی دەتوێنێتەوە بۆ کۆمەڵگەکەی و کەسانی چواردەوری خۆی ئامادە و پەروەردە دەکات بۆ ژیانێکی نوێ کە شایەن بە مرۆڤایەتی بێت، کەسایەتی ڕێبەر دژی هەرجۆرە گەندەڵیێکی مادی و مەعنەوییە و لەبەرانبەر هەرجۆرە گەندەڵی و بێباوڕیەک تا دوا ڕادە تێکۆشان دەکات.

لە ژیانی ئەمڕۆماندا هەرکەسەمان شایەتی دەیان کێشەو گەندەڵیی مادی و مەعنەوین، بەڵام بۆ لەبەرانبەر ئەم دۆخەدا تێکۆشان ناکەین؟ بێگومان لە دوو هۆکار زیاترنییە، یان ئەوەیە کە باوڕیمان بەوەنییە کە گەندەڵی هەیە؛ یان درۆ لەگەڵ ئەو زانینەماندا دەکەین کە دەیزانین! ئەمە پێچەوانەی کەسایەتی ڕێبەرە کە تا دواڕادە تێکۆشان لەپێناو زانین و باوڕیەکەیدا دەکات و هیچ کات ئامادەی سازشکردن نییە لەسەر پێوانەکانی.

 گرفتێکی تری مرۆڤ لەمڕۆدا ئەندازەی زانینیەتی. لەکاتێدا زانین بۆخۆی بەرپرسیارێتییە، واتە مرۆڤ چەندە زانابوونی هەبێت پێویستە ئەوەندەش خاوەن کەسایەتیەکی خاکەڕا و ڕێبەرایەتیبێت! ئەمڕۆ لەژێر کاریگەری زانستی پۆزەتیفیزم و ئایدۆلۆژیای لیبڕاڵیزمدا، زانین "زانست" وەک هێز بەکاردێت بۆ سەرکوتکردنی مرۆڤایەتی، واتە زانین نەبۆتە ئامڕازێک بۆ نەرمکردن و ڕەنگکردنی ژیانی مرۆڤایەتی! گرنگ نییە مرۆڤ زۆرشت بزانێت؛ بەڵکو گرنگ ئەوەیە بە ئەندازەی ئەو زانینەی کە دەزنێت ژیانی پێبکات بۆ ئاواکردنی کۆمەڵگەیەکی ئەخلاقی و سیاسی، ئەمەش بە ئاوێتەبوونی "زانین + باوڕی"پێکدێت، پێکەوە هیچکام بەبێ ئەویدیکەیان پێکنایەت!

 نموونەی ئەمجۆرە مرۆڤانە کەمن لە مێژووی مرۆڤایەتیدا "پێخەمبەران، فەیلەسوفان و شۆڕشگێڕان" نموونەی دیاری ڕێبەرایەتی کردنن. هەرچی کەسایەتی سەرۆکە بە پێچەوانەی کەسایەتی سەرۆکەوەیە، واتە سەرۆک خاوەن کەسایەتییەکی مژەخۆر و بێدیسپلینە، خاوەن شخسییەتێکی دەسەڵاتخوازە بەجۆرێک خۆی هیچ هێزێکی خولق کارینییە؛ بەڵکو لەسەر ڕەنج و ماندووبوونی ئەوانی دی ژیان دەکات، لەدەرکەوتنی هەر کەسێکی وشیار و ئازاد سڵدەکاتەوە و وەک خەتەرێک بۆ سەر دەسەڵاتەکەی دیبینێت؛ خاوەن هیچ جۆرە باوڕیی وئەخلاقی نییە...

 ڕێبەر ئاپۆ نموونەی حەقیقەتی کەسایەتی ڕێبەرایەتییە بۆیە کاتێک کە باس لەمژاری ڕاستینەی ڕێبەرایەتی دەکات، وەک پرسی تاکە کەس نایگرێتە دەست. ڕێبەرایەتی بۆخۆی هونەرە! بەبێ هونەر ڕێبەرایەتی پێک نایەت! ڕێبەر خاوەن ئەو توانایەیە کە ئینێرژی کۆمەڵگەکەی لە ڕوانگەیەکی دیموکراسییەوە دەکاتە هێزی ئاواکردنی ژیانێکی واتادار و کەسانی چواردەوری خۆی پەروەردە بکات، بۆ ئەوەی بوێری ئەوەیان هەبێت ڕەخنە بگرن و ڕەخنەش قبووڵ بکەن، چوونکە بەبێ ڕەخنە و ڕەخنەدان کۆمەڵگە و تاکێکی ئەخلاقی و سیاسی پێک نایەت، مێژووی مرۆڤایەتی شایتی ئەم ڕاستییەیە؛ بۆیە بەبێ ئاواکردنی ڕۆحیەتی ڕێبەرایەتی ژیان بەردەوام ناکات. ڕۆحیەتی ڕێبەرایەتیکردن هاوشێوەی ڕۆحیەتی دایکانەیە کە ژیان لە چواردەوری خۆی ئاوادەکات، دوور لە هەرجۆرە زیهنیەتێکی دەسەڵاتداری.

 حەقیقەتی دەسەڵات پێکدێت لە "تووندوتیژی، فرتوفێڵ و داگیرکردن" ئەمە ناوەڕۆکی هەر سیستەمێکی دەسەڵاتخوازە. هەرچی ڕۆحیەتی دایکە گوازرشت لە ڕۆحیەتێکی دیموکراتیانە دەکات، لەپێناو ئاواکردنی ژیانێکی واتادار. مژارێکیتر لە پێکهێنانی حەقیقەت بە دیسپلینکردنی لایەنی فکر و باوڕی پێکنایەت. حەقیقەتی ڕێبەرایەتیکردن بریتییە لە "باوڕی، زانابوون، بیرکردنەوە، پێشەنگایەتیکردن، ئەخلاق، لۆژیک و پێداگیری لەسەر پێوانەکان".