هەسەدە چۆن گەلان دەپارێزێت
هەسەدە بە هەموو بەش و پێکهاتەکانییەوە قەڵغانێکی خاکپارێز و مرۆڤپارێز و نیشتمانپارێزە، هەروەها قەڵغانێکە دژی ئەو خەڵکانەی وا بۆ مەبەستی زۆرێک لە ڕژێم و هێزە ناوخۆیی و دەرەکییەکان کار دەکەن.
هەسەدە بە هەموو بەش و پێکهاتەکانییەوە قەڵغانێکی خاکپارێز و مرۆڤپارێز و نیشتمانپارێزە، هەروەها قەڵغانێکە دژی ئەو خەڵکانەی وا بۆ مەبەستی زۆرێک لە ڕژێم و هێزە ناوخۆیی و دەرەکییەکان کار دەکەن.
سەرکەوتنی هەسەدە دەبێتە بەرهۆی سەرکەوتنی بەڕێوەبەرێتیی خۆسەر، چونکە گەلی کورد وەک سەرپاکی گەلانی تر، لە سۆنگەی بەڕێوەبەرێتیی خۆسەریی دیموکراتییەوە ئازادە، ئەوانەی دوژمنی یەکترن ئەمڕۆ بەرانبەر هەسەدە و بەڕێوەبەرێتیی خۆسەر یەک دەگرن، هەر بۆیە تێکڕا بەرانبەر ئازادیی دۆزی کورد دەبنە یەک، گەرەکە گەلی کورد ئەمە بزانێت، لێ جەخار! نازانن و یەک ناگرن، ئەزموونی لە عەفرین و گرێسپیی و سەرێکانی وەر نەگرتووە.
ئەو دوژمنانەی دۆزی کورد ماوەی پێشوو دێرەزۆریان کردە پاساو و شەڕیان بە سەرکەوتنی کورد و دیموکراسیی لە ڕۆژئاوای کوردستان فرۆشت و گەرەکیان بوو گەلی کورد لەم شانازییە داماڵن.
سا هەر لەبەر ئەمەیە ڕژێمەکانی سووریا و ئێران و و تورکیا بەم دەساوێژە دژبەریی نیشان دەدەن و بەم یەکگرتنەشیان دنەی گەلانیان لەم ڕووداوەی دێرەزۆردا دا، جا بڵێسەی شەڕ لە نێوان گەلی کورد و عەرەبدا هەڵدەگیرسێنن.
ڕاستییەکەی لە ڕووداوەکانی دێرەزۆردا هەندێک کەس دژی هەسەدە پاڵپشتیی یەکیان کرد، ئەو تێکهەڵچوونە لە نێوان کورد و عەرەبدا نییە. چونکە چ برا عەرەبەکانمان و چ برا کوردەکانیشمان لە نێو ڕیزەکانی هەسەدەدا دژی ئەو لاتوپووتانە شەهید بوون.
ئاماژەیەکی تریش ئەوەیە کە بەشێکی زۆری گەلی هەرێمی دێرەزۆر و هۆزەکان پشتگیرییان لە هەسەدە کرد.
هەسەدە بە هەموو بەش و پێکهاتەکانییەوە قەڵغانێکی خاکپارێز و مرۆڤپارێز و نیشتمانپارێزە، هەروەها قەڵغانێکە دژی ئەو خەڵکانەی وا بۆ مەبەستی زۆرێک لە ڕژێم و هێزە ناوخۆیی و دەرەکییەکان کار دەکەن.
هەر لەبەر ئەم هۆکارە دەبێت ئێمەی گەلی کورد و هەموو پێکهاتە چاکەخوازەکان ئەم ڕاستییە بزانین و لە پشتی هەسەدەوە ڕاوەستین و پشتگیریی بکەین.