هێڵی ڕێبەرایەتی و تێکۆشانی شۆڕشگێڕانە سەردەکەوێت

تێگەیشتن لە ڕێبەرایەتی بەس نییە، دەبێت مرۆڤ تێیدا بژیت و بیکات بە پراکتیکی ژیانی. کاتێک ئەم کارەمان کرد، ئەوکات هێڵی ڕێبەرایەتی و تێکۆشانی شۆڕشگێڕانە سەردەکەوێت، دوژمنیش تێکدەشکێت.

ڕێبەر ئاپۆ وشیارییەکی ئازادی و کەلتوورێکی بەرخۆدانی خوڵقاند، بۆ ئەوەی لە کەسایەتی گەلی کورد دا لە ناو تەواوی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەوێشەوە لە ناو هەموو گەلانی جیهانیدا بڵاوبێتەوە. لەو گەشتەدا هەر هەنگاوێکی ڕێبەر ئاپۆ، کە لە کەسێکەوە دەستی پێکرد و جیهانی بوو، لە ئاماراوە دەستی پێکرد و خۆی گەیاند بە کۆمەڵگای کوردستان، لە ڕزگاری لە داگیرکاری دەستی پێکرد و پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیکی خوڵقاند، بەرهەمی ڕەنج، بەردێل و خۆلقینەرێکی گەورەی فکری و جەستەییە. شوێنەواری قووڵی لە مێژوودا بەجێهێشت و ئەم کەلتوورەی دروستکردووە.

ڕێبەر ئاپۆ هۆشیاری و بوێری ئێمەی بەهێزتر کرد و کردی بە ئیرادەیەکی گەورە. تەسلیمبوون و کۆیلایەتی لە کەسایەتی ئێمە لابرد، ڕۆحی ئێمەی بە هۆشیاری ئازادی ڕازاندەوە. معنەویاتی ئێمەی پڕکرد لە ئەخلاقی ئازادی، دڵسۆزی ئێمەی بۆ کۆمەڵگا بەهێز کرد. ڕێبەر ئاپۆ هۆشیاری مێژووی بۆ ئێمە خوڵقاند، وای لێکردین بە توندی دەست بە ڕەگ و ڕیشەی خۆمانەوە بگرین. ئێمەی فێرکرد کە بە بێ ناسنامە و کەلتوور ژیان نابێت، نابێت ئیمە ژیانێکی وێران کراو بۆ خۆمان قبووڵ بکەین. وەک شاگردی ئەو، دەبێت ئێمە چ هەڵسەنگاندنێک بۆ ڕێبەرمان بکەین، ئەمە شتێکی ئاشکرایە.

ڕێبەرایەتی ڕاستییە

ڕێبەر ئاپۆ 'قسە'، 'واتا' و 'کردەوە'یە. خۆشەویستنی ڕێبەرایەتی خۆشەویستنی قسە و چالاکی لەگەڵ ڕێبەرایەتی دا شتێکی ئاشکرا و ڕوونە. هەولدان بۆ تێگەیشتن لە ڕێبەر ئاپۆ باوەرییە بە هێزی قسە و منادانە بە قسەکانی ڕێبەرایەتی. تێگەیشتن لە ڕێبەرایەتی تێگەیشتنە لە وشیاری قسەکانی ڕێبەرایەتی. ڕێبەرایەتی ڕاستییە. ئەو ڕاستییەیە کە لە ناو سروشت، کۆمەڵگا و ژناندا گەشەی کردووە و دەستی کردووە بە بەرخۆدان. ئەو منداڵەی کە لە تێگەیشتنی کۆمەڵگا تێگەیشتووە، ئەولادی  سەربەخێری کۆمەڵگایە و کوڕی راستەقینەی ژن و دایکە. ڕێبەرایەتی پردێکە لە گەڕان بەدوای حەقیقەتدا لە دیالێکتیکی ڕابردوو-ئێستا-داهاتوودا، وەستانێکە لەسەر ڕێگای ڕاستی، ئاستی هەرە بەرزە.

ڕێبەرایەتی لەگەڵ ئێمەیە

ڕێبوارانی ڕێگای حەقیقەت و جەنگاوەرە بە ئیرادەکانی گەڕان بەدوای حەقیقەتدا دەبێ لەسەر هێڵی ڕێبەرایەتی هەنگاو بنێن. خوێندنەوە، تێگەیشتن و جێبەجێکردنی ڕێبەرایەتی ڕێگەی گەیشتن بە ڕاستییە. ڕێبەر ئاپۆ نووسین و وشەی بلاوکراوە. ڕێبەرایەتی شیکارییە، پاراستنە، پارادایمێکی نوێیە. ڕێبەر ئاپۆ خۆی کردی و وتی، خۆی کردی و نووسی، بوو کتابێک. ئەوانەی دەیانەوێت ڕێبەر ئاپۆیان خۆشبوێت، ئەوانەی دەیانەوێت ڕێبەرایەتی بناسن و ببینن، نابێ دوور بڕۆن. ڕێبەرایەتی لەگەڵ ئێمەیە. کتێبێک، وشەیەک لەگەڵمانە. ئەوانەی دەیانەوێت لە ڕێبەرایەتی تێبگەن، دەبێت سەرنج بخەنە سەر هێزی واتادان بە ڕێبەرایەتی. ئەوانەی دەیانەوێت ڕێبەرایەتی بناسن، دەبێت سەرنج بخەنە سەڕ قسەکان و لێی تێبگەن.

ڕێبەرایەتی ڕووناکی ئێمەیە

تێگەیشتن ڕووناکییە، ڕۆشنگەری بریتییە لە داگیرساندنی مەشخەڵی قووڵایی ناخمان. ڕووناکی خێراییە، وەستانە لە خێراییەکەیدا. ڕووناکی بێ کات و نەمرە. ڕووناکی بینینە. چاوەکانمان لە ڕێگەی ڕووناکیەوە دەبینن. چاوی ​​بینەر دەگاتە هێزی تێگەیشتن. زانابوون ڕووناک بوونەوە و واتادانە. ڕێبەرایەتی ڕووناکی ئێمەیە، ڕووناکی عەقڵمانە. چاوی مێشکی ئێمەیە.

هاوڕێیەتی کەم کراو

ڕێبەرایەتی 23 ساڵە لە ناو گۆشەگیرییەکی قورس و سیستەمی ئەشکەنجەدا بە دیل گیراوە. سەرچاوەی ستەمی دوژمن دەگەڕێتەوە بۆ وەحشیگەری و دڕندەییەکەی. ئێمە دەستبەرداری هیوا و باوەریمان نابین. ئەوەی لەمەدا بەرپرسیارە خۆمانین. وەک شوێنکەوتوانی ڕێبەرمان دەبێت خۆمان لە هاوڕێیەتیەکی کەم ڕزگار بکەین. تەنها بە دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەرمان دەتوانین ڕەخنەدان بدەین. ئێمە دەزانین کە ئەمە بە تێکۆشانێکی ڕاست گەورە دەبێت.

بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کەمپین دروست دەکرێت و چالاکی ئەنجام دەدرێت. بێگومان ئەمانە بە واتا و گرنگن. دەبیت هێندەی تر بەهێزتر و فراوانتر بکرێن. بەڵام گرنگترین بنەما بۆ شکاندنی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ، دامەزراندنی کەسایەتی ڕێەرایەتییە لە خۆماندا و ژیان کردنە بەو فکرە، کە نابێت تەنانەت بۆ ساتێکیش ئەمە لەبیر بکەین. تا چ ڕادەیەک کەلتوور و ژیانی ڕێبەرمان لە کەسایەتی و پراکتیکی خۆماندا دابمەزرێنین، ئەوەنەش ڕیبەرمان  لەوێ ئەبێت. کاتێک کە ڕێبەرایەتی لە کەسایەتیماندا دامەزرا، ئەو کات ژیانێکی بەواتا و ڕێبەرایەتییەکی ئازاد دەگەشێتەوە.

ڕێگای لێدانی دۆژمن

هەرچەندە دوژمن بییەوێت لە ڕووی جەستەییەوە ڕێبەر ئاپۆ لەناو چوار دیواری ئیمرالیەدا بهێڵێتەوە ناتوانێت چۆنکە فکر و ڕۆحی ئازادە. ئێمە وەک شوێنکەوتووانی، ڕۆح و فکری ئازادی، لە کوێ دەبێت با ببێت بەو رادەیەی کە لە کەسایەتی ماندا جیگیر بووە، ڕێبەرایەتی دەخەینە هەموو گۆرەپانەکانی ژیان. تاکە رێگای لێدانی دۆژمن و تۆلە سەندنەوە لە دۆژمن ئەمەیە.

ئەرکی رۆژانەی ڕێبەرایەتیش ئەوەیە کە گەلەکەی بەگوێرەی شەڕی گەلی شۆڕشگێری بە رێکخستن بکات، پەروەردەیان بکات و بیانخاتە ناو جمو جۆلەوە. بۆ ئەوەی پێشەنگایەتی بۆ ئەمە بکرێت دەبیت بێ وەستان تێکۆشان بکرێت، تەنها فکر و تێگەیشتن لە ڕێبەرایەتی بەشی ئەمە ناکات، دەبێت مرۆڤ تێیدا بژیت و بیخاتە ناو پراکتیکی ژیانی رۆژانەی خۆیەوە. ئێمە چەنێک ئەمەمان ئەنجامدا ئەوەنە دەتوانین تێکۆشان و رێبەرایەتیمان سەڕ بخەین، دۆژمن لەناو دەبەین.