هێزی گەل کاریگەری خۆی لە فەلەستین نیشاندا

با گەلی بندەست لەبری ئەوەی پشت بە دەوڵەتان ببەستێت، پشت بە هێزی سروشتی خۆی ببەستێت و بەرخۆدان بکات،. گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستە یەکێتی و هاوپەیمانی خۆیان لە سوریا و وڵاتانی دیکە پەرەپێبدەن و دژی داگیرکەران، ئیمپریالیست و ستەمکاران ببنەوە.

شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس نزیکەی ٢ مانگە بەردەوامە. ئیسرائیل هەڵوێستێکی زۆر توند و سازش نەکراوی گرتووتەبەر. وا ڕایگەیاند کە ئامانجی بە جۆرێک لە جۆرەکان لابردنی حەماسە لە غەززە. وازی لەم ئامانجەی نەهێناوە. بەڵام کارەکان بەپێی خواستی ئیسرائیل ناچێتە پێش. لەگەڵ درێژبوونەوەی شەڕەکە، گوشارەکان لەسەر ئیسرائیل زیاتر دەبن. ئەڵبەت ئەم گوشارانە لە دەوڵەتەکانەوە نایەت، بەڵکوو گەل هێزی سەرەکی پشت گوشارەکانە. حەماس لە هێرشەکەی حەوتی تشرینی یەکەمدا خەڵکێکی زۆری گرتبوو. ویستی وەک مەڕی قوربانی لە دژی ئیسرائیل بەکاریان بێنێت. ئەو لە هێرشەکانی پێشوویدا هەستیاری ئیسرائیلی لەم بوارەوە دەزانی. هەر بۆیە ئیسرائیل لەم بوارەوە هەنگاوێکی بۆ دواوە بردەوە و ئاگربەستی 4 ڕۆژەی پەسەند کرد. گەورەترین چەکی دەستی حەماس بۆ دروستکردنی ئاگربەست کەسانێکی دیل بوو. ئیسرائیل سەرەڕای ئامادەنەبوونی جەماوەرەکەی لە ئەنجامی گوشارە دەرەکی و ناوخۆییەکان بەم و ئاگربەستە و ڕێککەوتنە ڕازی بوو.

تەنیا وڵاتێکە زۆرترین پاڵپشتی لە حەماس دەکات ئێران بوو. پاشان ئەردۆغان کەوتە بازاڕ و پشتیوانی حەماسی کرد. هەموومان دەزانین نە ئێران و نە تورکیا شەڕ بۆ فەلەستینییەکان ناکەن و سەربازەکانیان نانێرن. هەندێک هێز لەسەر خوێنی فەلەستینییەکان سیاسەت دەکەن. ساڵانێکە بەم شێوەیە بووە. ئەگەر وا نەبوایە تا ئێستا کێشەی فەلەستین چارەسەر دەبوو. ئێران لە دەرەوەی سنوورەکانی پاراستنی خۆی دەکات. هەر بۆیە کەڵک لە هێزەکانی وەک یەمەن، حیزبوڵا، حەشدی شەعبی و حەماس وەردەگرێت. ئێستا ئەردۆغان هەمان شت دەکات. ئیخوانی، پاشماوەکانی داعش و نوسرەی لە ناوچە داگیرکراوەکانی سوریا کۆکردۆتەوە و پشتیوانیان دەکات و دژی کورد و حکوومەتی دیمەشق بەکاریان دەهێنێت. ئەردۆغانی فاشیست دەڵێت "ئەگەر سوریا داگیر نەکەین و ناوچە سنوورییەکان کۆنتڕۆڵ نەکەین، ناتوانین تورکیا بپارێزین و شەڕ دەگاتە ڕحا و دیلۆک." بەم شێوەیە گەلەکەی فریو دەدات. بە درۆ و چەواشەکاری دژی تیرۆر شەڕ دەکات، گوایە ڕای گشتی ناوخۆیی و دەرەکی لەبەرچاو دەگرێت و بەمشێوەیە هەوڵی شاردنەوەی تاوانەکانی دەدات.

ئەردۆغان بەردەوام دەردەکەوێت و دەڵێت ئاشتی و دادپەروەریمان دەوێت بۆ فەلەستین. بەڵام لەسەر فەلەستینەکەی خۆی کۆمەڵکوژی دژی کورد ئەنجام دەدات و لە هێرشکردنی دەست ناپارێزێت. ئەگەر لایەنی ستەملێکراوەوه و دژی نادادپەروەرییه، پێویسته سەرەتا واز له کردەوەکانی دژی کورد بهێنێت. سەد ساڵە بوونی کوردان و مافی پەروەردەی بە زمانی کوردی ڕەتدەکاتەوە. ئەردۆغان بە سیاسەتی کۆمەڵکوژی هەوڵدەدات لەسەر پێی خۆی بمێنێتەوە، چۆن کەسانی وەک ئەردۆغان دەبنە پارێزەری مافی گەلی بندەستی فەلەستین؟ گەورەترین خەمی ئەردۆغان ئەوەیە کە ئێستا باس لە کێشەکانی تورکیا نەکات و ڕۆژەڤێکی تر دروست بکات و خەمی سەرەکی ئەوەیە ڕاپەڕینی مرۆڤی گەل لە دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی بەکار بێنێت.

پێویستە گەلی عەرەب، فەلەستینی و کورد بزانن کە ئەم جۆرە دەوڵەتانە ڕێز لە ئازادی و بەرژەوەندی گەل ناگرن. پێشەکییان سەروەری و بەرژەوەندییەکانیانە. دوای بەرژەوەندییەکانیان دەتوانن هەر تاوانێکیش ئەنجام بدەن و پەنا بۆ هەر جۆرە چەواشەکارییەک ببەن. دەتوانن زۆر باسی دیموکراسی و مافی مرۆڤ بکەن، بەڵام وەک لە کێشەکانی ئۆکرانیا، کورد و فەلەستینیدا دەرکەوتووە، بە دوای دەسەڵات، سەروەری و بەرژەوەندییەکانیاندا ڕادەکەن، دەتوانن گەلان وەک قوربانی بەکاربهێنن.

کاتێک لە ئۆکرانیا شەڕ هەڵگیرسا، هەندێک خۆپیشاندان دژی شەڕ لە ڕووسیا بەڕێوە چوو. گەل داوای ئاشتیان کرد بەڵام دەسەڵاتداری پوتین ئەم خۆپیشاندانەی سەرکوت کرد. وتی، ناتۆ و ئەمریکا دەیانەوێت ڕووسیا گەمارۆ بدەن و پارچەی بکەن. ئێمە دژی سیاسەتی دژە ئیمپریالیزم شەڕدەکەین. دەیویست بەم شێوەیە گەل فریو بدات. سزای بە سەر ئەو کەسانەی بەشداری خۆپیشاندان دەکەن بڕیەوە. وڵاتانی ئەوروپاش هەمان شتیان کرد. گەلانی ئەوروپا هەردوو شەڕی جیهانییان ئەزموون کردووە و هێزێکی گەورەی بزووتنەوەی ئاشتی هەبوو. میدیای ئەمریکا و ئەوروپا پڕوپاگەندەیەکی گەورەیان کرد و وتیان دیکتاتۆرەکانی وەک ڕووسیا هێرش دەکەنە سەر وڵاتەکانمان، ئێمە شەڕی دیموکراسی دەکەین، پاراستنی خۆمان و خاکەکەمان دەکەین و بەو شێوەیە ناڕەزایەتیەکانیان ڕاگرت. لەمەش زیاتر وڵاتانی وەک ئەڵمانیا سەد ملیار یۆرۆیان بۆ خەرجی شەڕەکە تەرخان کرد. لە ئەڵمانیا هیچ هەڵوێستێک نیشان نەدرا. لە دۆخێکی ئاساییدا گەل دژی ئەم کردەوە میلیتاریزەکردنانە دەبێتەوە، حکومەت ناتوانێت ئەو جۆرە بڕیارانە لەبەرچاو بگرێت.

ئەم پێشهاتانە لە ماوەیەکی زۆر کورتدا ڕوویانداوە. جیا لەوەش گەلانی جیهان بۆ فەلەستین دەستیان بە هەوڵدان کرد. ئەمریکا و ئەوروپا خۆپیشاندانیان بۆ پشتیوانی لە حەماس قەدەغە کرد. بەڵام هێشتا نەیانتوانی ڕێگری لەگەل بکەن. گردبوونەوەی گەورە لە فەرەنسا و ئینگلتەرا بەڕێوەچوو. لە ئیسرائیل بە شێوەیەکی ئاشکرا گەل توڕەیی خۆیان لە ناتانیاهۆ دەربڕی و کاردانەوەکان زیاتر بوون. بەڕێوەبەرانی ئەمریکا لەبەر گوشارەکانی گەل ناچار بوون ئاگربەست بۆ مەبەستی مرۆیی بپارێزێت. هەروەها حکومەتی فەرەنسا داوای ئاگربەستی کرد. ئەم گۆڕانکاریانە لە هەڵوێستەکاندا بە کاردانەوەی گشتی هاتە دروست بوو. حکومەت ڕووبەڕووی گوشارێکی زۆر بووەوە.

بەهۆی ئەم پێشهاتانەوە دەتوانین بڵێین گەلانی ستەملێکراو پێویستە لەبری ئەوەی پشت بە دەوڵەتان ببەستن، پشت بە هێزی سروشتی خۆیان ببەستن و بەرخۆدان بکەن، گەلی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستە یەکڕیزی و هاوپەیمانی خۆیان لە سوریا و وڵاتانی دیکە پەرەپێبدەن و دژی داگیرکەران، ئیمپریالیست، و ستەمکاران ببنەوە. هەتا بتوانن لە ڕێگەی دیپلۆماسی و پەیوەندییەکانەوە دەستیان بگاتە گەلانی جیهان.

 

سەرچاوە: ڕۆژنامەی ڕووناهی