جل و بەرگ لەدیدی رێبەر ئۆجەلانەوە

لەدیدی فەلسەفەی رێبەر ئۆجەلانەوە، پۆشینی جل.. ئاخۆ کۆتایی بەو جەدەلە دەهێنێت؟. ئەگەر دەرقەتی بێم لە دیدگای فەلسەفەی رێبەر ئۆجەلانەوە، سەبارەت، بە پۆشین لە سێگۆشەی' تاک، جڤاک و ژینگە 'بەکورتی شرۆڤەیەک دەکەم.

لە تێڕامانی ئۆجەلان بۆ مۆدرێنێتە، باندۆری جڤاک و دەسەڵاتداریی، هەمیشە مۆری بەسەر قۆناخە جیاجیاکانەوە داوە و، وەک پرینسیپ وەریگرتووە. ‘جل وبەرگ’ ئەگەر وەک نمونە وەربگرین هی ٥٠٠٠ ساڵ لە میزۆپۆتامنیا لەگەڵ هی ئیمڕۆ گۆڕانکاریی گەورەی بەسەردا هاتووە و، دەمێک دەسەڵاتداریی، ئاینیش وەک دەسەڵاتداریی'، مۆری خۆی لێداوە، دەمێکی دیکە جڤاک بۆخۆی بە گرێدان بە سروشت و پیداویستە غەریزییەکان. بۆ نمونە ئیمپراتۆریەتی رۆما، وەک دەسەڵاتداریی، مۆری خۆی لە هەموو برگەکانی ژیانی مرۆڤەکان هەر لە بیناو رێگاوبان وتەرزی جلو بەرگ و چەکو تفاق و ئەوانی دیکە، ئافراندوە. ئێستاش مۆدرێنیتە بۆ تەرزی ژیان لایەنی فیزیکی و میتافیزیکی، دنیای کاپیتالیست زۆرجار بێ گەڕانەوە بۆ جڤاک و سروشت مۆری خۆی لێدەدا.

لە کوێ دەسەڵاتداریی لاواز بێت، لەوێدا جڤاک بەگەڕانەوە بۆ سروشت ستایلی ژیان، دیاری دەکات. هەر دیارەدەیەک یا هەرگرفتکی جڤاکی بەگەڕانەوە بۆ ژینگە 'سروشت' رەگی دیاردەکە، یا کێشەکە لەوێدا دەدۆزیتەوە، پێبەپێ لەگەڵ بەسەرچوونی زەمەن و تەنانەت شوێنیش، بچووکبونەوەی یا گەورەبونی دەبینرێت. ئاوا دەتوانین دەست پێ بکەین' ئهگهر خۆ رووتكردنهوه و نیشاندانی جهسته، دهرهاویشتهی زیهنیهتی رۆشنبیری بێت، ئهوا "مانگا" كان، رۆشنبیرترینن"" دكتۆر شهریعهتی. منیش دەلێم: ئەگەر پۆشتەیی و نیقاب و خۆ شاردنەوە لە ناو جلدا، پێوەر بێت بۆ نزیک بوونەوە لە (خودا) مرۆڤبوونیان بسەلمێنیت، دەبێت ئەفریقییەکانی ناو جەنگەڵدا کە گیاوگۆڵ دەکەن بە بەشێکی کەمی جەستەیان هەرگیزا و هەرگیز مرۆڤ نین!. سروشت، بە ئاوهەوا و سەرما وگەرما، جۆری پۆشین دیاری دەکات، روت یا پۆشتە و ئەستور، ئەوە سروشتە لە بنی دیرۆکەوە تاوەکو ئێستا رەگەزی ئەساسییە لە دیاریکردنی.

ترس غەریزەیەکی رەوایە لە مرۆڤ، لە تەنیشت ژینگە لە ئاو هەوا و خۆراک، رەگەزێکی بنەرەتییە لەمانەوەی مرۆڤ تەنانەت بوونەوەرەکان، ترس ئەگەر نەبێت، ئاستی تەهلوکە یا خۆپێدادان بە مەترسییەکان بڵند دەبێت، لەبەین چوون سەرهەڵدەدا، کەواتە هەموو غەریزەکان لە مرۆڤ بوونی هەیە بۆ مانەوەی، یەکێکیان لەوەی دیکە رەنگە کاریگەرتربێت. غەریزە جوان خۆنیشاندان، غەریزەیەکە لەگەڵ گەشەپیدانی کۆمەڵگای مرۆیی، گەشەیکردووە. کەواتە لە تەنیشت سروشت لە مەر پۆشین بۆ تاک و جڤاک، خودی تاک و جڤاک کاریگەر لەسەر خۆیان دادەنێن. کە دەلێین جڤاک، سیستەمی باڵادەست وچینی دەسەڵاتدار و بندەستیش دەگرێتەوە، پەیوەندییەکان لە بەرهەم هێنانی ماددی ومەعنەویی رۆل دەگێڕن. کاتێ ئەسکەندەری مەکدۆنی خۆی بۆ شەڕ ئامادە دەکرد، لە تەک چەک و تفاقی شەڕ، جۆڕی جلوبەرگی تایبەتی بەشەر ئامادە دەکرد. سوپاکانی دنیاێێ کە ئێستا هەن، جلوبەرگی شەڕیان تایبەتە. زۆر وتراوە لەسەر جلوبەرگی گریلا، کە تەرزێکی تایبەت لە هیچ سوپایەکی دنیاێێ ناچێت، لەوەتەی تەڤگەری ئازادی کەوتۆتە واری پراکتیکی، رۆژ بەدوای رۆژ، جلو بەرگی گریلایی گەشە پێداوە، کاتێ مەعسوم قرقماز یەکەم گولەی تەقاند، ئەگەر سەرنج لە جلوبەرگی بدەین لەگەڵ گریلایەکی ئێستا، گۆرانکاری زۆری بەسەردا هاتووە، ئەوەی ئەو گۆرانکاریانەی ئافراندووە، سەرباری سروشت، پێداویستییەکان گریلا بۆ رووبەڕووبونەوەیە. کەواتە پۆشین، سروشت' ژینگە'، تاک بۆخۆی، جڤاک، پێداویست و جۆر و رەنگ دیاریدەکەن. مۆدرێنێتەی کۆمەڵگا، هەردولایەنی میتافیزیکی وفیزیکی ئەو کۆمەڵگایە، دیاری دەکەن. دێمەوە سەر بۆچوونی دیکە دەرهەق بە سروست وتاک وجڤاک، ' ابن روشد، وا بیر دهكاته دوو رەوایەتی ههن.

یهكهم: رەوایەتی سروشت.

دووهم: رەوایەتی عهقڵانی( کە تاک وجڤاک دەگرێتەوە-خۆم)، ئهوهش روون دهكاتهوه كه هیچ یهكێك لهم دوو رەوایەتییه هێزی ئهوهیان نییه، یهكتر له نێو بهرن. بەیەکەوە کاریگەر لەسەر یەکتر دادەنێن.

 بە کورتی کۆمەڵگای رۆژهەلاتی ناوین، کۆمەڵگای پاشکۆن بۆ کۆمەڵگایەکی دیکەی مۆدرێنتر لە چاوخۆیدا، یا لە غیابی هۆشیاریدا، گەڕان بەدوای وەهمدا بۆ کۆنەپەرستتر یا راستتر بڵێین نەگونجاوتر. ئەوەی بەرهەم هاتووە، گەلی سەردەست، کە خاوەندارێتیی هەیە بۆ ئیسلام، دیارە عارەب بوونە، جۆری پۆشین تێکەڵە لە نێوان عارەبی جاهیلی و دواتر ئیسلامی دەسەڵاتدار، ستایلێکی لە زهن و بوونیات هێناوەتە ئاراوە کە هیچ پەیوەندی بە کۆمەلگا بەشەرییەکانی دیکەی ناوچەکە نییە. بۆ نمونە جلی کوردی، هیچ پەیوەندییەکی بە جلی عارەبەوە نییە کە گەلی سەردەستی ئیسلامە. بۆیە هەرکاتێک فشاری سەپاندنی پۆشینی گەلی سەردەست بەهەر هۆیەک هەبوو بێت یا هەبێت، بۆ دەربازبوون لێی، پەنا بۆ ستایلێکی پۆشین لەدەرەوەیدا، بەناوی مۆدرێنتر، دەبردرێت. کەواتە لەوەی ئەگەر خۆ رووتکردنەوە، وەک پەرچە کردارێک بەکاربێت، هەمان دەرئەنجام لە سەپاندنی پۆشین لەدەرەوەی رەوایەتی سروشت و جڤاک یا عەقلانیەت بەدەستدەهێنرێت. خۆرووتکردنەوە، مەلەکردنە بە پێچەوانەی ئاراستەی ئاو، هاوتەریبیشە لەگەڵ سەپاندنی پۆشینێک لە دەرەوەی عەقلانیەت و سروشت، هیچ جیاوازییەکان نییە، چونکە هەردوکیان نامۆن بە سروشت و عەقلانیەت کە بەرهەمی تاک وجڤاکە کە رەهەندی زەمەن و شوێن تەحەکمی پێدەکات. چۆن ئێمە کۆمەڵگایەکی پاشکۆیین، ستایلی پۆشینی بەرهەمهاتووە لە دنیایی کاپیتالیست، زۆر لە مەلیک مەلیکانەتر، تەقلید دەکرێتەوە، بۆیە دووبارە رووبەرووی رەوایەتی سروشت و عەقلانیەتی نێو جڤاک و تاک زۆر بەتوندی دەبینەوە، لە رەوشێکی ئاوادا کاردانەوەی ستایلی پۆشینی گەلی سەردەستی ئیسلام دەکرێت بە بەدیل، کە دیسان ئەویش لەدەرەوەی عەقلانیەت و سروشتی کۆمەلگا بە زۆر بە بەهانەی پرووپووچی وەهمی دەخوازرێت بسەپێنرێت. بازرگانیکردن بە جەستەی ئافرەت لە رێگای ستایلی پۆشینەوە بەرهەمی دنیای کاپیتالیستە، کە هەروا دێ لە ناوخودی کۆمەلگاکانی بێزراوتر دەبێت، لێ بەلێ وەک باسمان لێوەکرد کۆمەڵگا جیاجیاکان لە رۆژهەلاتی ناوین، زۆر بە فرەوانتر لاسایی دەکرێتەوە، بۆ تەعویزدان بۆ ئەو پێشکەوتنە لە بوارە جیاجیاکاندا کە لەوێدا بەدیهاتووە، کە لای کۆمەڵگاکانی ئێرە نییە. دێمەوە سەر پۆشینی گریلا، کە لە ناو کایەی ئەقلانیەت و سروشت، بەرهەم هاتووە، بە هاسانی جێگەی خۆی دەکاتەوە، داگیرکارانی کوردستان، کە نوێنەرایەتی دەسەڵاتدارێتی لەدەرەوەی سروست و ئەقلانیەت دەکەن، زۆر هەوڵیانداوە و دەشیدەن بۆ رەشکردنی ئەو پۆشینە و هەوڵی جددی هەبوو و هەیە بۆ دابڕاندنی، بەجۆرێک وەک عەیبە سەیردەکرێت. گەڕانەوە بۆ سروست و جڤاک و تاک وەک هەوێنی هەموو بڕگە هەستیارەکانی ژیاریی لە پێشکەوتن و پەرەسەندنەکان و پێداویستییە غەریزییەکان، دیسان هی مرۆڤ و جڤاک، دەبێتە وەڵامدەرەوە بۆ زۆرینەی گرفتەکانی ناو خودی جڤاک. بەکورتی دەمەوێت بڵێم: خۆپۆشینی یا رووتکردنەوە، لەدەرەوەی سروست و عەقلانیەت، مۆدرێنێتەی دەسەڵاتداریی دەیخولقێنێت، ئیجماعی جڤاکی لەسەر نییە، پۆشینی حیجاب و نیقاب و خۆ وانیشاندا بە ستایلی دەسەڵاتدارێتی ئیسلامی، رەتدەکرێتەوە لەلایەن جڤاکەوە، وەک چۆن مۆدرێنیتەی رۆژئاوا ستایلێکی بۆ خۆپۆشین داهێناوە، رەتدەکرێتەوە..کەواتە وەک ئۆجەلان لە تەحلیلێکی دوورودرێژدا دەگاتە ئەو ئەنجامە، خۆدوورگرتن لە زهنیەتی دەسەڵاتداریی، نزیکبوونەوەیە لە خوزا' روشت' بە هەموو وردەکارییەوە.