بە دیمەن

جەمیل بایک: هەمیشە هەڤاڵ ڕەزا بە بنەما دەگرم

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە جەمیل بایک ئاماژەی بەوەدا ڕەزا ئاڵتوون یەکێکە لەو پێشەنگانەی پەکەکەی گەیاندە ئاستی جیهانی و گوتی: "بۆیە دەبێت هەموومان ئەزموونی ڕەزا ئاڵتوون بکەین بە بنەمای خۆمان و زیندووی ڕاگرین، چونکە ڕێبەرێتی لە خۆدا ناونشین کردبوو."

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە جەمیل بایک باسی لە ژیانی پر لە تێکۆشانی یەک لە کادرە دامەزرێنەرەکانی پەکەکە، شەهید ڕەزا ئاڵتوونی کرد.

قسەکانی جەمیل بایک بەم شێوەیە؛

"گەر کۆمەڵگەیەک بەهاکانی بونیاد نەنێت و پارێزگاری لێنەکات، ئەوا ناتوانێت ببێتە کۆمەڵگەیەکی زیندو و وە خۆی ڕابگرێت. داگیرکاری و قڕکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا هەموو ئەو شتانەی لە گەلی کورد وەرگرتبووەوە کە بەناوی کورد و کوردستانەوە بوون. بە تەواوەتی نکۆڵی و لەناوبردنی بەڕێوەدەبرد. بۆیە دەتوانین بڵێین گەلی کورد لەسەر دۆشەکی مردوو بوو، بەوەی هەموو ئەو بەهایانەی لێ زەوتکرابوو کە کۆمەڵگەی زیندوو ڕادەگرت. بۆیە کۆمەڵگە سات بە سات بەرەو مردنی خۆی دەڕۆشت.

ڕێبەر ئاپۆ دەستوەردانی لەم مێژوویەدا کرد بۆ ئەوەی کورد ئەوەی لەدەستی دابوو بە دەستی بهێنێتەوە، وە ئەوەی بۆ گەلی کورد پێویستە بونیادی بنێت. بۆیە پێویسە مرۆڤ زۆر باش لە ڕەزا ئاڵتوون تێبگات. هەڤاڵ ڕەزا کەسێتییەکی مەزنە، سۆسیالیستی و شۆڕگێڕێکیی مەزنە. هەر لەسەرەتای تەڤگەری ئاپۆییدا جێگەی گرت و تا کۆتایی تەمەنی بە ئیرادەوە بەردەوام بوو. لە هەموو ڕوویەکەوە شۆڕشگێڕێکی کامڵ بوو. ڕێبەر ئاپۆیی کرد بە بنەمای خۆی و لەسەر ئەو بنەمایە هەموو ئەرکەکانی جێبەجێ کرد. بۆیە پێویستە لە هەموو ڕوویەکەوە باش لە هەڤاڵ ڕەزا تێبگەین. وەک ئەوەی گوتم ئەوەی لەمرۆدا گەلی کورد زیندووە و بۆ مرۆڤایەتی بووە بە نموونەیەک هەمووی بە سایەیی ڕێبەرێتییەوە، وە لە نێو ڕێبەرێتییەدا شەهیدانە کە بۆ ئامانجەکانی لەسەر هێڵی ئاپۆیی تێکۆشاوە، لەسەر ئەم بنەمایە بۆ گەلی کورد و مرۆڤایەتی بەهایان ئافراندووە.

بەڕاستی تەڤگەری ئاپۆیی بۆ گەلی کورد و مرۆڤایەتی ئەم بەهایانی ئافراند. جێگەی خۆیەتی مرۆڤ لەسەر هەڤاڵ ڕەزا ئاڵتوون بوەستێت لە ئاواکردنی ئەم بەهایانەدا، چونکە ڕەنج و تێکۆشانی مەزنی داوە لەم پێناوەدا. بۆ ئەمەش پێویستە کۆمەڵگەمان و بە تایبەت گەنجانی کوردستان لەسەر کەسایەتی و تێکۆشانی هەڤاڵ ڕەزا لە هەموو ڕوویەکەوە لێکۆڵینەوە بکات، بۆ ئەمەش ئەنجام دەرخاتەپێش."

بە کاری ڕێکخستنی کاریگەری لەسەر گەنجان دانابوو

'لە توزلوچایر پێشەنگایەتی گروپی گەنجانی دەکرد'

جەمیل بایک باسی سەرەتای ئاشنابوونی بە شەهید ڕەزا ئاڵتوون کرد و ئەمەی گوت: "هەڤاڵ ڕەزا ئاڵتونم لە ئەنقەرە ناسی. هەڤاڵ کەمال پیر پێی ناساندم. ئەوکاتە لە ئەنقەرە پێکەوە دەمانخوێند. هەڤاڵ کەمال پیر پەیوەندی لە توزلوچایر دروست کردبوو. لە توزلوچایر گرووپێکی شۆڕشگێڕ هەبوو. هەڤاڵ ڕەزا ئاڵتون پێشەنگایەتی ئەم گرووپەی دەکرد. کاریگەرییەکی زۆر بەهێزی لەسەر گەنجەکانی ئەو ناوچەیە هەبوو. کاریگەری لەسەر گەلی ئەو هەرێمە هەبوو. لەوێ کۆمەڵگەیەک دروست کرابوو. هەموو گەنجانی توزلوچایر و ماماک خۆیان ڕێکخستبووەوە لەو گروپەدا، لە دژی فاشیستەکان دەوەستانەوە. کەمال پیر پەیوەندی لەگەڵ هەڤاڵ ڕەزا ئاڵتون دروست کردبوو. کاتێک هەڤاڵ کەمال پیر پێی گووتم، لە توزلوچایر، ماماک، عەبیدینپاشا گرووپێکی شۆڕشگێڕ هەیە، ئەو گروپە چالاکە، هەمیشە لە ناو چالاکییەکاندایە و هەڤاڵ ڕەزاش پێشەنگایەتی ئەو گروپەی دەکرد، کاریگەری ئەو گروپە لەسەر گەل هەیە، هەموو شۆڕشگێڕەکانی ئەو ناوچەیە لە ناو ئەو گرووپەدا کۆبوونەتەوە بە پێشەنگایەتی هەڤاڵ ڕەزا، دەتوانین بە ڕێگای ئەوان لە توزلوچایر، عەبیدینپاشا، ماماک ئەو ناوچانە، تێکۆشان پێش بخەین. بەڕاستی هەڤاڵ کەمال پیر پەیوەندییەکەی لەگەڵ ئەو گروپە بەهێز کردبوو، لەگەڵ ئەو گروپە لە ماماک، عەبیدینپاشا و توزلوچایر لە دژی فاشیست تێکۆشانێکی بەهێزیان پێشخست. ئەو گەڕەکەیان لە هەموو فاشیستەکان پاک کردەوە. ئەوانەی لەو گەڕەکانە دەژیان زۆربەیان کورد بوون، کوردی عەلەوی بوون، کە دەرکرابوون، کۆچبەر بووبوون، هەژار بوون، نەیادەتوانی لە هەرێمەکەی خۆیان بژین، بۆیە پەنایان بردبوو بۆ ئەو ناوچانە و خانوویان دروستکردبوو، کاریان دۆزیبووەوە بۆ ئەوەی بتوانن پێویستی خۆیان دابین بکەن. بنەماڵەی هەڤاڵ ڕەزا ئاڵتونیش یەکێک بوو لەو بنەماڵانەی توزلوچایر. بنەماڵەیەکی هەژار بوون. ئەو بنەماڵانەی لەو گەڕەکانە دەژیان لە زوڵمی دەوڵەت هاتبوون ئەوناوچانە، هەژار بوون، ئەوانەی لە دەوری هەڤاڵ ڕەزادا کۆبوونەوە، لە دژی دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەر ناڕەزایەتییان هەبوو. توڕەیی و ڕقێک هەبوو. بۆیە ئەو توڕەییە و ناڕەزایەتییەیان لە دژی فاشیستەکان بە بوێرییەوە دەرخست. تایبەتمەندی ئەو گروپە، بەتایبەتی هەڤاڵ ڕەزا لە ناو ئەو گرووپەدا تایبەتمەندییەکی دروستکردبوو، چونکە ئەو گروپە هەڤاڵ ڕەزای وەک پێشەنگی خۆیان قبوڵکردبوو. واتە تایبەتمەندی ئەو هەڤاڵەیان بە بنەما گرتبوو. لە دەوری هەڤاڵ ڕەزا کۆبوونەوە، شێوەیان گرتبوو و گروپێکی جەنگاوەری بوو. بە بوێری شەڕی دەکرد.

هەڤاڵ ڕەزا لە دوای ئەوەی کەمال پیری ناسی بەشداری تەڤگەری ئاپۆیی بوو

هەڤاڵ کەمال پیر هەندێک تایبەتمەندی بە گروپەکە دابوو. لەبەر ئەوەی ئەو گروپە لەگەڵ هەڤاڵ کەمال پیر پەیوەندی دانا، ئەوە تایبەتمەندی شەڕکەری بوێری تێکۆشانی دەکرد، بە بڕیار، ئیرادە تێکۆشانی دەکرد، ترس چیە نەیدەزانی، هەندێک زیاتر پێشکەوتین، بە هێزبووین، قوڵبووین. دەتوانم بڵێم لە نێوان هەڤاڵ کەمال پیر و هەڤاڵ ڕەزادا لە کەسێتی ئەواندا ئەو گروپە زۆر پێشکەوت. ئەندامانی ئەو گروپە هەموویان هەڤاڵ کەمال پیریان بە بنەما وەردەگرت. وەک پێشتر لە دەوری هەڤاڵ ڕەزا ئاڵتون کۆدەبنەوە، ئەمجارە لە دەوری هەڤاڵ کەمال پیر کۆبوونەوە. ئەوە کەسایەتی هەڤاڵ کەمال پیری زیاتر پێشخست، بوو بە گروپێکی جەنگاوەری. لەبەر ئەوەی کە لە دژی فاشیستەکان تێکۆشانیان دەکرد، ئەو گەڕەکەیان لە فاشیست پاکردەوە، لەسەر میللەتیش کاریگەری زۆری دانا. ئیدی میللەتیش بوو بە گروپێک خۆی دەپاراست، گوزراشتی دەکرد. دەوڵەتی تورکیا دەبێژی پەکەکە لە توزلوچایر دامەزرا. ئەم ڕاست نییە. بۆچی وادەڵێن. لەبەر ئەوەی لە دوای ١٢ی ئادار تەڤگەری شۆڕشگێڕی لە تورکیا گورزێکی مەزنی خوارد، دابەشبوونێک دروستبوو. فاشیست لە ژێر کاریگەری دەوڵەتی تورکدا لە هەموو شوێنێک خۆی بە ڕێکخستن دەکرد، لە عەبیدینپاشا، ماماک و ئەو ناوچانە خۆی بە ڕێکخستن کرد بوو. هەڤاڵ کەمال پیر لەگەڵ گروپەکەدا بۆ ئەوەی لە دژی ئەوان تێکۆشان پێشبخات، وە تێکۆشانیش ئەنجامی گرت، لەبەر ئەوە دەڵێن بناغەی پەکەکە لە توزلوچایر دانراوە و دامەزراوە. یانی وەک ئەوەی گوتم ئەوە ڕاست نییە، بەڵام ئەگەر وەها تێگەشتن هۆکارێکی ئەوە هەیە. لەبەر ئەوەی لە ١٢ی ئادار دەتوانم بڵێم لە ئەنقەرە یەکەمین جار لەو گەڕەکانە تەڤگەرێک پێشکەوت لە دژی فاشیستەکان. ئەو تەڤگەرە ئەنجامی گرت. لەبەر ئەوەی هەڤاڵ کەمال پیر لەگەڵ هەڤاڵ ڕەزا پێشەنگایەتییان دەکرد، چونکە لەو گەڕەکانە بناغەیەکی ئاپۆیی پێشکەوت. لەم لایەنەوە مرۆڤ دەتوانێت بڵێت یەکەمین جار تەڤگەری ئاپۆیی لەو گەڕەکانە هەندێک بناغەی لە نێو گەلدا دانا. لەوێدا چەندین شۆڕشگێڕ بەشداری تەڤگەر بوون. شەهید بوون هەیە، هەیە ئێستەش دەژی، تێکۆشان بەڕێوەش دەبن هەیە. هەروەها هەندێک چوونە کەنەدا لەو مێژوووە تاوەکو ئێستا پەیوەندییان لەگەڵ تەڤگەر نەپچراندوە، ئەم تەڤگەر لەوێش دەژین. ئەوانەی شەهید بوون عەلی دۆغان یڵدرم، هەڤاڵ ئیبراهیم بیلگین، هەڤاڵ شاهین کلڤوز، هەڤاڵ دۆغان کلیچ کایا، جومالی هەڤاڵ بۆتان ئەو هەڤاڵانە لەو هەرێمە ڕاپەڕین، بەشداری تەڤگەر بوون و شەهید بوون. هەندێکیش درێژە بەم تێکۆشانە دەدەن.

هەڤاڵ ڕەزا کە لە ڕێبەر ئاپۆ تێگەشت، ئەویش دیسان لە ڕێگەی کەمال پیرەوە تێگەشت. کاتێک هێشتا هەڤاڵ کەمال پیر و ڕێبەر ئاپۆ یەکیان نەناسیبوو، چەپی تورکی بە بنەما دەگرت. هەندێک زیاتر دەنیز گەزمیشی بە بنەما وەرگرتبوو، بەڵام کاتێک هەڤاڵ کەمالی پیری ناسی، لەگەڵ تەڤگەری ئاپۆیی پەیوەندیی دانا، لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ پەیوەندی دانا و بڕیاریاندا بە تەواوەتی لە ناو تەڤگەری ئاپۆییدا جێ بگرن. سەرەتا هەڤاڵ ڕەزا ئاڵتون ڕێبەرێتی بینی، کاتێک ڕێبەرێتی بینی، بڕیارییدا کە ئیدی لەگەڵ تەڤگەر پڕۆفیشناڵانە بەڕیوەبچێت. نەک لە توزلوچایر، ئەبیدینپاشا و ماماک تێکۆشان بکات، بڕیاریدا لە هەر شوێنێک تەڤگەر بیەوێت تێکۆشان بکات. بەو پێیەی ئەو گروپە لەو گەڕەکانە، لە دەوروبەری هەڤاڵ ڕەزا کۆدەبوویەوە، ئەو گروپەش بڕیاریدا بەشداری تەڤگەری ئاپۆیی ببێت. لەبەر ئەوەش هەڤاڵ ڕەزا ڕەنجێکی مەزنی دا لە لایەنەوە لە دەستپێکدا.

'بە بنەماڵە شۆرشگێربوون'

لە میلیتانی و شۆڕشگێڕی هەڤاڵ ڕەزادا ڕۆڵی دایکە خەدیجە زۆر گرنگە

هەڤاڵ ڕەزا لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز، خاوەن ڕەنجێکی مەزن بوو. دایکی هەڤاڵ ڕەزا، دایکە خەدیجە بە ڕاستی دایکێکی بەڕێزە، ئەگەر هەڤاڵ ڕەزا ئەو شۆڕشگێڕی، جەنگاوەرییە پێشکەتووە، ئەو بوێریی عەگێدییەی پێشکەوتووە لەمەدا ڕۆڵی دایکە خەدیجە مرۆڤ نابێت هەرگیز لە بیری بکات. لەبەر ئەوەی بە تەواوی ماڵەکەی بۆ گەنجان کردبوویەوە، پاش ئەوەی هەڤاڵ ڕەزا پەیوەندی لەگەڵ تەڤگەری ئاپۆیی دانا، ماڵەکەی بە تەواوی بۆ تەڤگەر کراوە بوو. هەرچەندە بنەماڵەیەکی هەژار بوو، دەرفەتیان زۆر نەبوو، بەڵام لە هەموو ڕوویەکەوە ماڵەکەی خستبوویە خزمەتی تەڤگەرەوە. واتە مرۆڤ دەتوانێت کەسایەتی هەڤاڵ ڕەزا لە ڕەنجی دایکە خەدیجە بیبینێت. لەبەر ئەوەی مرۆڤێکی بوێر بوو. بۆ نمونە چەندین جار دەوڵەتی تورک ئۆپراسیۆن دەکات، دەچێتە سەر ماڵیان دەیانەوێت ناڕەحەتیان بکەن، لە دژی ئەوان بە عەگیدی دەوەستێتەوە. نەترسە. ئەو هەڵوێستەی لە دژی پۆلیس بوێری دەدا بە ڕەزا و هەڤاڵان. ئەگەر لە کەسێتی هەڤاڵ ڕەزادا شۆڕشگێڕی، جەنگاوەری دروستبووە، کە لە تەواوی چالاکییەکاندا جێی گرت، دەڵێم ڕۆڵی دایکە خەدیجە مەزنە. دەبێت مرۆڤ ئەو رۆڵە بیبینێت. لەبەر ئەوەی بتەوێ و نەتەوەی بنەماڵە چۆن بوو، کاریگەری لەسەر نەوەکانی دادەنێت. ئەگەر بنەماڵەیەک بێ ترس، بوێر بێ، نەوەکانیانێش وادەبن، وەها مەزن دەبن. ئەگەر ماددە بە بنەما وەرنەگرن، مەعنەویات بە بنەما وەربگرن، لە دژی زوڵم بوەستن نەوەکانیانیش لەسەر ئەو بنەمایە هەنگاو دەنێن. لە بونیاتنانی کەسێتی هەڤاڵ ڕەزادا مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کاریگەری دایکی هەیە. بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزن. بە تەواوی لە ناو تەڤگەردا بوون. بۆ نمونە برای هەڤاڵ ڕەزا، شەهید حەیدەر هەبوو، هەر لە منداڵیەوە لە ناو تەڤگەردا بوو. چووە نێو گەریلاش. پاشان لە هەرێمی حەفتانین، بۆتان شەهید بوو. هەڤاڵێکی وەک ڕەزا بوو، تایبەتمەندی هەڤاڵ ڕەزا مرۆڤ دەتوانێت بڵێت لەودا هەبوو. تایبەتمەندی دایکە خەدیجە مرۆڤ دەتوانێت لەودا ببینێت. هەروەها خوشکەزای هەڤاڵ ڕەزا، دۆغان جومالی لە ناو گەریلادا شەهید بوو. ئەو هەڤاڵانەی لە توزلوچایر بەشداری خۆیان کردبوو، شەهید بوون. هەڤاڵ یاسین، فەرماندەی گارزان بوو. لەوێ شەهید بوو. واتە مرۆڤ دەتوانێت بڵێت هەم بنەماڵەکە بە تەواوەتی شۆڕشگێڕ بوو لە ناو شۆڕشدا بوو، خاوەن ڕەنجە، هەم لە دەوری ئەو بنەماڵە گەنجانی گروپەکە کۆدەبوونەوە. واتە بنەماڵەکە بۆ گەنجان بوو بە بناغەیەک. نەک تەنها بۆ ڕەزا، هەڤاڵ قەرە عومەر، حەیدەر بنەماڵەکە خزمەتیان دەکرد، بۆ تەواوی گەنجان خزمەتیان دەکرد. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت لە گەڕەکەکانی توزلوچایر، عەبدینپاشا، ماماک ئەوانەی شۆڕشییان دەکرد هەموویان دەچوونە ئەو گەڕەکە. لەو ماڵە کۆدەبوونەوە، پێداویستییەکانیان بە دی دەهێنا. ئەو ماڵە لە ماڵی هەڤاڵ ڕەزا نەما بوو، بوو بە ماڵی شۆڕشگێڕان. هەربەوجۆرەش دەناسرا، هەمووکەسێک دایکە خەدیجە ، ئەو ماڵەی دەناسی. هەرکەس بڕۆشتایە بۆ ئەوێ دەیانگوت هاتووی بۆ لای ڕەزا، تۆ هاتووی بە ماڵی ڕەزا؟ هەمووکەسێک وەها قسەی دەکرد. بنەماڵەیەکی خاوەن ڕەنجبوون. تاوەکو ئەم ساڵانەی دواییە ئەو دایکە پەیوەستی ئێمە بوو، لەسەر ئەم بنەمایە ڕێپێوانی دەکرد. چەندە دووژمن ویستی ناڕەحەتی بکات، هەرگیز هەنگاوی بۆ داوە نەنا. هەمیشە لە ڕەزا، حەیدەر، جومالی، لە تەڤگەر، لە بەهاکانی خۆی خاوەندارێتی دەکرد.

ساڵێک لە دیلۆک تێکۆشانی کرد

هەڤاڵ ڕەزا ئاڵتون لە ئەنقەرە بەشداری تەڤگەر بوو. ئەوکاتە تەڤگەر گروپێکی بچوک بوو، ئەوکاتە بەشداری گروپەکە بوو. بڕیارییدا تاوەکو شەهید بوو لەسەر بڕیارەکەی بێ کەم و کورتی ڕێپێوانی کرد. کاتێک لە فاکەڵتی دیل تاریخ جوگرافیا بووین، لەوێ لە نێوان ئێمە و فاشیستەکان هەمیشە شەڕ ڕوویدەدا. بۆ ئەوەی بمانپارێزن هەڤاڵ ڕەزا لە هەرێمەکەدا گروپێکی دروستکرد بوو، ئەو گروپە هەمیشە لەبەردەم زانکۆدا دەوستا. کاتێک دەردەچووین ڕێ و شوێنیان دەگرتە بەر بۆ ئەوەی لێما نەدرێت. تاوەکو دەچوو وەک چۆن لە تەڤگەر هەنگاوی دەنا، بەرپرسیارێتی خۆشی تابێت زیاد دەکرد. چۆن ڕۆڵێک بۆ تەڤگەرەکە بە دی بێنێت، گروپەکە بپارێزێت ئەو بەرپرسیارێتی بە قوڵی ژیانی دەکرد. پاشان هاتە دیلۆک. لە دیلۆک هەندێک تێکۆشانی کرد. لە بەڕێوەبەری دیلۆکدا جێی گرت. نەک تەنها ئەو هات، هەندێک لە هەڤاڵانی توزلوچایر لەگەڵ هەڤاڵانی تەڤگەر وەک دۆغان کلیچ کایا کە ناوی خۆی یاسینە لە گارزانی شەهید بوو، ئەو زۆر هەڤاڵانی دیکە هاتن. واتە کاریگەری لەسەر گروپەکە، لەسەر هەڤاڵان هەبوو. وەک چۆن بڕیارییدا بەشداری تەڤگەر ببێ گروپەکەش بەشدار بوو. وەک چۆن بڕیارییدا لە دیلۆک تێکۆشان بکات، ئەوکاتەش لەگەڵی هەندێک هەڤاڵ هاتن. لەبەر ئەوەی دڵسۆزییەکی زۆر بە هێزی هەبوو.

گەلێک تایبەتمەندی کەمال پیری لەسەر هەبوو

لایەنی ئایدیۆلۆژییەوە بەهێز بوو. لە هەموو چالاکییەکاندا بەشداربوو، گرنگییەکی زۆری دەدا بە چالاکی. دەکرێت بڵێین کەسایەتی هەڤاڵ ڕەزا کەسایەتی دووەمی کەمال پیرە. چەندین تایبەتمەندی هەڤاڵ کەمال پیری تێدابوو. هاوشێوەی کەمال پیر هەمیشە لە چالاکییدابوو، لە لایەنی ڕێکخستنەوە مرۆڤی لە دەوری خۆی کۆدەکردەوە، لە ناو گەلدا ڕێکخستنی دەکرد. کەس نەیدەتوانی کۆنترۆڵی بکات و ڕێگەی لێبگرێت. هەمیشە لە جوڵە و چالاکییدا بوو. کەسایەتییەکی چالاکی هەبوو. چالاکیی ئاشکرا تا بگات بە چالاکی سیاسی، ڕێکخستنی. لە هەموو لایەنێکەوە تێکۆشانی دەکرد. کەسایەتییەکی بەرزی هەبوو. تەنها لە یەک لایەنەوە خۆی پێشنەخستوو.

پێم وایە ساڵێک لە دیلۆک تێکۆشانی کرد. پاشان دیسان چووە ئەنقەرە. کاتێک لە ئەنقەرە جارێکی دیکە بەرەو کوردستان بەڕێکەوت لە ئامەد تووشی ڕووداوێکی هاتوچۆ بوو. لەو ڕووداوەدا بە سەختی بریندار بوو. نەیدەتوانی زۆر بجوڵێت، چارەسەری بۆ کرا و گەڕایەوە چالاکی. لە ڕێکردندا هەندێک سەختی دەکێشا بەڵام کەوتەوە نێو تێکۆشان. بۆ ئەوەی درێژە بە تێکۆشان بدات، نەیدەگوت باشنەبوومە، ئازارم هەیە، لە ڕێکردنمدا کێشەم هەیە. هیچکاتێک ئەوەی نەکرد بە ئاستەنگی. تەنانەت دەیگوت لە کار زۆردابڕاوم، دەبێت قەرەبووی بکەمەوە. نزیکایەتی وەهای نیشان دەدا. هەرگیز نەخۆشییەکەی نەکرد بە ئاستەنگی. ئەرکی شۆڕشگێڕی خۆی بە بنەما وەرگرت. ئەمە خەسڵەتێکی شۆڕشگێڕییە: کە ملیتانێک دەیکات، لە ئامانجەکەیاندا ناهێڵێت نەخۆشی ڕێگرییان لێ بکات. ئەم هەڤاڵەش ئەوەی نەکرد بە ئاستەنگ و ڕێگری لە بەردەوامبوونی تێکۆشانی.

لە تێکۆشانی سێوەرەگدا بەشداری کردبوو

دواتر زانرا کە هەڤاڵ ڕەزا بەشداری تێکۆشانی سێوەرەگ بووە، تەنانەت ڕێبەر ئاپۆ دەیویست گەریلا ئامادە بکات. لەوێ گەریلاکان پەروەردە دەکران بۆ بڵاوبوونەوە لە سێوەرەگ، لە کوردستان. هەروەها لە چەند شوێنێکی کوردستان گەریلا جێگیر دەکران. ڕێبەر ئاپۆ ئامادەکاری بۆ ئەوە دەکرد. کاتێک لە دژی جەلال محەمەد بوجاک تێکۆشان ڕوویدا، کۆمیتەیەکی گەریلا دامەزرا. لهبن بەرپرسیاری محەمەد کاراسونگوردا ئەو کارە کرا. لەو دوو، سێ هەڤاڵە، کۆمیتەکە دامەزرا. یەکێکیان هەڤاڵ ڕەزا ئاڵتون بوو. بەیەکەوە تێکۆشانیان دەست پێکرد. لەوێ گروپێکی چەکدار دامەزرا. ئامانج له دژی جەلال بوجاک ئەوە بوو کە ببێتە ڕێکخراوی گەریلایی و لە چەند ناوچەیەکی دیکەی کوردستان جێگیر ببن، لەسەر ئەو بنەمایە، تێکۆشان دەستی پێکرد.

نیوەی ژیانی بە بەرخۆدان لە زیندان بەسەر بردووە

هەڤاڵ ڕەزا ئاڵتون لەم تێکۆشانەدا، لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەستگیرکرا خرایە زیندان. ساڵانێکی زۆری لە زینداندا بەسەر بردووە، دەوڵەتی تورک تەنها لە یەک زینداندا نەیهێشتووە. بەڵکوو دووری خستەوە بۆ زۆرێک لە زیندانەکانی دیکە. دەوڵەتی تورک دڕندەیی گەورەی لە زیندانەکاندا ئەنجامداوە. بەتایبەت ویستی زیندانی ئامەد بکاتە گۆڕستانی پەکەکە، گۆڕستانی گەلی کورد. وەک دەزانرێت لە دژی ئەو سیاسەتە بزووتنەوەی پەکەکە بە پێشەنگایەتی هەڤاڵ ڕەزا ئاڵتون وەستایەوە. هەرگیز سەری دانەنواند و هەرگیز هەنگاوێک پاشەکشەی نەکرد. لەوێ گورزێکی گەورەیان لە دەوڵەتی تورک وەشاند. ئەوان لە زیندانەکاندا سیاسەتیان جێبەجێ دەکرد، هاوکات ئەو سیاسەتانەیان پووچەڵ دەکردەوە کە دژی گەلی کورد و پەکەکە جێبەجێی دەکران. دەتوانم بڵێم نیوەی تەمەنی هەڤاڵ ڕەزا ئاڵتون لە زیندانەکاندا بە بەرخۆدان بەسەر چووە. لەوانەیە ١٢ساڵ لە زینداندا مابێتەوە. زوڵمێکی زۆری بینی، ئازارێکی زۆرێکی چێشت، بەڵام هەموو ئەمانە نەیانتوانی هەنگاوێک پاشەکشە بە هەڤاڵ بکەن، بەپێچەوانەوە ئەو هەنگاوی بەرەو پێشەوە نا و خۆی لەسەر ئەم بنەمایە پەروەردە کرد. کەسایەتی خۆی گەیاندە ئاستێکی بەرزتر، کەسایەتییەکی شارەزا لەبواری سیاسی، ئایدیۆلۆژی و ڕێکخستنیەوە. چونکە هەموو ئەو چالاکییانە شارەزایی و لێهاتوویی دەویست. لەبەرئەوەی لەسەر ئەو بنەمایانە بەشداری چالاکییەکەن بوو، بە پێی تێپەڕبوونی کات ئەو کەسایەتییەی کە لە توزڵوچایر بناتی نابوو، لە سێوەرەگ پەرەی پێدا و لە زیندانی ئامەد قووڵتر و بە‌هێزتری کرد. بە واتایەکی تر کەسایەتی خۆی پەرەپێدا و کامڵتر بوو. کاتێک لە زیندان ئازاد کرا، یەکسەر خۆی گەیاندەوە نێو بزووتنەوەکە و گەیشتەوە لای ڕێبەر ئاپۆ.

زۆر بە باشی لە ڕاستیەکان تێگەیشت بوو

من لەو کاتەدا لە وڵات بووم و لە گەڵ ڕێبەر ئاپۆ بینیم. گوتم هەڤاڵ ڕەزا لە زیندان ئازاد بوویی، هیوا و متمانەمان پێت هەیە. چ ئەرکێکی لە ئەستۆ دەگری؟ سەیرم کرد، گوتی هەڤاڵ، چونکە ماوەیەکی زۆرە لە زیندان بووم، پەیوەندیم لە بواری پراکتیکەوە لە گەڵ ڕێکخستن پچڕاوە، ڕەنگە لە ڕووی تیۆریەوە پێشکەوتبم، بەڵام پەیوەندیم لە بواری پراکتیکەوە پچڕاوە. مەبەستم ئەوەیە بەڕاستی ناتوانم بەرپرسیارێتی وەها بخەمە سەر شانم. چونکە بزووتنەوەکە چاوەڕوانی لە من هەیە، گەلیش چاوەڕوانی هەیە، ئەگەر من ئەو ئەرک و چاوەڕوانیانە بەدی نەهێنم، بۆ من، بۆ بزووتنەوەکە و گەلیش باش نابێت. بۆیە ماوەیەک پێویستم بەکاتە هەتا ئەم دابڕانە پڕ بکەمەوە و خۆم لەگەڵ بزووتنەوەکەدا بە هێزتر بکەم. ئەو کاتە دەتوانم بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرم. من سەیرم کرد ڕێبازێکی بەرپرسیارانەم تێدا بینی. ناڵێت لە زیندان بەرخۆدانم کردووە، خۆم سەلماندووە، هیچ کێشەیەکی پارتی بوونم نییە، هەمووان متمانەم پێ بکەن و ئەرکم پێ بسپێرن، من ئامادەی جێبەجێکردنی هەر ئەرکێکم. بەمشێوەیە نزیک نەبووەوە. ئەو بە باشی لە ڕاستییەکانی خۆی تێگەیشتبوو، لە هەموو روویەکەوە خۆی لەگەڵ بزووتنەوەکە و ڕێبەر ئاپۆ پەروەردە کردبوو.

ماوەیەک لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ مایەوە. دواتر ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆژئاوا ئەرکداری کرد و لەوێش دەستی بە تێکۆشان کرد. کاتێک ئاگربەستی یەکەم ڕگەیەندرا، هەڤاڵ ڕەزاش ئامادەبوو، لە گەڵ ڕێبەر ئاپۆ بوو و لە پاراستنی ڕێبەر ئاپۆدا بەشدار بوو. دواییی ڕێبەر ئاپۆ ناردی بۆ ساحەی ئێران تا بتوانێت لەوێ کار بکات. دەیتوانێ هەم بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و هەم بۆ باکووری کوردستان، هەم لە ڕووی پەیوەندییەوە کار بکات. لەسەر ئەو بنەمایە هەڤاڵ چووە ئەو ناوچەیە. ماوەیەک لەو بوارەدا کاری کردووە. لەوێ ئەرکەکانی بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرد.

لە ڕووی چالاکییە سەربازی، ڕێکخستنی و سیاسییەوە ڕۆڵێکی گەورەی بینیوە

پاش ئەمانەش لە بەرەکانی شەڕدا بەشدار بووە. لە زۆر بواردا لە ئاستی فەرماندەییدا ئەرکدار بووە. لە ژێر بەرپرسیارێتی خۆیدا سەرنجی لەسەر شەڕڤانان، پەروەردە و ئامادەکارییەکان بووە. هەروەها زۆر بەرپرسیارێتی لەو بوارەدا لە ئەستۆدا بووە. کاریگەری زۆری لەسەر بزووتنەوەکە هەبوو. هەڤاڵ ڕەزا، چونکە کەسایەتییەکی وەها بوو لە هەر بوارێکدا شارەزا بوو. لە بواری سەربازی، چالاکییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان، پەروەردە و بواری دیکە پێشکەوتبوو، ڕۆڵێکی گەورەی لە هەموو بوارەکاندا هەبوو. پێویستە هەموو گەلەکەمان ئەمە ڕاستیانە بزانن.

هەڤاڵ ڕەزا ئاڵتون لە زۆر شوێنی کوردستان تێکۆشانی کردووە. لە ئەوروپا کاری کردووە. لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات تێکۆشانی کردووە. لە باشوور بە تایبەتی لە مەخمور هەروەها تێکۆشانی کردووە. هەروەها لە بواری سەربازیدا زۆر تێکۆشانی کردووە، بۆ ئەو گرنگ نەبووە چ بوارێک بێت گرنگ کار وتێکۆشان بووە، هەمیشە لە ڕووی ئایدیۆلۆژی، سیاسی و ڕێکخراوەییەوە پێشکەوتنی دروست دەکرد. بە واتایەکی تر لایەنی پڕوپاگەندەیی بەهێز بوو. بە ئاسانی دەیتوانی پەیوەندی لەگەڵ گەلدا بکات و کاریگەری دروست بکات. لایەنی وڵاتپارێزی زۆر بەهێز بوو، شێوازی تێکۆشان، زمان و ڕێبازەکانی خوڵقکارانە بوو.

هەڤاڵ ڕەزا ئاڵتون چەندە کەسایەتییەکی سەربازیی بوو، ئەوەندەش کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی، کەسایەتییەکی ئایدیۆلۆژی، سیاسی و ڕێکخستنی بوو. هاوکات کەسایەتییەکی دیپلۆماسی بوو و لە کاری دیپلۆماسیدا بە شێوەیەکی بەرفراوان تێکۆشانی کردووە. لەم بوارەدا کاری زۆری کردووە، لە سوریا، لوبنان، لە ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵات و باشوور و ئەوروپا. مرۆڤ دەبێ لەو بوارانەدا تێکۆشانی هەڤاڵ ببینێت، تێکۆشانێکی گەورەی کردووە. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت خاوەن کەسایەتیەکی بە ئیرادە و بەهێز بوو. بە تایبەت لە ڕووی موراڵەوە زۆر بەهێز بوو. هەروەها لە ڕووی ڕۆحی و ئەخلاقیەوە بێ وێنە بوو. بەشێوەی گاڵتەوە ئاماژەی بە کەم کورتیەکان دەکرد هەتا کەس دڵی نەیشێ. ئەو هەڤاڵانەی لەگەڵ هەڤاڵ ڕەزا تێکۆشانیان دەکرد، لە مۆڕاڵی هەڤاڵ ڕەزا ئەوانیش موراڵ، متمانە، ئیرادە و بوێڕیان وەردەگرت. ئەوە کەسایەتییەکی وەها بوو.

مرۆڤ هەستی دەکر کەماڵ پیری دووەمە لە بواری کەسایەتیەوە. لە بواری ئیرادە و بوێرییەوە زۆر بەهێز بوو. لە هەڤاڵەتیدا زۆر قووڵ بوو. هەرگیز لە شوێنی خۆی ڕانەدەوەستا بەردەوام لە هەوڵ و تێکۆشاندا بوو. بۆیە لە تایبەتمەندییەکانیدا زۆر هاوشێوەی هەڤاڵ کەماڵ بوو. هەر لەو سەرەتاوە هاوڕێی هەڤاڵ کەمال پیر بوو. هاوڕێیەتییەکەیان لەسەر ئەو بنەمایەی کە زۆر تایبەتمەندییەکانیان هاوشێوەی یەکترە، بەهێزتر بوو.

هەڤاڵ ماوەیەکی زۆر لە ئەوروپا ماوەتەوە، لەوێ تێکۆشانی دەکرد. لە ئاستی بەڕێوەبەریدا تێکۆشانی دەکرد. ڕێکخستنی ئەوروپای بەڕێوە دەبرد. هەروەها لەو بوارەدا تێکۆشانی دیپلۆماسی ئەنجام دەدا. کاتێک پیلانی نێونەتەوەیی بۆ بەدیل گرتنی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکرد، دەزانرێت کە پیلانەکە لە چوارچێوەی بزووتنەوەکەدا کاری لەسەر کراوە. واتە پێش ئەوەی کە لە دەرەوە دەست پێ بکات، ئەمجارەیان پیلانێک لەناو بزووتنەوەکەدا دروست بووبوو. لە پشتیانەوە کەسانێکی پیلانگێڕ هەبوون. دەوڵەتی داگیرکەریش هەبوون و هەندێک کوردی خائین و کۆیلەیش هەبوون. ئەمانە هاوکاری تەسفیەکارانیان دەکرد. بە هاوکاری ئەوانەوە، لە دژی بزووتنەوەکە لە ناوخۆی بزووتنەوەکە وەستانەوە. ئەوان هیچ دەرفەتێکیان لەبەردەست نەبوو، بەڵکوو دەرفەتەکانی بزووتنەوەکەیان لە دژی بزووتنەوەکە بەکاردەهێنا. زیانێکی زۆریان گەیاند.

ئەو بە وتنی: "من لەگەڵ پارتی و گەلەکەم دەمێنمەوە" دژی تەسفیەکاران وەستایەوە.

بزووتنەوەکە خەریکی گۆڕینی پارادایم بوو. لە پارادایمی کۆن دوورکەوتبووەوە و پەرەی بە پارادایمێکی نوێی دابوو. هەر لەو پرۆسەیەدا پیلانگێڕان دەستوەردانیان کرد بۆ ئەوەی بزووتنەوەکە لە پارادایمی نوێی ڕێبەر ئاپۆدا خۆی نەگونجێنێت. ئەوان لەو باوەڕەدا بوون ئەگەر بزووتنەوەکە لە پارادایمی نوێی ڕێبەر ئاپۆدا خۆی بگونجێنێت، ئەوا دەڕوخێت. پیلانگێڕان ڕۆڵێکی وایان بینی. لەو کاتەدا هەڤاڵ ڕەزا لە ئەوروپا بوو. پەیام و نامەیەکم بۆ نارد. پرسیم: "لەناو بزووتنەوەکەدا کەسانێک هەن دژی بزووتنەوەکە وەستاونەتەوە و دەیانەوێت بزووتنەوەکە کۆتایی پێ بهێنن؛ هەڵوێستی خۆت ڕوون بکەیتەوە. هەڵوێستت چییە؟' لەو کاتەدا نامەیەکی بۆ ناردم. پەیامەکەی ئەمە بوو: "ڕاستە، منیش پەیوەندیم لەگەڵیان گرتووە، بەڵام لە ئێستادا مەسەلەکە پرسی حزب، پرسی چارەنووس و پرسی گەلێکە، ئەگەر چارەنووسی حیزب و گەل لە مەترسیدا بێت، بێ گومان لایەنی حیزب و گەلەکەم هەڵدەبژێرم و دژی تەسفیەکاران دەبمەوە."

کاتێک ئەم پەیامەم پێگەیشت، ئارام بوومەوە. چونکە ئەوروپا گرنگ بوو. هەموو سەرچاوەکانمان بەدەست هەڤاڵ ڕەزا بوو. لە ڕاستیدا ئەوانەی تەسفیەکارانیش حیسابی لەو شێوەیەیان کردووە، ئەگەر هەڤاڵ ڕەزا بچێتە پاڵ ئەوان، ئەوا بە ئاسانی بزووتنەوەکە هەڵدەوەشێننەوە. بۆیە زۆر جەختیان لەسەر هەڤاڵ ڕەزا کردەوە. ئەوان بەراوەردێکی وەهایان کردبوو کە دەتوانن گورزێکی گەورە لە بزووتنەوەکە بدەن. بەڵام هەڤاڵ ڕەزا ئاڵتۆن بە ئیرادەوە، بوێرانە ڕووبەروویان وەستایەوە و لە پاڵ بزووتنەوەکە درێژەی بە تێکۆشاندا. تا ئەو کاتە پرسیارم دەکرد کە ئایا دەتوانین تەسفیەکاران پاک بکەینەوە یان نا. بەڵام کاتێک هەڤاڵ ڕەزا بە ڕوونی هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند و پەیامی نارد کە "من لەگەڵ بزووتنەوەکە، ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کوردستان دەمێنمەوە و دژی تەسفیەکاران دەوەستمەوە" ئەوکات باوەڕم کرد کە ئێمە لە بەرامبەریاندا سەردەکەوین.

بۆ بەرگریکردن لە مەخموور دژ بە هێرشەکانی داعش بەشدار بوو

کاتێک چەتەکانی داعش هێرشیان کردەسەر مەخموور، هەڤاڵ ڕەزا ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو. هەڤاڵ ڕەزا بەرپرسیارێتی کەمپەکەی لە ئەستۆ گرت. بەرگری لە کەمپ و گەلی کەمپەکەی کرد و پێداویستیەکانیانی دابین دەکرد. دوای ئەوەی داعش لەو ناوچەیە پاککرایەوە، گەلەکەمان لە مەخموور لە کەمپەکەدا نیشتەجێکرانەوە. هەڤاڵ ڕەزاش لە گەڕانەوەی گەل ڕۆڵی هەبوو. هەروەها لە شەڕی دژی داعش لە ناوچەکە و پاککردنەوەیان ڕۆڵێکی کارای بینی.

هەروەها کاتێک پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ڕوویدا، ڕێبەر ئاپۆ لە سوریا بوو. ئەوکات لەگەڵ هەڤاڵ ڕەزا بووین. گفتوگۆ لە نێوانماندا کرا لەسەر ئەوەی چۆن ڕێبە ئاپۆ لە سوریا دەربهێنین و چۆن بیهێنینە خاکی خۆمان و چیاکان؟ گەیشتینە بڕیارێک؛ گوتمان با پەیوەندی بە ڕێبەر ئاپۆوە بکەین، ڕێگایەک بدۆزینەوە. لەسەر ئەم بنەمایە هەندێک کارمان کرد و ڕێگامان دۆزیەوە. پەیاممان بۆ رێىەر ئاپۆ نارد و گوتمان ڕێگامان دۆزیوەتەوە، دەتوانین تۆ بگەیەنینە لای خۆمان، بۆ شاخ؛ ئەمە باشترین ڕێگایە. بەڵام رێبەر ئاپۆ وتی: "جارێک چاوەڕوان بن، دواتر هەموو شت باس دەکەین". کاتێک ڕێبەر ئاپۆ ئەمەی وت ئێمە تێگەیشتین کە دەیەوێت بچێتە ئەوروپا. چونکە ئەوروپا بەڵێنی بە ڕێبەر ئاپۆ دابوو؛ ئەوان ڕۆڵی خۆیان لە چارەسەری سیاسی و دیموکراسیانەی پرسی کورد دەگێڕن، ئەوە بەڵێنەیان دابوو.

هەروەها ڕێبەر ئاپو ئەمەی بە بنەما گرت. دواتر لە پارێزنامەکانیدا ئەمەی ڕوونکردەوە. وتی: "ئەگەر من بڕۆیشتمایە کوردستان و شاخ، شەڕەکە گەورەتر دەبوو. هەم بزووتنەوەکە و هەم گەل زیانێکی گەورەیان بەردەکەوت. تەنها ڕێگای ڕێگریکردن لە شەڕێکی وەها و چارەسەرکردنی پرسەکە بە ڕێبازێکی سیاسی و دیموکراتیکن ئەوە بوو. ئەوروپاش ئەم بەڵێنەی دابوو. ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ بیویستایە بێتە شاخ، ڕێگایەکمان بۆ دەدۆزییەوە. ڕەنگە ڕێگایەکی زۆر ئەمن نەبووایە و هەندێک مەترسی رووی بدایە، بەڵام سەرەڕای ئەو مەترسیانە ڕێبەر ئاپۆمان بە سەلامەتی دەگەیاندە شاخ. ئێمەش هەمان کارمان لەگەڵ هەڤاڵ ڕەزا باس کردبوو.

لە ئەنجامی بۆردومانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە قەندیل شەهید بوو

وەک دەزانن هەڤاڵ ڕەزا لە ئەنجومەنی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکەدا ئەندام بوو. هەروەها بۆ ئەوەی سیاسەتێکی گشگیر لە هەموو پارچه کانى کوردستان دابڕێژێت کاری دەکرد. چونکە لە بەشەکانی کوردستاندا بە ناوی کوردبوونەوە ماڵوێرانییەکی زۆر ڕوویدابوو. دەبوو ئەو وێرانکاریانە کۆتایی پێ بهێنرێن و رێبازی وڵاتپارێزی و سیاسەتی شۆڕشگێڕیی لەو بەشانەدا پەرەی پێبدرێت. بەرپرسیارێتی ئەمەشی لە ئەستۆدا گرتبوو.

یەکەم کەس کە کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و دیپلۆماسی کەجەکەی دامەزراند، هەڤاڵ ڕەزا بوو. کۆمیتەیەکی دامەزراند و دەستی بە کارەکانی کرد. لەوکاتەدا دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر هەڤاڵ ڕەزا. چونکە دەوڵەتی تورک لەوە تێگەیشتبوو کە ئەگەر ئەو کۆمیتەیە دەست بە تێکۆشانی بکات بۆ ئەوان باش نابێت. ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ و ڕاستی بزووتنەوەی ئاپۆیی و هەروەها راستی گەلی کوردستان زیاتر لەهەموو کاتێ بڵاو دەبووەوە. هاوکات ڕاستیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیش ئاشکرا دەبێت. تەنانەت راستی ئەو حکومەتانەی کە پشتیوانی دەکەن و سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ئاشکرا دەبێت. بەم مانایە بۆ ئەوان فشارێکی دروست دەکرد. بۆ ئەوەی ڕاستیەکانی بزووتنەوەکە ڕوون نەبێتەوە بە هەڵە تێبگەین، دەبوو ئەو کۆمیتەیە هەڵوەشێننەوە. بۆ ئەوەش، سەرەتا هەڤاڵ ڕەزایان کردە ئامانج. بەم شێوەیە هێرشیان کردە سەر هەڤاڵ ڕەزا و کۆمیتەکە. هەڤاڵ ڕەزا بەم شێوەیە لە قەندیل شەهید بوو. لە ئەنجامی بۆردومانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوو. هاوکات لەگەڵ هەڤاڵ ڕەزا دوو هەڤاڵى دیکەش شەهید بوون. یەکێک لەو هەڤاڵانە لە گومرگدا کاری دەکرد، ئەوی دیکەشیان هەڤاڵێکی نزیکی من بوو ئەرکی پاراستن بوو. خەڵکی لیجە بوو و ناوی هەڤاڵ باز بوو. هەڤاڵێکی زۆر ‌هێژا بوو. لە ڕاستیدا من ناردبووم بۆ ئەوەی هەڤاڵ ڕەزا لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر ببات. کاتێک بۆردومانەکە ڕوویدا، هاوکات لە گەڵ هەڤاڵ ڕەزادا ئەویش شەهید بوو.

شۆڕشگێڕێکی مەزن، سۆسیالیستێکی مەزن بوو

ئێستا گۆڕستانی هەڤاڵ ڕەزا ئاڵتون قەندیلە، لە گۆڕستانی شەهید محەمەد قەرەسونگورە. بە شەهید بوونی هەڤاڵ ڕەزا ئاڵتون بێگومان کۆمیتە گورزی بەرکەوت. لە دوای ئەویش ئەندامانی کۆمیتەیان کردە ئامانج، شەهید بوون. لەبەر ئەوەی کۆمیتەی کار تاوەکو ئەوکاتە بەڕێوەی دەبرد، ماوەیەک وەستا. تاوەکو جارێکی دیکە ئەو کۆمیتەمان بونیاتنایەوە. لەبەر ئەوەی شۆڕشگێڕێکی مەزنبوو، سۆسیالیستێکی مەزنبوو. لە دەستپێکەوە تاوەکو شەهید بوو دڵسۆزی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و لە هەڤاڵاێتییدا کەم و کورتیییەکی نەبوو. هەمیشە لەم لایەنەوە خزمەتی دەکرد، تێکۆشانی دەکرد. هەڤاڵێک بوو ئێرادەی زۆر بە هێزبوو، مۆڕاڵی زۆر بوو. هەرگیز لە ئاستەنگەکان نەگەڕایەوە، هەرگیز لە مەترسی بۆ داوەنەهاتەوە. چۆن مەترسییەکان بکاتە هۆکاری نەهێشتنیان، لە ناو مەترسییەکاندا تەڤگەر پەرەپێبدات، ئەمەی بە تەواوی بۆ خۆی کرد بە بنەما.  ئامانج، پێوانەکانی لە نێو هەموو هەلومەرجێکدا، لە هەموو شوێن و ئەرکێکدا، کردە بنەمای خۆی. هەرگیز هیچ شتێکی قبوڵ نەدەکرد کە خزمەت بە ئامانجی تەڤگەرەکە نەکات، زیانی پێ بگەیەنێت، یان لاوازی دروست بکات. لە دژی ئەوە بە عەگیدی دەوەستا.

هەمیشە هەڤاڵ ڕەزا بە بنەما دەگرم

بەهۆی ئەوەوە هەڤاڵێتییەکی بەهێزی پەرەپێدا. لە دەستپێکدا لەگەڵ ڕێبەرێتی هەڤاڵێتی دروست کرد، ئەو هەڤاڵێتی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دروست کرد بوو تاوەکو شەهید بوو لەگەڵ هەموو هەڤاڵاندا بەڕێوەی برد. دەتوانم بڵێم کەسێکی ڕێکخراو و دیسپلین و هەمیشە بەرپرسیار و جدی بووە. هەمیشە ئەخلاقی بوو، هەمیشە مۆڕاڵی بە هەموو کەسێک دەدا. دەتوانم بڵێم کەسایەتیی خۆی بە ڕێکخستن کرد بوو، بە دیسپلین بوو، هەمیشە بە بەرپرسیارێتی و جدی بوو. هەمیشە بە مۆڕاڵبوو، هەمیشە مۆڕاڵی بە هەمووکەسێک دەبخشی. لەگەڵ هەرکەسێکدا پەیوەندیی دانایە کاریگەری لەسەر دادەنا. قازانجی دەکرد. تایبەتمەندیەک کە ڕێبەر ئاپۆ لە تەڤگەردا پەرەیپێدا، لە خۆییدا پەرەیپێدا بوو. بۆ چەندین کار، گۆڕەپانەکەی ئامادە کرد بوو. لە باکوور، ئەوروپا، ڕۆژئاوا، لوبنان، باشوور، مەخمور، لە هەموو گۆڕەپانێک تێکۆشانی دەکرد. هەروەها لە گۆڕەپانی سەربازی تاوەکو گۆڕەپانی سیاسیی، دیپلۆماتیک، کۆمەڵگەیی کاری ڕێکخستنی بەڕێوە دەبرد، ئەرکەکەی بە سەرکەوتووی جێبەجێ دەکرد. لەبەر ئەوەش هەم هەڤاڵانمان، هەم تێکۆشەرانمان، هەم گەلەکەمان دەبێت لەسەر حەقیقەت، کەسایەتی، ژیان، تێکۆشانی هەڤاڵ ڕەزا ئاڵتون هەمیشە لێکۆڵینەوە بکەن، ئەنجام بگرن. لە حەقیقەتی هەڤاڵ ڕەزا ئاڵتوندا بژی، ئەزموون بکات. لەبەر ئەوەی ئەمانە بەهای بنەڕەتیمانن. ئەوەی لە دەستپێکدا بەڕێوەمان برد، گەیاندیە ئەمڕۆ. ئەم پێشەنگە، مامۆستامانە. ئەگەر ئەگەر گەشتووینەتە ئەمڕۆ، کە تەڤگەرەکەمان بووە بە تەڤگەرێکی نمونەی، لێرەدا ڕەنجی شەهیدان بنەمایە. لێرەدا ڕەنجی شەهیدمان ڕەزا ئاڵتون مەزنە. تاوەکو لەم تەڤگەرەدا یەکێک بمێنێت، ئەو کەسایەتییە، تێکۆشان، ڕەنجی ئەو هەڤاڵە بە بنەمای خۆی وەردەگرێت. من لەگەڵ ئەو هەڤاڵە، لە ئەنقەرە تا سێوەرگ، لە کوردستان، لە زۆر گۆڕەپان و تێکۆشانمان پێکەوە کردووە. هەڤاڵێتیم کردوە. لەسەر کاریگەری خۆی دانابوو. زۆر لایەنی ئەوم بە بنەما وەرگرت. هەمیشە ئەو هەڤاڵە بە بنەما دەگرم. ئەو بەڵێنەی بە شەهیدانم دا، بەڵێن کە بە هەڤاڵ ڕەزا ئاڵتونمدا دووپاتی دەکەمەوە."