جیاوازی پێکھاتە و کەمینە لە چەمکدایە نە لە مافدا

"ھێرش کردن لە سەر پەیامەکانی کەجەکە و حدکا بە بۆنەی تاسووعا و عاشوورا لە چوارچێوەی شەڕی تایبەت بەرامبەر یەکڕیزی مالی کورد دەبینین ."

ئەوەی کە ھانیدام ئەم نووسینە بنووسم نا ئاشنا بوونی زۆربەی ئەو کەسانەیە کە ھێرشی بێ بنەما لە سەر پەیامەکەی کەجەکە و حدکا دەکەن . ئەو شێوە دژایەتیە بەشێکە لەو شەڕە تایبەتە کە نەیارانی کورد بە ڕێگای خودی کوردەوە بەرامبەر یەکڕیزی مالی کورد پێشی دەخەن

گەر لێکۆڵینەوەیەکی سەرەتایی بکرێت، دەبینرێت کە لە کوردستان ، کوردانی باوڕداری شێعە بەشێکی زۆر لە گەلی کورد پێکدێنن. یارسان و ئیزیدی لە چاو ئەوان کەمترن، بەلام ھەموو ئەم ناسنامانە پێکھاتەی کوردن نە کەمینەی کورد  

کەمینە بە بەشێک لە کۆمەڵگا دەلێن کە لە چوارچێوەی نەتەوەیەک خۆیان بە ھەموو شێوە جیا دەبینن . بەڵام ھەر ئەو کەمینە کە لە وەڵاتێک دەژین لە چوارچێوەی ئەو نیشتمانە،  قاڵبی پێکھاتەی  نیشتمانی دەگرن و ھەموو مافێکیان وەک پێکھاتەکان دەبێ ھەبێت . کورد وەک ڵەشی مڕۆڤێک ببینن . ھەر ناسنامەیەک بەشێکە لەو ڵەشە . پەراوێز خستنی یا لاواز بوونی کاریگەری لە سەر تەندرووستی ئەو ڵەشە دەبێت. لە سەر ئەو ئەساسە کوردانی شێعە، سونی، یارسان، علەوی، ئیزیدی، زەردەشتی،  یەھوودی و مەسێحی پێکھاتەی گەلی کوردن نە کەمینە . لە بەر ئەوەی ئەو کوردانە ، کوردستان بە نیشتمانی خۆیان و خۆشیان بە کورد پێناسە دەکەن

تەنانەت لە ناو کوردا پێکھاتەی ھۆرامی ھەیە ، کە ھەمووی مسڵمان نین . لە ناو کوردانی ھۆرامی (یارسان ، زەردەشتی و مسلمانی سونی و شێعە ) ھەیە

کێشەکە لەوێدایە کە کەسانێک ، کوردستان و کورد بوونیان تەنیا لە جۆگرافیایەکی بچووک لە کوردستان و باوڕیەکی دینی کە ئەویش ئیسڵامی سونیە پێناسە کردوە . لە دەرەوەی ئەوە ئیدی کوردەکانی دیکە لە خزمەت داگیرکاریدان . چەنێک کوردێکی مسڵمان بە تایبەت شێعە بە ھۆی شێعە بوونی ھێرش لە سەری بە ڕەوا دەبینڕێت لە بەر ئەوەی پێت وایە چوون ئیسلام مڵکی عەرەبە و شێعەیش مڵکی جمھووری ئیسڵامی  و پەیامێکیش بۆ یادەکەی لە لایان ناوەندێکەوە بڤەیە . یەکەم دەبێ لە کەسایەتی خۆت وەک کەسێکی ئازاد ئەندێش شەکت ھەبێت . دوھەم ئەوەندەیش بەرامبەر حزبەکانی کوردستان کە زۆربەیان فکر و پێناسەیان ڕۆژئاوائیە ، ھەڵوێستت ھەبێت . چون فکر و باوەڕی گرێ ئەدەی بە نەتەوەوە . ئەم شێوە،نزیکایەتیە لە فاشیزمەوە سەر چاوە دەگرێت

کاتێک تاکی کورد لە زھنیەتی پیاو سالاری و فاشیست بوون خۆی ڕزگار نەکات ، ئەنجامی تێکۆشانەکەی دەسەڵات دەبێت نە کۆمەڵگایەکی ئازاد و دیموکراتیک . گەر شێعە بوون گرێ بدرێتەوە بە ڕژیمی سێدارەی ئێران ، ھەڵەیەکی فکریە . ھەموو شێعەیەک ئێرانی نیە و ھەموو کوردیش مسڵمان نین.  لە سەر ئەو ئەساسە ھێرش کردن لە سەر پەیامەکانی کەجەکە و حدکا لە چوارچێوەی شەڕی تایبەت بەرامبەر یەکڕیزی مالی کورد دەبینین .

- زەردەشت ھۆرامی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پلاتفۆرمی هۆرام

هـ . ب