جیهان جەلۆ: عێراق دەیەوێت گەلی عەرەب لە بەڕێوەبەری خۆسەر دوورخاتەوە

هاوسەرۆکی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگال جیهان جەلۆ سیاسەتی عێراقی بەرامبەر بە گەلی عەرەب وەک سیاسەتی پەدەکە هەڵسەنگاند و وتی: "عێراق دەیەوێت گەلی عەرەب لە بەڕێوەبەری خۆسەری شەنگال دوورخاتەوە. گەلی عەرەب و کۆمەڵگەی ئێزیدی لەسەر فکر و ئامانجێکین."

پەدەکە بەر لە فەرمانی ٢٠١٤ی سەر ئێزیدییەکان لە شەنگالدا دەسەڵاتداربوو، بەشێک لە سیاسەتی پەدەکە لە شەنگالدا بریتیبوو لە دوورخستنەوەی کۆمەڵگەی ئێزیدی و گەلی عەرەب لە یەکتر، هەروەها دروستکردنی ناکۆکی لە نێوانیاندا. بۆ ئەوەی پەرچەکردار لە لایەن گەلی عەرەبەوە دروستبێت، لە بازگەکاندا کێشەی بۆ گەلی عەرەب دروستەکرد و نەیدەهێشت بە ئاسانی بپەڕنەوە بۆ ناو شەنگال. مەرامی پەدەکەش لەم سیاسەتەیدا بۆ ئەوە بوو ڕق و توڕەی گەلی عەرەب لەسەر ئێزیدییەکان دروستبێت. دەرەنجامی ئەم سیاسەتە پیسەی پەدەکە لە فەرمانی ٢٠١٤ی سەر کۆمەڵگەی ئێزیدی دەرکەوت و ناکۆکی نێوانی گەلی عەرەب و کۆمەڵگەی ئێزیدی قوڵتربووەوە. بەڵام دوای ئەوەی بیرۆکەی نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ناوچەکەدا بڵاوبووەوە و پەرەی پێدرا، ئەم ناکۆکی و ڕقانەی نێوان هەموو پێكهاتەکانی شەنگال ڕەوایەوە و هەموو پێکهاتەکانی هەرێمەکە لە ژێر چەتری بەڕێوەبەری خۆسەری شەنگالدا بوون بە یەک دەنگ.

'یەکەم سیاسەتی عێراق، دانانی سیاجی تەل بوو'

لەم ماوانەی کۆتایدا ئەمجارە دەوڵەتی عێراق گوشارەکانی لەسەر گەلی عەرەب زیاترکردووە، بە تایبەت لەسەر ئەو ڕێکخرا و کەسانەی لە نێو سیستەمی خۆسەریدان. هەڵکوتانە سەرماڵان، دەستگیرکردنی پێشەنگان و ڕیش سپیەکانی گەلی عەرەب وەک سیاسەتی دابڕاندنیان لە سیستەمی بەڕێوەبەری خۆسەری شەنگال بەڕێوەدەبرێت. لەم ڕووەوە هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال جیهان جەلۆ لە ئاژانسمانەوە ئەم سیاسەتانی عێراقی هەڵسەنگاند و وتی: "لە ٢٠٠٣ەوە بۆ ٢٠١٤ پەدەکە هەموو ڕێبازەکانی دووڕووی و ناکۆکی لە نێوان کۆمەڵگەی ئێزیدی و گەلی عەرەبدا دوورستکرد، لە ئێستاشدا عێراق هەمان سیاسەت بەڕێوەدەبات."

جەلۆ ئاماژەی بەوەدا یەکەم هەنگاوی ئەم سیاسەتە دانانی سیاجی تەلە لە نێوان گوندەکانی کۆمەڵگەی ئێزیدی و گەلی عەرەبدا و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "دانانی سیاجی تەل یەكێک بوو لە خاڵەکانی پەیماننامەی ٩ی تشرینی یەکەم، بەڵام ئیرادەی گەلەکەمان ئەم پلانەی پوچکردەوە و کاریگەی لەسەر گەل نەکرد. لە ئێستادا خواستیانە بە گرتن و ئەشکەنجەی گەلی عەرەب ئەو پلانانە بەرەوپێشەوەبەرن. دەستگیرکردنی ئەبو سەغری ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری خۆسەری شەنگال لە ٢٨ی گوڵاندا لە چوارچێوەی ئەم پلانەدایە. عێراق دەیەوێت لە کەسێتی ئەبو سەغریدا گەلی عەرەب چاوترسێن بکات و لە بەڕێوەبەری خۆسەرییان دوورخاتەوە."

'شەڕڤانەکانی عەرەب و ئێزیدی پێکەوە شەهیدبوون'

جەلۆ ئەوەی بیرهێنایەوە لە دوای فەرمانی ٢٠١٤دا شەنگال بە دەستی شەڕڤانانی یەبەشە و یەژەشە لە دەستی داعش ڕزگارکرا و وتی: "گەلی عەرەب لەوە تێگەیشت هێزێک هەیە پاریزگاری و خاوەندارییان لێدەکات. لەمرۆدا بەسەدان شەڕڤان لە پێکهاتەی عەرەبدا لە ناو یەبەشە و ئەژەشەدا هەیە. بەسەدان شەڕڤانی عەرەب هاوشانی شەڕڤانانی ئێزیدی لەبەرامبەر داعشدا جەنگان و شەهیدبوون. مادام ئێمە لە خوێن بەخشینەوە تێکەڵی یەکدی بووین، ئەوا لەسەر یەک فکر و ئامانجین، یەک دووژمنی هاوبەشمان هەیە. هیچ کەسێک ناتوانێت خوشک و برایەتی نێوانمان بشێوێنێت."

'بەڕێوەبەری خۆسەر خاوەنداری لە ئەبو سەغر دەکات'

جەلۆ لە کۆتایی قسەکانیدا ئاشکرایکرد ماوەی ٢٠ ڕۆژە ئەبو سەغر دەستگیرکراوە و لە ژێر ئەشکەنجەدایە، هەروەها باسی لە هەڵوێستی بەڕێوەبەری خۆسەر لەو ڕوەوەکرد و وتی: "ئەبو سەغر لەبەرامبەر نا دادپەرەورییەکانی دادگای عێراق وەستایەوە و بە هۆکارەش دەستگیرکرا، تا ئێستا هیچ هەواڵیکی لەبارەوە نازانین. تا ئێستا نازانین ل چ دۆخێکدایە. چەندین جار داواکارییمان پێشکەشکردووە و وەک بەڕێوەبەری خۆسەر پارێزەرمان بۆ ئەو دۆسیەیە تەرخانکردووە. وەک بەڕێوەبەری خۆسەر ئەوە دوپاتەکەینەوە بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری ئەندامەکەی خۆمان نابین هەتا ڕزگاری نەکەین."