کێ بوون ئەوانەی سەردەشتیان شەهیدکرد؟
"ئەوانەی سەردەشتیان شەهید کرد هێشتا لەسێبەری سەردەشت دەترسن ، فۆبیایان بەئازادی هەیە، بۆیە ئەوان هاتن شێروان و هاوڕێکانیان لەزیندان توند کرد، هاوڕێ وهەڤاڵەکانی سەردەشتیان لەخاک و زێدی خۆیان دەرکرد".
"ئەوانەی سەردەشتیان شەهید کرد هێشتا لەسێبەری سەردەشت دەترسن ، فۆبیایان بەئازادی هەیە، بۆیە ئەوان هاتن شێروان و هاوڕێکانیان لەزیندان توند کرد، هاوڕێ وهەڤاڵەکانی سەردەشتیان لەخاک و زێدی خۆیان دەرکرد".
چواردە ساڵ تێپەڕی ، بەڵام هێشتا خوێنی سەردەشت لەسەر عەردا ووشک نەبۆتەوە، لای ئێمەو خەڵکی ئازادیخواز هێشتا وەک یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ڕفاندنی سەردەشتە لەبەردەم کۆلیژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، چواردە ساڵ لەمەوبەر دەستێکی ڕەش و ئاشکرا بەنوێژی نیوەڕۆ و بەبەرچاوی زانست و زانکۆ سەردەشتیان ڕفاندوو دواتریش بەوەش نەوەستان تەرمی پیرۆزیان لەشاری موسڵ فڕێدا، شەمشەکوێرەکانی وایان زانی ئەگەر تەرمی سەردەشت ببەنە دەرەوەی کوردستان ، ئیتر سەردەشت کۆتایی پێدێت، بەڵام سەردەشت بوو بەتۆوی ئازادی و لەدوای خۆیدا زیاتر چەکەڵەی کردوو لەبەردەرگای هەموو ماڵێکی ئازادیخواز بوو بەنەمامی ئازادی، لەهەموو شەقامێکی هەولێر بوو بەچرا، لەهەموو باخچەیەک بوو بەگوڵی ئازادی.
ئەوانەی سەردەشتیان شەهید کرد هێشتا لەسێبەری سەردەشت دەترسن ، فۆبیایان بەئازادی هەیە، بۆیە ئەوان هاتن شێروان و هاوڕێکانیان لەزیندان توند کرد، هاوڕێ وهەڤاڵەکانی سەردەشتیان لەخاک و زێدی خۆیان دەرکرد، ئەوئەقڵیەتەی سەردەشتی تیرۆرکرد، هەمان ئەم ئەقڵیەت و کارەکتەرانەن کە ئەمڕۆ شێروان شێروانی و سلێمان ئەحمەدو قەهرەمان شوکریان لەزیندان توند کردووە.
ئەو ئەقڵیەتە خێڵەکی و بنەماڵەییەی سەردەشتی شەهید کرد، هەمان ئەو ئەقڵیەتەیە بەهۆی ملهوڕی و نەزانیەوە سەدا پەنجاو یەکی خاکی کوردستانی دۆڕاند، بەوەش ناوەستن دوای ئاشکرابوون و سڕینەوەی چوار سەد هەزار دەنگدەری ساختەیان و ئاشکرابوونی قەبارەو ئەقڵی بچوکیان دەیانەوێت دژی دیموکراسی و ئازادی بوەستنەوەو ڕێگە لەئەنجامدانی هەڵبژاردن بگرن، بۆ ئەوەی ئەم سەدا چل و نۆیەی کەماوەش لەدەستمان بچێت، بۆیه ئەرکی هەموومانە ئەم دەستە ببڕین و سنورێکیان بۆدابنێین تا چیتر ئازادیمان نەکوژن.
بەرزو پیرۆزە یادی سەردەشت و ئەمڕۆ لای ئێمە یادی چواردەساڵی لەدایک بوونیەتی سەردەشت ئەمڕۆ تەمەنی چواردەساڵەوتازە بەرەو گەنجی وجوانی وگەورەی دەچێت و ڕۆژ بەڕۆژ گەورەتردەبێت و بکوژانیشی بچوک بچوک دەبنەوەو تەنیا هەژماری خۆیان لەبەردەست ماوە.
هـ . ب