کاڵکان: دەتوانرێت بە بەشداربوونی دەیان ملیۆن کەس نەورۆز پیرۆز بکرێت

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە دوران کاڵکان رایگەیاند، کە رێپێوانی کۆڵن لوتکەی قۆناغی یەکەمی هەڵمەتی ئازادی بوو و وتی، لە قۆناغی دووەمی هەڵمەتەکەشدا دەتوانرێت ئاهەنگی نەورۆز بە بەشداری دەیان ملیۆن کەس، لە سەرتاسەری جیهان سازبکرێت.

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە دوران کاڵکان ئەوەی خستەڕوو، کە لە قۆناغی ٢٦ەمی ساڵەی پیلانگێریی ١٥ی شوباتدا هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بە شێوازی نوێی چالاکییەکان لە ئاستی بەرزتردا بەڕێوەدەبرێن و وتی: " لەئێستا بەدواوە چالاکی جەماوەری پێشدەخرێن. جگە لەوە تێکۆشانی یاساییش بەرەوپێش دەبرێن. ئەوە زۆر گرنگە. تێکۆشانی یاسایی خاوەن ماتەوزەی زۆر بەرفراوانترن. قۆناغێکی گرنگ لەبەردەمماندایە. کوردان بەر لە ٢٥٠٠ ساڵ لە دژی ستەمکاران ئازادییان بۆ مرۆڤایەتی بەدستهێناوە، جەژنی ئازادییان کردووەتە دیاری. لە دژی قڕکردن واتادارترین تێکۆشانی ئازادی بەڕێوەدەبەن. جارێکی دیکە گەیشتووەتە ئەو دۆخە. هەربۆیە نەورۆز لە سەردەمێکدایە کە بە گوێرەی واتای خۆیەتی. ئەو کاتە نەورۆز دەتوانێت ببێتە رۆژی بەهێزترین چالاکی و خۆپیشاندان. دەتوانرێت لە سەرتاسەری جیهانی پیرۆزبایی نەورۆز کە دەیان ملیۆن لە خۆی بگرێت بەرێوەبچێت.

ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەریی پەکەکە دوران کاڵکان لە بەرنامەیەکی تایبەتی کەناڵی میدیا خەبەردا سەبارەت بە ساڵی ٢٦ەمینی پیلانگێریی ١٥ی شوبات، شەڕی گەریلا، ترافیکی دیپلۆماسی کاربەدەستانی تورک و قڕکردنی ژینگە لەلایەن ئاکەپە-مەهەپەوە قسەی کرد.

دەقی چاوپێکەوتنەکە بەم جۆرەیە:

بەڕێزەوە سڵاو لە بەرخودانی مێژوویی ئیمراڵی و رێبەر ئاپۆ دەکەم. پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات و سیستمی گۆشەگیری، ئەشکەنجە و قڕکردنی ئیمراڵی ساڵی ٢٥ەمی تێپەڕاند و پێیناوەتە ساڵی ٢٦ەمینەوە. هێڕشەکان بۆ قرکردنی کوردانیش پێیناوەتە سەدەم ساڵیەوە. رێبەر ئاپۆ ئەوەی خستبووەڕوو، کە دەبێت ١٥ی شوباتی ١٩٢٥ وەک رۆژی قڕکردنی کوردان قەبوڵ بکرایە. بەر لە هەموو شتێک دەبێت ئێمە ئەوە ببینین؛ دۆخێکی بەو جۆرە لە هەرگیز رووینەداوە. نە لە مێژوودا و نە لە جیهانی ئەمرۆدا شتێکی بەو جۆرە بوونی نییە. هیج کۆمەڵگەیەک رووبەڕووی هێرشی قڕکاری سەد ساڵە نەبووەتەوە. لەبەر ئەوە دەبێت ئێمە پرسی کورد پشتگوێ نەخەین. پێویستە وەک بابەتێکی ئاسایی مامەڵە لەگەڵ ئەوە نەکەین و وەک هێرشێکی قڕکردن لەسەر کوردان سەپێندراوە، ناودێر بکەین. ئەوە دۆخێکە کە هاوشێوەی نییە. ئەوە هێرشێکی پلانبۆداڕێژراو، رێکخستنکراو هەمەلایەنەی ١٠٠ ساڵ نیشان دەدات.

هێرشی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی نە لە مێژوودا و نە لە جیهانی ئەمرۆدا هیچ نمونەیەکی هاوشێوەی نییە. ئیمراڵی، سیستمی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و قڕکردنە. نمونەی ئەو هێرشانە بوونی نییە. لەبەر ئەوە پێویستە هێرشی پیلانگێڕی، ئەشکەنجەی ئیمراڵی، گۆشەگیری و سیستمی قڕکردن پشتگوێ نەخرێت. دەبێت ئەوە بە ئاسایی دانەنرێت. ئەو سیستمی هێرش و زۆردارییە کە نمونەی هاوشێوەی بوونی نییە، بە تەواوەتی بۆ لەناوبردنە. ئەوە هێرشێکی قڕکردنە کە سەد ساڵە بەردەوامە و ئەوانەی ئەمەیان هێناوەتە ئاراوە لە جێبەجێکردنیدا پێداگری دەکەن. بۆ ئەوەی کوردان قڕبکەن و لەناویان ببەن هەموو هەل و دەرفەتێکیاندا خۆیان کۆدەکەنەوە هێرش دەکەن. دواتر دەگەڕێنەوە و دەڵێن، "کورد تیرۆریستن، کورد تاوان دەکەن. کورد گوێ بە بنەماکان نادەن". کێ تیرۆریستە و کێ هێرش دەکات؟ کێ کێ خراپ دەکات، کێ دەیەوێت کێ لەناو ببات، ئەوە ئاشکرایە. بە ئاشکرا دەڵێن کە ئێمە لەناو دەبەین و خۆی لە خۆیدا هێرشی سڕینەوە و لەناوبردن ئەنجام دەدەن. ئەوانەی هێرش دەکەن، کۆمەڵکوژی دەکەن و لەناو دەبەن ئەوانن. ئەوانەی تۆمەتبار دەکرێن کوردن. ئەوە دەبێتە ئیرادی ئازادیی کورد، دەبێتە رێبەر ئاپۆ و پەکەکە. ئەمە دۆخێکە کە دەبێت مرۆڤ بە باشی بیری لێبکاتەوە لێی تبگات.

بۆ نمونە ماوەی ٣ ساڵە هیچ زانیارییەک لە رێبەر ئاپۆ و هەڤاڵانی دیکە لە ئیمراڵی بەردەست نییە. نە یاسای تورکیا و نە یاساکانی یەکێتی ئەوروپا و نە لە یاساکانی ئەمریکاشدا شتێکی بەو جۆرە نەنوسراوە. بەڵام جێبەجێی دەکەن. کەسیش بەرامبەر بەوە ناوەستێتەوە. خۆی لە خۆیدا یاساکانی خۆیشیان جێبەجێ ناکەن. ئێستا لەوانەیە ئەمە دۆخێکی مایەی سەرسوڕمان و نائاسایی بێت. مەگەر ئەو یاسایانە بۆ ئەوەی بە راستی جێبەجێ بکرێن دارێژراون؟ یاخود بۆ خەڵەتاندنی گەل، کرێکاران، خەڵک، ژنان و گەنجان؟ مەگەر هەموو ئەوانە درۆن؟ واتە کاتێک ئێمە لە رووی پرسی کورد، دۆخی کوردان و دۆخی رێبەر ئاپۆ لە بابەتەکە دەڕوانین، راستی مێژووی دەسەڵاتداری و سیستمی دەوڵەتپارێزی هەنوکەیی دەبینرێت. ئێستا لە مێژوودا نەتەوەیەک هەیە کە ٢٥ ساڵ یاخود ١٠٠ ساڵ لە دژی قرکردن خۆڕاگری دەکات؟ ئاخۆ کەس رووبەڕووی قڕکردنێکی سەرتاسەری بەم جۆرە بووەتەوە؟ بەڵام کورد خۆڕاگری دەکەن. کەواتە دەبێت تێکۆشانی سەد ساڵە بە دروستی لێی تێبگەین. جیان کرد، بەجیدا تێپەڕبوون، چەند شەهیدیان داوە؟ چەندە کاولکارییان بینیوە. بەها و دەرفەتەکانیان لەناوبران. بۆ نمونە هەرگیز پرسیار لەوەناکرێت. وەک ئەوەی مافی ئەوەیان هەیە کە ئەوە بکەن. خودا ئەو مافەی پێداون. کورد بەرەوڕووی ئەوە بکرێتەوە و ئەوە بکرێتە چارەنووسیان.

هێرشی ئیمراڵیش بەو جۆرەیە، بەرخودانی رێبەر ئاپۆش بەم جۆرەیە. لە دژی سیستمی ئیمراڵی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و قڕکردن ماوەی ٢٥ ساڵە بەرخودانێک لە ئارادایە. پێشتریش رامانگەیاندبوو. ئیمراڵی زیندان نییە، شوێنی بارمتەگرتن نیە. بەراستیش ناوەندی بەڕێوەبردنی ٢٥ ساڵی رابردووی ئەو هێرشانەیە کە ١٠٠ ساڵە بەردەوامن. ماوەی ٢٥ ساڵە لە سەر بنەمای سیستمی ئیمراڵی ئەو قڕکردنە ئەنجام دەدرێت. لەبەر ئەوە رێبەر ئاپۆ ئیرادە و نوێنەری ئازادی و هەبوونی کوردانە. لەبەر ئەوەی بەدیل گیرا و خرایە ئیمراڵیەوە. لە رێگەی ئەو هێرشەوە ویستیان کە گەلی کورد، کۆمەڵگەی کورد لەناوببەن. بەهێرش بۆ سەر رێبەر ئاپۆ دەیانەوێت قڕکردنی کوردان بگەیەننە بە تەواوەتی بگەیەنە ئەنجام و جێبەجێی بکەن. بەرخودانی ئیمراڵی، بەرخودانی ٢٥ساڵە لە بڕیارگەی دوژمندا لە بەرامبەر هێرشە وێرانکاریەکانە. دەبێت ئێمە ئەو بەرخودانە بە دروستی تێیبگەین. بەرخودان هەیە، خۆڕاگری هەیە. دەرفەت و هەل دەڕەخسێن، کەم یاخود زۆر دەبێت، واتە بە هەل و دەرفەتی کەم دەتوانن هەندێک شت بخوڵقێنن. ئەوە وەک سەرکەوتنێک دەبینرێت. لە ئیمراڵی شتێکی بەو جۆرە بوونی نییە. لەلایەکیشەوە نە دەرفەت و نە هەلیش بوونی نییە. سفر یاخود لە ژێر سفردایە. لایەنی بەرامبەر هەموو شتێکی بەدەستەوەیە. هەموو جۆرە دەرفەتێکی ماددی بەدەستیانەوەیە. دەرفەتی ئەوەیان هەیە کە گوشار بکەن و هێرش ئەنجام بدەن. لەبەر ئەوە شەڕ و تێکۆشانێکی نایەکسانی بەو جۆرە لەئارادایە. بەرخودانی ئیمراڵی بەرخودانێکە لە دۆخێکی ناهاوسەنگی زۆردا جێبەجێ دەکرێت. ئەو کاتە دەبێت ئێمە بە دروستی لە بەرخودانی ئیمراڵی تێبگەین. وانەکانی بەرخودانی ئیمراڵی بە هەموو لایەنەکانیەوە زۆر فێرکەرە. بیرکردنەوەکانی پێشوو سەروبن دەکات.

کەواتە شۆڕشگێڕانەترین بیرکردنەوە چی بوو؟ دەبێت هەلومەرجی ئۆبژەکتیڤ هەبن. وترا کە دەبێت لە ئاستێکدا هەندێک دەرفەت و هەل بوونیان هەبێت کە بۆ گەورەکردنی ئەوانیش بە شێوەیەکی ژیرانە، بە پلان، خۆڕسک و بە دەستوبرد بگەیەنرێتە سەرکەوتن. لە ئیمراڵی هیچ شتێک بوونی نییە. بە دەربڕینێکی دیکە، هەلومەرجی ئۆبژێکتیڤ یاخود هەلومەرچی بەرچاو بوونی نییە. جگە لە مێشک و دڵی هیچ شتێکی دیکەی بەدەستەوە نییە. جگە لە بەرخودان بە هێزی مێشک و دڵ هیچ شتێکی دیکە بوونی ئەستەمە ئەنجام بدرێت. لەبەر ئەوە بەرخودانی ئیمراڵی پڕە لە پەند و فێرکاری. دەبێت وشیاربین، رێبەر ئاپۆ بە بەرخودانی ٢٥ ساڵەی لە ئیمراڵی سەلماندی کە لە هەموو هەلومەرجێکدا، لە هەموو کەشێکدا لەپێناو ئازادیدا تێدەکۆشێت و سەردەکەوێت. لە دژوارترین بارودۆخدا. بەرخودانی ٢٥ ساڵەی ئیمراڵی و بەرخودانی رێبەر ئاپۆ سەلماندی کە ئەگەر هێزی تێگەیشتن و واتابەخشین بەدروستی پێشبخرێت، دەتوانرێت گەورەترین بەرەوپێشچوونی شۆڕشگێری و شۆرشی گەورە بە ئەنجام بگەیەندرێن. لەبەر ئەوەی پاڕادیگمای گۆری. لە دۆخێکی بەو جۆرەدا رێبەر ئاپۆ خۆی لە سەرکردەیەکی نەتەوەییەوە گۆری بۆ رێبەرێکی جیهانی. خۆی لە رێبەری گەلی کوردەوە گۆری بۆ رێبەری گەلان، رێبەری چەوساوەکان و رێبەری ژنان. هۆشمەندییەکی ئافراند کە رێگەی رزگاری بە هەموو بندەستان نیشان دەدات، بەرنامە و شێوازی خۆی هێنایە کایەوە. لەو ئاستەدا شۆڕشێکی فکری، شۆڕشێکی رۆشنبیری ئەنجامدا. پاڕادایمی نوێ، تێگەیشتنی نوێ، چارەسەری نوێ بۆ هەموو کێشەکان خراوەتەڕوو. ئێستا کاتێک هەر کەس ئەوە دەبینێت دەڵێت 'پێویستیمان بەوە هەیە". هەربۆیە دەیانەوێت زیاتر گوێیان لە ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ بێت و لێوەی فێر ببن. دەیانەوێت باشتر سود لەو ئەندێشانە وەربگرن. لەبەر ئەوەی ئەو ئەندێشانە بۆ بەرژەوەندی ئەوانە. چارەسەری بۆ کێشەکانی خۆیان دەدۆزنەوە. بەرخودانی ئیمراڵی بەرخودانێکی بەو جۆرەیە.

لە سەر بنەمای هێلی بەرخۆدانی ئیمراڵی لێپرسینەوەمان لە خۆمان کرد

ساڵوەگەڕی ٢٥ ساڵە گرنگ بوو. بە تەواوی لەسەر ئەو بنەمایە هەڵسەنگاندن و لێپرسینەوەمان لە خۆمانکرد. بە تێگەیشتن، شێواز و هێڵێکی لەم شێوە هەوڵماندا زهنیەت، هەست، تێگەشتن وشێوازی پێچەوانەکانمان ڕاستکەینەوە و بیگۆڕین و لەسەر هێڵی بەرخۆدانی ئیمراڵی خۆمان نوێ بکەینەوە. لەبەرئەوەی ٢٥ـەمین ساڵوەگەڕ ئەمەی لێ دەخواستین، بۆ ئەم نرخاندنە چارەکە سەدەیەک بەسە. هەروەها کەوتینە ناو ساڵوەگەڕی ١٠٠ساڵەی هێرشی قڕکردن کە بەرامبەر کۆمەڵگای کوردیدا ئەنجام دەدرێت. لەم ساڵەی ئێستادا، لە ١٠٠ساڵەی هێرشە قڕکاریەکاندا، دەبێت کورد بەرامبەر بەمە تێبکۆشێت. لەسەر ئەم بنەمایە لە دژی ساڵی ٢٦ـەمی ئیمراڵی، ئەشکەنجە، گۆشەگیری وسیستەمی قڕکردنی ساڵی ٢٦ـەمینی هێرشی داگیرکەران و سەد ساڵەی هێرشی قڕکردن تێدەکۆشین.

گەر هێرشە دڕندانەکان لە میژووی ٢٥ ساڵەدا نەیتوانیبێت ڕێبەر ئاپۆ، پەکەکە  و بەرخۆدانی ئازادی کورد بە کۆتا بهێنێت و لە بەرامبەر پێشکەوتنی گەورەی بەدەستهێنابێت، ئەوە لە پاشەڕۆژیشدا هیچ کاتێک ناتوانرێت ئەم بەرخۆدانە بە کۆتابهێنرێت. پەکەکە چەندین خزمەتی بەگەل و مرۆڤایەتی کردوە. گەر کورد سەدساڵە بە هێرش لە ناونەبراوە، خەباتی کردووە و بوونی خۆی بەردەوام دەکات، تەنها بە تێکۆشان و بەرخۆدان نیە، ئەبێت بەڵکوو بەو وانانەیە کە لەمەوە وەرمانگرتووە خۆمان ئازاد بکەین. دەبێت هەموو گەل بەشێوەیەکی  ئازاد و دیموکراتیکیانە بژین. لەبەر ئەمەیە تێکۆشانی ئازادی کورد و بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ لە ئێستادا لە لایەن هەموو چەوساوەکانەوە و لەسەروی هەموویانەوە ژنان، بە بەرفراوانی هەڵدەسەنگێنرێت. لەسەر ئەم بنەمایە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و هەنگا و بەهەنگاو بڵاودەبێتەوە و وەردەگێڕێت بۆ تێکۆشانێکی جیهانی. دەبێت زیاتر بڵاوی بکەینەوە و لە سەر ڕێگایی سەرکەوتن بەردوام بین.

ڕێپێوانی کۆڵن لوتکە بوو

لە ڕاستیدا هەڵمەتەکە بە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا ڕاگەیاندرا. ٢٥ ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات بە چالاکیەکان شەرمەزار کرا، گەیشت بە لوتکەی خۆی. لە هەموو جێگایەک هەروابوو تەنها لەیەک جێگەدا پیلانگێڕی تێدا شەرمەزار نەکرا، بەڵکو لە کوردستان لە هەموو لایەکی دنیاوە شەرمەزارکرا. هەموومان بەشداربووین لە شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی. ڕاستی بەرخۆدانی ئیمراڵی لە دژی پیلانگێڕی کە لەسەر هێڵی سەرکەوتن بەڕێوەچوە، وایلێکردین ڕۆح و هەست و بیرکرنەوە و بزوتنەوەمان لەسەر لەنوێ ڕێکبخەیەنەوە. لەبەرئەوە لە هەنگاوێکی ئازادیدا ژیایین. ئێمە خۆمان لەسەر هێڵی بەرخۆدانی ئیمراڵی پەرەوەردەکرد، کە بەرامبەر هێرشێکی دڕندانەی وەک پیلانگێڕیی سەرکەوت. ئەمە بەرەپێشچونێکی زۆر گرنگە.

لە لایەکی ترەوە خۆپیشاندانی گەورە هەبوو. وەک گەنجان لە ئەورپا کە مانگێک ڕێپێوانیان کرد. تەنها بریتیی نەبوون لە گەنجانی کورد، بەڵکو لە هەموولایەکەوە بەشداربوون و خۆیان وەک کۆمەڵگەیەکی ئینتەرناسیۆنالیست پێناسە دەکەن ماوەی مانگێکە ڕێپێوان دەکەن. چونە ئەنجومەنی ئەوروپا. لە کۆتایشدا هاتنە کۆڵن. ئەوە ڕێپێوانێکی گەورەبوو.

لە لایەکی ترەوە، هەردوو باسکی قەرس و وان لە باکوری کوردستان دەرکەوتن ١٥ ڕۆژ ڕێپێوانیانکرد. لە ١٥ شوباتدا لە خەلفەتی کۆتایهات و هەردوو لقەکە گەیشتن بەیەکتر، بە سەدان ناوچەدا تێپەڕبوون بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری بۆ پرسی کورد، خەباتیان کرد. بەڕاستی ڕوداوێکی گەورەبوو. لە لایەکی ترەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان بە ملیۆنان کەس ڕێپێوانیان دەکرد. لە ٢٥ـەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕیدا لە حەوت ساڵە هەتا ٧٠ساڵان هەموو گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەشداری چالاکی بوون. هەموو کەسێک بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ بەشێوەیەکی بەهێز بەشداربوو.

زیندانیان لە بەرخۆداندان. مانگرتن لە خواردن بەرەو سێهەمین مانگی خۆی دەچێت، زیندانیان هۆشیارن بەوەی دەبێت چالاکیەکان ڕادیکاڵتر و بەهیزتر ئەنجام بدەن، دوایان خستوە بۆ دوای هەڵبژاردنەکان. بەشێوەیەکی ئاشکرا ئەوەیان پیشانداوە گەر گۆڕانکاری دروستنەبێ ئەوە چالاکی ڕادیکاڵ و گەورەتر پێکدەهێنن.

لە کۆتایدا کۆڵن بڕیاڕیدا. دەڵین ڕێپێوانی کۆڵن گەورەیە، دەڵیین گردبوونەوە. ناوی گردبوونەوەیەکی ملیۆنی بوو. هەموو کەسێک قبوڵی دەکا و بە سەدان هەزار بەشداربوونە. ناڕەزایەتی دژی پیلانگێڕی ١٥ شوبات لە کۆڵن گەیشت بە لوتکەی خۆی. هەموو ئەمانە کۆبکەینەوە، بە ملیۆنان کەس پیلانگێڕی ١٥ی شوبات، ئەشکەنجە، گۆشەگیری و سیستەمی قڕکردنی ئیمراڵیان شەرمەزارکرد. ملیۆنان کەس ئەوەیان دەرخست دڵ و بیریان لای ڕێبەر ئاپۆیە. بە ملیۆنان کەس خواستیان ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کوردە. ئەم پەیامە لە کۆڵن بەشێوەیەک درابوو هەموو کەسێک ببینێ و تێبگات. بە شێوەیەکی ڕوون ئەوەیان دیاریکرد تا بەدەستخستنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی بەردەوام لە چالاکی خۆیان بەردەوام دەبن. بەیاننامەی  دۆخێکی نوێ، دەربڕینی هەڵوێست، بە ڕاستی لوتکەییە. گەلی کورد، ژن و گەنجانی کورد. کە لەبەر قڕکردنەوە لە وڵات دورکەوتنەتەوە، لێکتر کۆبوونەوە، بڕیاڕ و ئیرادەی خۆیان بۆ ژیانی ئازاد پیشاندا و دوای ئازادی جەستەی نوێنەری خۆیان و تێکشاندی سیستەمی ئیمراڵی کرد. ڕێژەیەکی زۆریش لە دۆستەکانیان لە گەڵیاندابوو. هەڤاڵان لە هەموو لایەکی جیهانەوە، دۆستان لە هەموو لایەکی جیهانەوە، ژن، گەنجان، سیاسەتمەدار، کرێکار، ڕۆشنبیر، هونەرمەند و هەرکەسێک کە لەهەر ئاستێکی کۆمەڵگادا خزمەت دەکات لە دەوری کوردان کۆبوونەوە و ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆیان دەویست. بە لایەنی کەمەوە هێندەی کوردان هاواریان دەکرد کە داوای کوردان ئەمەیە و ئەوانیش پێویستیان بەوەهەیە. ئەوە ئاشکرایە.

کۆڵن دۆخێکە کە هەموو کەسێک چ دۆست چ دوژمن دەتوانێت وانەی لێوەفێربێت لێوەربگرێت. تورکیا هەرچەندە هەوڵ دەدات. دەیگوت بەر بەڕێکخستنی تیرۆر دەگرین، چەندین شتی لە ئەڵمانیا کرد. پۆلیسی ئەڵمانیا بۆ ڕێگەگرتن هەموو کارێکی ئەنجامدا. بەڵام ئەنجامەکان دیارن.

ڕێپێوانی مێژوویی کۆڵن هەموو شتێکی نیشاندا

ڕاستییەکان لە دەرەوەن و ناتوانرێت بشاردرێنەوە. بۆیە دەبێت حەقیقەت ببینرێت. هەروەها بانگەوازی زۆریش کرا. پێویستە وتنەکان ڕاست بکرێنەوە. لە ئەوروپا کەسانێک دەیانگوت هەڵەم کرد و پێویستە داوای لێبوردن بکەین و خۆمان ڕاست بکەینەوە. تاوانێکی ئەنجامدا، تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتی بوو. ٢٥ ساڵە سیستەمی ئیمرالی بە بەردەوامی دەسەپێندرێت و تاوان بەردەوامە. ئەنجومەنی ئەوروپا سیستەمی ئیمرالی بەڕێوە دەبات. هەمووان ئەمە دەزانن. گوتیان، لەم دۆخە تاوانکارییە ڕزگارتان دەبێت. کەسانێک کە مێشک و دڵی کۆمەڵگان سیستەمی دەوڵەتی خۆیان ئاگادار کردەوە و گوتیان ئەم پەڵە ڕەشەی پێشەوەمان چیتر ناتوانرێت بەردەوامی هەبێت. بەڕاستی پەیامێکی گەورە بەو کەسانە دراوە کە تێدەگەن.

ڕێپێوانی کۆڵن سەلماندی کە هەرچییەک بکرێت، هێرش بکرێت، گەلی کورد لەناو ناچێت. چیتر کورد بێ ئازادی ناژیت و کۆمەڵکوژی ڕوونادات. ئەمە ڕوون بووەتەوە. بۆیە هەمووان بوون و ژیانی ئازادی گەلی کورد قبوڵ دەکەن. ئەم ئیرادەیە بە ڕوونی بە هاواری سەدان هەزار کەس لە کۆلن ئاشکرا بوو و وتیان "لە ڕێبەر ئاپۆ فێربووین، دەمانەوێت لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بژین". لەم بوارەدا تێکۆشین دەکەین و بە دڵنیاییەوە سەرکەوتن بەدەست دەهێنین.

پێویستە لە ئێستاوە چالاکی بەرفراوان ئەنجام بدرێت

پێداچوونەوە و ڕوونکردنەوەکان کراوە. گردبوونەوەی کۆڵن وەک لوتکەی قۆناغی یەکەم و سەرەتای قۆناغی دووەم دەبینرێت. لە هەمان کاتدا لە برۆکسل کۆنفرانسێک بەڕێوەچوو. ڕاگەیاندنی دەرئەنجامی کۆنفرانسەکە بڵاوکراوەتەوە، داواکاری دەکرێت. لە ڕاستیدا هەندێک لەو داواکاریانە ئەوە بوون کە لە قۆناغی دووەمی چالاکییەکاندا چی بکرێت.

کاتێک دەچینە ناو ٢٦ساڵەی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات و هەڵمەتی جیهانیی ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەر ئاپۆ لە ئاستێکی بەرزتردا بە شێوەی نوێی ئەنجام دەدرێت. ئەمە چۆن دەکرێت؟ هەندێک بۆچوون هەیە. لێدوانی هەندێ کەسان هەیە کە ئەم کارە بەڕێوەدەبەن. بەڵام گردبوونەوەی کۆڵن سەرەتای ئەم ڕێپێوانەیە. هەموومان بینیمان. زیاتر کۆمەڵایەتی دەبێت. تا ئێستا کۆمەڵگە بچووکەکان هەڵوێستیان نیشانداوە. لە هەموو شوێنێک گەل لێدوانیان داوە. کۆنفرانس و گفتوگۆی جۆراوجۆر بەڕێوەچوو. بێگومان بە چالاکییە جەماوەرییە جۆراوجۆرەکان پاڵپشتی کرا، بەڵام هیچ چالاکیەک وەک گردبوونەوەکەی کۆڵن بەباشی بەڕێوە نەچوو. ئەوە کاتەدا ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە ڕێپێوانی کۆڵن تەنیا بۆ شەرمەزارکردنی ٢٥ ساڵەی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات نییە، بەڵکو سەرەتایەکی نوێی بزووتنەوەی ئازادیخوازانەی جیهانە کە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکاتە ئامانج. لەمەودوا چالاکییە جەماوەرییەکان بەڕێوەدەچن. چالاکی جەماوەریی دەردەکەون. بەتایبەت لە شێوەی چالاکیی گەورەدا دەبن نەک گروپی بچووک.

تێکۆشانێکی یاسایی پێش دەکەوێت

جگە لەوەش بە دڵنیاییەوە تێکۆشانی یاسایی پێش دەکەوێت. بەڕاستی ئەمە گرنگە. با تێکۆشانی یاسایی پشتگوێ نەخەین. ڕەنگە ئێوە هەست بە ڕێبازی ئایدیۆلۆژی ڕێبەر ئاپۆ نەکەن، ڕێبازی تێگەیشتنی بەرامبەر لەبەرچاو نەگریت یان ڕێبازی سیاسی لەبەرچاو نەگریت. تەنانەت پێویست ناکات دیموکرات بن. ئەگەر باوەڕت بە یاسایە، دەبێت دژی ئیمرالی، دژی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری و کۆمەڵکوژی ببیتەوە. لە ئیمرالی شتێک بە ناوی یاسا نییە. ئیمرالی هیچ پەیوەندییەکی بە هیچ بنەمایەکەوە نییە کە وەک یاسا لە مێژووی مرۆڤایەتیدا سەریهەڵداوە. لە دەرەوەی ئەوەیە. بۆیە باسی یاسا دەکەن، باسی یاسای دیموکراسی دەکەن، باسی دادپەروەری دەکەن و دەڵێن بنەمای هەموو شتێک یاسایە. ڕوونکردنەوەکان ئاسانە. تێکۆشانی یاسایی توانایەکی زۆر فراوان دەخوڵقێنێت. دەکرێت دژایەتییەکی کاریگەرتر دروست بکات. لەم ڕووەوە گفتوگۆ، چالاکیی و تێکۆشانی یاسایی کە لە ڕوانگەی یاساییەوە هەلسەنگاندن بۆ گۆشەگیری ئیمرالی و شیکاری بۆدەکات، زۆر گرنگە. پێم وایە باشتر دەبێت.

بەرفراوان کردنی پڕوپاگەندەی کاریگەرانەی ڕۆژنامەوانی و میدیایی، بەم شێوەیە هەم بۆ گەیاندنی کارەکان بۆ جەماوەری زیاتر و هەم بۆ ئاشکراکردنی کردەوەی زیاتر لە ئیمرالی بە ڕێگەی ڕاگەیاندنەوە، زیاتر پێش دەکەوێت. ئەمانە بۆ گەیشتن بە بازنەیەکی میدیای بەرفراوان بەرەوپێش دەبرێن. پێداچوونەوەی لەو جۆرە هەبوو. ئەوانەی ئەم کارە بەڕێوەدەبەن و ئەوانەی مامەڵە لەم بوارەدا کار دەکەن هەڵدەسەنگاندنیان بۆ دەکرێت.

دەتوانم ئەمانەی پێ زیاد بکەم. پێموایە دەتوانرێت شێوازی نوێی کار و چالاکییەکان پەرەپێبدرێت، وەک چالاکی درێژخایەن و بەردەوام کە بەردەوام بن. پێویستە لێکۆڵینەوە لە فۆرم و شێوازەکانی چالاکییەکان بکرێت. بەو پێیەی کاتێکی گرنگمان لە پێشە بۆ ئەوەی هەم ئەم چالاکییە جەماوەرییە و هەم بەردەوامیی چالاکییەکان مسۆگەر بکەین، مانگی ئادار بەڕێوەیە. ٨ی مارس ڕۆژی ژنانی کرێکار و نەورۆز ڕۆژی ئازادی کورد لە پێشە. ئێستاش کورد، ئەو کۆمەڵگایەی کە لە جیهاندا، بەرامبەر دەوڵەت و ستەمکاران، بۆ مرۆڤایەتی ئازادی هێنایە زمان و بەر لە دوو هەزار و شەش سەد ساڵ لەمەوبەر، لە دژی کۆمەڵکوژی تێکۆشانی ئازادی پڕ واتای لە مێژوودا بەڕێوە برد و خۆی گەیاندووە ئازادی، کۆمەڵگەیەک کە جەژنی ئازادییان دەست نیشان کردووە. جارێکی تر کەوتنەوە ئەم دۆخە. بۆیە دۆخێکە کە بەتەواوی بە مانای نەورۆزە. نەورۆز دەتوانێت بەهێزترین ڕۆژی چالاکی بێت. ئاهەنگی نەورۆز دەکرێت بە بەشداری ١٠ ملیۆن کەس پیرۆز بکرێت، کە زۆر بەرفراوانترە لە چالاکی دژی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات، دەتوانرێت لە سەرانسەری جیهاندا پەرەی پێبدرێت و برەوی پێبدرێت. ٤ی نیسان لە پێشە، ١ی ئایار و  ڕۆژانی گرنگ هەیە بۆ تێکۆشان. ئەمانە هەڵدەسەنگێندرێن. لەم چوارچێوەیەدا لە داهاتوودا پێشهاتەکان ڕوودەدەن.

ئەم هەڵمەتە بۆ سەرکەوتن دەگاتە ئەنجام. بە واتایەکی تر شێوەی چالاکییەکان لە ئاستێکی بەرهەمداردا بن، گۆشەگیریی ئیمرالی بشکێنێ، لە ئەنجامی هەڵمەتی ئازادی جەستەیی بن. لەوبوارەدا پێشکەوتن بەدەست دێت.

هەفتەی ڕابردوو هەڤاڵ هێلین ئومیت وتی: "بەشداریکردن لەم چالاکییانە بەواتای ڕزگاری ئێوەیە. هەموو چالاکوانان دۆخێکی وایان بەخۆوە بینی. بۆ ئازادی خۆیان تێکۆشانیان کرد. ئازادی خۆیان لە ڕۆح، هەست، فکر و چالاکییەکانیاندا پەرەپێدا. ئیرادەی خۆیان بەهێزتر کرد. بە دڵنیاییەوە لەمەودوا زیاتر چالاکی ئەنجام دەدەن. بە ناوی بەڕێوەبەری پەکەکەوە پێشوازی لە هەموو ئەو چالاکییانە دەکەم. پیرۆزبایی لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە لە ٢٦ساڵەی تێکۆشان دژی پیلانگێڕی بەشدار بوون و هیوای سەرکەوتنی مەزن بۆ هەموویان دەخوازم.

مرۆڤایەتی بۆ یەکەمجار تەماشایی فیلمێکی ڕاستەقینەی کرد

گەریلا لەو شوێنەی پێشەنگە، هەڵبەت هەر پێشەنگن. هەموو کاتێک دەڵێین پێشنەگایەتی پەکەکە پێشەنگایەتی گەریلایە. گەریلا پێشەنگە. پێش ١٠ی تشرینی یەکەم هەڵمەتێکی لەم شێوەی ڕاگەیاند، گەریلا پێشتر لە ئەنقەرە بە خاپورکردنی ناوەندی قڕکردنی فاشیستان تەڤگەری خۆی ئاشکراکردبوو. چالاکییە فیداییەکەی هاوڕێ ڕۆژهات و ئەرداڵ بەم شێوەیە بوو. لە ڕاستیدا پرۆسەکە بەم شێوە دەستیپێکرد. پرۆسەی گەریلا لەسەر ئەم بنەمایە دەستپێکرد و ئەنجامەکانمان بینی. هەموو مانگێک بە ئۆپراسیۆنێکی شۆڕشگێڕی بەرفراوان، لە کۆتای مانگی تشرینی دووەم و کۆتایی مانگی کانوونی یەکەم دا چ لە کاتی زستان چ بەفر و سەرمابێت، گورزی بەهێز، شکست و پاکردنەوەیان لە کارە فاشیستیەکانی ئاکەپە-مەهەپە خستوە. گەریلا لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەمدا ئۆپراسیۆنێکی نوێی دەستپێکرد. چالاکی شاخی ئامەد... هەموو شتێک دیارە. دەتوانین لەمە زیاتر چی بڵێین؟  دۆست و دوژمن بێنی گەریلا چیە و چۆن دەجەنگێت. هەموو کەسێت دۆخی دەسەڵاتداری لە دژی گەریلا بینی. هەموو شتێک لەناو دیمەنەکاندا هەیە. ئەمە جاری یەکەمە. هەموو کاتێک سەیری فیلمان کردوە، بەڵام ئەمە جاری یەکەمە مرۆڤایەتی تەماشایی فیلمێکی ڕاستەقینە دەکات. ئەمەش لەسەر بنەمای چالاکیە گەریلاییەکانی زاپدایە. دەبێت باش لەمە بڕوانین و تێیبگەیین. گەریلا گەیشتوە بەم ئاستە. لەم ئاستەدا لەو بارودۆخە سەختەدا شەڕ دەکات و لە هەمان کاتدا ئەنجامەکان بە بەڵگەوە پێشکەشی کۆمەڵگاو ومرۆڤایەتی دەکات. دەڵێت من ئەمە دەکەم. بەدەستی بهێنە، هەڵسەنگاندی بۆ بکە، پیوانەی بکە ئەگەر بەدڵت بوو پەسەندی بکە، گەر بەدڵت نەبوو ڕەخنەی بکە.بەڵام لاینگری من بن یان لە دژی من بن، ئەم کارە بە ڕاستیەوە پێکبهینن. بڕوانە و بزانە، نابێت هەڵە بیت، نابێت بە ڕێکەوت بێت، نابێت دەستخۆشیەکی هەڵە بێت. گەر دوژمنی گەریلاش بن خۆتان فریوو مەدەن. چونکە گەریلا دەتسوتێنێت، گەر یەک هەڵە بکەن دەتاسوتێنێت. فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە هەڵەیان کرد و دەسوتێن. هەموو شتێک دەبینرێت. بەڕاستی ژینگەی ئەوێ بۆ هەموو بوارێک پەروەردەیە. هەموو شتێک هەیە بۆ ئەوەی مرۆڤ لە بەرچاوی بگرێ و لێیەوە فێرببەڕاستی ژینگەی ئەوێ بۆ هەموو بوارێک پەروەردەیە. هەموو شتێک هەیە بۆ ئەوەی مرۆڤ لە بەرچاوی بگرێ و لێیەوە فێرێت.

دەبێت هەموو کەسێک گەریلای کورد باش بناسێت، ئەوانەی دەیانەوێت ببن بە دۆست با باش بیناسن و ببنە هەڤاڵ، ئەوانەی دەیانەوێت ببن بە دوژمن با بە زانینەوە ئەمە بکەن. لەبەر ئەوەی بەڕێوەبەری تەیب ئەردۆغان دەیەوێت هەموو کەسێک ببێت بە دوژمنی گەریلا. دەبەخشێ، دەگەڕێ و دەبینی. دەیەوێت هەموو کەسێک بهێنێتە پێشیان. پێویستە هەموو کەسێک بزانێت خواستی لە دژی چیە و هەڵە نەکات. لە کۆتایدا کەموکوڕ نەبن، با هیچ کەسێک بە بەڕێوەبەری تەیپ ئەردۆغان هەڵنەخەڵەتێت.  بۆیە خۆیان دەسوتێن. پێشتر گوتمان، بۆیە ناتوانرێت بەم شێوە ئەنجام بدرێت. لەوانەیە شەڕ ببێت، بەڵام بەم شێوە نابێت. ئەوانەی ئەم کارە دەکەن دەسوتێن. گورزی کورشندە دەخۆن. فەرمانداری بڕیارگەی ناوەندی چەندین جار ئەمەی دیاریکردە و ئێمەش وتوومانە. گەر سوربن، تێکچونێکی قورس دەبینین.

ئێمەتان بەجدی وەرنەگرت، گوێتان پێ نەداین. خۆتان بە گەورە دەبینین، خۆتان گەورە دەکەن. بە ڕاستی لە ناو میت و ناوەندی شەڕی تایبەتدا ئەو کەسانە هەیە بە پارە کڕاون و پەروەردەکراون. چاپەمەنیەکان ئەمە دەردەخەن. گەر شتێکی لەم شێوە ڕوید چاو لە چاپەمەنیەکانی تورکیا بکەن. ستراتیژی شەڕ دەکێشن، تاکیک دیاری دەکەن، ئاڕاستەی کۆمەڵگا دەکەن و کۆمەڵگا بێ ڕۆڵ دەکەن، بە شێوەیەک لە نیوەی شەو هەتا بەیانی مزگێنی دەدەن. هەموو سیخوڕی میتن، توخمەکانی شەڕی تایبەتن. توخمەکانی فەرمانداری ناوەندی ناوەندی و فەرمانداریی هێزی تایبەتن. توخمەکانی مەدەنی سوپای تورکن. پێویستە ئیوە بەم شێوەیە بزانن. ئەوانە نە ڕۆژنامەوانن، نە شرۆڤەکارن و نە لێکۆڵەر و شتێکی لەو جۆرەن. هەوڵدەدەن ئاراستە بکەن. لە ژێر کاریگەری ئەواندان. ئەوەندە بە دەنگی بەرز قسەدەکەن! فەرموون، ئەنجامەکە ئاشکرایە. نازانم بەفر هەبوو، زستان هەیە، سەرما هەیە... بۆ هەموو کەسێک هەیە. گەریلاتان بینی. چەند ئارامە، چەند هاوئاهەنگە، چەندە متمانەی بە کارەکەیەتی،  چەند ڕێکخراوە، چەند بە دسپلینە، چەند زیرەکە. کێ دەتوانێت لە بەرامبەر گەریلایەکی لەم شێوە بوەستێتەوە.

پێشتریش وتم. هیچ سوپایەک ناتوانێت وەک فەرمانداریی هەپەگە و یەژا ستار و شەڕڤانەکانی، گەریلاکانی شەڕ بکات. نە سوپای ئەمریکا، نە سوپای چین و نە سوپای ناتۆ. لەو بارودۆخەدا ناتوانن یەک ڕۆژ شەڕ بکەن. لە ناو ناتۆدا سوپای تورک سوپایەکی سەرەکی بوو. ئاشکرایە چی ڕویدا. با ببینرێت. لەم ڕوەوە پێویستە ئەو شتە دۆرینانە بێ دەنگ بکرێن. لە ڕاستیدا دەبێت ڕای گشتی تورکیا زۆر بەدوای نەکەوێ و زۆر گوێیان لێنەگرێ. دەبێت ڕۆشنبیر، چەپ و دەیموکراتیکی تورک ناویان بزەڕێنن. لەبەرئەوەی مێشکی کۆمەڵگا دەشۆنەوە. کارێکی ترسناک دەکەن. بەڕاستی دەبێت دەرفەتیان پێنەدەین.

ئەوانەی پێداگری لەشەڕ دەکەن کۆتاییەکی لەم شێوەیان دەبێت

هەپەگە لە شاخی جودی بەیاننامەی دا. دواتر زانیارییەکان بڵاودەکرێنەوە، بەڵام دەڵێت "شاخەکەمان پاککردەوە" یانی هەرمێکی گەورە بە ناوی شاخی جودییە، چەند شاخێکی هەیە، لە یەکێک لەوانەدا دوژمنیان تێکشکاندوە. وەک ئەو جێگەی کە ئێمە پێی دەڵیین شاخی گەلهات لە شاخی ئامێدی. لەوێش بە هەمان شێوە تێکشکێنران. لە کۆتایدا تەواوی سوپایی داگیرکەر لەوێدا سوتێنران و ڕوخێندران. ئەوانەی کە دەمێننەوە هەنگاو بە هەنگاو بەم شێوە دەبن، ئەمە دەبێتە کۆتایییان. فەرمانداریمان وتبووی "یان هەڵبێن یان لە ناودەچن" ئەمە پێکدێت، پێکهاتووە. ئەمە قسەیەکی ئاسان نەبوو. لەم ناوچەیەدا لە هاوین، لە زستان، لە بەهار و پایزدا ڕودەدات. دەبێت ئیتر هیچ کەسێک نەڵێت ئەم جارە ئەوە ڕودەدات یا ڕونادات. گەریلا باشتر لەخۆی پرسیار دەکا، بەشێوەی خۆی چالاکی نوێ دەکات، پێشدەخات و دەوڵەمەند دەکات. لە ئێستاوە گەورەتر دەبێت و بڵاو دەبێتەوە. ئەگەر ئەم هێزە داگیرکەرانە هەوڵبدەن لەم شەڕەدا، لە هێرشدا، لە داگیرکاری پێداگیری بکەن، کۆتای ئەوان هەر ئەمە دەبێت. لەگەڵ بەرخۆدانێکی بەهێزی گەریلادا ڕوبەڕوودەبنەوە.

لەسەر ئەم بنەمایە لە تەواوی فەرمانداری هەپەگە و یەژا ستار و هێزی شەڕڤانان کە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید دۆغا یان ئەنجام دا، سڵاو دەکەم و پیرۆزباییان لێدەکەم. لە ئێستا و داهاتوشدا وەک هەموو جارێک هیوای سەکەوتنی مەزن بۆ گەریلاکانمان دەخوازم.

دەوڵەتی تورک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووردەخرێتەوە

ئەمرۆ هاکان فیدان لە ئەڵمانیا بوو. نێجیرڤان بارزانیش لەوێ بوو. لە هەموو شوێنێک دیداریان ئەنجامدا. ئەوەندە باوەشیان بە یەکتردا کرد. بەس نەبوو، ئەمجارەش لەبەردەم ئەڵمانییەکان لە ئەڵمانیا دەردەکەون. لەو رۆژەدا کە گردبوونەوە هەیە. لەو کاتەدا بۆ رێگریی لە گردبوونەوەکە چووبوون، لە راستیدا هەموو هێزی خۆیان بەکارهێنا. ئەگەر یاسای خۆیان بەکاربهێنایە، پۆلیسەکانی ئەڵمانیا رێگرییان لێدەکردن، کە خۆی لە خۆیدا وتنی بژی سەرۆک ئاپۆشیان قەدەغەکردووە. زۆر دەمێکەیە هەوڵ دەدەن پاساوێک دروست بکەن. بۆیان دەرکەوت کە بەرامبەرەکەیان کێیە. نێچیرڤان بارزانی و هاکان فیدان. ئێمە هەندێک نێجیرڤان بارزانی دەناسین، بەڵام دەبێت مرۆڤ هەندێک باشتر هاکان فیدان بناسێت. چی روویدا، چۆن بووە دوژمنی سوێدنخواردوو و سەرسەختی کورد، چۆن خۆی کردە جەلاد و قەسابی کورد؟ کێیە، چییە، لەکوێ، چۆن پەروەردەکرا؛ دەبێت مرۆڤ لەوە تێبگات. چەندین کۆمەڵکوژی ئەنجامدا. ئەنجامدەری کۆمەڵکوژی ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ی پاریسە. لە هەموو شوێنێکی ئەوروپا کۆمەڵکوژی رێکخستووە. بۆ ئەوەی کوردەکان نەبنە خاوەنی هیچ مافێک، ناو-ناسنامەی ئەو لەلایەن کەسەوە باس ناکرێت، تورکیاش دەخەنە ناو سات و سەودای خۆیانەوە.

سەردانی ئەردۆغان بۆ میسریش بەو جۆرەبوو. هەموو کەناڵەکانی ئاکەپە بەو جۆرەیان نوسیبوو، لە سەر تکایەکی زۆری سیسی، تەیب ئەردۆغان چووەتە قاهیرە. بۆجی بەو جۆرەیان نوسیبوو؟ دۆخێکە مایەی پێکەنینە. لەبەر ئەوە راستی هەرگیز بەو جۆرە نییە. لە کۆمەڵگەی تورکیا و لە هەموو شوێنێک کاردانەوە هەیە. تائێستا چیت بە سیسی دەوت؟ چۆن چوویت و کەوتیتە بەر قاچی؟ دەڵێت "من نەچووم ئەو پاڕایەوە منیش خۆم پێنەگیرا و چووم". واتە ئەگەر هەندێک کەسی دیکەش تکای لێبکەن ئەم تەیب ئەردۆغانە بە دەم تکایانەوە دەچێت؟ بە تکا و رجا دیپلۆماسی دەکات؟ بە دڵنیاییەوە بەم جۆرە نییە. دەبێت مرۆڤ بە وریاییەوە ئەو سەردانانە هەڵبسەنگێنێت. بەتایبەتی ئەو ئاستە لە سەردانەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە. دەوڵەتی تورک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووردەخرێتەوە. رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لە ساڵی ١٩٢٣ەوە ئەم شێوەیە بەخۆیەوە دەگرێت، بە گوێرەی دامەزراندنی دەوڵەتی تورک، بناغەی دەوڵەت نەتەوەکەی شکڵ و شێوەی گرتبوو. ئێستا رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ شکڵ دەگرێت. دەوڵەتی تورک لە ناو ئەوەدا نییە. سیستمی سەرمایەداری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خۆی لەم ئاستەدا دەگۆڕێت. سیاسەتی حکومەتی تەیب ئەردۆغان، دوژمنایەتیەکەی بەرامبەر بە کوردان، شەڕ لە کوردستان تورکیای گەیاندووەتە ئەم ئاستە. دەبێت هەموو کەس ئەوە ببینێت. ئێستا لەلایەکەوە هەوڵ دەدەن قەرەبووی بکەنەوە. لە راستیدا هەوڵ دەدەن خۆیان بەسەر پێوە رابگرن. لەلایەکەوە لە شەڕی قەرەباغدا ئێمە بە ئاژاوەگێریەک لە شەڕی غەزەمان بینی، هەوڵیدا گێرەشێوێنی بکات. لەلایەکی هیوادارە خۆی لە دوورخستنەوەی رزگار بکات. ئەمانە هەمووی دیپلۆماسی چاوەڕوانییەلایەنێکی ئەوەیە.

تەنیا بە هاریکاری و مۆڵەتی ناتۆ دەتوانێت کردەوەکانی دووبارە بکاتەوە

لەلایەکی دیکەشەوە ئێمە دەزانین؛ دوژمنایەتی بەرامبەر بە کوردانە. هێرشەکان دژی پەکەکەیە. بۆ ئەوەش هەوڵ دەدات دەرفەت و پشتویانی کۆبکاتەوە. نابێت مرۆڤ لەوبارەوە خۆی بخەڵەتێنێت. ماوەیەکی زۆر چاودێری پرسی بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆمان کرد، زۆر بە شێوەیەکی کاریگەر ئەوەی بەکارهێنا و هەندێک شتی لە ئەمریکا و ناتۆ وەرگرت. ئەوە دەبینین، بۆ هێرشێکی سڕینەوەی کۆتایی هاریکاری و رێگەپێدانیان وەرگرتووە، ئەوەش دەبینرێت. ئەمریکا ئێف -١٦ی پێداوە، سات و سەودا و بازرگانیەکە بەو جۆرەیە. واتە حکومەتی ئاکەپە بێ بەرامبەر بە ئەندامبوونی سوید لە ناتۆی قەبوڵ نەکردووە. بە تەواوەتی کردیە بازرگانی و سات و سەودایەک بۆ کۆمەڵکوژی لە دژی کورد. لەوێوە مۆڵەت و رێگەپێدانی نوێی وەرگرت، هاریکاری نوێ وەردەگرێت و لە سەر ئەوە بنەمایە قەبوڵی کرد. ئێستا لە ئامادەکاریدا کە لەو رێگەوە هێرش بکەن. ئاگادارین ئەوەین و دەیبینین. بەڵام هاریکاری و رێگەپێدانەکەی ناتۆ دەرفەت بە هێرشێکی جیاوازتر لەوانەی تائێستا ئەنجامدراون، بە دیکتاتۆریەتی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست نادات. بەڵام ئەو شتانەی کردوونی دەتوانێت دووبارەیان بکاتەوە. خۆی لەخۆیدا بەو شتانەشی کە کردوویانە نەیانتوانیوە بگەنە ئەنجام. ئەوەی پلانیان بۆدانابوو نەیاتوانی بیپێکن. تێکشکان، ئیرادەیان لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا گیریخوارد و ئاسێ ما. هێرشە داگیرکەریەکان نەگەیشتنە ئەنجام. زۆر جار بە وتنی ئەوەی کە پەکەکە لەناودەبەم پلانیان داڕشت، راشگەیەندرا. پلانەکانیشیان بینرا، بە دەیان جار پوچەڵکرانەوە. بە درۆخرانەوە، جێبەجێیان نەکرد. ئێستاش دەبینێت کە ئەگەر هەمان شت بکات ئەنجامێکی جیاواز بەدەست ناهێنێت.

ڕاستییەکەی بەنیازە هێزی جیاواز بەشداربکات و ئەم هێرشە نوێیە بەهێزتر بکات. ئێمە لەم شتە تێدەگەین و چاودێری دەکەین. کۆبوونەوە لەگەڵ ئێران بە تەواوی لەم چوارچێوەیەدا بوو. پێداگرییان دەکرد کە سەرۆکی ئێران بچێتە تورکیا. بەردەوام هەڕەشە لە عێراق و یەنەکە دەکات. ڕاستییەکەی داوا لە ئێران دەکەن کە عێراق و یەنەکە لە پلانی نوێی هێرشەکە تێوەبگلێنێت. نازانین تا چەند لەگەڵ ئێران دانوستنیان کردووە و چییان کردووە. باوەڕ ناکەین ئێران بەمە قایل بێت. تا ئێستاش ئێران تا ڕادەیەکی دیاریکراو پشتیوانی دەکات. پێکەوە کاردەکەن. هەندێک هێرشی هاوبەش دەکەن. ئێران زانیاری دەدات، تورکیا هێرش دەکات. فڕۆکەکانی تورک چەند جارێک هێرشیان کردۆتە سەر هێزەکانی پژاک. ئەمانە بە هاوکاری لەگەڵ ئێران ئەنجام دەدرێن. بەبێ ئەو ناکرێت. ئێران لەوە زیاتر هیچی تری نییە تا بیبەخشێت. چونکە هێندەی تورکیا لە ڕەوشێکی سەختدا نییە. لەو ئاستەدا کێشەی نییە. واتە بەرژەوەندی ئێران ئەمە ناخوازێت. بەڵام بە گوتنی "لەگەڵ ئێرانیش کۆبوومەوە" هەوڵدەدات فشارەکانی لەسەر عێراق و یەنەکە زیاتر بکات. ئەمەش لە پشت سەردانەکەی میسڕیش هەبوو. بە واتایەکی تر دەیانەوێت بە کۆبوونەوە لەگەڵ میسر کاریگەری لەسەر عێراق و جیهانی عەرەبی دروست بکەن. لە لایەکی ترەوە پێدەچێت شەڕی غەززە لەگەڵ میسر تاوتوێ بکەن. هەوڵ دەدەن ئەو مەسەلەیە دژی کورد بکەنە پرسی بازرگانی. هەوڵ دەدات لەم ڕووەوە پشتیوانی لە میسر وەربگرێت. واتە دەیەوێت عێراق و یەنەکە بخاتە ناو ئەم شەڕەوە کە خۆی و پەدەکە پێکەوە ئەنجامی دەدەن. زەحمەتە، کەمێک قورسە. ڕەنگە فشاری زیاتر بکرێتە سەریان، بەڵام عێراق و یەنەکە هیچ بەرژەوەندییەکیان لەمەدا نییە. ئایا لەم ڕووەوە کۆبوونەوە لەگەڵ هێزێکی وەک میسر چ شتێک دەبەخشێت بە تورکیا؟ بڕوا ناکەین شتێکی زۆر ببەخشێت. واتە ڕەنگە شتە ئابووری و بازرگانییەکان پەرەیان پێ بدرێت. ئەوان بۆ ماوەیەکی زۆر پێویستیان بەم شتە بوو. میسریش پێویستی پێی هەبوو. بڕواناکەین شتێکی لەوە زیاتر بێت.

چەندێک حساب بۆ کورد نەکرا، ئەوندەش عەرەب دابەشکرا

پێویستە ڕۆشنبیران و جڤاک و دەوڵەتانی عەرەبی هەستیاربن. میسر و ئەوانی تریش. نابێت هیچ کەسێک تێکۆشانی هەبوون و ئازادی گەلی فەلەستین و کورد لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە ئابووری و سیاسییەکانیدا بەکاربهێنێت. ئاشکرا دەبن و زیانتان پێ دەگات. ئێمە ئەمە بە ڕوونی گوزارشتی لێ دەکەین. پێویستە هەموو وڵاتانی عەرەبی بە باشی ئەمە بزانن. هیچ کارێکی هاوبەشیان لەگەڵ تورکیا نییە. ئەگەر ئەمە بکەن، دژی دۆزی گەلی فەڵەستین و کورد دەوەستنەوە، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیلیش ڕزگاریان ناکات. چونکە ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین خۆی نوێ دەکاتەوە و پێش دەخات، تێکۆشانی ئازادی گەلی کوردو گەلی فەڵەستینە. سود لەمە دەبینن. پێویستە بە باشی ئەمە ببینن و لێی تێبگەن. بە تایبەتی پێویستە ڕۆشنبیران و نووسەران و سیاسەتمەدارانی عەرەب ئەم ڕاستییە بە باشی ببینن. پێویستە جڤاکی عەرەبی و ژنان و کرێکاران، باشتر ئەمە ببینن و فشار بکەن. ئەمەمان ناوبرد بە هاوپەیمانی ستراتیژی کورد و عەرەب. ئەمە زۆر گرنگە. کورد هەرگیز دژایەتی مافی گەلی عەرەبی نەکردووە. لەسەر بناغەی تێکۆشانی خۆیان، لە کۆتایی جەنگی جیهانی یەکەمدا، گۆڕانی ناوخۆیییان پێشخست. ئەو سیستەمەی حسابی بۆ کورد نەدەکرد، عەرەبیشی ئەوەندە دابەش و لاواز کرد. کردیان بە لاوازترین هێزی ڕۆژهەڵاتی ناوین.

کوردەکان لەڕێگەی تێکۆشانی خۆیانەوە مەزنترین پشتگیریان بەخشی تاوەکو عەرەب لەم لاوازییە ڕزگار بکەن. ئێستا لەبری ئەوەی ئەم ڕاستییە ببینن و پەیوەندی باشتر لەگەڵ تەڤگەری ئازادی و دیموکراسیی کورد دابمەزرێنن  لە پێناو بنیاتنانی هەرێمێکی نوێ و ڕۆژهەڵاتی ناوینێکی دیموکراتیک، پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتی تورک و دیکتاتۆرییەتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە دەبەستن، بەمەش لە کوردان زیاتر زیان بە خۆیان دەگەیەنن. بۆچی؟ چونکە ئێستا دەیانەوێت ئەو شوێنانە بەدەست بهێننەوە کە پێی دەڵێن میساقی میللی. دەڵێ من داگیر ناکەم، بەدەستی دەهێنم و دەیدەمە ئێوە، بەڵام ئەمە درۆیە. وا نییە. دەیانەوێت کوردستان داگیر بکەن و لەوێ نیشتەجێ بن. بێگومان پاشان بیرۆکەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی نوێ دواتر پەرەی پێدەدرێت. دەڵێن هەموو خاکی عەرەبی پێشتر هی ئێمە بووە. دەڵێن، سەد ساڵ، حەفتا ساڵ پێشتر، هی ئێمە بووە، لێمان زەوتکرا، وەری دەگرینەوە. هەمووان ئەمە دەبینن. کورد بەرخۆدان دەکات و ڕێگری لەمە دەکات.. فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە تەنها دوژمنی کورد نییە، دژایەتی و دوژمنایەتی عەرەبیش دەکات. حەماسیان بەم کارە هاندا. تەیب ئەردۆگان و ئیدارەی ئاکەپە  بەرپرسیاری سەرەکین لە ڕەوشی غەززە. ئێستا هەوڵ دەدەن لەگەڵ ئاکەپە چارەسەرێک بدۆزنەوە. چ چارەسەرێکتان بۆ دێتە پێشەوە؟ دەوڵەتی تورک بۆ بەرژەوەندی خۆی گەلی فەلەستینی خستە دۆزەخەوە. نابێت هیچ کەسێک بازرگانی بە خوێنی گەلی غەززە و مرۆڤەکانەوە نەکات. ئێمە ئەمە ئاشکرا دەکەین و دژایەتی دەکەین. مەبەستم ئەوەیە لەم ئاستەدا خوشک و برایەتی و دۆستایەتیمان لەگەڵ گەلی فەلەستین هەیە. چونکە هەڤاڵێتیمان لەوان بینی. ئێمە بۆ هەمیشە درێژە بەم دۆستایەتیە دەدەین. بۆیە هەرکەسێک بەسەر خوێنی گەلی فەلەستینەوە بازرگانی قێزەونی ئابووری و سیاسی بکات، ئێمە دژی دەوەستینەوە. ئێمە ڕوونی دەکەینەوە و هەڵوێستی خۆمان لە دژی ئەوان نیشان دەدەین. تورکیا دەیەوێت بە گوێرەی خۆی هەندێک شت بکات، بەڵام بە بڕوای ئێمە سەرکەوتوو نابێت. میسر و عێراق و ئێران بەمە قایل نابن. هەمووان باش دەزانن ڕەوشی سوپای ئاکەپە و مەهەپە لە زاپ چۆنە. کێ شوێنی سوپایەک دەکەوێت کە لە ناوەڕاستی زستاندا گورزی وەهای قورسی بەردەکەوێت؟ کێ بەرژەوەندییەکانی خۆی بەوانەوە گرێ دەداتەوە؟ بەبڕوای ئێمە وا نابێ، بەڵام ڕوونە کە ئاکەپە و مەهەپە دەیانەوێت بە ناوی کورد و پەکەکەوە هەمووان بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆیان کۆنتڕۆڵ بکەن.

ئەوانەی دژی ئەمە دەوەستنەوە جڤاکی تورکیا و ڕۆشنبیران و ڕەنجدەران و کرێکاران و گەنجان و ژنانن. ئەو هۆشیارییە لەوێ بوونی نییە. ئەم هۆشیارییە زۆر لاوازە. تێکۆشانێکی لەم شێوەیە بۆ ئاشکراکردنی ئەم ڕەوشە پێویستە بەهێز بێت. کەی بە هۆش خۆیان دێنەوە؟ پێویستە ئێستا بیکەن. ٢٠ ساڵە ئەم ئیدارەیەی ئاکەپە هەرچی لەدەستی هاتووە کردوویەتی. ئایا بەرامبەر ئەم ئیدارەیە بێدەنگ دەبن؟ هەروەها ئەوەی پێویستە وانەیەک لەمەوە بگرێت، جڤاکی تورکیایە. ڕۆشنبیران و ڕەنجدەران و کرێکار و سەندیکاکانن. بەڵام هێشتا لاوازە. پێویستە هەمیشە پێداگربین بۆ پێشخستنی ئەم هۆشیارییە.

لە دژی تاڵانکردنی سرووشت هەر جۆرە تێکۆشانێک مومکینە

دەیانگوت:" ٩ کرێکارەکە ڕزگار دەکەین". ئێستا هاتوون و دەڵێن گیانیان لەدەستدا. بەڕێزەوە ئەو کرێکارانە بیردەهێنمەوە. بەڵام نابێ کرێکار و ڕەنجدەر و شەهیدی وەها هەبێت. واتە نابێت بەو شێوەیە بێت. بۆچی وا دەڵێین؟ پێویستە بەرپرسیار بین لە ژیانمان. ئەوەندە لە ژیانماندا پشت بە کەسانی تر نەبەستین، کە دەمانخەنە ڕەوشێکی خراپەوە. واتە بمانچەوسێننەوە. نابێت خۆمان بخەینە ئەو ڕەوشەوە. ئەمە کوشتنێکی بەرچاوە. هەندێک زێڕ بەدەستدەهێنن، زێڕ دەردەهێنن و هەندێکییش گیان لەدەست دەدەن. ئێستاش دەڵێن ڕووباری فورات ژەهراوی دەبێت. هەموو میزۆپۆتامیا بمرێت، کەس دەنگ بەرز ناکاتەوە. زۆر سەیرە. کەواتە ئایا دەکرێت وەها بێت؟ ئایا سیستەمێک هەیە ئەوەندە تاڵان بکات؟ هیچ کۆمەڵگایەک لەبەرامبەر ئەمەدا هەبوونی بپارێزێت. بەڕاستی تێناگەین کە جڤاکی تورکیا چۆن ئەمە قبوڵ دەکات. ئایا دەکرێت شتێکی لەم شێوەیە قبوڵ بکرێت؟ بەڵام بە شەڕی تایبەت و درۆ و فشار و زۆرەملێ جڤاکیان بێکاریگەر کردووە. بەم شێوەیە سەرمایەدارە مەزنەکان دەئافرێنن. بۆچی ئەمە دەکەن؟ ئەم هەموو تاڵان و سیاسەتە قێزەونە بۆ قڕکردنی کوردە. دەڵێن: "ئێمە پەرە بە پیشەسازی شەڕ دەدەین، پیشەسازی بەرگریمان بەهێز دەکەین، ئەم و ئەو دەگرین و لە کورد دەدەین".

ئێستاش ئەمانە بۆ قڕکردنی کورد بەکاردێن. کۆمەڵکوژی کورد و دوژمنایەتیکردنی کورد تورکیای خستە ئەم ڕەوشەوە. هەموو دەرفەتەکان بەکاردەهێنێت. خۆی ڕادەستی ناتۆ کرد. سواڵ دەکات بۆ پارە. لە ئێراندا پاڕایەوە بۆ پشتیوانی. چووە میسر و لەوێ زۆر شتی کرد. هەروەها لە ئیدارەی میسریش دەپاڕێتەوە بۆ پشتیوانی. شکۆ و کاریگەرییان نەماوە. قەیران، قەیرانی ئابووری، قەیرانی سیاسی گەیشتووەتە بەرزترین ئاست. لە لایەکی ترەوە ئێستا تاڵانی ئیکۆلۆژی گەیشتووەتە بەرزترین ئاست. ئەم پرۆسەیە بە (HES) لە دەریای ڕەش لە کاتی پرۆسەی ئارتڤین دەستی پێکرد. پێویستە دەستی ئەو ژنانە ماچ بکەین. ئەو کاتە چۆن ڕوبەڕوبوونەوە؟ بەڵام هەموویان چەوسێنرانەوە، بێدەنگ کران. کەس خاوەنداری لێ نەکردن. لەو چالاکییەکەی کە دەیانگوت: "ئێمە دژی (HES) دەوەستینەوە". دارستانەکان سووتێنران و تاڵان کران.

بۆ ئەوەی پارە پەیدا بکەن و سەرمایەداری مەزن بئافرێنن، دارستانەکان تاڵان و وێران دەکەن. هەموو کوردستان سووتێنرا و تاڵان کرا. چی بەسەر بۆتان بێستلەرەی جوان هات؟ تارومار کرا. مەبەستم ئەوەیە ئێمە دژایەتی ئەمەمان نەکرد. لە ڕاستیدا هەر کەسێک ئەم کارە بکات پێویستە لەناوبرێت. چونکە ئەوانە تاڵانکەری سروشتن. هەر جۆرە تێکۆشانێک لە دژی ئەو بکوژانە مومکینە. هەرکەسێک ئەم کارە بکات، بکوژە. پێویستە دژی ئەمە بوەستین. بۆ نموونە ئەم دەسەڵاتە تەنها قڕکەر، کوردکوژ، دوژمنی عەرەب، ستەمکار نییە؛ بەڵکو هاوکات دوژمنی سروشتە. ئەم دەسەڵاتە دوژمنی بەهاکانمانە.

سەرمایەداری خۆی سیستەمی قازانج و تاڵانییە. لەپێناو قازانجی زیاتر هەموو شتێک دەکات. جگە لەوەش بۆ قڕکردن کورد چەک پێویستە، بۆ چەکیش پارەی پێویستە. هەر بۆیە هیچ شتێک لە تورکیادا نییە تاڵان نەکرابێت و نە فرۆشرابێت. دارستانەکانیان بڕییەوە. چیاکانی کاز، شوێنەکانی تر، دارستان و جوگرافیا وێران کرا. زۆر شوێن فرۆشران، دەریای ڕەشیش بە جۆرێک دەفرۆشرێت. هەندێک شوێنی ئیستەنبوڵ دیفرۆشرێت. هەندێک کەس دەڵێن بە ئیسرائیل فرۆشراوە و هەندێکیش دەڵێن بە قەتەر فرۆشراوە. لە تورکیا شوێنێک نییە نەفرۆشرابێت. هیچ بەهایەکی نییە کە نەفرۆشرابێت. لە ڕێگەی ئەم فرۆشتنانەوە پارە پەیدا دەکەن و سکی خۆیانی پێ گەورە دەکەن. جگە لەوەش چەک بەدەست دەهێنن بۆ هێرشکردنە سەر کورد. ئەم گرووپە فاشیستانە خاوەنداری دەکەن. `بۆ کۆمەڵکوژی و قڕکردنی کوردان هێرش دەکەن.

بەبێ شۆڕشی ئیکۆلۆژیک، جڤاک ئازاد نابێت

دوژمنایەتی بەرامبەر کورد و ژن و جڤاک هاوکات لەگەڵ دوژمنایەتی سروشت بەشێوەی هاوتەریب پەرەدەسێنێت. کاتێک دەبیتە دوژمنی یەکێکیان، ئیتر دەبیتە دوژمنی هەموویان. ئەمە ڕەوشێکی زۆر گرنگە. لە ڕاستیدا ئێمە لەم بابەتەدا لاواز بووین. چ لە کوردستان و چ لە تورکیا، ئاشکراکردن و ڕێکخستنی زیاتر پێویست بوو. بە تایبەتی تێکۆشانێکی مەزنتر لە دژی تاڵانکردنی سروشت پێویست بوو. پێویستە گرنگییەکی زۆر بە تێکۆشانی ئیکۆلۆژیک بدەین. ئەمە کارێکی مەترسیدارە. کاتێک مرۆڤ پارەی لەدەست دەدات، دوای دوو ساڵ دەتوانێت پەیدای بکاتەوە، بەڵام ناتوانێت دووبارە سرووشت ئاوەدان بکاتەوە. کاتێک سروشت تاڵان کرا و ون بوو، ئیتر قازانج نامێنێت. ئەمە گەورەترین زیانە. لەم پرسەدا هۆشیاری زۆر گرنگە. ڕێکخستن زۆر گرنگە، تێکۆشان زۆر گرنگە. ڕێبەر ئاپۆ پارادایمی جڤاکپارێزی لەسەر دوو توخم دامەزراند. یەکیان ئازادی ژنە، ئەویتر دۆستایەتی سرووشطە، ئیکۆلۆژیای جڤاکییە. ئازادی ژن و ئیکۆلۆژیا هێندە لێک نزیکن.هەروەها بێ شۆڕشی ئیکۆلۆژیک و سیستەمێکی ئیکۆلۆژیک کە ئازادی ژن دەڕەخسێنێت، جڤاک ئازاد نابێت. پێویستە لەم چوارچێوەیەدا نزیک ببینەوە و هۆشیاری ئیکۆلۆژیک و ڕێکخستن و چالاکییەکان لەم چوارچێوەیەدا پێش بخەین.