بە دیمەن

کارکەر: ئەوانەی ئایین بەکاردەهێنن دەبێت لە هەموو شوێنێک ئاشکرا بکرێن

میرخان کارکەر، ئەندامی کۆمیتەی گەلان و بیروباوەڕییەکانی کەجەکە، جەژنی قوربانی لە گەلی کورد و جیهانی ئیسلامی پیرۆزکرد و وتی: "ئەمڕۆ ئەوانەی ئایین بەکاردەهێنن گوتار و ژیانی جیاوازتریان لە قسەکانیان هەیە. پێویستە ئەم دوژمنانە بە باشی بناسین و ئاشکرایان بکەین

پەیامی پیرۆزبای جەژنی قوربان

میرخان کارکەر ئەندامی کۆمیتەی گەلان و بیروباوەڕییەکانی کۆنفیدرالیزمی کۆمەڵگای کوردستان (کەجەکە) جەژنی قوربانی لە گەلی کورد و جیهانی ئیسلامی پیرۆز کرد.

میرخان کارکەر بە ئاماژەدان بەوەی قوربانی هێمایەکی مانادارە و وتی: "مەسەلەکە تەنها ئەوە نییە سەری ئاژەڵەێک ببڕی. لەو کاتەدا ستەمکاران و پاشاکان هەموو شتێکیان لە خەڵک وەرگرت، بەوەیشەوە نەوەستان و دەیانگوت ئێوە منداڵەکانتان بۆ ئێمە بکەنە قوربانی. دەیانگوت ئەگەر منداڵەکەت نەکەیتە قوربانی لافاو دێت، لێت دەقەومێ، ژیانت لێ حەرام دەبێت و دەکەویتە دۆزەخەوە. بۆیە لە لایەک خەڵک دەترسێنن و لە لایەکی تریش هیوا دەبەخشن. دەڵێن ئەگەر ئەوەی ئێمە دەیڵێین بیکەیت دەچیتە بەهەشت، ئەگەر نەیکەیت دەچیتە دۆزەخ. حەزرەتی ئیبراهیم دەڵێ چیتر نابێت مرۆڤ بۆ قازانج و دەسەڵاتداران بکوژرێت و هێمایەکی تر دەدۆزێتەوە.

بەڵام ئەمڕۆ ئەوانەی ناوی حەزرەتی ئیبراهیم بۆ بەرژوەندی خۆیان بەکاردەهێنن هەمان ئەو کارانە دەکەن کە ستەمکاران لەو سەردەمەدا کردوویانە. بۆ بەرژەوەندی خۆیان، بە ناوی دەوڵەت، ئایین، بە ناوی ئاڵا و سنوورەوە، مرۆڤەکان دەکوژن، سەریان دەبڕن، بێسەروشوێنیان دەکەن، ئەشکەنجەیان دەدەن. بە واتایەکی تر هەمان شێوازی نەمروودەکان ئەنجام دەدەن. بەڵام حەزرەتی ئیبراهیم ئەمەی قبوڵ نەکرد. ستەمکارانی ئەمڕۆ زۆر ناوەندی جیاوازیان دروست کردووە بۆ ئەوەی مرۆڤەکان لە ڕاستیی ئایینییەکان بەدوور بن. بۆ نموونە بودجەیەکی گەورە بەناوی دینەوە تەرخان دەکەن، ستافەکانیان نوێترین مۆدێلی ئۆتۆمبێل بەکاردەهێنن و هەزاران ئەندامیان لەبەر دەستە. مزگەوت بۆ هەزار کەس دروست دەکەن کە تەنانەت ٢ کەسی خۆیان ناچنە ئەوێ. بزانە کەعبە چەندە سادەیە و سەیری ئەم کارانەی ئەوانیش بکە بزانە چییان کردووە. بۆ شاردنەوەی دزی و درۆکانیان دەڵێن: "کۆشکێکم بۆ خۆم دروستکرد و ماڵی خودام وەک کۆشکێک دروستکرد، ملیۆنان کەس سەردانی کەعبە دەکەن، بەڵام سادەیە. ئەگەر دەرفەتەیان هەبوایە، تەنانەت شێوەی کەعبەیان بە خواستی خۆیان دەگۆڕی."
ئێمە پێویستە دوژمنانی ڕەنجی خەڵک بە باشی بناسین

کارکەر، ئەندامی کۆمیتەی گەلان و بیروباوەڕییەکانی کەجەکە، جەختی لەوەش کردەوە کە دەوڵەتانی ئێستا بەردەوام ئایین بۆ دروستکردنی فەلسەفەی هەژاری بەکاردەهێنن وتی: " ٥٠٠ ساڵ پێش دەوڵەمەندەکان چوونەتە بەهەشت، ئەگەر لە هەموو شوێنێک کۆشک و موڵکتان هەیە، کەواتە بۆچی کۆشک و موڵک و ماڵی خۆتان نادەن بە هەژاران تا بتوانن بچنە بەهەشت؟ ئەم مرۆڤە دووڕوو و بێ دین و بێ باوەڕانە بە واتایەکی گاڵتە بە ڕەسەنایەتی کۆمەڵگا دەکەن. ئەم کەسانەی کە دین بەکاردەهێنن، قسەکانیان شتێکی ترە، کردەوە و ژیانیان شتێکی ترە. پێویستە ئەم دوژمنانەی ڕەنج و ماندووبونی گەل بە باشی بناسین. هەر لەبەر ئەم هۆکارە دەبێت گەلەکەمان، خەڵکی ئیماندار، مەلاکان، زانایانی ئایینی ئەم دووڕووانە ئاشکرا بکەن. بەم بۆنەیەوە جارێکی تر پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە گەلی بەرخۆدێر، ڕێبەرایەتیمان و جیهانی ئیسلامی دەکەم.

پەیامی ڤیدیۆیی جەژنی قوربان میرخان کارکەر ئەندامی کۆمیتەی گەلان و بیروباوەڕییەکانی کەجەکە لە خوارەوە دانراوە: