وتار

کاتێک هەولێر لەلایەن تانکەکانی بەعسەوە داگیرکرا، ڕۆژنامەی خەبات زۆر دڵخۆش بوو

پەدەکە، کە لە درێژایی مێژوودا ڕۆڵ و پێگەی خۆی نەگۆڕاوە و لە ڕێگەی دامودەزگا ڕاگەیاندنەکانییەوە هێرشکردنە سەر بزوتنەوەی ئازادیی کوردستانی کردۆتە ئامانجێکی سەرەکی بۆ خۆی.

ماوەیەکی درێژ پێش ئەوەی باشووری کوردستان پێگەی خۆی بەدەست بهێنێ، مەڵا مستەفا بارزانی، هەرچەندە فەرماندەی گشتیی هێزی کۆماری مەهاباد بوو، هەرچەندە یەک تەقەی لە ئێران نەکرد و بەبێ هیچ بەرگریی کردنێک هەڵهات. کاتێک سەرۆکی کۆمار قازی محەمەد و دۆستەکانی لەبەردەم پەتی سێدارەی دوژمندا تەسلیم نەبوون، بارزانی و 500 پێشمەرگەی هەوڵیان دەدا بەرەو ڕووسیای سۆڤیەتی ئەوکات هەڵبێن. بارزانی سەدان پێشمەرگەی لەگەڵ خۆی برد و گەیشتە سنوورەکانی مۆسکۆ. لە ساڵی ١٩٤٧ ـەوە تا ١٩٥٨ لەوێ مایەوە و 'کەشوهەوای سارد'ی سیاسەتی تام کرد.

ئەو کاتەی لە ڕووسیا دەژیا

لە بیرەوەرییەکانی، سەرۆکی هەواڵگریی سۆڤیەتدا پاڤێل سودۆپلاتۆڤ، سەبارەت بە بارزانی وەها باس دەکرێت: "ئەو وەک چەقۆیەک لە نێوان هێزەکانی ڕۆژاڤا و ڕۆژهەڵات بەکاردێت". جگە لەوەش کاتێک بارزانی بۆ کاروباری هەواڵگری و سەربازی ڕوسیا کاری دەکرد، ئیبراهیم ئەحمەد و هەڤاڵەکانی دوای ئەوەی بارزانیەکان جێیان هێشت و هەڵاتن، لە چیاکانی باشووری کوردستان لە پێناو گەلەکەیان تێکۆشانیان دەکرد، ئیبراهیم ئەحمەد بە سکرتێری گشتیی پارتی دیمۆکرات هەڵبژێردرا و بۆ ماوەی ١١ ساڵ لە سکرتێری مایەوە.

لەناو پەدەکەدا، تەسلیم بوون و بەساڵان بەئاشکرایی خیانەت

کاتێک بارزانی لە ڕووسیا بوو، یەکێک لەو ئەرکانەی کە ئیبراهیم ئەحمەد و هاوڕیەکانی کاریان لەسەر دەکرد، ڕۆژنامەی خەبات بوو. ڕۆژنامەکە لەو کاتەدا یەکەم ژمارەی خۆی بڵاوکردەوە و بەردەوام بوو لە بڵاوکردنەوەی تا دوای ئەوەی عەبدولکەریم قاسم بە کودەتایەک دەستی بەسەر حکومەتی عێراقدا گرت. دوای سیاسەتە نەرمەکانی قاسم، بارزانیەکان یەکێتی سۆڤیەتیان بەجێهێشت و لە ڕێگەی قاهیرەوە گەڕانەوە بۆ عێراق و کوردستان. دوای گەڕانەوەی بارزانی و هاوڕییەکانی، یەکەم ئەرکیان لابردنی ئەحمەد و ئەوانەی لەگەڵی بوون بوو. دوای نەهێشتنی ئەحمەد، بارزانی بوو بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پاشان ڕۆژنامەی خەبات کەوتە دەستیان و هەتا گەیاندنیانە دۆخی ئێستا لە بن کۆنترۆڵی خۆیاندا بووە.

دواتر ڕۆژنامەی خەبات دەستی بەو بڵاوکراوانە کرد هەتا خیانەتەکەی بارزانییەکان لە قازی محەمەد و هەڵاتنیان بۆ ڕووسیا وەک داستانێکی قارەمانێتی بەگەل بناسێنێ.

پێش ئاشبەتاڵ

کاتێک ئەو کارەکرا، هێشتا ٢٩ ساڵ مابووو بۆ 'ئەشبەتاڵ/تەسفییە'. هێشتا هەندێک ناوچەی کوردستان پێشەکەشی داگیرکەر نەکرابوون و خەباتی ئازادیخوازانەی گەلی باشوور گورزی قورسی بەرنەکەوتبوو.

بەرنامەکانی بەرەو داگیرکردنی هەولێر

دواتر ڕۆژنامەی خەبات ڕۆڵی پەدەکە و بارزانی وەک سەرکەوتنێک بڵاوکردەوە، هەروەها داوای لە سەدام حوسێن کرد کە بکوژی ١٨٢ هەزار کوردە بە چەکی کیمیاوی بۆ هەولێر بانگهێشت کرا. لە ٢٢ی ئابی ١٩٩٦ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پەدەکە، نامەیەکی بۆ سەدام حوسێن نارد و داوای داگیرکردنی هەولێری لێکرد دژی یەکێتی. دواتر لە ٣١ی ئابی ١٩٩٦ سەدام حسێن بە تانک، تۆپ و چەکی قورس و ٣٠ هەزار سەربازەوە لەسەر داوای پەدەکە ڕووی کردە هەولێر.

هاناردنی نامە بۆ سەددام

ئەو نامەیەی کە بۆ سەدام حوسێن نێردراوە، کە لە سەدەی ٢٠دا یەکێک لە گەورەترین کۆمەڵکوژییەکانی بەسەر کورددا سەپاندووە، لە ٣١ی ئابی ١٩٩٦ لە بڵاوکراوەکانی هەواڵی عێراقی بڵاوکراوەتەوە، لەگەڵ لێدوانەکانی تاریق عەزیز، جێگری ئەوکاتی سەرۆکوەزیرانی عێراق، پشتڕاستکرایەوە. بارزانی، لە نامەکەیدا داوای کوشتنی کوردی ناردبوو، لە نامەکەیدا دەڵێت: "جەنابی سەرۆک، بە سەرکەوتن و حیکمەتی خۆت، دەبێت چارەسەرێک بۆ دەستێوەردانەکانی ئێران لە عێراق بدۆزیتەوە، داواتان لێدەکەین فەرمان بە سوپای عێراق بکەن، کۆتایی بە هێزە بیانییە مەترسیدارەکان و خیانەتی جەلال تاڵەبانی بینن و سوپای عێراق بنێرنە ناو هەولێر."

بەهاتنی سوپای بەعس بۆ ناو هەولێر، ٤٥٠ پێشمەرگەی یەکێتی گیانیان لەدەستدا و سەدان کەسیش بریندار بوون. هەمان ڕۆژنامەی خەبات بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لەو لەشکرکێشی و داگیرکەرییەی بەعس لە شارەکانی کوردستان کرد.

 

ڕۆژنامەکە لەو ڕۆژەوەهەتا ئەمڕۆ لەم ڕێبازەی لاینەداوە. ڕۆژنامەکە بە هەمان شێوە و مەنتقەوە درێژەی بە ڕێگا و ڕێبازی خۆی داوە.

خاکی باشووری کوردستان بست بە بست لەدەست دەچێت، بەڵام ڕۆژنامەی خەبات دەنگی لێەوە نایەت

پەدەکە، کە لە درێژایی مێژوویدا ڕەۆڵ و پێگەی خۆی نەگۆڕاوە، لە ڕێگەی دامودەزگا ڕاگەیاندنەکانییەوە هێرشکردنە سەر تەڤگەری ئازادیی کوردستانی کردۆتە ئامانجێکی سەرەکی خۆی. پەدەکە، لەم کاتەدا بەشێکی باشووری کوردستان پێشکەشی ئەنقەرە و بەشێکی پێشکەش بە تاران و بەشێکی پێشکەش بە ئیسرائیل کردووە و بەشێکیشی بۆ بەغدا بەجێهێشتووە تەنها لەبەر ئەوەی دەسەڵات لەدەست نەدات، هەموو ئامانە لە ڕۆژەڤی گەل و سیاسەتەکانی باشووردایە. لە ئەنجامی ئەو ڕیفراندۆمەی کە لە ساڵی ٢٠١٧ پەدەکە ئەنجامیدا، نیوەی خاکی باشووری کوردستان ڕادەستی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی کرا. پەدەکە کەمی ماوە بۆ ئەوەی نیوەکەیتری لەدەست نەدات لە دوایین هەڵبژاردندا، دەترسێت بەشداری بکات.

ئەوەی ئێستا ڕوونە و لە پێش چاوانە. پەدەکە، هێرشکردنە سەر گەلی کورد و پەکەکە بە ڕێگای ڕزگاری و 'چارەسەر'ی خۆی دەبینێت. لە مێژووی کوردستاندا هەمیشە پەدکە وەک نوێنەری هێڵی خیانەت ئاشکرا کاری کردووە و ئەمەش گوشاری توندی بەدوای خۆیدا هێناوە. بۆ ئەوەی بتوانێت خۆی لەم گوشار و کاریگەرییە نەرێنییەکانی سیاسەتی 'پشتبەستن بە دوژمن' ڕزگار بکات، هەوڵێکی زۆر دەدات چەواشەکاری و گەل فریو بدات.

داواکاری 'هێرش کردن'

لەگەڵ قەیرانی سیاسی و ئابوری پەدەکە و هەولێر لە شوێن داواکاری جیاوازدان. لە ڕۆژنامەی خەباتدا، لە ڕێگەی هەواڵێکەوە، هەندێک دامەزراوەی وڵایپارێز لە سلێمانی وەک ئامانج دەست نیشان کرا و داوا لە سوپای تورک کرا وەرە هێرش بکە. گەلی سۆران لەبەرمبەر ئەو کردەوە و دەستدرێژیانە زۆر ناڕەحەت و تووڕەن. هەروەها دەپرسن گەلی کورد و کوردستان لە بەرامبەردا چی دەکەنە ئامانجی داگیرکەران؟

ئەو ڕۆحەی کە عیسا بە ٣٠ دینار بەخشی!

هاوکات لەگەڵ خیانەتەکەی پەدەکە، لە شەقامەکاندا خیانەتە مێژووییەکانیش بەبیر دەهێنرێتەوە، سەرنج بۆ خیانەتەکەی هەواری یەهودا ڕادەکێشرێت، کە دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر لە بەرامبەر ٣٠دیناری زیودا. عیسا سیخوڕی کردبوو. هێرشەکان بۆ سەر کەسایەتیە دیموکرات، شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێزانی کورد لە سلێمانی جیاوازییەکی زۆریان لەگەڵ شێواز و ڕێبازەکانی خیانەتی مێژوویی نییە.

'عەقڵییەتی خیانەت' لە کوردستان

پەدەکە بەو مێژووەی کە باسمان کرد، جارێکی دیکە ڕۆڵی مێژوویی خۆی بە وردی دەخاتە ڕوو، لە چوارچێوەی ئەو باسانەدا، ڕۆژنامەی خەبات، دامودەزگا کوردییەکان دەکاتە ئامانج. لەو ڕووداوانەی کە لە سەرەوە باسمان کرد، ڕۆژنامەی خەبات ڕۆڵێکی پێشەنگ و گڵاوی دەبینێ. هەروەها ئەم ڕۆڵە لە ناوەندی شاری هەولێرەوە بە شێوەی 'عەقڵییەتی خیانەت' لە کوردستان لە ناوەندی هەولێرەوە چووەتە مێژووەوە.