خەباتی پەکەکە بۆچی هۆکاری مانەوەی گەلی کوردە؟

"باشوری کوردستان بەهۆی خۆسەپێنی و خیانەتەکانی بنەماڵەی بارزانییەوە لەبری ئەوەی ببێتە شوێنێکی ئارام و سەلامەت بۆ کوردانی بەشەکانی دیکە بەڵام دەبینین لە ئێستادا لە هەر شوێنێکی دیکە زیاتر مەترسیدارە".

بۆچی پەکەکە دەڵێت ئەگەر گەریلا شاخەکانی کوردستان چۆڵ بکات شتێک بەناوی کورد و کوردستان نامێنیت؟

خاکی کوردستان لە بەرانبەر داگیرکاری سیستمی جیهانی دایە کە دەوڵەتی داگیرکەر و پاکتاوکاری تورکیا نوێنەرایەتی ئەم سیستەمە جیهانییە دەکات. هۆکاری ئەم هێرش و داگیرکارییە بۆ مێژوویەکی پڕ لە خۆڕاگری دەگەڕێتەوە، مێژووی مرۆڤایەتی لەم خاکەدا پێش کەوتووە کە کولتووری کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و ڕاوکردن کە ژن تیدا باڵادەست بووە، لە دوای درووستبوونی سیستەمی دەسەڵاتداریتی کە مێژووەکەی بۆ ٥ هەزار ساڵ لەمەوبەر پێش دەگەڕیتەوە. فکری دەسەڵاتداری لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا بە بەشت بەستن بە سیستەمی سەرمایەداری و تاکڕەوی هەتا ئاستیک توانیویەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ناو گۆمەڵگەدا خۆی جیگیر بکات. هەر بۆیە هێرشەکانی سەر کوردستان هەتاکوو دێت زیاتر دەبێت و لە بەرامبەر ئەوەشدا بەرخۆدانی گەریلا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبێت. دەرکەوتی ڕێبەر ئاپۆ توانی بەشێوازێکی ڕێکوپێک ئەم هیرشانەی سەر کوردستان و توانەوە کولتوورییە شیبکاتەوە و هەڵیبسەنگێنێت و ڕەتی کردەوە وەک خۆی دەڵیت [گەلی کوردم دووبارە لەو گۆڕە دەرکردەوە کە دەوڵەتی فاشیستی تورکیا دەیوت شتێک بە ناوی کوردەوە نەما من هەموویم لەم گۆڕەدا  ناشتووە کە سەرەکەیم بە چیمەنتۆ دا پۆشیوە].

هاوکات هەر وەک دەزانین لە کوردستان دا هێڵی خیانەت و خۆڕاگری لە مێژووی کوردستاندا هەبووە و هەتاکوو ئێستا بەردەوامیان هەیە. بە شێوەیەک دەبینیین کە هێڵی خیانەت لە بنەماڵەی بارزانی و  هاوپیشەکانیان بە ڕوونی دەردەکەوێت کە دەستیان هەبوو لە پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا، لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا ویستیان شۆڕشی پاراستنی مێژووی مرۆڤایەتی و کولتووریی مرۆڤایەتی لەناوبەرن. خواستی هێڵی خیانەت ئەوەیە کە کوردستان و مێژوو و جواگرافییەکەی کە نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی کولتووری دایکە-خوداوەند و ڕۆژهەڵاتی ناوینی لانکەی ژیاری مرۆڤایەتی دەکات پێشکەش بە سیستمی دەسەڵاتداریی جیهانیی بکەن، وا لە کوردستاندا بنەماڵەی بارزانی بەرەی پێشەوەن کە نوێنەرایەتی ئەم سیستمە دەکەن. هاوکات زیهنییەتی هێڵی خیانەت لە نموونەی کردارەکانی بنەماڵەی بارزانی و هاوشێوەکانیدا وا بیر دەکەنەوە کە خاکی باشوری کوردستان تەنیا موڵکەی بنەماڵەکەیانە و بەو هۆیەوە ڕەوایەتی بە هەر کردارێک و کارێک دەدەن کە خۆیان دەیانەوێت. هەر بیرکردنەوەیەکیش لە دژی خواستەکانی ئەوان بێت ئەوا بێدوودڵی هەوڵی دژایەتیکردنی دەدەن و لەناوی دەبەن. بۆ نموونەش دەبینین لە پیلانگێڕیی نێدەوڵەتی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ دەستی باڵایان هەبوو، وەک ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت دروستکردنی قەوارە و حکومەت و پەرلەمانێک بۆ باشوری کوردستان لەلایەن هێزە باڵادەستەکانی جیهانەوە و بە ڕەزامەندی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لەپێناو لەناوبردنی پەکەکەدا بووە. چەندین بەڵگە هەیە سەلمێنەری ئەوەن کە بنەماڵەی بارزانی لە پێناو لەناوبردنی تەڤگەری ئازادیی پەکەکە، دەستیان لە چەندەها تیرۆر هەیە کە لە کەسایەتییە دیارەکانی باشوری کوردستاندا جێی خۆیان دەگرن لە وێنەی سادق سندی کە یەکەم کەس بووە لە باشوری کوردستان بەشداری شۆڕشی چەکداریی پەکەکەی کردووە کە دواتر لەلایەن بنەماڵەی بارزانییەوە تیرۆر دەکرێت لە ساڵی ١٩٩١. ئەم تیرۆرکردنە بەردەوام دەبێت لە کەسایەتیییەکانی وەک ڕەووف ئاکرێی و چەندانی دیکە. لەم ساڵانەی پێشوودا کە لەلایەن پێشمەرگەی زێرەڤانی و هێزی ڕۆژەوە دوو گرووپی گەریلا کە بە خەلیفاندا دەیانویست تێپەڕن لەلایەن ئەم دوو هێزەوە هێرش کرایە سەریان و تاوەکوو ئێستاش هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەو بارەیەوە نەداوە و چارەنووسیان نادیارە ئەمەش دووپاتکراوەتەوە لەلایەن گەریلایەکەوە کە بە برینداریی لە هێرشەکە دەربازیی بووە. ئەمەش بووەتە هۆکاری ئەوەی باشوری کوردستان بەهۆی خۆسەپێنی و خیانەتەکانی بنەماڵەی بارزانییەوە لەبری ئەوەی ببێتە شوێنێکی ئارام و سەلامەت بۆ کوردانی بەشەکانی دیکە بەڵام دەبینین لە ئێستادا لە هەر شوێنێکی دیکە زیاتر مەترسیدارە.

لەنێو دەزگای پاراستنی سەر بە پەدەکەدا کە دەوڵەتیی داگیرکەری تورکیا هاوکاریی ماددی و مەعنەویی دەکات بە تایبەت کار لەسەر سیخوڕییکردن دەکرێت بەسەر وڵاتپارێزان و دڵسۆزانی کوردستان لە نموونەی هەوڵی تیرۆرکردنی وڵاتپارێزەکەی سەنگەسەر کە لەلایەن دوو میتی تورکیاوە هێرشی کرایەوە سەر و بریندار کرا بەڵام نەیانتوانی وڵاتپارێزەکە تیرۆر بکەن.

لە بەرانبەریشدا ئەوەی بووتە ڕێگر لە پەرەسەندنی هێڵی خیانەت و کارە قێزەونەکانیان، بەردەوامی هێڵی بەرخودانییە بە ڕابەرایەتی ڕێبەر ئاپۆ کە توانی سەرلەنوێ مێژوو و ئەو کولتوورەی کە ماوەی پێنج هەزار ساڵە دەیانەو‌ێت لەناویبەرن بهێنێتە ژیان و گەورەترین بەرخودانی بهێنێتە کایەوە بەمەش پێشەنگایەتی بۆ گەورەترین شۆڕشی مێژووی مرۆڤایەتی بکات. بەم بەرخودانییە ڕێبەر ئاپۆ ڕۆحی ڕاستەقینە و شاراوەی مرۆڤی کوردی لە هەناوی ڕاهیبەکانی سەردەمەوە بۆ ڕووناکی ئاهورامەزدا برد و کاروانی ژیانی ئازادی ئافراند.

فکر و ڕامان و بەرخودانی ڕێبەر ئاپۆ مەزنترین کاریگەریی بەسەر کەسێتی تاکی کوردەوە هەبووە لە بەرانبەر هێڵی خیانەتدا کە لە نموونەی شەهید بێریتاندا لە ترۆپکی خۆیدا دەردەکەوێت وا دەبینین بە چالاکییە گیانبازییەکەی توانی هێڵی خیانەت لە نێو باشوری کوردستاندا لاواز بکات و داستانێکی دیکەی بەرخودانی لە مێژووی ڕاستەقینەی گەلەکەماندا نووسییەوە. هەروەها لە بەرانبەر هێڵی خیانەتدا لە باشوری کوردستان شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی لە وێنەی شەهید زێرەڤان و شەهید جوتیار و دوکتۆر سیروان و ڤیان سۆران و  باکور جیلۆ  و شەهید گیڤارا شارەزوور و شەهید زەردەشت گەرمیانی و فارس خانەقینی و شەهید بۆتان گەرمیانی و دیار غەریب و بەرفین ڕێباز و دەلال ئامەد و ئەندۆک ئاخین و شەڕگەر جاف و زەردەشت باشووریی کە توانیان لە مێژووی پڕ لە بەرخودانی و قارەمانێتی گەلەکەیان لە باشوری کوردستان و هەر چوار بەشی کوردستان ببنە چرای ئەو ڕێگایەی بەرەو ئازادیی و حەقیقەتی گەلی کورد دەچێت، وا بەم شەهیدبوونەیان ئەوەیان نیشان دا کە بوونەتە جەنگاوەری ڕێگەی ئافراندنی کەسێتی کوردی ئازاد کە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ مرۆڤایەتی دەپارێزێت.

لە کۆتایدا بانگەوازی دەکەین لە دژی خیانەت و داگیرکاریەکانی سیستەمی دەسەڵاتداری جیهانی ببین بە پشتیواییەک بۆ پارێزوانانی کوردستان کە چرکە بە چرکە بە گیانی خۆیان نیشتمانی دایکمان دەپارێزن و سنگی خۆیان کردوە بە قەڵغان، کە ڕێبەر ئاپۆ بە ژیانی خۆی پێشەنگایەتی دەکات.

هـ . ب