کۆمەڵگای ئێزیدی لە ساڵی ٢٠٢٣دا بەهێز بوو، لە ساڵی ٢٠٢٤ دا سەردەکەوێت

کۆمەڵگەی ئێزدی لانیکەم ١٠ هەزار ساڵە ڕەگ و ڕیشەی لەسەر ئەم خاکە تەنیوە. بۆیە ئەگەر دەوڵەت دان بە کۆمەڵگەی ئێزدیدا نەنێت، ئێزدییەکانیش هەرگیز، دان بە دەوڵەتدا نانێن و بەڕێوەبەری خۆیان بنیات دەنێن.

ساڵی ڕابردوو گۆڕانکاری و پێشهاتی زۆر لە عێراق، تورکیا و ناوچەکەدا هاتنەئاراوە. دوابەدوای ڕووداوە گرنگەکان لە ٦ی شوبات بوومەلەرزەیەک ڕوویدا و لە ١٤ی ئایاردا هەڵبژاردنی گشتی ئەنجامدرا. هەرچەندە ئاکەپە و ئەردۆغان بە دەسەڵاتی فاشیزم لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، بەڵام گەلی کورد لە باکوری کوردستان پەیامێکی مێژووییان بە داگیرکەری تورک گەیاند. ڕۆژی 18ی کانونی یەکەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە عێراق بەڕێوەچوو. هەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراق و کورد، کۆمەڵگای ئێزیدی و گەلانی عێراق له لای خۆیانەوە ئەنجامەکان هەڵدەسەنگێنن. بە تایبەتی شکستی پارتی دێموکراتی کوردستان بە ڕوونی دەرکەوت.

ساڵی 2023 ساڵێکی پڕاوپڕ شکست بوو بۆ پەدەکە، چ لە ڕووی هەڵبژاردن و چ لە ڕووی ئابوورییەوە. به پێی هه ڵبژاردنی ڕابردوو پەدەکە ٤٠٪ دەنگەکانی له موسڵ و کەرکوک له دەستداوە. لەلایکەوە ئابوری هەرێم داڕما. لە رووی سیاسییەوە بە هۆی سیاسەتەکانی پەدەکەوە قەیرانێکی جددی دروست بووە. دەیان هەزار گەنج لە باشوورەوە بۆ ئەورووپا کۆچیان کردووە و بە سەدان کەسیان خنکاون. ئەگەر پرسیار لە سەرچاوەی ئەم شکستانە بکرێت، بە یەک وشە، بەهۆی داگیرکاری دەوڵەتی تورکەوەیە.

کۆمەڵگەی ئێزیدی لە ساڵی ٢٠٢٣دا بەرپەرچی سیاسەتە کۆمەڵکوژییەکانی دایەوە

لە ساڵی ٢٠٢٣دا کۆمەڵگای ئێزدی بە پێشەنگایەتی هێز و ڕێکخستنەکانی شەنگاڵ ئاستی تێکۆشان و بەرخۆدانی ڕەوای خۆی بەرزکردەوە و دژی هەموو جۆرە یاری و پلانە کۆمەڵکوژییەکان وەستایەوە و یەکێتی بەسەرخست.

لەم ساڵەدا سیستمی دەسەڵاتی سەرمایەداری بە پێشەنگایەتی داگیرکەری تورک و بە هاوکاری ئێزدی و کوردە خیانەتکارەکان، سیاسەتی کۆمەڵکوژییان بە دوو شێوە ئەنجامدا.

یەکەم؛ دوو دەوڵەتی ئیمپریالیست کە لە شەڕی یەکەمی جیهانیدا پلانی قڕکردنیان بەسەر گەلەکەماندا دەستپێکرد، ئەڵمانیا و بەریتانیا، لە ساڵی ٢٠١٤دا بە فەرمی دانیان بە کۆمەڵکوژی ئێزدییەکاندانا.

دووهەمین؛ بەو هەموو هێزی تەکنیکی و هەواڵگرییەوە هاتنە سەر ناوەندی کۆمەڵگەی ئێزدی لە شەنگاڵ و ویستیان ڕۆحی کۆمەڵگەی ئێزدی بستێنن.

ئەوروپا دەرگای ڕزگار بوون نییە بەڵکو دەروازەی مردنە!

لە ئەنجامدا بە ناساندن و ڕۆژەڤ کردنی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان، دەرگای ئومێد کرایەوە. وەک ئەوە وایە بە کردنەوەی دەرگای ئەوروپا بۆ کۆچی ئێزدییەکان بیانەوێت ئێزدییەکان لە بەڵای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕزگاری بکەن! زۆرێک لە کچان و کوڕانی کۆمەڵگەی ئێزدی وەک سەرخۆش ئەو دەرگایە هەڵدەبژێرن، یان لە دەریای بێ یاسادا دەخنکێن یان کە بە هۆش دێننەوە، دەبینن کە 'دەرگای هیوا' لە ڕاستیدا 'دەرگای مردنە'.

فەرمانداران، عەگید و زانا شەهید کران

تەنانەت لە نێوخۆی وڵاتیش ئەو شوێنەی کە پریشکی ئاگر و ڕووناکی تێیدا لێ بەرز دەبێتەوە. دەبێتە ئامانجی هێرشی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک، زۆرێک لە فەرماندە و پێشەنگەکانی گەلەکەمان کرانە ئامانج و شەهید بوون. لە سەرەتای ئەمساڵدا، فەرماندەی سەر قەسابی شەڕی داعش و ئەمیری فۆجا فۆجای ٨٠ی حەشدی شەعبی کوژران، پیر چەکۆ و فەرماندە ئاگری جەفری لە ٢٧ی شوباتدا شەهید بوو. شێرزاد شەنگاڵی ڕێوەبەری ئاسایشی شەنگاڵ لە ٣ی ئازار شەهید بوو، فەرماندە دیندار ئاڤێستا، پیران پیر و چیا فەقیر لە ١٧ی ئەیلول شەهید بوون. هەڤاڵان ئارگەش فەقیر و بەرخۆدان فەقیر لە ڕۆژی ڕزگارکردنی شەنگاڵ ١٣ی تشرینی دووەم شەهید بوون. لەم دواییانەدا لە ٢٨ی کانوونی یەکەمدا ٥ کرێکاری ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوون.

لێرەدا هەڵوێستی بنەماڵەی شەهیدان جێگای ڕێز و پێزانینە. بنەماڵەکان خاوەندارییان لە دۆزی ڕۆڵەکانیان کرد و کۆمەڵگەی ئێزدی بەڵێنی تۆڵە و سەرکەوتنیان لە دۆزی فەرماندەکانیان دوبارە کردەوە.

لە سەردەمی حکومەتەکەی کازمیدا، کازمی تا کۆتایی پشتیوانی لە سیاسەتی کۆمەڵکوژی دژی گەلەکەمان کرد. تا ئێستا 16 دەوڵەت و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی دانیان بە کۆمەڵکوژی ئێزدییەکاندا ناوە، بەڵام چوار دەوڵەتی داگیرکەری کوردستان، تورکیا، ئێران، سوریا و عێراق، تەنانەت ئەم بابەتەیان بۆ ناساندنی کۆمەڵکوژییەکە نەخستە ڕۆژەڤی خۆیانەوە. نە کورد دەناسن، نە وڵاتەکەیان کە هەزاران ساڵە لانکەی شارستانییەت بووە. ساڵی ڕابردوو 8 شەڕڤان و فەرماندەی یەبەشە و یەکێک لە وڵاتپارێزەکانمان لەلایەن پەدەکە و تورکیاوە شەهیدکران، بەڵام حکومەتی عێراق هیچ دەنگێکی نەکرد. ئێمە زۆر باش دەزانین نەک تەنها وەزارەتی بەرگری، بەڵکو میدیا عێراقییەکانیش بەشدارن لە کۆمەڵکوژی و ئەم تیرۆراندا.

 دەوڵەتی عێراق دان بە ئیرادەی کۆمەڵگەی ئێزیدی دا نانێت

زیاتر لە ٨٠ گۆڕی بەکۆمەڵ لە شەنگاڵ هەیە، زیاتر لە ٥ هەزار قوربانی هەیە. بەڵام حکومەتی عێراق چی کردووە بەرامبەر ئەم ڕووڕەشییە؟ ئایا ڕێگای کۆچی ئێزیدی گیراوە؟ نا، ئایا ئێزدییەکان گەڕاونەتەوە سەر خاک و زێدی خۆیان؟نا،  ئایا گۆڕە بەکۆمەڵەکانیان هەلداوەتەوە و کەسوکاری شەهیدان قەرەبوو کراونەتەوە؟نا، شەنگاڵی وێرانکراوی دروست کردووتەوە؟ نا، ئەو کەسانەی شەنگاڵ و کۆمەڵگەی ئێزدییان فرۆشت سزادران؟نا، ئایا ئێزیدییەکان ئەگەر ماددیش بووبێت، قەرەبوو کراونەتەوە؟نا، لە ئاوەها کاتێکدا پرسیارێکمان بۆ دێتە پێش کە حکومەتی عێراق چی بۆ ئێزدییەکان کردووە؟ وەڵامەکە ئەوەیە کە ئیرادەی کۆمەڵگەی ئێزدی دانپێدانەنراوە! ئیدارەی خۆسەر و هێزەکانی خۆپاراستنی یەبەشەیان نەناسیوە و پشتیوانی لێناکەن. بە قەڵەمێکی سوور کوشتنی هەموو پێشەنگەکانی ئێزدی پەسەند کردووە! کۆمەڵگای ئێزیدی له پەرلەمانی عێراق وئەنجوومەنی پارێزگای موسڵدا به شێوەیەکی یاسایی ڕێگەیان پێ نەدراوه، تا ئێستا کەس دانی بە مافی ئێزدییەکان، خۆبەڕێوەبەری و خۆ پاراستنی دانەناوە! بە پێچەوانەوە بەردەوام هەوڵی لەناوبردنی ڕێوەبەریی خۆسەریان داوە.

مێژووی دەوڵەتی عێراق ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ سەردەمی سۆمەریەکانیش لە ٥ هەزار ساڵ تێناپەڕێت. بەڵام کۆمەڵگەی ئێزدی لانیکەم ١٠ هەزار ساڵە ڕەگ و ڕیشەی خۆی لەسەر ئەم خاکە بەستووە. بۆیە ئەگەر دەوڵەت دان بە کۆمەڵگەی ئێزدیدا نەنێت، ئێزدییەکان هەرگیز دان بە دەوڵەتدا نانێن و بەڕێوەبەری خۆیان بنیات دەنێن. وەک چۆن لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا خۆیان بەڕێوە بردووە و پێویستی بە هیچ حکومەتێک نییە.