کۆمەڵگەی سووریی بەرەو کوێ ملی پێوە دەنێت؟
"لەم ڕەوشەی ئێستادا زۆرینەی پیکهاتەکانی سووریا بە بێدەنگیی و خەمساردیی و لوتبەرزیی خزمەتیی سیاسەتی دوژمن دەکەن، ئەم ڕەوشەش یەکێکە لە هۆکارەکانی بێهیوابوون و تێکچوونی هەستەکان لە نێو کۆمەڵگەی سوورییدا."
"لەم ڕەوشەی ئێستادا زۆرینەی پیکهاتەکانی سووریا بە بێدەنگیی و خەمساردیی و لوتبەرزیی خزمەتیی سیاسەتی دوژمن دەکەن، ئەم ڕەوشەش یەکێکە لە هۆکارەکانی بێهیوابوون و تێکچوونی هەستەکان لە نێو کۆمەڵگەی سوورییدا."
گرنگیی ئیرادەیی نەتەوەیی یەکێکە لە گرنگترینی ئەو نرخانەی دەبێت کۆمەڵگە خەمی لێ بخوات و بەردەوام و پتەوی بکات، چونکە ئەم پەیوەندییە دەبێتە هۆی ئەوەی کۆمەڵگە بە هۆشیاریی کۆمەڵایەتیی بگات و پشتی هەستی یەکێتیی یەکگرتووی بگرێت، نەبوون و لاوازیی پەیوەندیی نەتەوەیی مەترسییەکە کە ژینی هەموو کۆمەڵگەیەک دەخاتە ژێر مەترسیی و خۆپەرەستیی، سا دوژمنایەتیی لە نێو پێکهاتەکانیدا بڵاو دەکاتەوە.
خۆشەویستیی نەتەوەیی ئاستی هەرە باڵای بڕیاردانە، بە دەربڕینێکی تر؛ بیر و ئیرادەی تەندرووست و زەینی مرۆڤ پێوانەی بڕیار و جووڵەی مرۆڤە.
ئەوانەی خاوەن ئەشقی ئازادن دەتوانن ژیانی ڕاست و ناڕاست لێک هەڵبوێرن، خۆیان جڵەو بکەن و بە ڕامان و هەڵوێستێکی ڕوون بڕیاری خۆیان بدەن.
ئەشق و ئیرادەی بەهێز گرێدراوی هەستەکانی مرۆڤن، جا چ ئەرێنیی بن چ نەرێنیی... ئەوانەی لە بەردەم ئەو بڕیار و کردارانەدا بەچۆکدا دین وا لە وزەی ئەوان بەدەرە، بڕیاری چەوت دەدەن و زوو تەسلیم دەبن.
بەڵام ئەوانەی خاوەنی ئیرادەی پتەو و ئازادن بڕیاری ڕاست دەدەن، سا ملی پێوە دەنێن و ئاسان ڕادەستی دژوارییەکان نابن.
کاتێک ئێمە لەو شۆڕش و ڕاپەڕینانە دەنواڕین وا بە درێژایی مێژوو پێک هاتوون، ئەوا دەبینین ڕێبەری ئەو شۆڕشانە خاوەنی هەست و بیر و ئەشقی وڵاتپارێزیی بوون و ملی کەچ نەکردووە، نە کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی دوژمن و نە بەپێی داخوازیی و فەرمانی دوژمنیش جووڵاونەتەوە، سا لەبەر ئەمە ناویان بە فراوانیی چووەتە نێو فراوانی مێژوو.
لێ بەداخەوە، ئەمڕۆ ئەو هەست و ئیرادەیە و ئەشقە نەتەوەییەی هەردەم پێکهاتەکانی سووریای پێ دەناسرایەوە، وا تێک دەچێت،
ڕژێم یەک لەدوا یەکەکان و هێزە دەرەکییەکانیش کاریان بۆ شکاندن و سڕینەوەی سۆز و ئیرادەی نیشتمانیی پێکهاتەکانی سووریا کردووە، ئەو ڕەوشەی ئەمڕۆ کۆمەڵگەی سووریای تێدا دەژێت، تیشک دەخاتە سەر هەموو ئەمانە.
بە گوزارشتێکی تر، بەپێی پلان و ڕێکارێکی ڕژێمە دەسەڵاتدارەکان سۆز و خۆشەویستی نیشتمانیان لە نێو زۆرینەی پێکهاتەکانی سووریا لە ڕەگەوە هەڵکێشاوە و سۆزو ئەشق و ئیرادەیەکی تریان لە نێو ئەواندا چاندووە، تا ئەو سنوورەی لە نێوان بەرژەوەندیی وڵاتانی تر و بەرژەوەندیی سووریادا بەرژەوەندیی وڵاتانی تر پەسەند دەکرێت و کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی ئەو سیاسەتەی کاریان لە سەر دەکات.
لەم ڕەوشەی ئێستادا زۆرینەی پیکهاتەکانی سووریا بە بێدەنگیی و خەمساردیی و لوتبەرزیی خزمەتیی سیاسەتی دوژمن دەکەن، ئەم ڕەوشەش یەکێکە لە هۆکارەکانی بێهیوابوون و تێکچوونی هەستەکان لە نێو کۆمەڵگەی سوورییدا.
ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە کە کەسایەتیی و بزووتنەوە سیاسییەکانی سووریا لە دوورن لە هەست و ئیرادەی ئازادی خۆیان.