کەمپەینی ئازادی
تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان؛ تۆیش ئازاد ببە! بۆ ئازادی کورد و چارەسەری سیاسی پرسی کورد تێبکۆشە؛ هەموو کێشەکانت چارەسەر بکە! بەشداری کەمپەینی جیهانی بۆ ئازادی بکە: تۆیش ئازاد ببە!
تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان؛ تۆیش ئازاد ببە! بۆ ئازادی کورد و چارەسەری سیاسی پرسی کورد تێبکۆشە؛ هەموو کێشەکانت چارەسەر بکە! بەشداری کەمپەینی جیهانی بۆ ئازادی بکە: تۆیش ئازاد ببە!
لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا هاوکات لە ٧٤ ناوەندی جیهان داوای "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری بۆ پرسی کورد" بەڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانی بڵاوکرایەوە. ڕاگەیاندن لە ٧٤ ناوەند، نیشانەی تەمەنی٧٤ساڵەی ڕێبەر ئاپۆیە. دواتر بە ڕاگەیاندنی پشتیوانی جەماوەری و تاکەکەسی، ژمارەکە لەسەد تێپەڕی. کاتێک ئەم بابەتە ئامادەکرا، ڕاگەیاندنی پشتیوانی و بەشداریکردن لە کەمپینی ئازادی بەردەوامی بوو.
ئەوانەی ئەو لێدوانەیان داوە و بانگەوازیان کردووە هەمەڕەنگ بوون. فەیلەسوف، ئەکادیمیست، ڕۆشنبیر، نووسەر، هونەرمەند، سەندیکاییەکان، سیاسەتمەداران، ئەگەر وشەکان ڕاست بن، هەرکەسێک بەبیرکردنەوەی خۆی لەنێوانیان بوو. هەموویان کەسانی ناسراوی کۆمەڵگا بوون. زیاترژن بوون. هەڵوێست، جۆش و خرۆش و هیوا لە هەڵسوکوەتەکانیاندا دیار بوو. گەڕان بەدوای جیهانێکی نوێ و ئازاد، ئامانجی هاوبەش هەیە.
ساڵی ١٩٩٨ سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری جیهانی هێرشێکی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدا، رێکەوتی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٥ ساڵی بەسەردا تێپەڕی. ڕێبەر ئاپۆ لەژێر سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە و قڕکەری ئیمرالی زیندانی کراوە. بەهێز کردنی تێکۆشان لە ساڵی ٢٦ــەمین ئارمانجی ئازادی ڕێبەرئاپۆیە. بەم شێوەیە ساڵی ٢٦ی تێکۆشانی ئیرادە و ئامانجی سەرکەوتن نیشان دەدات. بەتایبەت گوتیان 'ئەمە تەنها سەرەتایە، هێندەی تر بەهێزتر دەبێت'.
زۆر ڕوونە کە بۆ یەکەمجارە لە مێژووی کورددا کاری وا دەکرێت. پێشتر تێکۆشانێکی وا بۆ هیچ کوردێک نەکراوە و هیچ هەڵمەتێکی کرداریی ئەنجام نەدراوە. لە ڕوانگەی مێژووی جیهانەوە، تەنیا نموونە کە لە یادەوەریدا ماوەتەوە، ئەو کەمپەینەیە کە بۆ ڕێبەری ئازادی ئەفریقای باشوور، نیلسۆن ماندێلا بەڕێوەچووە. بە ڕوونی دەبینرێت کە تێکوشانی ئازادیخوازانەی کوردستان لە هەر چوار گۆشەی جیهاندا و بووەتە تێکۆشانێکی ئازادی جیهانی. بیرۆکەکانی ڕێبەر ئۆجالان لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە و سەرەتا لە نێو ژنان، هەموو گەلانی بندەست خاوەنداری لێدەکەن. ڕێبەر ئاپۆ ماوەی ٢٥ ساڵە لە ژێر گۆشەگیری تونددا لە ئیمرالیە دەژی. بە پارادایگمای دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و ئازادیخوازی ژنان، بووەتە پێشەنگی ئازادی هەموو مرۆڤە ژێردەستەکان لەسەر ئاستی جیهانی.
ئەمجارە کەمپەینی ئازادیی باسکراو لەو ئاستەدا گەشە دەکات و چالاکییەکانی ئازادی چەند بڵاودەبێتەوە، بێگومان وەڵامی ئەم پرسیارە کردارەکان نیشان دەدات. بەڵام ئەگەر مرۆڤە لە ئاستی زانست، بڕواو و ئیرادەی ئەو کەسانەی کە کەمپەینی ئازادییان دەستپێکردووە و پێگەی بڕیارداریان کەریگەر بێت، دەتوانین بڵێین گەورەترین و مانادارترین کەمپەینی ئازادییان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا دەستپێکردووە. سەرچاوەی سەرەکی کەمپەینی ئازادی بەرخۆدانی مێژوویی ئیمرالی و بەرخۆدانی گەریلایە کە ئازایانە ڕووبەرووی هەموو جۆرە چەکێکی کیمیایی و تاکتیکی ئەتۆمی دەبێتەوە. ئەگەر مرۆڤ گرنگی بەم شتە بدات، ڕوون دەبێتەوە کە سەرکەوتن لە دەستپێکەوە مسۆگەر کراوە.
ئاخۆ هێزە پیلانگێڕەکان ئەوانەی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمرالیان دامەزراندووە و بە پێداگرییەوە بەردەوامی پێدەدەن، بەرامبەر کەمپەینی ئازادی جیهانی چی دەڵێن؟ یان لەڕاستیدا ئەو کەمپەینە تا چەند کاریگەری لەسەر ئەو هێزانە دەبێت و لە داهاتوویەکی نزیکدا چ جۆرە پێشهاتێکی سیاسی بەدوای خۆیدا دێنێت؟ ئەڵبەت لەئاستێکدا پێویستە مرۆڤ لەم چوارچێوەیەدا سەیری کەمپەینی ئازادی جیهانی بکات و شیکاری بۆ بکات.
زۆر ڕوونە کە ئەو هێزە پیلانگێڕانەی کە سیستەمی ئەشکەنجە، گۆشاەگیری، قڕکردنیان لە ئیمرالیە دروست کرد، ئەنجامدەری ئەو قڕکردنە سەد ساڵەی کوردن. هەر بۆیە پێداگری لەسەر سیاسەت و زێنیەتی قڕکردن دەکەن. بەڵام لەبەرخۆدانی پێشکەوتووی کورد و کەمپەینی ئازادی جیهانی بێ ئاگا نابێت. چونکە تێکۆشانی ئازادی کوردستان چارەسەری پرس و کێشەکانیانە و لەسەر ئەم بنەمایە کاریگەری لەسەر هەموو دونیا هەیە. لەم چوارچێوەیەدا خاون هێز و بەهایەکی سیاسیە کە تا دێت زیاتر دەبێت.
بۆ نموونە ئەگەر شەڕەکانی ئۆکرانیا و قەرەباخ و غەززە سەیربکەین، سەیری چالاکی ئەنقەرە و شەڕی زاپ بکەین! بە وتنی ئەوەی کە هەموویان ڕووداوی سەربازی و شەڕن سەیر بکرێت، ئایا مرۆڤ دەتوانێت وەک یەک سەیریان بکات؟ دیارە یەکەمیان ئاژاوە و بێ چارەسەری دروست دەکەن، دووهەمیان فەلسەفەی ژیان و ئەخلاقە، سێهەمیان هەمیشە لەدەرەوەی شەر بەشوێن چارەسەری تەنانەت ئاڵۆزترین کێشەکان دەکات. یەکەمیان گوزارشت لە شەڕی پیسی بەرژەوەندییەکان دەکات لەناو سیستەمی مۆدێرنیتە سەرمایەداریدا، دووەمیان سیستەمی دەسەڵات و دەوڵەت دەکاتە ئامانج کە سەرچاوەی هەموو ئاڵۆزییەکانە، کۆنفیدرالیزمی نەتەوەی دیموکراتیک کە خوڵقێنەری ژیانی ئازادە بەئامانج دەگرێت.
بێ گومان کەمپەینی ئازادی جیهانی کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمەوە دەستی پێکردووە ئامانجی سیاسی ئاشکرای هەیە. مەسەلە تێکشکاندنی سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکەری ئیمرالی و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ یەکێک لەو ئامانجانە. ئامانجێکی دیکە چارەسەری لەسەر بنەمای ئازادیی کورد و دیموکراتیزەکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بێگومان کەمپەینی جیهانی بۆ ئازادی بەو چالاکییانەی ڕۆژانە لە زۆر لاوە ئەنجامی دەدات، ئەو ئامانجانە بگەیەنێتە ئەنجام. بەڵام مرۆڤ نابێت کەمپەینی ئازادیی چالاکی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری بۆ پرسی کورد" تەنیا بە ئارمانجی سیاسی نەبەستێتەوە و تەنیا پەیوەندی بە کوردەوە بێت. هەر جۆرە کەمپەینێکی چالاکی کە بۆ لەناوبردنی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری و قرکردن لە ئیمرالی و بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و جێبەجێکردنی چارەسەرێکی دیموکراتیکی پرسی کورد ئەنجام بدرێت، لەڕووی سیاسییەوە بۆ دیموکراتیک بوونی ڕۆژهەڵاتی ناوین و دامەزراندنی دیموکراسی جیهانی ئەرکێک گەورە بەڕێوە دەبات. لە هەمان کاتدا ژیان بە کوردان و ژن و هەموو مرۆڤایەتی دەبەخشێت. مەسەلەی کورد کە ڕۆژانە چالاکی بۆ دەکرێت، لەسەر ئەم بنەمایە خۆیان ، لەبواری مەعنەوی، سۆزداری، فیکری، ڕەفتاری گۆڕانێکی گەورە و شۆڕشێکی کەسایەتی ئەنجام دەدەن. لە دژی عەقڵیەت و سیاسەتی پیاوی دەسەڵاتدار، فاشیست، ستەمکار، قڕکەر، بە تێکۆشین هەر جۆرە تایبەتمەندیی کۆیلایەتی دەشکێنن و فڕێی دەدەن و بە هەنگاوی بەهێز لە ڕێگای بوون بە مرۆڤێکی ئازاددا بەرەو پێشەوە دەچن. دەتوانرێت بۆ ئەو کەسانەش کە لە سەرانسەری جیهاندا بەشدارییان لە کەمپەینەکە کردووە پێ بژین. بە پەرەپێدانی تێگەیشتن و ڕێکخستنی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و ئازادیخوازی ژنان، ژیان و سیستەمێکی مۆدێرنیەتی دیموکراتیک وەک بەدیل کاری لەسەر بکەن.
ئەوکات کەمپینی ئازادی نەک هەر بۆ کورد، بەڵکو بۆ هەموو ژێردەستان، گەلان، مرۆڤایەتیش دەستی پێکرد. هەرکەسێک بەشداری کەمپینەکە بکات و هەنگاو بنێت لە ڕاستیدا تێکۆشانی بۆ خۆی و ئازادی و مرۆڤایەتی تێدەکۆشێ. لە جیهانێکدا کە بازنەی سەرمایەداری بۆ قازانجی خۆی، مرۆڤایەتی، سروشت و کۆمەڵگا بوونی نییە و گوشار، کۆمەڵکوژی و شەڕیان دروست کردووە، بە چالاکییەک فێرکەر و ڕێکخستنی پێکەوە بۆ بەدیهێنان و ڕازاندنەوەی ئازادی کارە دەکات.
ئەوکات ڕووبەڕووبوونەوەی سیستەمی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و قڕکردنی ئیمرالیە؛ هەموو جۆرە کۆیلایەتییەک لە مێشک و دڵتدا لەناو دەبات.
لەدژی ئەقڵیەت و سیاسەتی فاشیست، ستەمکار و قڕکەر تێبکۆشین؛ هەموو زنجیرەکانی کۆیلایەتی بشکێنن.
تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان؛ تۆیش ئازاد ببە.
بۆ ئازادی کوردان و چارەسەری پرسی کورد تێبکۆشە؛ تۆیش هەموو کێشەکانت چارەسەر بکە
بەشداری کەمپەینی ئازادی جیهانی بکە کە لە ١٠ی تشرینی یەکەم دەستی پێکردووە؛ تۆیش ئازاد ببە
سەرچاوە: یەنی ئوزگور پۆلیتیکا