لە باشوور ئیتر چەقۆ گەیشتووە بە ئێسک!
لە باشووری کوردستان نەریتی نۆکەرایەتی لەناو نەچووە و لەگەڵ دەوڵەتی تورک خیانەت کردن بە گەلی کورد بەردەوامە.
لە باشووری کوردستان نەریتی نۆکەرایەتی لەناو نەچووە و لەگەڵ دەوڵەتی تورک خیانەت کردن بە گەلی کورد بەردەوامە.
پەدەکە کە کەوتووتە بن خزمەت سیاسەتەکانی دەرەوەی دەوڵەتی تورک، گەشەسەندنی بەدیلی شۆڕشگێڕانەی کوردستان لە ناو دەبات، پشت بە ئیمپریالیزم دەبەستێت و هەوڵ دەدات مانەوەی خۆی لەسەر خیانەت بنیات بنێت. ساڵی ١٩٩٢دژی پەکەکە شەڕی کرد، چونکە پەکەکە سیاسەتە هەرێمیەکانی ئیمپریالیزمی لەناوبردبوو. مێژووی کورد کە هێندەی بەرخۆدان پڕە لە خیانەت، کورد جارێکی تر ڕووبەڕووی سیاسەتی کۆمەڵکوژی بووەوە. ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە بەرامبەر مێژووی کورددا هەستی بە بەرپرسیارێتی دەکرد و تەڤگەری ئازادیی کورد پێش ئەوەی کۆمەڵکوژی ڕووبدات شەڕەکەی ڕاگرت. ڕیبازی ئاپۆیی کە هەموو جارێک داو و پیلانەکانی دوژمنی لەناو بردووە، سەرەڕای شەڕێکی قورس کە لە ئارادا بووە، درێژەی بە کۆبوونەوە و پەیوەندییەکان داوە و دژی خیانەت و نۆکەرایەتی شەڕی کردووە. بەڵام ئەوانەی لەسەر بنەمای خیانەت بناغەی خۆیان داناوە، لە سەربەخۆیی دەترسان و ئەم ترسە ئێستا دەیانکێشێتە ناو گێژاوێکی مەترسیدار. دۆخی ئێستا لە خیانەت تێپەڕیوە، بووە بە کۆیلایەتی. ئەو نۆکەرانەی قەڵای هەولێریان بە ئاڵای تورک نەخشاند، ڕێگەش دەدەن تانکەکانی تورک بێنە ناو خاکی هەرێمەوە و لە سەر ڕیگای ئامێدی پەیامی 'بەخێربێن بۆ تورکیا'یان بە گەل دا.
کاتی سەرهەڵدانە بۆ گەلی باشوور
گەلی باشوور لە بەرامبەر هەوڵە داگیرکارییەکان نیگەران و تووڕەیە، بەڵام هێشتا ناگەیشتووە بە هێزێکی ڕێکخستنی و سەرهەڵدان.
بارودۆخەکان نیشان دەدەن کە باشوور زۆر بوێرانە سەرهەڵدان دەکات. ئایا ترسیان لە لەدەستدانی خاکەکەیانە؟ بە زۆر لە گوندەکانیان بەدەر دەکرێن، لەبری ئاڵای کوردستان ئاڵای تورکیا لە هەولێر هەڵدەکرێت. فڕۆکە جەنگییەکانی تورک بەردەوام لە ئاسمانەکەیاندا دەفڕن، بەردەوام بۆنی ماددەی کیمیایی و تی ئێن تی و تەقەمەنییەکانی دەوڵەتی تورک بەسەر ئاسمانەکەیانەوە دێت. لە شارەکانیاندا کۆمپانیا تورکییەکان زیاترن لە کۆمپانیا کوردییەکان. زیاتر لە پێشمەرگە، ئەندامانی میت لە شەقامەکانیاندا دەسوڕێنەوە. بەکورتی ئەوەی کە دەبێ زۆرتر لێی بترسن، بەسەریاندا هاتووە و ئیتر شتێک نەماوە نەکرێ. ئیتر چەقۆ گەیشتووەتە سەر ئێسک. بۆ گەلی باشوور ئێستا کاتی سەرهەڵدانە.
دەسەڵاتی پەدەکە ئیتر بەبێ پشت بەستن بە عێراق، تورکیا، ئێران و هێزە ئیمپریالیستەکان، ناتوانێت هەڵوێستێکی سەربەخۆانە بگرێتەبەر، هەروەها ناتوانێت هەڵوێستێکی ئازادیخوازانە و سەربەخۆ نوێنەرایەتی بکات. تەنها کارێکە کە دەتوانێ ئانجامی بدات بکەوێتە خزمەت دەسەڵاتدارانی ناوچەکە و بەو شێوەیە لە سەر پێ بمێنێتەوە. مادام ناتوانێ پەکەکە بهێنێتە سەر هێڵی خیانەت وەک خۆی، ئەوەندەی تر بۆتە دوژمنی. هەموو ڕۆژێک یارمەتی جەنەڕاڵەکانی تورک دەدات بە چەکی کیمیاوی ڕۆڵەکانی گەلی کورد لەناو ببات.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە هێزی خۆیان و کردەوە لێهاتووەکانی خۆیان بە هەموو لایەکیان سەلماندووە کە چۆن شەڕ بە ڕێکخستن دەکەن.