بە دیمەن

لە بەرلین سەبارەت بە دۆخی ئەجەڤیت پیرۆغڵو چالاکیی بەڕێوەچوو

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لە بەردەم کونسوڵخانەی سربێستان بۆ شۆڕشگێڕی ئینتەرناسیوناڵیست ئەجەڤیت، چالاکی بەڕێوەچوو.

چالاکییەکە لەلایەن پلاتفۆرمی دەنگی زیندانیانی-بەرلین ڕێکخرابوو. ناڤ بەرلین، ئاتی و یۆنگ سترۆگل بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد. هەرەوەها لە چالاکییەکەدا داوای ئازادیی ئەجەڤیت پیرۆغڵو کرا.

لە بەیاننامەکەدا کە لەبەردەم کونسوڵخانەی سربێستان خوێندرایەوە، هاتووە: "ئەجەڤیت پیرۆغڵو کە ماوەی ٣ ساڵە بە شێوەیەکی نایاسایی دەستبەسەر کراوە، رووبەڕووی مردن کراوەتەوە. دووهەمین مانگرتن لە خواردنی کە لە ١٢ی شوباتی٢٠٢٤ دەستیپێکردووە، ماوەی ١٢٥ڕۆژی پرکردووتەوە و کێشەی تەندروستی بۆ دروست بووە. پێشتر مانگرتن لە خواردنی ئەجەڤیت ماوەی ١٣٦ ڕۆژ بەردەوام بوو. سەرەڕای بڕیارەکانی دادگای باڵای سربێستان کە نابێ ڕادەستی تورکیا بکرێتەوە، بەڵام لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١ـەوە ڕاگیراوە. دەوڵەتی سربێستان جارێکی دیکە بەم هەڵوێستەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی مرۆڤی پێشێل کردووە.

لەو ڕۆژەی ئەجەڤیت پیرۆغڵو، لە ئەنجامی ڕێککەوتنە بازرگانییەکانی نێوان سربێستان و دەوڵەتی تورک دەستگیرکراوە، دەیانەوێت ڕادەستی دەوڵەتی تورکی بکەنەوە. هۆکاری دەستگیرکردنی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دەوڵەتی تورک داوای کردووە."

سەبارەت بە دۆخی ئەجەڤیت پیرۆغڵو لە لایەن چالاکوانانەوە دۆسیەیەک پێشکەش بە کونسوڵخانەی سربێستان کرا.