لە چیاکانی کوردستان هەموو رۆژێک ١٥ی ئاب دەبوژێتەوە

ئەمرۆ لە هەموو رۆژێک زیاتر، بەڕوونی دەستەکەوتەکانی قەڵەمبازی ١٥ی ئاب دەبیندرێت. هەموو ئەو چالاکیی و ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕیانەی کە ئەمساڵ بینیمانن، نوێنەرەوەی زیندوێتی رۆحی فەرماندار عەگید و ١٥ی ئابن.

ساڵی ١٩٨٤ بە پێشەوایی فەرمانداری گەورە عەگید(مەعسوم کۆرکماز)، لە سەردەمێکدا کە لە باکووری کوردستان کەس نەیدەتوانی بە ئاسانی باس لە کوردایەتی و کوردستان بکات، چالاکیەێکی سەربازی لە ناوچەی دهێ لە بەرامبەر داگیرکارانی تورک ئەنجامدرا. ئەم چالاکیە وەکوو فیشەکی یەکەم پێناسە کراو تەنیا چالاکیێکی سەربازی نەبوو. فیشەکی کوشتنی کۆیلەیەتی و بندەستی کوردستان و گەشانەوەی تێکۆشانی کورد بۆ ئازادی بوو. بە فکر و فەلسەفەی رێبەڕ ئاپۆ و بە فەرمانداری فەرماندار عەگید دیسانەوە هەستانەوە سەر پێی خڵکی کورد و  سەرهەڵدانی نەتەوەیەک بوو.

بە هەزاران هەزار عەگید دروست بوون

ئەمڕۆ ٤٠ ساڵ بەسەر چالاکی یەکەم یان فیشەکی یەکەمدا تێدەپەڕێت. داگیرکارانی تورک و بە هەزاران فەرماندار و کەسایەتی سەر بە دەسەڵاتی تورک هەر لە رۆژی یەکەمەوە هەڕەشەیان لە گەریلاکانی ئازادی دەکرد و بە دەستنیشانی کردنی مۆڵەتێکی چەند سەعاتی دەیانگووت؛ ئێمە پەکەکە لە ناو دەبەین. ئەو سەعاتانەی ئەوان، ئەمڕۆ ٤٠ ساڵی بەسەردا تێپەڕ دەبێت و بە هەزاران فەرمانداری داگیرکار هاتن و چوون و لە بەرامبەردا بە هەزاران هەزار عەگید دروست بوون. عەگیدەکانی کوردستان ئەمرۆ لە چیاکانی کوردستان گورزی گران لە داگیرکاران دەدەن.

هیچ شتێک لە بەرامبەر گەریلا و ئیرادەی گەریلا نابێت بە ئاستەنگ

بێگومان لە سەردەمی قەڵەمبازی ١٥ی ئابدا هەلومەرجی گەریلا وەکوو ئێستا نەبوو. سوپای تورک ئەو کاتانەش زۆر زیاتر لە گەریلا هێز و ئیمکاناتی سەربازی لەدەست دابوو. گەریلا بە هەزار زۆر و زەحمەتی هەتا دەیانتوانی چەکێکی فەردی ئاسایی بەدەست بێنن بۆ ئەنجامدانی چالاکیەک. شتێک کە هیچکات نەگۆڕا و هەرگیزیش گۆڕانکاری بەسەر دانایە ئەمەیە کە هیچ شتێک لە بەرامبەر گەریلا و ئیرادەی گەریلا نابێت بە ئاستەنگ. هیچ بەربەستێک ناناسێ گەریلا لە ئەنجامدانی چالاکیێک هەتا راپەڕاندنی ئەرکێکی ئاسایی. فەرماندار عەگید لە کاتی خۆیدا شتێکی کرد کە کەس خەونیشی پێوە نەدەبینی. بە چالاکیەک ووڵاتێکی بوژاندەوە. عەگیدەکانی کوردستانیش ئەو سەرکەوتنەی ئەمرۆ بەدەستیان هێناوە هەمان پێداگری فەرماندار عەگیدە کە لە ١٥ی ئابدا بینیمان. ئەمرۆ دیسان ووڵات بە چالاکیەکانی گەریلا دەبوژێتەوە. دەوڵەتی تورک و سوپا داگیرکارەکەی چەندی  دەوڵەتانی زلهێز لە پشتیەوە بن و تەکنیکی پێشکەوتووی لەدەستدا بێت، گەریلا دەتوانێ خۆی لە بەرامبەریدا بپارێزێت و ئەم تەکنیکە سەربازییە پێشکەوتووە  لەناو ببات.

هەر چالاکیەکی گەریلا نوێنەرەوەی زیندوێتی فەرماندە عەگیدە

ئەمساڵ لە شاخە سەربەرزەکانی کوردستان، بە تایبەت لە هەرێمی بادینان جۆش و خرۆشێکی زۆر دەبیندرێ. گەریلاکانی کوردستان عەگیدانە پێشوازی لە قەڵەمبازی ١٥ی ئاب دەکەن. هەر گەریلایێک کە دەیبینین پێداگرە لە لەناو بردنی سوپای تورکی داگیرکار و پێداگرە لە بەدەست هێنانی ئازادی. جێی ئاماژەیە هەر فیشەکێک کە گەریلا ئەمرۆ دەیتەقێنێ نە تەنیا لە بەرامبەر داگیرکاریە لە هەمان کاتدا لە بەرامبەر عەقڵیەتی خیانەت و لە بەرامبەر خاینانی کوردستانیشە. بەو واتایە ئەمرۆ لە هەموو رۆژێک زیاتر، بەڕوونی دەستەکەوتەکانی قەڵەمبازی ١٥ی ئاب دەبیندرێت. هەموو ئەو چالاکیی و ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕیانەی کە ئەمساڵ بینیمانن، نوێنەرەوەی زیندوێتی رۆحی فەرماندار عەگید و ١٥ی ئابن.