لە کۆڵن دووبارە مێژوو دەنووسرێتەوە

ئەگەر لە کۆلن ئیرادە و هەڵوێستێکی بەهێز نیشان بدرێت و بە سەدان هەزار کەس بە خرۆشەوە خاوەندرای لە ڕێبەر ئاپۆ بکەن، ئەوە دەبێتە هۆی دیدار و کۆبوونەوەی نوێ لە ئیمراڵی. تەنانەت لەوانەیە پرۆسەی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەستپێبکات.

دەرکەوت کە لە ١ی تشرینی یەکەم مەرحەبایەکەی دەوڵەت باخچەلی لە پەرلەمان سەرەتای یارییەکی نوێیە. بەڵام ئەمجارە بە ڕوونی دەمامک لەڕۆخساریانەوە کەوتە خوارەوە. هەموو شتێک لە مانگی تشرینی یەکەمدا دەرکەوت و کۆتایی هات. تەنانەت نەگەیشتە مانگی تشرینی دووەم. لە ١٣ی تشرینی یەکەم بانگەوازی کرا کە چالاکییەکی جەماوەری لە ئامەد بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام بدرێت. بەڵام قەدەغەکردنی ئەم چالاکییە و هێرشی دڕندانەی پۆلیس بۆ سەر چالاکوانان بەس بوو بۆ هەڵوەشانەوەی یاریەکەی ١ی تشرینی یەکەمی دەوڵەت باخچەلی. لە ٢٣ی تشرینی یەکەمدا ڕێبەر ئاپۆ دوای ٤٣مانگ چاوی بە بنەماڵەکەی کەوت. پلانە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکان لەم دیدارەدا لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە بە وتنی 'گۆشەگیری هێشتا بەردەوامە' پووچەڵکرایەوە. چالاکیی شەهیدانی تابووری نەمرانی شەهید زیلان ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلین لە توساش نەک هەر یارییەکەی هەڵوەشاندەوە، بەڵکو بناغەی دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەی هەژاند.

دوای ئەم ڕووداوانە، تەیب ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی لێدوانی نوێیاندا. هاوسەرۆکانی شارەوانی مێردین و ئێلیح و خەلفەتی لە ئەرکەکانیان دوورخرانەوە و لە شوێنیان قەیوم دانرا. بەمەش بە ڕوونی مەبەست و ئارمانجی ڕاستەقینەی دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەی دەرکەوت. ماوەیەک بەر لەوەش لە شارەوانی ئەسەنیورت قەیوم دانرا کە بە هاوپەیمانی نێوان جەهەپە و دەم پارتی هەڵبژێردرا بوو.

ئێستا کەس گومانی لەوەدا نییە کە باسەکانی ئەو پڕۆسەیە کە بە مەرحەبایەکی دەوڵەت باخچەلی دەستی پێکردووە، لە جەوهەریدا یارییەکی نوێی ئاکەپە-مەهەپە بوو. بەڵام لە ١ی تشرینی یەکەمدا، ڕۆیشتنی دەوڵەت باخچەلی بۆ لای ئەندامانی دەم پارتی، لە پارلەماندا جۆشێکی دروستکرد. هەندێک کەس بەو جۆشەوە سەریان سوڕما، هەندێکیش زۆر دڵخۆش بوون. زۆر شت لەسەر ئەم ڕووداوە وترا و نووسرا! لە حاڵێکدا هەمووان لەبیریان چووبوو کە بەدەیان هەزار کەسی کورد بە سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمرالی کە نزیکەی ٢٦ساڵە بەردەوامە، کوژراون و لە زیندانەکاندان. هەمووان لە پڕێکدا خوشک و برایەتی کورد و تورکیان لە لایەن سەرۆک فاشیستی مرۆڤکوژەوە بە بیر هاتەوە.

ئێستا بەرەو ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەم بێگومان هەموو ئەمانە لەبیر چوونەوە. لە شوێنی شارەوانییەکانی ئێلح، مێردین، خەلفەتی و ئەسەنیورت قەیوم دانران و بەرخۆدانی گەلی لە دژی ئەم دەستبەسەردا گرتنە دەستی پێکرد. دانانی قەیومەکان لە کوردستان بووە سەرەتای شەپۆلێکی سەرهەڵدانی نوێ. گەل بە هەموو چین و توێژەکانیەوە خۆپیشاندانیان کرد، هاوکات گەنجان دژی پۆلیس لە شەقامەکان چالاکیان ئەنجامدا. هەروەها شارەکانی کوردستان جارێکی تر بوون بە گۆڕەپانی سەرهەڵدان لە پێناو مافەکانیان. لەوانەیە قەیومەکان نەکشێننەوە و شارەوانیەکان لە داگیرکاری ڕزگار نەبێت، بەڵام ئەم سەرهەڵدانە بەردەوام دەبێت.

بێگومان ئەگەر بەو شێوەش ڕووبدات، هەرچەندە دەرکەوت کە مەرحەبایەکەی دەوڵەت باخچەلی یارییەکی نوێیە و دەمامکی فێڵبازانی داماڵی، بەڵام هەوڵدان بۆ یارییەکی وەها، نیشان دەدات کە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە چەندە کەوتووتە لاوازیی و ئاستەنگیەوە. ئەگەرنا فێڵ و تەڵەکەیەکی لەو شێوەیە لەناکاو دەرنەدەکەوت. بە پێچەوانەوە، لە ئەنجامی شکستی یەک لەدوای یەکەکانی هێڕشەکانیان بەساڵان ڕوویدا، وەک پلانی چالاکی لەناوبردن، ئەم پلانە لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤دا پەسەند کرا. بە واتایەکی تر، بەرخۆدانی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی، بەرخۆدانی قارەمانانەی گەریلاکانی ئازادی کوردستان و ئاستی پێشکەوتنی چالاکیەکان لە یەک ساڵەی دوایی و هەروەها هەڵمەتی ئازادی کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ڕاگەیەندرا، دەسەڵاتداریی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەی ناچار کرد بۆ ئەوەی پەنا بۆ یارییەک ببات و بەم شێوەیە خۆی لەو قەیرانە ڕزگار بکات. مرۆڤ پێویستە بەو شێوەیە دۆخەکە هەڵبسەنگێنێ.

داکەوتنی دەمامکەکان، واتە هەر لەسەرەتاوە، پلانی یاری نوێی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە و دانانی قەیوم لە کاردابووە، بەو کردەوانە لە هەموو بوارێکەوە کورد و دۆستانی تووڕە کردووە. ئەمە بە ڕوونی لە شەپۆلەکانی ڕاپەڕینی باکووردا دەردەکەوێت کە پێشتر ڕەخنەیان لێدەگیرا کە 'چالاکییەکانیان لاوازە'. هەروەها لە ڕێپێوانە بەردەوامەکانی گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا دەیبینین. بێگومان زۆر بە ڕوونی لە چالاکییەکانی کورد و دۆستانیدا لە دەرەوەی وڵاتدا ئەم ڕاستیانە دەیبینین. بۆ ئەوەی هەڵمەتی ئازادی بە شێوەیەکی بەهێز و کاریگەرتر پەرەی پێبدرێت و لە هەموو بوارەکاندا بڵاوبێتەوە، سەفەربەری بەڕێوە دەچێت.

شەممەی ڕابردوو بەدەیان هەزار کەس لە شاری مارسیلیا هاتنە شەقامەکان و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیان کرد. ڕۆژی یەکشەممە کورد و دۆستانی لە بەریتانیا بە هەمان دروشم و مەبەست شەقامەکانیان خستە جووڵە. لە زۆربەی مەیدانەکانی دیکەدا چالاکیی بەرفراوان بەڕێوە چوو. ئێستا کورد و دۆستانی لە سەرانسەری ئەوروپا بۆ ڕێپێوانێکی بە خرۆش و بە هێز خۆیان ئامادە دەکەن لە ١٦ی مانگ شەقام و گۆڕەپانەکانی شاری کۆڵن بهەژێنن. واتە کورد و دۆستانی کە لە ١٧ی شوبات لە شاری کۆڵن مێژوویان نووسیوەوە، ئامادەکاری دەکەن بەسەفەربەری جارێکی تر لە ١٦ی مانگ لە شاری کۆڵن مێژوو بنووسنەوە. بە چالاکی ١٧ی شوباتی شاری کۆڵن، هەڵمەتی ئازادی جیهانی گەیشتە لوتکە. واتە قۆناغی یەکەمی هەڵمەتەکە بەم شێوەیە تەواو بوو. ئێستا بە چالاکیی ١٦ی مانگ، کۆلن جارێکی دیکە هەڵمەتی ئازادی جیهانی دەگەیەنێتە لوتکە و بە دۆست و دوژمن نیشان دەدات کە قۆناغی دووەم لەسەر هێڵی سەرکەوتن بەڕێوە دەچێت.

هەمووان دەزانن کورد و دۆستانی لە ئەوروپا زۆر شارەزایانە و رێکخراوانە تێدەکۆشن. زیاتر لەوەش پێویست بە وەرگرتنی ئەنجامە. زۆر دڵسۆز و وەفادارن بە ڕێبەر ئاپۆەوە. تا ئێستا بە جۆشەوە هەڵمەتی ئازادی جیهانی کە ئامانجەکەی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە بەڕێوە دەبەن. ئێستا جارێکی تر لە ١٦ی تشرینی دووەم بە پڕکردنەوەی شەقامەکانی شاری کۆڵن بە ئەرک و بەرپرسیاریەتی خۆیان بەجێدەگەیەنن. بەم شێوەیە پرۆسەی بەرەو سەرکەوتن لە هەڵمەتی ئازادی جیهانیدا دەست پێدەکەن. هەموومان بە دڵ و گیان لەوباوەڕەداین چالاکییەکە دەگاتە ئەنجام. بەو باوەڕە بانگەوازی لە هەموو گەلی کورد و دۆستانی لە ئەوروپا دەکەین لە تەمەنی ٧ بۆ ٧٠ ساڵانەوە ڕۆژی ١٦ی مانگ بەشداری چالاکییەکەی شاری کۆڵن بن. هەروەها لەو باوەڕەداین بەم شێوەیە پێشوازی لە سڵاوەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن و بە شێوەیەکی جەماوەری سڵاوەکانیان دەنێرن بۆ ئیمراڵی.

هەڵبەت هێشتا دیار نییە. ئەگەر لە کۆلن ئیرادە و هەڵوێستێکی بەهێز نیشان بدرێت و بەسەدان هەزار کەس بە جۆش و حەماسەتەوە خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ بکەن، لەوانەیە ڕێگا بۆ دیدار و کۆبوونەوەی نوێ لە ئیمراڵی بکرێتەوە. هەروەها لەوانەیە پرۆسەی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەستپێبکات. چۆن ڕوونادات؟ ئەگەر ئەمە نەکرێت، واتە هەلومەرجی گونجاو بۆ ڕێبەر ئاپۆ ناڕەخسێندرێت هەتا باشتر ڕەوڵی هەبێت لە چارەسەری پرسەکەدا، دۆخی شەڕ لە ناوچەکە زیاد و بەرفراوانتر بووە، لە ئاستی جەنگی جیهانی سێیەمدا خۆی نیشان دەدات. بۆیە لەم دۆخەدا ڕوونەدا تەنیا ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت تورکیا ڕزگار بکات، بۆیە دەبێت هەموو کەسێک لە تورکیا زیاتر لەم ڕاستییە تێبگات.

ئەو ڕاستیانەی کە دەوڵەت باخچەلی ناچارکرد لە١ی تشرینی یەکەمدا ڕوو لە دەم پارتی بکات لە پەرلەماندا ئەمانە بوون. ئیتر یان ڕەوڵ بە ڕێبەر ئاپۆ دەدرێت، پشتیوانی لە کورد دەکرێت و بەم شێوەیە تورکیا لەو کارەساتەی ئێستا ڕزگار دەبێت، یان عەقڵیەت و سیاسەتی دوژمنی لە گەڵ کورد، تورکیا بەرەو کارەساتی گەورەتر دەبات! جیا لەوە هیچ ڕێگایەکی دیکە نییە. بۆیە هێزی تێکۆشانی گەل دەتوانێت زۆر بنیاتنەرانە ڕەوڵ بنوێنێ. مادام بۆچی هێزی گەل دروست نەکەین کە دەتوانێت لە کۆلن پێشکەوتنی گرنگ بخوڵقێنێ؟ مادام بۆچی تۆ یەکێک لەو کەسانە نەبیت کە لە خوڵقاندنی ئەم مێژووەدا بەشدار نەبیت؟ بۆیە لەسەر ئەم بنەمایە لە سەر دۆخی ئێستا و پرسە مێژووییەکان بە بەرپرسیاریەتەوە پێویستە لە نووسینەوەی مێژوو، بەشداری گردبوونەوەکەی ١٦ی مانگ بکە لە کۆڵن!

سەرچاوە: یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا