لە کۆنگرەی مێژوویی پەکەکەوە – ٣
'سەرتاپاکی پەیامی ژنە گەریلاکان بە تێگەشتی ئاپۆچێتی، بە ئیرادەی پۆڵاینەوە داپۆشرابوو...'
'سەرتاپاکی پەیامی ژنە گەریلاکان بە تێگەشتی ئاپۆچێتی، بە ئیرادەی پۆڵاینەوە داپۆشرابوو...'
ئەوانەی ئازاری شەڕ دەچێژن، بە دەستی خۆیان جەستەی گەنجەکان و هەڤاڵە هێژاکانیان سپاردەی خاکی سارد دەکەن، هەڵبەتە هەستکردنی قوڵ و جیاواز ئەزموون دەکەن. گەرمایەتی و سۆزداری هەڤاڵێتی لە هەموو پەیڤ و ڕەفتارێکییاندا هەستپێدەکرێت. ئەم هەڤاڵانە کە بوونەتە جێگەی باس، بە تایبەت لەم پێنج ساڵەی کۆتاییدا بوون بە شاهیدی شەهید بوونی سەدان فیدایی ئاپۆیی. بۆیە لە هەمووکەسێک زیاتر دەیانەوێت کۆتایی بەشەڕ بێت و ئیدی شەهید بوونی هیچ ئاپۆچییەک نەبینن؛ لەگەڵ ئەوەی لە هەموو کەسێک زیاتر ئازاری شەڕ و لە دەستدانی گەنجانیان بە سەختی چەشتووە. بۆئەوەش گەر ڕێبەر ئاپۆ بەشێوەیەکی جەستەیی ئازاد نەبێت، ئەوا کوردان ناتوانن لە چوارچێوەی دەستووری بنەڕەتییدا مافی سیاسەتکردن دەستبخات، بۆیە بەبێ هیچ دوودڵییەک گیانی خۆیانی لە پێناودا دەبەخشن.
یەکێک لە فەرماندە گەنجەکان ئەمەی گوت: "لە دوای پیلانگێریی، لە پێناو ئازادی ڕێبەر ئاپۆدا بەشداری تێکۆشان بووم. بەڵێنمان داوە بە شێوەیەکی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکەین. تا ئەمە نەیەتەئاراوە چەک دانانەین و بە هیچ کەسێکیش ناڵێین چەک دانێت."
گەریلا هەموو ئەشکەوتەکان وەک تونێلی پێناسە دەکەن. بەڵام لە ئێستادا لە شوێنەکانی وەک زاپ، مەتینا و خوارکوڕک لە بەر دەرگایی چەندین تونێلدا شەڕێکی گەرم لە ئارادایە. هەندێک لە ئەندامانی کۆنگرەکە لەو تونێلانەوە هاتن کە ٢٤ کاتژمێرە لەپیش دەرگاکەیدا شەڕ و پێکدادانی سەخت لە ئارادایە. هەڤاڵێکی ژن کە لەو تونێلانەوە هاتبوو هەڵسەنگاندێکی سەرنج ڕاکێشی کرد و گوتی: "پێشتر کۆماری تورکیا کە کوردانی دەکوشت، بەخۆییدا هەڵدەدا و لە چاوی کامێراکانەوە پەسنی خۆی دەکرد. بەڵام لە ئێستادا لەبەرئەوەی بە شێوەیەکی نامەردانە و بە گوێرەی یاساکانی جەنگ تاوانی جەنگی ئەنجام دەدات، بە شێوەیەکی شاراوە و دوور لە چاوی رای گشتی هەوڵدەدات هەڤاڵەکانمان شەهید بکات..."
هەمان هەڤاڵی گەریلای ژن ئەم پەیامەی تونێلەکانی بەرخۆدانی هاوبەش کرد: "لە ئێستادا دووژمن لە پێش دەرگای هەندێک لە تونێلەکانماندا بانگەوازی 'خۆڕادەست کردن' لە هەڤاڵەکانمان دەکات. هەڤاڵانی ژنیش لەسەر جیهازی بێتەلەوە وەڵامییان دەدەنەوە. کە لێرە دەمەوێت بخوێنمەوە: "ئێوە بە هەموو دەرفەتی خۆتانەوە هێرش دەکەن، ناگەن بە ئامانج، تاوانی جەنگ ئەنجام دەدەن. لەم شەڕە نا یەکسانەدا هیشتا ئێوە دێن بانگی خۆڕادەستکردن دەکەن! تا دواهەناسە بەرەنگار دەبینەوە. ئێمە شەڕڤانی ئازادیین..." سەرتاپاکی پەیامی بەرخۆدەرانی ژنە گەریلاکان بە تێگەشتی ئاپۆچێتی، بە ئیرادەی پۆلاینەوە پێچرابوو...
بە گشتی ئەو ئەندامانەی قسەیان کرد بە جەوهەری هەڵسەنگاندنی یەکسانیان دەکرد. تۆن و دەنگی هەندێک لە فەرماندەکان زیاد تیژ و وشک بوو. بەشێوەیەک هەندێ جار جوڵەی لە هۆڵەکەدا دەبڕی...
فەرماندەیەکی گەریلایش تا ئاستی بڵندبوون فیدایەتی و زیرەک بوون گەریلای هەڵسەنگاند. دواتر گەریلایەکی بە ئەزموون لە هەڵسەنگاندنەکانییدا سەرنجی خستەسەر سیاسی بوونی کۆمەڵگەی کوردی و ئەمەی گوت: "لەوباوەڕەدام گەلەکەمان لە ئایندەدا خاوەنداری لە تێکۆشانی خۆیان دەکەن و هیچ بۆشاییەک نایەتەئاراوە." بەم شێوەیە ئەو پێوەر و ڕۆڵانەیشتی دیاری کرد کە دەکەوێتە ئەستۆی وڵاتپارێزان.
گەریلایەکی گەنجی ئەندامی کۆنگرەکەش پێشنیارێکی کرد، لەگەڵ ئەوەی لە خاڵەکانی ڕۆژەڤدا هیچ جێگەیەک بۆ پێشنیارەکان نەبوو، بۆیە داوای ڕێگە پێدانی کرد و دەستووری خواست. موراد قەرەیلان گوتی، 'مەراقمان کرد، کوا بێژە' دواتر گەریلاکە ئەم پێشنیارەی کرد: "خاڵێکی تایبەت بۆ بڕیارەکان زیاد بکەین. لە کەسێتی شەهید عەلی حەیدەر قەیتان (فواد) و ڕەزا ئاڵتووندا، هەموو شەهیدانی قارەمان، ڕێبەرئاپۆ و کادرانی پێشەنگی پەکەکەدا، بەهۆی ئەوەی چانس و دەرفەتێکی تێکۆشانێکی لەم شێوەیە و ژیانێکی بە شکۆیان پێشکەش کردین، جێگیرییان دەکەین." هەموو هەڤاڵان و بە تایبەت دیوانی کۆنگرە بە دڵخۆشییەوە پێشوازییان لە پێشنیارەکە کرد، بەڵام دیوانی کۆنگرە ئەم پێشنیارە و هیچ پێشنیارێکی دیکەی نەخستە دەنگدانەوە.
لە قسەکردنی کردنەوەدا، موراد قەرەیلان وەک ئەوەی ڕاستەخۆ بانگی کۆمەڵگەی تورک و بەرپرسانی دەوڵەتی تورک بکات قسەیکرد: "دەمانەوێت وە سێ گەنجی هێژا؛ دەنیز گەزمیش، یوسف ئاسلان و حوسەین ئینان برایەتی گەلان بێتەئاراوە... بۆ هاتنەئارای چارەسەری پەکەکە کۆتایی بە کار و چالاکیەکانی هێنا. دەبێت کۆماری تورکیایش سیاسەتەکانی خۆی بگۆڕێت...
لە ئەنجامدا ئەو بڕیارانەی ڕێبەر ئاپۆ دەیوست درا. هەموو ئەندامان و لەسەروی هەموویەوە موراد قەرەیلان هەڵگری بیرکردنەوەیەکی لەم شێوەیە بوون: ئەوەی پێویست بوو کردنمان؛ ئیدی کاتی هەنگاونانی دەوڵەتی تورکە. لەوبارەیشەوە موراد قەرەیلان ئەمەی گوت: "هەڤاڵان لە بابەتی بڕیارەکاندا ڕازین، بەڵام هەندێک لە هەڤاڵان باوەڕییان بە گۆڕینی ڕێبازی تێکۆشانە." کاتێک ئەمەی گوت، بەشێک لە ئەندامان بە سەر بەڵێیان بۆ قسەکان کرد.
قەرەیلان گوتی؛ "لەم تێکۆشانەدا ٣٥ هەزار کادر-میلیتانمان شەهید داوە، نزیکەی ٨٥ لەوانەش ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکەن، ١٠ هەزار وڵاتپارێزیشمان شەهید بوونە." بناغەی هەموو شەڕەکانیش وابەستەی پەیمانی لۆزانە و ئەمەی گوت؛ "بە یارییەکانی خۆیانەوە تۆویی ژەهراوییان لە کۆمەڵگەدا چاند، کە سەدان ساڵە پێکەوەدەژین." و وە دەستنیشانی کرد لە بنەمادا نە کورد و نەکوردیش بەشداربوون. بۆ درووستبوونی زەمینەی باوەڕکردن، داوای لە دەوڵەتی تورک کرد لە زەمینەی سیاسی و یاساییدا هەنگاوی پێویست بنێت.
وێڕای ئەوەی پەکەکە بە بڕیار کۆتای بە ڕێبازی تێکۆشانی چەکداری هێنا، هیچ کەسێکم بە ورە داڕوخا و غەمگین نەبینی. نهێنی ئەمەش ئەو باوەڕدارییە بوو کە ڕێبەر ئاپۆوە وەرگیرابوو. لەبەرئەوەی ڕێگەمان پێنەدرابوو، نەمتوانی لەسەرەتاوە شتەکان بنووسمەوە، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ جەوهەری ڕاپۆرتی سیاسی کۆنگرەی ١٢ـەمینی ڕەوانەی کۆنگرەکە کردبوو، وە چەند جارێک خوێندرابووەوە و تاوتوێ کرابوو.
ڕێبەر ئاپۆ جەوهەری ڕاپۆرتە سیاسەیەکی بە حەوت سەرناو دیاری کردبوو:
سروشت و واتا
سروشتی کۆمەڵایەتی و کێشەکان
لە کۆمەڵگەی مێژوویدا دووانەیی دەوڵەت و کۆمۆنە
مۆدێرنێتە
ڕاستینەی کورد و کوردستان
پەکەکە و هەڵوەشاندنەوە
ڕوانگەکان بۆ سەردەمی نوێ
ڕێبەر ئاپۆ لەو پەیامەی بۆ گۆنگرەی ناردبوو گوتبووی؛ "سۆسیالیزمی دەوڵەت-نەتەوە کۆتایی هاتووە، سەرکەوتن بۆ سۆسیالیزمی کۆمەڵگەی دیموکراتیکە." پێش ٣٠ ساڵ هەمان شتی گوتبوو، ئەم درووشەمەش لە هۆڵەکەدا هەڵواسرابوو: "سووربوون لەسەر سۆسیالیزم، سووربوونە لەسەر مرۆڤبوون". ئەم درووشمە هەڵوێست و کارەکتەری ٥٢ ساڵەی پەکەکەی پاراست، جارێکی دیکە خستییەوە بەرچاو. لە کۆتا پەیامییدا ڕێبەر ئاپۆ هەمان درووشمی بەم شێوەیە نووسیبوو: "پێداگری لە مرۆڤبووندا، لە پێداگری لە سۆسیالیزمدایە!.” بە مانایەکی دیکە هیچ گۆڕانێک لە جەوهەری هێڵی ئاپۆییدا نەهاتووە! ئەوەی ئەمرۆ ڕێبەر ئاپۆ دەیڵێت، لە زۆر ڕووەوە لە هەنگاوەکانی دەستپێکییەوە ڕایگەیاندبوو، لە تێکۆشانی ٥٢ ساڵەیدا هەمووکاتێک دووپاتی کردووەتەوە و باسی لێوەکردووە. هەڵبەتە ئێستاش هەندێک ئامراز و ڕێباز بگۆڕێت، بەڵام هەمان فەلسەفە بە پڕترەوە بەڕیکخستن دەکرێت.
بۆئەمەش کۆتایهێنانی چالاکی و ڕێبازی تێكۆشانی چەکداری، کۆتاییەک نەبوو، بەڵکو دەستپێکێکی نوێیە. بۆیە ڕێبەر ئاپۆ لە ڕاپۆرتە سیاسییەکەیدا بناغەیەکی سەرلەنوێ ئافراندنەوەی جێگیرکردووە. هێز، مۆراڵ، جۆش و باوەڕداری ئەمەش لە چاوی هەموو ئەندامەکاندا دەبریسکایەوە.
دوای کۆنگرە مێژوویەکە، وەک ئەوەی کۆبووینەوە، دیسانەوە لەژێر چاودێری، دیسپلین و کۆنترۆڵی گەریلادا، لەگەڵ بوونی گەمارۆی پەدەکە، ڕێگرییەکانی دەوڵەتی عێراق، دەنگی تانک و تۆپ و تەقەمەنییەکاندا گەڕاینەوە جێگەکانی خۆمان...