لە ترسی حەقیقەت ڕۆژنامەوانان تیرۆر دەکرێن

لە پشتی هێرشە سەربازی، کۆمەڵکوژی و ئەو تاوانانەی پەردەپۆش دەکرێن ترسێکی گەورە هەیە؛ ئاشکرابوونی حەقیقەت. بەم هۆکارە خەباتکارانی ڕاگەیاندن تیرۆر دەکرێن.

عەزیز، نازم، جیهان و خەباتکارانی دیکەی ڕاگەیاندی ئازادی کوردی بۆچی تیرۆر کران؟ چونکی بە دوای حەقیقەتەوە بوون و لە بەرانبەر تاریکی شەڕییان دەکرد. هێرشەکان لە دژی ڕاگەیاندن و حەقیقەتە، جەوهەری هەموو شتێک هەر ئەمەیە؛ خودی شەڕەکە هەر ئەمەیە. لەگەڵ قوڵبوونەوەی داگیرکارییدا فشارەکانی سەر حەقیقەت زیاتر دەبن. شاردنەوەی ڕاستییەکان لە پشت ئۆپەراسیۆنە سەربازی، شاردەنەوەی تاوانەکانی جەنگ هەیە. بە لەناوبردنی ئامێرە تەکنیکییەکانی ڕاگەیاندن ئەو کۆمەڵگەیانەی لە دژی شەڕی نەگریس وەستاونەتەوە، دەخوازرێت دەنگی حەقیقەت بێ دەنگ بکەن.

خەباتکارانی ڕاگەیاندنی ئازاد تیرۆر دەکرێن، لەبەرئەوەی بەداوداچوونی حەقیقەت بە مانای هەڵوەشاندنەوەی ئیمپراتۆرییەتی درۆینەیانە. ئەوانەی لە ساڵی ١٩٩٠دا گوندەکانینان سوتاند، وەک چۆن ئەوەی ڕۆژنامەوانان ئەو کۆمەڵکوژیانەیان ئاشکرا دەکرد، بەو هۆکارە تیرۆرکران، لەمڕۆشدا هێرشی سەر ئەو مرۆڤانە دەکەن کە لە بەڵگەکردنی تاوانەکانی جەنگدا لە ڕۆژئاوادا. لەگەڵ زیادبوون و قوڵبوونەوەی داگیرکارییدا هێرشەکان لەسەر ڕۆژنامەوانان زیاتر دەبێت. لە پشتی ئۆپەراسیۆنی سەربازی، کۆمەڵکوژی و پەردەپۆشکردنی تاوانەکانەوە ترسێکی مەزن هەیە؛ ئەوەش ئاشکرا بوونی حەقیقەتە. هەر بۆیە هێرشی سەر خەباتکارانی ڕاگەیاندن دەکرێت و تیرۆر دەکرێن.

بۆ شاردنەوە و پەردەپۆشکردنی کارەساتی یاسایی و کۆمەڵایەتی نوێی سیستەمی ئاکەپە هێرشی سەر ڕاگەیاندن بەڕێوەدەبرێت. دامەزراوە میدیاییەکان بە گوێرەی بەرژەوەندی خۆیان ڕێکدەخەن، هەوڵدەدەن هەموو ئەوانە بێدەنگ بکەن کە بەرگری لە حەقیقەت دەکەن. لەم سەردەمەدا تایبەتر فشارەکان لەسەر ڕاگەیاندنی کورد زیاتر بوونە. ڕۆژنامەوانان دەستگیردەکرێن، دەستبەسەر دامەزراوە میداییەکاندا دەگیرێت. هەموو ئامانجییان بۆ ڕێگریکردنە لە گەیشتنی ڕاستییەکان بە کۆمەڵگە و گەل. خواستیانە هەموو ئەو کەسانە بێدەنگ بکەن کە لە دژی شەڕ دەوەستنەوە و بەرگری لە مافەکانی کوردان دەکەن. بە سەرکەوتکردنی ڕاگەیاندنی کوردی بەرخۆدەرەوە هەوڵەدەدەن شەڕ بەسەر کۆمەڵگەدا بسەپێنن و کۆمەڵگە لە دەوری سیاسەتەکانی شەڕ داڕێژنەوە. بۆ شاردنەوەی تاوانەکانی جەنگییەکانیان، بۆ شاردنەوەی حەقیقەتی شەڕ ئەمە بە پێویست دەزانن. لەو پانتاییە تاریکەییاندا ئەوەی دەخوازرێت بکرێت فشار کردن و سەرکەوتکردنی مافەکانی گەلە. خواستیانە ئەوانەی بە ساڵان لە پێناو حەقیقەتدا تێدەکۆشن بگرن، خەباتکارانی ڕاگەیاندی ئازاد بێ دەنگ بکەن، بەڵام حەقیقەت هەموو کاتێک لە هەوڵەکانی ئەوانە دەرباز دەبێت و ڕووی تاوانەکانیان ئاشکرا دەکات. لە کۆتاییدا بۆ بەردەوامیدان بە سیستەمی ترسنۆکایەیان، بەردەوامیدان بە دەسەڵاتداری خۆیان، وە بە ڕواڵەت لەسەر هەنگاوی یاسایی  و دیموکراسی ببن، ناچار بوون ڕاگەیاندن بێدەنگ بکەن.

هەرگیز ئامانجەکانینان نەگەیشتووە

ئەمانە نوێ نین. لە ساڵی ١٩٩٠دا خەباتکارانی ڕاگەیاندنی کورد بە لێشاو تیرۆر دەکران. ڕۆژنامەوانان بوونە ئامانجی تیرۆری شاراوە. لە دوای ساڵی ٢٠٠٠ەوە هەوڵیاندا بە سزادان، دەستگیرکردن و بڕیاری دادگایکردنی قورس ڕۆژنامەوانان بێدەنگ بکەن. لەمڕۆشدا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بە کەرەستەکانی دیکەی شەڕ ڕاستەوخۆ تیرۆرییان بکەن. بۆ بێدەنگکردنی دەنگی حەقیقەت هەموو جۆرە ڕێگەیەکییان بەکارهێناوە، بەڵام هەرگیز نەگەشتوون بە ئامانجەکانیان: شاردنەوەی حەقیقەت، خۆڵکردنە چاوی کۆمەڵگە. بۆئەوەی بتوانن تاوانەکانیان بشارنەوە، گەل بێدەنگ بکەن و ڕاستییەکان سەرگون بکەن پەنا دەبەنە بەر هەموو ڕیگەیەک. ئەو ڕۆژنامەوانانەی بەدوای حەقیقەتدا ڕۆشتن شەهید بوون، هەندێکیشییان لێ دەستگیرکران بەڵام هیچ کاتێک دەستبەرداری ئاشکراکردنی ڕاستییەکان نەبوون. حەقیقەت دەنگی گەلێکە، بێ دەنگ ناکرێت.

کۆتاییان بە بێدەنگی هێنا و بەرگرییان لە حەقیقەت کرد

ئاشکراکردنی تاوانەکانی جەنگ، کۆمەڵکوژی لە دژی سڤیل لە کوردستاندا هەموو کاتێک زەحمەت بووە. ئەو سەردەمەی لە ژێرزەمینەکانی جزیرەدا کۆمەڵگەیەک لەنابردرا، هەوڵیاندا دڕندایەتییان بشارنەوە. تاوانە جەنگییەکانیان، کوشتنی مرۆڤی بێ تاوان هەموو پێکڕا بشارنەوە. ڕۆژنامەوانان لە نێو ئەو تاریکایەتییەدا بوون بە دەنگی حەقیقەت. لە ڕۆژئاوا، باشوور، لە جوگرافیایی کورد هەموو ئەو کۆمەڵکوژییانەی ئەنجام دران بە جیهانیان ڕاگەیاند. کوشتنی سڤیل و هەموو ئەو کوشتنانەیان ئاشکرا کرد کە بە چەکی کیمیایی ئەنجام دران.لە نێو ئەو تاریکایەتییەدا کۆتاییان بە بێدەنگی هێنا و بەرگرییان لە حەقیقەت کرد.

ڕاگەیاندی ئازاد خاوەنداری لە حەقیقەت دەکات

لە جەنگدا پێش هەموو شتێک حەقیقەت دەکوژرێت. پروپاگەندە ڕۆڵ دەگێڕێت، درۆکان لە شەڕی نەگریسدا گەمارۆی گەل دەدەن. ڕاگەیاندنی ئازاد خاوەنداری لە حەقیقەت دەکات. ڕاستییەکان تۆمار دەکات و دەبێتە دەنگی تێکۆشانی ئازادی گەلێک. ڕاگەیاندنی ئازاد بەمانای بەدواداچوونی ئازادی و حەقیقەت دێت. بەم هۆکارەیە هەوڵدەدەن ئەم نەریتەی ڕاگەیاندنی ئازادی لەنابەرن. بەڵام ئەم شتە لەبیردەکەن؛ هیچ کاتێک ناتوانرێت حەقیقەت بکوژرێت. بەڵی ڕۆژنامەوانان کوژران، بەڵام لە ئەنجامدا هەر حەقیقەت لە شەڕدا سەرکەوت. ئەوان نەک بە تەنها ڕۆژنامەوان بوون، هاوکات دەنگی گەلێک بوون. لە تاریکایەتییدا هەموو کاتێک دەنگی حەقیقەتییان پاراست و بەشداری کاروانی نەمران بوون.

ڕێبازێکی شەڕی سیستەماتیکە

عەزیز کۆیلوئۆغلو بووە پێنجەم ڕۆژنامەوانان کە لە ٦ مانگی کۆتاییدا لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە تیرۆر دەکرێن. هەموو ئەمانە شتێکی ڕێککەوت نییە، بەڵکو بەتەواوەتی ڕێبازێکی شەڕی سیستەماتیکە. هەموو ئەو ڕۆژنامەوانانی بە دوای حەقیقەت و ئاشکراکردنی تاوانەکانی جەنگدا دەڕۆن دەبنە ئامانجی هێرشەکان. کوردان بە یەکێتییەوە لە دەوری حەقیقەت دەست بە سەدەیەکی نوێ دەکەن. وەک پاسەوانانی ئازادی و مافە دیموکراتیکییەکان بوونە قەڵای بەرخۆدان. هەربۆیە لە دژی ئەم دەستکەوت و هیوایانە ئەوەندە هێرش دەکەن. خواستیانە لەم سەدەیەشدا کوردان ملکەچی خۆیان بکەن. ئامانجییان لەناوبردنی ماف، ئازادی و ناسنامەی گەلە.

بەڵێنێک بە عەزیز کۆیلوئۆغلووە؛ ئەوانەی لەسەر ڕێ و ئامانجی حەقیقەت شەهید بوون لە بیرناکرێن، هیچ کاتێک ناتوانرێت حەقیقەت بێدەنگ بکرێت.