لە ئەسینا بە درووشمی "بکوژ ئەردۆگان" چالاکی ئەنجامدرا

دوای ئەوەی سەرۆک کۆماری تورک، تەیب ئەردۆگان بە فەرمی سەردانی ئەسینای کرد، کورد و دۆستەکانیان بە درووشمی "بکوژ ئەردۆگان" چالاکیان ئەنجامدا.

کورد و دۆستەکانیان لە ئەسینای پایتەختی یۆنان، ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر سەردانی فەرمی سەرۆککۆماری ئاکەپەیی، تەیب ئەردۆگان بۆ ئەسینا. کوردەکان لە گۆڕەپانی ئەکادیمیا کۆبوونەوە، دەسپێشخەریی بۆ ڕۆژئاوا هەستە سەر پێ، هەروەها ئەنارشیست و شۆڕشگێڕەکانی تورکیا پشتگیری چالاکییەکەیان کرد.

لە چالاکییەکەدا، پانکارتی "بکوژ ئەردۆگان" و "قڕکردن لە کوردستان بوەستێنن" بەرزکرایەوە. هەروەها ئاڵای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پەکەکە و درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ئازادی بۆ ئۆجالان" و "بژی بەرخۆدانی زیندانەکان" بەرزکرایەوە. لە چالاکییەکەدا، فاشیزمی ئەردۆگان و هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی شەڕ شەرمەزارکرا و تیشکخرایە سەر تێکۆشانی هاوبەشی گەلان دژی هێرشەکانی قڕکردن.