به‌ر له چوار ساڵ له رۆژی ٢٦ی حوزیرانی ٢٠١٩ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و فڕۆكه‌ی جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ خیانه‌تكارانی ناوخۆی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی په‌كه‌كه، هه‌مانكات ئه‌ندامی كۆنسه‌ی گشتی سه‌رۆكایه‌تی كۆما جڤاكێن كوردستان "كه‌جه‌كه" هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌ت له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی میدیا، له دۆڵی شاروشی بناری چیای قه‌ندیل له سنووری گوندی سوره‌دێ له‌گه‌ڵ دوو له هه‌ڤاڵانی شاهین و ده‌وران شه‌هید بوون. وێڕا سه‌ری رێز بۆ شه‌هید هه‌ڵمه‌ت "دیار غه‌ریب مه‌حمه‌د" و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان داده‌نوێنم، هه‌مانكات په‌یمانی وه‌فاداری و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ڕێبازهكهشیان نیشان ده‌ده‌م.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی شه‌هید هه‌ڵمه‌تیان ناسیوه‌و ههڤاڵاتیان كردووه، یان ئه‌وانه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان خوێندۆته‌وه، بێگومان ئاستی هزری و فه‌لسه‌فی و ئایدیۆلۆژی و سیاسیه‌كه‌یان بۆ ئاشكرا بووه، ئه‌مه‌ش وایكردبوو وه‌ك پێشه‌نگێكی شۆڕشی ئازادی كوردستان به‌رده‌وام جێپه‌نجه‌ی له هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كانی تێكۆشان دیار بێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر باوه‌ڕیشی به‌خۆی هه‌بوو، بۆیه به زمانێكی زۆر ساده و به هێواشی پێداگیر ده‌كرد، تاكو بۆچوون و تێڕوانینه‌كانی بكه‌ونه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. واتا قسه‌ی ته‌نها بۆ قسه كردن نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو سه‌رنج و تێڕوانین و تێبینیه‌كانی ده‌كرده به‌شێك له ژیان، بۆیه هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌ت لایه‌نی تیۆڕی و جێبه‌جێكردنی " پراكتیكی" پێكه‌وه به‌ره‌وپێشه‌وه دەبرد. زۆربه‌ی زۆری هه‌ڤاڵان هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌تیان له مه‌یدانی تێكۆشانی په‌روه‌رده‌ی ده‌بینیه‌وه یان له كۆڕ و كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كان، له هه‌موو ئاسته‌كانی په‌روه‌رده كردنی هه‌ڤاڵاندا به هه‌موو جۆش و خرۆشێكه‌وه به‌شداری ده‌كرد، نمونه زۆرترین كاته‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی به‌شدار بووی نوێ ده‌برده سه‌ر و خه‌ریكی په‌روه‌رده‌ی ئه‌وان ده‌بوو، به‌هه‌مان شێوه له هه‌موو ئه‌كادیمیاكانی په‌روه‌رده‌ی كادیرانیش له‌یه‌ك ئاستدا و به هه‌مان تواناوه به‌شداری و ئاماده‌گی هه‌بوو. ده‌بێ ئه‌وه‌ش ئاماژه پێبكه‌ین هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌ت به‌ر له‌شه‌هیدبوونی به كاتژمێرێك له كۆبوونه‌وه‌ی به مه‌به‌ستی په‌روه‌رده و ئاماده‌كاری بۆ چالاكی دڵسۆزان و وڵاتپارێزان له‌گەڵ پێشمه‌رگه دێرینه‌كان ده‌ركه‌وتبوو، هه‌ر ئه‌و رۆژه ئاماده‌كاری ده‌كرد تاكو رۆژی دواتر خۆی بگه‌ێنێته ئه‌كادیمیای كادیران چونكه وانه‌ی مێژووی كوردستانی هه‌بوو.
لایهكیتر له تێكۆشانی شه‌هید هه‌ڵمه‌ت ئه‌ویش، باوه‌ڕبوونی بوو به هێڵی تێكۆشانی پێكه‌وه ژیانی دیموكراتیانه‌ی گه‌لان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. بۆ ئه‌مه‌ش كاتێك وانه‌ی مێژووی كوردستانی ده‌دا و له په‌رتووكی " خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ مێژووی كوردستان"یش، له‌وێش له قووڵكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و دروست كردنی رۆحی نه‌ته‌وه‌په‌رستی پاشڤه‌ڕۆ زیاتر، هه‌وڵی ده‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌لسه‌فه‌ی پێكه‌وه ژیانی دیموكراتیانه و هێڵی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتیانه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ رێبازی خه‌بات دیاری بكات، رێنمای بۆ چاره‌سه‌ری دیموكراتیانه پێشكه‌ش بكات. له سه‌رده‌می خه‌باتی سیاسی و جه‌ماوه‌ریش دا به هه‌مان نه‌فه‌س تێكۆشانی ده‌كرد، بۆ نمونه ساڵی ٢٠٠٥ هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌ت به‌رپرسیاری مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌كانی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان "په‌چه‌ده‌كه" بوو ئه‌و ساڵه‌ش سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی سه‌ر له‌نوێ ئاواكردنه‌وه‌ی عێراقی دوای به‌عس بوو. بۆیه پێویستی به هێز و باوه‌ڕیه‌كی گه‌وره ده‌كرد له نێوان شۆڤینزمی مه‌زهه‌بی شیعی و سوونی و زهننیهتی نه‌ته‌وه‌په‌رستایه‌تی كلاسیكی عه‌ربی و ملیگهرای سه‌ره‌تای كورد، هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌ت هه‌موو هێزی خۆی ده‌خسته‌گه‌ڕ تاكو هێڵی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی په‌چه‌ده‌كه نیشانبدرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له قسه كردن به زمانی عه‌ربی زۆر ره‌وانیش نه‌بوو، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاستی قووڵبوونه‌وه‌ی له هێڵی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی و فه‌لسه‌فه‌ی پێكه‌وه ژیانی دیموكراتیانه‌ی گه‌لانی به‌هێز بوو، بۆیه توانی ئه‌و پیلانگێڕیانه‌ی ئه‌وكاتی په‌ده‌كه و ده‌وڵه‌تی توركیا داگیركه‌ر پووچه‌ڵ بكاته‌وه كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك فشاره‌كانیان چڕ كردبووه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی په‌چه‌ده‌كه مۆڵه‌تی قه‌واره‌ی سیاسی له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌ده‌ست نه‌هێنێت و رێگری لێ بكه‌ن له به‌شدار بوونی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، لە ئه‌نجامی پێداگیریهكانی شه‌هید هه‌ڵمه‌ت و هه‌ڤاڵانی ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌ره و پیلانگێڕیانه تێك‌شكێنران.
بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی عه‌ره‌ب و توركمان و ئاشووری، به‌هه‌مانشێوه ئاین و باوه‌ڕیه جیاوازه‌كان به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی و كاكه‌ی و شه‌به‌ك و ...هتد بتوانن به باشترین شێوه گوزاره له خۆیان بكه‌ن، له‌ناو په‌یوه‌ندیه‌كی قووڵدابوو. هه‌تا هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌ت سه‌رۆك و هاوسه‌رۆكی په‌چه‌ده‌كه بوو به‌رده‌وام ئه‌ندامان له گه‌ل و باوه‌ڕیه جیاوازه‌كان له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی دا هه‌بوون و رۆڵی كاریگه‌ریشیان هه‌بوو له خه‌بات و تێكۆشاندا. له پێناو ئه‌وه‌ی هێڵی شۆڤینزمی مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌په‌رستی عه‌ره‌بی كۆنه‌په‌رست جارێكی‌تر له عێراق په‌ره‌ی پێنه‌درێته‌وه، هه‌مانكات هێڵی ئیسلامی توندئاژۆ له كه‌سایه‌تی رێكخستنه توندئاژۆكانی وه‌كو ئه‌لقاعیده و دووایی به‌ره‌ی نه‌سره و داعشدا خۆیان به‌هێز نه‌كه‌ن، هه‌مانكات عێراق نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیسته‌می ناوه‌ندگه‌رای و دیكتاتۆریه‌تی به‌عسی، به هه‌مانشێوه هێڵی بێ چاره و كۆنه‌په‌رستی ملیگهرای ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو ده‌رفه‌ته‌كانی تر ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ش له‌ده‌ست كورد نه‌چێت و گه‌لی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بگات به مافه‌كانی، هه‌مانكات پێشه‌نگایه‌تیش بۆ عێراقێكی دیموكراتیانه بكات، چونكه به بڕوا شه‌هید هه‌ڵمه‌ت به‌بێ ئه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌قڵیه‌تی كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و دیموكراتی نێته ئاراوه، ئه‌وا له لایه‌ك گه‌لانی عێراق دیموكرات نابێ، لهلاییكیتریش زامنی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراتیانه نابێ. بۆ ئه‌مه‌ش هه‌وڵ تێكۆشانێكی زۆری له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری ههمیشی عێراق پیشاندا. له‌وباره‌یه‌وه هه‌موو مه‌ترسیه‌كانی هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌ت ئه‌وه بوون كه عێراق نه‌بێته‌وه عێراقێكی ناوه‌ندگه‌را و تاكڕه‌و وه‌ك له ٨٠ ساڵی رابردوو گه‌لانی عێراقی له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌چه‌وسانده‌وه. له‌وباره‌یه‌وه جارێكی‌تر ده‌توانین سوودمه‌ندبین له پرۆژه و پلانه‌كانی په‌چه‌ده‌كه كه به پێنووسی شه‌هید هه‌ڵمه‌ت نووسراون و پێشكه‌شی كۆمسیۆنی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌ی عێراقی كراون.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش به‌بێته خاوه‌ن ده‌ستورێكی دیموكراتیانه كه بنه‌ماكانی پێكه‌وه ژیانی دیموكراتیانه‌ی بۆ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌و باوه‌ڕ و ئاین و ئاینزاكان مسۆگه‌ر كردە بێ، له‌و باره‌شه‌وه گه‌ڵاڵه پێشنیارێك پێشكه‌شی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له رێگه په‌رله‌مانتارانی ئه‌وكاتی فراكسیۆنی گۆڕان كرا.
له رۆژی ئه‌مڕۆدا كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان زۆرترین ته‌نازول بۆ ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا ده‌كات و ده‌رفه‌تێكی زۆری له ده‌ستداوه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستاش وه‌ك به‌ر له ١٨ ساڵ ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای پاره و ده‌سه‌ڵات و كورسی له به‌غدا نزیك ده‌بێته‌وه، هه‌مانكات له هه‌رێمی كوردستانیش مێشكی خه‌ڵكیان ئاخنیوه به مووچه و بودجه و خۆفرۆشتن به داگیركه‌ران ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاته لهرزۆكهكهیان درێژ بكه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر له ساڵی ٢٠٠٥ ده‌سه‌ڵاتی ملیگهرای كۆنه‌په‌رستی هه‌رێمی كوردستان، له جیاتی ئه‌وه‌ی شه‌هید هه‌ڵمه‌ت و هه‌ڤاڵانی له په‌چه‌ده‌كه به "زۆڵ و بیژی" به‌ناو بكه‌ن، گوێیان لێگرتبوونایه، ئه‌مڕۆ دۆخی باشووری كوردستان و عێراق جۆرێكیتر ده‌بوو ئه‌ویش، باشوور ده‌یتوانی پێشه‌نگایه‌تی بۆ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتیانه‌ی كوردستان بكات، به‌هه‌مان شێوه عێراقیش پێشه‌نگایه‌تی بۆ كۆنفیدرالیزمی دیموكراتیانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی دیموكراتیانه بكات. ئه‌گه‌ر ئێستاش دیسان هه‌رێمی كوردستان و عێراق گوێ له هه‌ڤاڵان و رێكخستن و مۆدێلی شه‌هید هه‌ڵمه‌ت بۆ كوردستان و عێراق بگرن، دیسانیش نه‌چووه بچێ ده‌كرێ باشووری كوردستان و عێراق هه‌مان رۆڵبگێڕن.
له ته‌مه‌نی ٢٠ ساڵه‌ی عێراقی دوای به‌عس، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به پێشه‌نگایه‌تی هێز و لایه‌نه شیعه‌كانی به‌پشتگیری ئێران و به به‌شداری پێكردنی لایه‌نه جیاوازه‌كان، رۆژ به‌ڕۆژ له رێگه‌ی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و ده‌ستوردا جێپێی خۆی قایمتر ده‌كات. له‌م ماوه‌یه‌شدا بینیمان به په‌سند كردنی پرۆژه‌ی بودجه بۆ سێ ساڵی‌تر، ئیتر هێشتا به هێزتر له گۆڕه‌پانی سیاسی خۆیان ماینده ده‌كه‌ن. ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی په‌ده‌كه له ئێستادا هه‌ر رۆژ به كابووسێكهوه له‌لایه‌نی دادگای فیدرالی عێراقه‌وه به ئاگادێن، وه‌ك كوردهواری گۆته‌نی، ئه‌گه‌ر مسیان به‌سه‌ردا بتاوێنیتهوه، دادگای فیدرالی و سه‌رۆكه‌كه‌ی دادوه‌ر مەدحهت مه‌حمود ده‌رده‌چێت. زۆر به‌سه‌ر نزمی و به‌بێ هیچ ده‌سكه‌وت و پرۆژه‌یه‌ك ریفراندۆمیان دۆڕاند، ئابووری سه‌ربه‌خۆ و نه‌وتیان دۆڕاند، هه‌موو شتێكیان خستۆته خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆغان، تاکە خه‌میان بۆته چۆنیه‌تی به‌رده‌وام كردنی ده‌سه‌ڵاتی شۆڤینزم و داگیركه‌ر و قڕكه‌ری ئه‌كه‌په و مه‌هه‌په و هوداپار" حیزب و لكۆنترا"، بۆیه ئه‌وه‌نده‌ی دوژمنایه‌تی گه‌ریلای ئازادی كوردستان و په‌كه‌كه و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگال و ئاواره‌كانی باكوور له كامپی مه‌خمور و خه‌ڵكی سلێمانی و رۆژئاوای كوردستانیان كرد، به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر به چاره‌گی چاره‌گی ئه‌وه، سه‌ریان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی خزمه‌تكردن و چاره‌سه‌ر كردنی دیموكراتیانه‌ی كێشه‌ی كورد و دیموكراتیزه‌كردنی عێراقیان بكردبووایهتهوه، ئێستا بارودۆخ له شوێنێكی تر بوو.
هـ . ب