لێکجیاکردنەوە

وێڕای ئەوەی هێشتا گۆڕانکارییەکی تەواو لە عەقڵیەت و دیموکراتیکبوونییدا ڕووینەداوە و دەستبەرداری ئامانجی لەناوبردنی پەکەکە نەبووە، ڕوونبووەتەوە کە تا ئێستا بەو میتۆدە نەیتوانییوە سەرکەوێت، بۆیە لە بارودۆخی ئێستادا گەڕانەکانی بە ڕێبازی دیکە دەستپێکردووە.

دواجار قەدەغەکردنی فاشیستی-داگیرکەر تێکشکێنرا. زمانی ڕاگەیاندن و سیاسەتی تورک سەبارەت بە گەلی کورد و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرایەوە. ئیدی هەموو کەسێک باسی گەلی کورد و ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەکات. لە ڕاگەیاندنەکانەوە پەیوەست بەم بابەتەوە مشتومڕ دەکرێت. هەریەکە و بەجۆرێک لە گفتوگۆی ئەم بابەتەدایە. بارودۆخی کۆمیدی بۆ چاودێرانی ئاسایی ئەم مشتومڕانە ڕوودەدەن. لە ئەنجامدا ژمارەی ئەو کەسانەی بەرانبەر گەلی کورد و ڕێبەر ئاپۆ زمان درێژییان دەکرد کەمبوونەتەوە. حەقیقەتی گەلی کورد و ڕێبەر ئاپۆ لە تورکیا ڕۆژەڤی ئێستا دیاری دەکات.

باشە، ئێمە دەبێت ئەم بابەت و بارودۆخانە کە بوونەتە جێگەی مشتومڕ چۆن هەڵسەنگێنین؟ بێگومان دەبێت سەرەتا ئەوە بڵاوبکەینەوە کە ئەم شتانە ئەرێنین. چونکە تا ڕاستییەکە باش گفتوگۆی لەسەر نەکرێت، تێیناگەین؛ تا بە بوێری و دروستییەوە گفتوگۆی لەسەر نەکرێت چارەسەر ناکرێت. لە لایەکی دیکەوە هەرچەندە هەندێک روانگەی بێپیوانە و ئاست نزم هەبن بە گشتی ئاست و تێگەیشتنێکی گفتوگۆ ئامێز هەیە. هەڵبەتە بۆ چارەسەری 'پرسەکانی کورد' کە پرسێکی مێژوویە، شیبکرێتەوە و بۆ پیشخستنی ڕێ و ڕێبازەکانی چارسەری گفتوگۆی مانادار پێویستە. هیوادارین ئەو کەسانەی زمانێکی خراپ و ئاست نزم بەکاردەهێنن، واز لەو زمان و هەڵوێستە بهێنن.

هەڵبەتە لەو ڕووەوە زۆر گرنگە کە مشتومڕەکانی ئێستا، گەلی کورد و ڕێبەر ئاپۆ دەکەن بە ڕۆژڤی کۆمەڵگەی تورکیا. تا ئێستا ئەم گفتوگۆیانە لە لایەن گەلی کورد و دۆستەکانیەوە ئەنجام دەدران؛ بەهۆی قەدەغە و ئاستەنگییەکانی شەڕی تایببەتەوە ئەم گفتوگۆیانە نەدەگەیشتە کۆمەڵگەی تورکیا. لە دەرنجامی ئەمەدا کۆمەڵگە لە بابەتی ڕاستی گەلی کورد و ڕێبەر ئاپۆدا بە هەڵە تێدەگەیەندرا. کۆمەڵگەی تورکیا بە هەموو تێگەشتنێکی نەژادپەرستی-شۆڤێنیستی دەتەنرا. لە ئێستادا ئەم عەقڵێتە کە لە ئەنجامی کاتێکی درێژدا شێوەگیربووە وەردە وردە دەشکێنرێت. ئیدی کۆمەڵگەی تورکیا لە بابەتی پەیوەست بە ڕاستی گەلی کورد و ڕێبەر ئاپۆدا وردە زانیاری ڕاست وەردەگرن.

هەڵبەتە دوو هۆکاری گۆڕینی زمان و سیاستە لە تورکیادا هەیە. یەک، تێکۆشانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، گەریلاکانی کوردستان، ژن  و گەنجان، گەلی کورد  و دۆستەکانیان کە پەیوەستن بە هێڵی گەڕانی ئازادییەوە. هەڵمەتی جیهانی کە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە، بەم شێوەیە یەکەم دەستکەوتی کۆنکرێتی پیشان داین. چاوپێکەوتنی عومەر ئۆجالان لە ئیمراڵی لە ٢٣ی تشرینی یەکەمدا و گفتوگۆکان بەرهەمی تێکۆشانی ئەم هەڵمەتەیە کە ساڵێک زیاترە بەڕێوەدەبێت. هەڵبەتە ئەم تێکۆشانەش پەیوەستە بە ڕێپێوانی تێکۆشانی ئاپۆی ٥٠ ساڵە  و تێکۆشانی ٢٦ ساڵەی ئیمراڵی. ڕاگەیاندن و سیاسەتی ئێستای تورک لە ڕێگەی ئەو گفتوگۆیانەوە تێگەشتن و قبوڵیانکرد کە ئیدی ناتوانن پەکەکە لەنابەرێت و گەلی کورد کۆمەڵکوژ بکرێت. هەڵبەتە بۆ پەیداکردنی ڕێگەی چارەسەری و هەنگاوی پراکتیکیش بۆ دەستپێکی پێشکەوتنی پرۆسەیەکی لەم شێوەیە گەلێک گرنگە.

هۆکارەکەی دیکە کاریگەری شەڕی سێهەمی جیهانییە لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ماوەی ٣٠ ساڵە بەردەوامە. دیارە سیستەمی دەسەڵاتداری تورک باش لەم دۆخە تێنەگەشتووە. هەندێک وەک یارییەکی شەڕ هەڵیانسەنگاند و هەندێکیش بۆ ئافراندنی دەرفەت بۆ قڕکردنی گەلی کورد وەریگرت. بەڵام بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر حەماس تێگەشت لەوەی کە کاریگەری لەسەر ئەمیش دروستەکات. پەیوەست بەمەوە تێگەشت لەوەی لە ناو چ خەفڵەت و کارەساتێکدایە بە تێگەشتی چەندە زوو دەستبەرداری ببم ئەوەندە باشە و لەسەر ئەو سیاسەتەی کە لەسەر دووژمنایەتی گەلی کورد وەستاوە و دەستی بە لێکۆڵینەوەی ئەمە کرد. دەبێت ئەو شتانەی کە لە ١ی تشرینی یەکەمەوە بە پێشەنگایەتی دەوڵەت باخچەلی هاتوونەتە ئاراوە، ئاوا هەڵسەنگێندرێت و لێی تێبگەیەنرێت. ڕوونبوویەوە تاکە هێزێک بتوانێ تورکیا لەم دۆخە ڕزگاربکات، ڕاستی گەلی کورد و ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانە.

هەموو کاتێک ئەمەمان وتووە: نزیکایەتی لە بەرانبەر سیستەمی ئیمراڵی و ڕاستی گەلی کورد و ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالاندا هەڵوێستی ڕاستەقینەی دیموکراتیکبوون پیشان دەدات. بە تەنها بەم هەڵوێستە دەردەکەوێت کە لەڕاستیدا کێ دیموکراتیکە و کێ نەژادپەرست و شۆڤێنیییە. بە داخەوە کە سیاسەت، ڕاگەیاندن و ڕۆژشنبیرانی تورکیا لە رابردوودا لەم بابەتەدا سەرکەوتوو نەبوون. کاتێک مرۆڤ لە ڕابردوویان دەڕوانێت، ڕووڕەشییەک لە هەموویاندا دەبینێت.

هەڵبەتە هێشتا زووە بۆ ئەوەی مرۆڤ بە گفتوگۆکانی ئێستا، کەسانی دیموکراتیک و نا دیموکراتیک لێکترجیاکاتەوە. بەڵام گفتوگۆکانی ئێستا بۆ ڕاگەیاندن و سیاسەتی تورکیا ڕێگەی بۆ دابڕانێکی نوێ کردووتەوە.

کەواتا جیابوونەوە و دابرانەکانی ئێستا چۆن پێشدەکەوێت؟

یەکەم، بە تێگەشتن لەو دوو هۆکارەی لەسەرەوە باسمان کرد، هەرچەندە هێشتا گۆڕانکارییەک لە زیهنییەتی و دیموکراتیکبوونێکی تەواوەتی نەهاتووەتە ئاراوە و دەستبەرداری ئامانجی لەناوبردنی پەکەکە نەبووە، ئەم مەیلە گەڕانی ڕێبازی نوێیە کە پەیوەستی بارودۆخی ئێستا و بە ڕێبازەکانی ئێستا خوڵقێنراوە کە ئەم سەرکەوتنە بەدەستناهێندرێت. دەتوانین ئەو مەیلەی کە لە لایەن دەوڵەت باخچەلی دەستپێکرا، لەگەڵ تەیب ئەردۆغاندا بەڕێوەی دەبات و سەرۆکی گشتی جەهەپەش ئۆزگور ئۆزەل نایەوێت لێی بێبەش بێت ئاوا پێناسە بکەین. نیشاندانی هەمان مەیل لە لایەن بلۆکەکانی سەرەکی دەسەڵاتدارییەوە کە لێکتر جیابوونەوتەوە، بێگومان ئەم مەیلە بەهێزتر دەکات.

دووەم خواستی ئەو کەسانەیە کە واز لە بەکارهێنانی وشەی نەتەوەپەرەستی و فاشیست ناهێنن، دەست لە هەڵواسینی نەشیاو و قسەی خراپ نا‌هێنن، دوژمنی گەلی کوردن، فاشیست، بکوژ و فریشتەی شەڕن. دەتوانین بەم شێوەیە ئەو لایەنە پێناسە بکەین کە سەرۆکی ئیی پارتی م.دروێشئۆغڵو و سەرۆکی پارتی زەفەر، ئوزداگ بەو شێوەیە پێناسە بکەین. ئەمانە لایەنگرانی شەڕن. لەگەڵ فریشتەی شەڕدا کۆمەڵگایەک لەناو دەبەن، خۆیان لە پێشهاتەکان بە بەرپرسیار نازانن و بەردەوام پشت بە شەڕ دەبەستن کە زیانێکی گەورەیان بە تورک و کورد گەیاندووە. لەوانەیە وا دەرکەون کە دەنگیان لە زیادبووندایە، بەڵام ژمارەی ڕاستەقینەی لایەنگرانیان زۆر کەمی کردووە بەهۆی ئەم دۆخەی کە لە تورکیا بە "سیاسەتی ڕاستڕەو" پێناسە دەکرێت. سەرهەڵدانی ڕەوتێکی وەها جێگەی بیرکردنەوەیە. بەڵام بارودۆخی ئێستا دەرخەری ئەوەیە کە لەناو ئەو بازنەیەدا کە خۆی بە 'لایەنی چەپ' پێناسە دەکات، بەشێکی گەورەی ئەو مەیلەی هەیە واتە فاشیست و شەڕخواز. هێندە کە لەبواری ڕاستڕەویدایە، ئەوەندە لە بازنەی چەپەکاندایە کە خۆیان وەک "دیموکرات" نیشان دەدەن.

سێهەم خواستی ئەو کەسانەیە کە بەشداری قسەوباسەکانی ئێستا نابن، بەس تەماشاکەرن. بە تایبەتی وەک ڕەوتێکی لەو شێوەیە دەردەکەون لە لایەن زۆرێک لە لایەنەکانەوە کە تا ئێستا بە شێوازی جیاواز خۆیان وەک 'کەسایەتیەکی دیموکراتیک' نیشانداوە، هەم کاری زۆر خراپ و هەم مەترسی گەورە دەخوڵقێنن، هەروەها لە ڕوانگەی تێگەیشتنی فکرییەوە لە تورکیا زۆر شت فێری مرۆڤەکان دەکەن. ئەم ڕەوتە کە خاوەن هێزێکی دیارە، هێز و بوێری بە ڕەوتی دووەم فریشتەی شەڕ دەدات.

قسەوباسەکانی ئێستا و ئەو جیابوونەوانەی دەستیان پێکردووە بەرەو کوێ دەڕۆات؛ بێگومان ئێستا ناتوانین بە دڵنیاییەوە هیچ بڵێین. بەڵام بە ئاسانی دەتوانین بڵێین بارودۆخی ئێستا بۆ تورکیا پڕە لە ڕووداو و پێشهاتێکی نوێ. باشە جیا لەوە ئێمە چی بکەین؟ بێگومان بەبێ فریودانی خۆمان و بەبێ لاوازکردنی تێکۆشانێک کە ئامانجی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە، با لەبەر خواستی ئەوان نەبینە ئاستەنگ و لەبەردەم ڕەوتی یەکەم هەڵوێستێک نیشان بدەین. دیسانەوە بە ڕەخنەگرتن لە ڕەوتی سێهەم و بەتایبەتی بەرامبەر ڕەوتی دووەم کە فریشتەی شەڕە دەتوانین دەست بە تێکۆشان بکەین. بە تایبەتی گرنگە ڕەخنە لە کەسانی ناو جەهەپە و ئەو کەسانە بگیرێت کە ئەم مەیلە لە خۆیان پیشان دەدەن، چونکە ئەوان هەمان زمانی دەروێشئۆغڵو و ئۆزداگ بەکاردەهێنن. سەرنجیان بۆ باخچەلی و ئەردۆغان ڕادەکێشن و هەوڵ دەدەن خۆیان بەخاوەن ماف نیشان بدەن. هەروەها دەتوانن باخچەلی و ئەردۆغان بە ناتەبایی و بەرژەوەندخواز بەناو بکەن؛ بەڵام ئەم دۆخە ڕێگری لە دوژمنایەتیەکانیان دژ بە گەلی کورد و ڕێبەر ئاپۆ ناکات. بەپێچەوانەوە پێویستە لەهەموو کەس زیاتر دان بە نایەکڕیزی خۆیاندا بنێن و داکۆکی لە چارەسەری کێشەی کورد بە  پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆبکەن. ئەگەر کەمێکیش بێت هەندێک چەپگری و دیموکراتبوونیان هەبێت، ئەوکات ناچارن هەڵوێست بگرنەبەر.

نەک بە تەماشاکردن لەدوورەوە، با هەوڵ بدەین پەرەسەندنەکان بە شێوەی راست و لە چوارچێوەی چارەسەریدا گەشەیان پێبدرێت!

سەرچاوە: یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا