لەپێناو پەرەپێدانی ئەلتەرناتیڤی نەتەوەی دیموکرات
٣٩ ساڵە هەموو سەرکەوتنیکی ئازادیی کوردستان واژۆی هەنگاوی ١٥ـی ئاب و بەرخۆدانی گەریلای بەسەرەوەیە، هەموو جۆرەکانی ڕێکخستن و یەکێتیی نەتەوەیی و ئیرادە و شکۆ و شەرەف بەپێی ئەم بنەمایە بەدەست خران.
٣٩ ساڵە هەموو سەرکەوتنیکی ئازادیی کوردستان واژۆی هەنگاوی ١٥ـی ئاب و بەرخۆدانی گەریلای بەسەرەوەیە، هەموو جۆرەکانی ڕێکخستن و یەکێتیی نەتەوەیی و ئیرادە و شکۆ و شەرەف بەپێی ئەم بنەمایە بەدەست خران.
گەلی کورد ساڵیادی ٣٩ ساڵەی هەنگاوی ١٥ ئابـی ١٩٨٤، کە تێکۆشانی ئازادیی دەستی پێ کرد، پیرۆز دەکات، لە هەموو گۆڕەپانەکاندا و بە پێشەنگایەتی گەنجان و ژنان، بە جۆشوخرۆشەوە پیرۆزبایی دەکەن، ٣٩ ساڵەی ١٥ـی ئاب لای کوردان وەک 'ڕۆژی ژیانەوەی نەتەوەیی' پیرۆز دەکرێت، مسۆگەر ١٥ـی ئاب 'ڕۆژی گەریلا' یان 'جەژنی گەریلا'ـشە. چونکە ئەم هەنگاوە لەگەڵ چالاکیی دوو یەکینەی گەریلایی لە ژێر فەرماندەیی مەعسووم کۆرکماز و عەبدوڵا ئاکینجی لە ناوچەکانی دهێ و شەمزیان دەستی پێ کرد، وا ٣٩ ساڵە وەک بەرخۆدانێکی نەپساوەی گەریلا بڵێسە دەسەنێت، بەرخۆدانی گەریلا پێشەنگایەتیی تێکۆشانی ئازادیی کوردانە.
هەر لەم سۆنگەوە نەک تەنیا گەل، بەڵکوو هاوکات گەریلاش ساڵوەگەڕی ٣٩ـیەمین هەنگاوی ١٥ـی ئاب پیرۆز دەکات و سڵاو لە ساڵی چلەم دەکات، بە بۆنەی ساڵوەگەڕی هەنگاوی ١٥ـی ئاب هەفتەیەکە لە هەموو ئەو گۆڕەپانانەی وا گەریلای لێیە، بە تایبەتیی لە زاپ و مەتینا، گەریلا گورزی بە گوژم دەوەشێنێت، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ڕایگەیاند؛ کە لە ٩ و ١٠ـی ئاب، تەنیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گرێ جوودی زاپ گەریلاکان ٤٤ چالاکییان ئەنجام داوە و لەو چالاکییانەدا ٣١ سەربازی داگیرکەر کوژراون، بێگومان برینداریش هەن، ڕاستییەکەی بە گۆڕانێکی بچووکەوە وەزارەتی جەنگی تورکیا ئەم ئەنجامەی پەژراند، مسۆگەر چالاکیی گەریلا تەنیا لەم سنوورەدا ڕاناوەستێت، چ لە شاخی جوودیی و چ لە گۆڕەپانەکانی تریش، ئەو چالاکییانەی گەریلا وا گورزی کوشندە لە فاشیزمی ئەکەپە-مەهەپە دەوەشێنن، بەردەوامن.
بێگومان هەنگاوی گەریلای شۆڕشگێڕ لە ١٥ـی ئابی ١٩٨٤ بۆ گەلی کورد گرنگییەکی سەرنجڕاکێشی هەبوو، لەم ٣٩ ساڵەدا واژۆی هەنگاوی ١٥ـی ئاب و بەرخۆدانی گەریلا لە سەرپاکی دەستکەوتەکانی ئازادیی کوردستان هەیە. لەسەر بنەمای ئەم ڕامانە ئازادە هەموو جۆرەکانی یەکێتیی نەتەوەیی و ئیرادە و شکۆ و شەرەف بەدەست خراون. بەهۆی ئەمەوە بوونە کۆمەڵگەیەکی کوردیی دیموکرات و نەتەوەی دیموکراتیی کوردستان، بەم چەشنە ڕاستینەی ڕێبەر ئاپۆ کە ڕێبەرایەتی سەرجەم گەلانی بندەست دەکات، ئافراند، لە سایەی سەری ئەم تێکۆشانە مێژووییە ٣٩ ساڵییەوە، کوردستان کە ڕێک وەک قەڵای کۆنەپەرەستیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان ناودێر دەکرا، کردیانە قەڵای بەرخۆدان و ئازادیی، جا لەم شەڕەدا ژنان سرووش دەدەنە هەموو مرۆڤێکی چەوساوە.
بێگومان مرۆڤ دەتوانێت بڵێت هەنگاوی ١٥ـی ئابی ١٩٨٤ بۆ کوردان گەلێک گرنتر بوو. تا چەند دەتوانین لەم بیرەوەرییە تێ بگەین و لەسەر هەنگاوی ١٥ـی ئاب بچینە ڕێوە، لەجێی خۆیدایە. لێ هەنگاوی ١٥ـی ئابی ١٩٨٤ وەک چۆن بۆ ئازادیی گەلی کورد زۆر گرنگە، بۆ دیموکراتیزەکردنی تورکیاش گرنگە، لە سایەی تێکۆشانی ئازادیی کوردان لەسەر بنەمای هەنگاوی ١٥ـی ئاب ڕژێمی فاشیست و سەربازیی ١٢ ئەیلوول پووچەڵ کرایەوە.کاتێک تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد بە پێشەنگێتیی گەریلا کوردستانی ئازاد کرد، تورکیاش دیموکراتیزە دەکات، کاتێک دیموکراتیزەکردنی دەوڵەت نەتەوە لە کوردستان دەستی پێ کرد، بەرانبەر دەوڵەت نەتەوەی کۆماری تورکیاش نەتەوەی دیموکرات لە تورکیا وەک ئەلتەرناتیڤێک دەستی پێ کرد.
تا چ ئاستیک ڕاستییەکی بەم ڕەونگەش هەبێت، لی ئەم ڕاستییە لە نێو کۆمەڵی تورکییدا پاوەجی نەکراوە، ئەمە لە تورکیا نەبووەتە 'جەژنی دیموکراسیی'، کاتێک پەکەکە دادەمەزرێ و ئامادەکاریی بۆ هەنگاوی ١٥ـی ئاب دەکرێت، حەقی قەرار و کەمال پیر، کە دوو شٶڕشگێڕی دەریای ڕەشن، لە ئاستی پێشەنگایەتییدا تەڤلی ئەم ڕێکخستن دەبن، پێهەڵگرتنی گەریلا لە ١٥ـی ئابی ١٩٨٤ کە دژی چەپۆکی فاشیزم و عەسکەرتارییەتی ١٢ـی ئاداری ١٩٧١ دەستی پێ کرد، ئەزموونیکی پانوپۆڕی لە بەرخۆدانی گەریلاشی دژی چەپۆکی ١٢ـی ئاداری ١٩٧١ـیش چنگ خست.
لەگەڵ ئەم ڕاستییەشدا، هۆکاری ئەم ڕەوشە چییە و کێ لێی بەرپرسە؟ بێگومان ڕاست نابێت گەر مرۆڤ لەمەڕ بەرپرسیارێتی تاکلایەنە هەڵوەستە بکات، لەم بوارەدا هەندێک کەموکورتیی تەڤگەری ئازادیی کوردان هەیە و مرۆڤ دەتوانێت ئاماژەیان پێ بکات. دەبێت وردتر لەم پرسە بنۆڕین و تێکۆشان لە کوردستانەوە ببەینە تورکیا و لە نێو گەلانی تورکیادا بڵاوی بکەینەوە، لەم بەستێنەدا مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کەموکورتییەکی گەورە هەیە، لێ کوردان هۆکاری ئەم کەموکورتییە نین، وەک مانگی لای ئێوارێ ڕوونە کە ئەم هەلومەرجە بەهۆی تەڤگەری شۆڕشگێڕیی و دیموکراتیی تورکیاوە بەم ڕەنگەیە، دەبوو ئەوان لە شەڕی سەر ڕاسەری کوردستان تێگەشتبان، ئەو کێشانەیان بینیبا کە لە تورکیا درووستی کردووە، ئەوە قەبووڵ بکەن کە دەوڵەتیTC بە چاوی دوژمن لە گەلی کورد دەنواڕێت و مەبەستێتی کۆمەڵکوژیان بکات، لەبەر ئەم کەموکورتیی و هەڵوێستەی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی و دیموکراتیی لە تورکیا ئەمە درووست بووە، بە گشتیی ئەو شتانەیان وەک 'کێشەی کورد' تێ نەگەشتوون و لە بواری ڕەنگڕێژکردنی چوارچێوەیەکدا لاوازن، هەر لەبەر ئەمە لە ئاستی جیاوازدا کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی شۆڤێنیزم.
بۆ سەرکەوتن تەنیا خەبات و تێکۆشان بەس نییە، بەڵکوو هاوکاتی ئەمە خەبات و تێکۆشانەکەش ڕاست بەڕێوە ببرێت، بۆ سەرکەوتن مرۆڤ نابێت بە تەنیا تەماشای ئەنجام بکات و هەمیشە دووپاتی بکاتەوە، بەڵکوو دەبێت مرۆڤ هۆکاری ئەو دەرەنجامانە ببینێت و چارەسەری ئەو هۆکارانەش بۆ خۆی بە بنەما بگرێت، بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی و دیموکرات لە تورکیا سەبارەت بە 'پرسی کورد' لەم بوارەدا لە هەڵە و کەموکورتییدایە. دەبێت ئەم هەڵە و کەموکورتییە ببینرێت و ئەم ڕەوشە چارە بکرێت، تێپەڕاندنی دەوڵەت نەتەوەی تورک و ئاواکردنی ئەلتەرناتیڤی نەتەوەی دیموکرات لە تورکیا، ئەمەش بۆ ئەوەی مرۆڤ ببێتە ئەلتەرناتیڤی بەڕێوەبردنی تورکیا، ئۆپۆزسیۆنی تورکیا پەیوەستە بەم بارودۆخەوە، لەمە بترازێت مرۆڤ ناتوانێت لە جەهەپە و کەمال کڵیچدارئۆغلۆ ئەولاتر بچێت.
بۆ نموونە، هێزە شۆڕشگێڕ و دیموکراتەکانی تورکیا قەیرانی ئابووریی و کێشەکانی تری ژێر دەسەڵاتدارێتی فاشیزمی ئەکەپە-مەهەپە بنبەستی سیاسی و فشار و ئەو داگیرکەرییەی لە هەموو لاوە هەڵدەکشێ، پاکتاوی دارستان و ڕاماڵینی سرووشت، فرۆشتنی سەرچاوەکانی تورکیا، داکشانی ناوبانگی تورکیا، دەکەنە ڕۆژەڤی خۆیان و هەوڵ دەدەن لەم گۆشەنیگایەوە دژی فاشیزمی ئەکەپە-مەهەپە تێ بکۆشن، مسۆگەر هەموو ئەمانە ڕاستن، لێ ڕاستینەی ڕەوشەکە لەمە زیاترە. گەلێک پرسی باڵکێش هەن و دەبێت بە شێوەیەکی مکۆم هەڵوەستەیان لێ بکەین و ئەنجامەکەی بۆ ڕای گشتی ڕابگەیەنین. بۆ نموونە: دەوڵەتی تورک لەم ٣٩ ساڵەی شەڕدا چەندێکی پارە بەهەدەر داوە؟ ئەم پارەیەی لە کوێ و چۆن دەست کەوتووە؟ ئەم شەڕە ٣٩ ساڵییە چەند کوژراو و برینداری لێ کەوتووەتەوە. ئاییندەی لاوانی تورکیا لە کوێ و چۆن تێ پەڕێوە؟ لە دەوڵەمەندیی تورکیا بڕوانێت و سەرچاوە کانزایی و سەرزەمینییەکانی بۆ پشتگیریی ئابووریی و سیاسیی شەڕی سەر ڕاسەری کوردستان تا چ ئاستیک بەبازاڕ کراوە؟ مرۆڤ دەتوانێت ئەم پرسیارانەشی بۆ زیاد بکات.
مسۆگەر ئەوەی ئێمە لێرەدا هەڵوەستەی لە سەر دەکەین پێشکەشکردنی ئامارێکی بەم ڕەنگە نییە، بەڵکوو پێچەوانەکەیەتی، ئێمە دەمانەوێت بپرسین ئەمانە بۆ دەکرێن؟ واتە هۆکارە سەرەکییەکانی فاشیزمی ئەکەپە-مەهەپە چیین؟ لەبەر ئەوە کەموکووڕیی سەرەکیی لێرەدا هەن و هەرگیز پرسیار لەمەڕ ئەم بابەتە ناکرێت. بەبێ دۆزینەوە و نەهێشتنی هۆکارەکان چارەسەر نەکردەنییە، پاشان هۆکاری ڕاستەقینەی هەموو ئەمانە چین؟ ئاشکرایە دەتوانن سیستەمی ٢٥ ساڵەی گۆشەگیریی و ئەشکەنجە ی قڕکردنی ئیمراڵیی و شەڕی نەپساوەی ٣٩ ساڵە دژی کوردان هەندێکی تریش بەردەوامیی پێ بدەن، سیستەمی ئیمراڵیی و شەڕی دژی کوردستان سەرچاوەی هەموو ئەو گێژەنەیە وا لە تورکیا ڕوو دەدات، ئەم دوو شتە، واتە سیستەمی ئیمراڵیی و شەڕی دژی کوردستان لەبەر ئەو ئایدۆلۆژیا و سیاسەتە قڕکەرەی سەت ساڵە دژی کوردستان بەڕێوە دەبرێت، درووست بووە.
لەبەر ئەمە، بۆ پێشخستنی نەوتەوەی دیموکرات لە تورکیا، گەرەکە ئازادیی کوردان وەک شامژار بنرخێنرێت، بۆ بینینی 'هەبوون و چارەسەری کێشەی کورد' وەک بنەڕەتی هەموو کێشەکانی تورکیا و بۆ ئەوەی ببێتە هێزی چارەسەر، دەبێت دەست بە چارەسەری کێشەی کورد بکرێت. لەم چوارچێوەیەدا دەبێت پێوەری بنەڕەتیی دیموکراتیزەبوونی تورکیا ئەوە بێت کە مرۆڤ دژی سیستەمی گۆشەگیریی و قڕکەری ئیمراڵی بیت، داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بکات و دژی شەڕی چەپەڵی تایبەت بێت، کە فاشیزمی ئەکەپە-مەهەپە دژی گەلی کورد بەڕێوەی دەبەن. بەم ڕەنگە مرۆڤ دەتوانێت تای تەرازووی هەڵەکانی بۆ گۆشەی ڕاستیی ونوێنەرایەتیی وەرسووڕێنێت، بەم شێوازە ڕاستە گەل پەروەردە و ڕێکخستن بکات و پەرە بە نەتەوەی دیموکرات بدات.
سەرچاوە:
Çavkanî: Yenî Ozgur Polîtîka
هـ . ب