لەسەر هێڵی بێریتان داهاتوویەکی ئازاد دەئافرێنن

بێریتان شەمسە دوای ئەوەی بەشداری ناو هێڵەکانی تەڤگەری ئازادی بوو، ناوی یەکێک لە فەرماندارە پێشەنگەکانی پەکەکە بێریتان (گوڵناز کاراتاش) لە خۆی دەنێت، لەو ساتەوە لە گۆڕەپانی ژیانی و شەڕیشدا بە بڕیاردارییەوە بەسەنگینی ناوەکەی خۆیەوە تێکۆشانی کرد.

هەندێک سات بە پرشنگەکانی دڵییانەوە تاریکایەتی شەو ڕووناک دەکەنەوە و هەنگاو بۆ پێشەوە دەنێنن، سات بە سات بە پارووە نانێکی ناو کۆڵەپشتییەکەیانەوە و بە بیرۆکە ناونشینە ڕوناکەکانی ناو مێشکیانەوە کە خوڵقێنەری پاشەڕۆژی ئازادی کوردستان، هەنگاو بەرەوپێشەوە دەنێن و دەچنە گۆڕەپانەکانی شەڕ. ئەوانە ڕۆڵەی بە ئیرادە و بوێری کوردستان بوون.

هەر بەو هۆکارە وەک چۆن خاوەندارییان لە دۆزی ئازادی کرد، بۆ ئافراندنی ئایندەیەکی ئازادیش گیانی خۆیان بەخشی. ئامانجی مەزنییان هەبوو بۆ ئەوەی بگەن بە ئامانجەکەیان. ناوی بێریتانی لە خۆی نا، بە سەنگینی ناوەکەیەوە تێکۆشا، ژیانی کردەوە و لە هەر هەنگاوێکی خۆیدا جوانی ئافراند. یەكێک لەو فیدایانەی کە ئەم ژیانە ئازادایان ئافراند، بێریتان شەمسە (زەینەب یاکوت)ی گەریلای ئازادییە.

هەرشارێکی کوردستان گرنیەکی خۆی هەیە. لە ڕوپەڕی مێژوودا هەر یەک لەو شارانە بە پیتی زێڕین لە مێژووی تێکۆشاندا بە ناوی قارەمانەکانیانەوە ناوی خۆیان نوسیوەتەوە. شاری دێرینی ئیلح لە سایەی قارەمانانی وەک عەگید و شوێنپێهەڵگرانییەو ناوی خۆی لە مێژوودا تۆمارکردووە. یەک لەوانە زینەب یاکوتە کە لە ساڵی ١٩٩٢ لە شاری عەگیدان چاوی بە دنیا هەڵهێناوە. لە نا بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزەدا پەرەوەردە بووە، کە لە دۆزی ئازادییدا قوربانی شکۆدارانەیان داوە. بە ژیانی لادێ نشینی دوور لە ژیانی شارەوە بە چاندی خۆیەوە و لە گوند گەورەبوونی دەیکات بە مرۆڤێکی پاک و ڕەسەن. بەم هۆکارە هەناسەی زەینەب بە ژیانی شار تەنگ دەبێت، کە گەنجانی کوردی تێدا ئەسمیلە دەکرێت. لەگەڵ گەورەبوونیدا حەقیقەتی پیسی دووژمن دەبینێت. بە چاوی خۆی سیاسەتی قڕکردنی گەل و چاندی کورد دەبێت. ئەمەش دەبێتە بەشێک لە توڕەیی دەروونی و لەو ساتەوە لە دژی ئەو سیاسەتە شەڕدەکات. لەبەرئەوەی لە ژینگەیەیەکی وڵاتپارێزیدا گەورە دەبێت، هەر لە تەمەنی منداڵییەوە ئاشنای پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ دەبێت. ئەو ساتانەی گەریلا دێنە ناو گوندەیەکانەوە، هاوڕێتی و نزیکایەتی گەریلا بە گوندییەکانەوە هەست پێدەکات.

ئیدی هەموو ئەمانە بۆ زینەب دەبنە هۆکاری بڕیاردان، دەبنە کاتی بڕیاردان. یان ئەوەتا هەتا مردن بە ئازاری ڕق هەڵگرتووی ناو دڵییەوە بژێت یان ئەوەتا بەشداری سوپای عەگیدان ببێت و بەشداربوونەکەی ببێت بە دەرمانکەری ئازارەکەی. بۆیە زەینەب بە بریاردارییەوە بڕیاری هەڵبژاردنی ڕێگەی حورمەت و شکۆ هەڵدەبژێرێت، لە ساڵی ٢٠١٤دا بەشداری ناو هێڵەکانی تەڤگەری ئازادی دەبێت. بۆ ئازادی گەل و وڵاتەکەی هەنگاوی ئازادی دەگرێتەبەر، بە خواستی پێشەنگی ئازادییەو هەنگاوی دەستپێکرد. بەم ئایدیاوە ناوی فەرمانداری پێشەنگی پەکەکە، شەهید بێریتانی لە خۆی نا. بەم شێوەیە بووە شوێن پێهەڵگری ڕێگەی بێریتانو  بە سەنگینی ناوەکەیەوە تێکۆشانی دەستپێکرد. بێریتان دەربارەی ناوەکەی دەڵێت، "هەڵگری ناوی بێریتان دەرخەری زۆر شتە بۆم، بەهاو و مانادارییەکی زۆر گەورەیە. بۆیە هەموو کاتێک خواستمە سەنگینی ناوەکەم بپارێزم و ببم بە شەڕڤانی فەرماندە بێریتان." شەهید بێریتان لە هەموو گۆڕەپانەکانی ژیانی و گۆڕەپانەکانی شەڕدا بە هەڵویستێکی بوێرانەوە لە هەفتانین، ئاڤاشین، مەتیناو و لە کۆتایشدا لە زاپ لە چەندین کردەی بەرخۆدانی زۆر ئەستەمدا بەشداری کرد.

زۆر بە بە‌هێزییەوە لە دژی هێرشە دڕندەکانی دووژمن تێکۆشا

بێریتانی ئەڤینداری وڵاتەکەی، لە هەر گۆڕەپانێکدا کە لێ دەمایەوە ئەرکەکەی خۆی بە گرنگیەوە وەردەگرێت. بە تێکۆشان، فیداکاری چالاکیەکانیەوە پێشەنگایەتی هاوڕێکانی دەکات. دەکات. شاهیدی هه موو جۆره هێرشێکی خوێناوی دوژمن و شه هیدبوونی هه ڤاڵانەکانێتی . لەگەڵ شایەتحاڵی ئەمانە، بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی خۆی دووبارە دەکاتەوە و توڕەیی لە دڕندایەتییەکانی سەربازانی تورک زیاتر دەبێت. دڵی وەک گڕکانێک وایە کە ئامادەیە بۆ تەقینەوە. بێریتان لەسەر تێگەشتن لە حەقیقەی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ وردبووەوە . بۆیە هێرشە دڕندانەیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک نەیتوانی ڕێگری لێبکات، بە پێچەوانەوە بەهێزتر و بە ئیرادەترەوە دەچێتە ناو خەباتەوە. دوای چەندین پراکتیزەکردنی سەخت، بێریتان پەیوەندی بە ئەکادیمیای ژنانی ئازادی شەهید بێریتانەوە دەکات. لە پرۆسەی پەروەردەدا جارێکی تر بە قووڵی لە گرنگی ناوەکەی تێدەگات.

شەهید بێریتان مەشق و ڕاهێنان وەردەگرێت، زۆر کاردەکات بۆ ئەوەی کەسایەتی و هەڵوێست و پراکتیکێکی هەبێت، پێشەنگایەتی وەرگرێت. ڕۆژ بە ڕۆژ لە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ و هێڵی ژنی ئازاد قووڵتر دەبێتەوە. دەیزانی بۆ ئەوەی وەڵامی پڕۆسەی ئێستا بداتەوە، دەبێت لە هەموو لایەکەوە خۆی بەهێز بکات. هەڤاڵ بێریتان بە قووڵی هەست بە قورسایی پرۆسەکە دەکات و تێدا دەژیت. شەهید بێریتان کە ویستی دوای مەشق و ڕاهێنان بەخێرایی بچێتە ناو پراکتیکی شەڕەوە، بەتایبەتی دەچێتە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاگرۆس کە هێرشی دوژمنی تێدا زۆرە. دڵی پڕ بوو لە توڕەیی و ڕق و تۆڵەسەندنەوە لە دوژمن. تەنها یەک شت هەبوو، یەک ئامانج لە مێشکیدا بوو، ئەویش سەرکەوتن بوو. بێریتان کە بەشداری لە زۆر چالاکییدا کردووە، وەک زریانێک بەرەو دوژمنی داگیرکەر دەڕوات.

بێریتانی گەریلا کە بەبێ دوودڵییەوە لە دژی داگیرکەران بریار و ئیرادەی شەڕی وەرگرت، لە چەندین چالاکی سەرکەوتوودا بەشدار دەبێت. ئەم بەرخۆدانانەشی بۆ هاوڕێکانی لە گۆرەپانی شەردا دەبێتە هێز و مۆراڵ. بێریتان شەمسە لە شەڕی تونێل و تمە گەڕۆکەکاندا لە هەرێمی زاپ ڕەنجێکی مەزن دەدات. ٩ی ئازاری ٢٠٢٤ لە هێرشی دووژمندا لەگەڵ هاوهەڤاڵی خۆیدا گارزان تۆڵهەڵدان (گارزان شێخ) شەهید دەبێت. شەهید بێریتان لە هێڵی فەرمانداری مەزن بێریتاندا تێکۆشانی کرد. لەم خاکەدا بێریتان هەبوون و ئایدندەیەکی ئازاد دەئافرێنێت.