بە دیمەن

ماڵپەڕی دۆکومێنتاری ژیانەوەی کورد پەخشەکانی دەستپێکرد

زنجیرە دۆکومێنتاری ژیانەوەی کورد لە ماڵپەڕی خۆی دەستی بە پەخش کرد.

زنجیرە دۆکومێنتارییەکە کە لەلایەن کۆمۆنی دۆکومێنتاری شەهید گۆڵستان تارا ئامادەکراوە، بەهۆی گوشار و ئاستەنگیەکانی حکومەتی تورک لەسەر میدیای دیجیتاڵ، لە سەرەتای پەخشیەوە چەندین جار قەدەغە خراوە سەری. دوای تێپەڕاندنی ئەم ئاستەنگیانە، ئەم زنجیرە دۆکومێنتارییە لە ڕێگەی کەناڵی تێلێگرامەوە بۆ موخاتەبەکانی و بینەرانی، ئێستا لە ماڵپەڕەکەیدا بەردەستە.

ئەم زنجیرە دۆکومێنتارییە کە لە ڕۆژی چوارشەممەوە لە کەناڵی ستێرک تیڤی و ڕۆژی هەینی لە کەناڵی مێدیا هەبەر تورکی پەخش دەکرێت، هەروەها لە ناونیشانەکانی (www.kominatara.com) و تێلێگرام (https://t.me/taradokumanter) بۆ بینەران بەردەستە.

فیلمە دۆکۆمێنتارییەکە هەتا ئێستا ٨ ئەڵقەی پەخش کراوە و پێشوازییەکی زۆر باشی لێ کراوە، بەم زووانە ئەڵقەی ٩ی پەخش دەکرێت.

ئەم ئەڵقەیە کە لە ژێر ناوی "شەهیدبوون" پەخش دەکرێت، باس لە بەکارهێنانی پیلۆت (نەجاتی کایا) لە دژی رێبەر ئاپۆ و شەهیدانی بزووتنەوەی ئاپۆیی لەو کاتەدا دەکات کە بریتین لە فەوزی ئاسلانسۆی، عەلی دۆغان یڵدرم و ئایدین گوڵ.

www.kominatara.com