مۆدێلی سریلانکا لە سریلانکادا شکستی هێنا

زۆر بە ئاسانی دەتوانین بڵێین مۆدێلی دەوڵەت-نەتەوە لە سریلانکا شکستی هێنا و مۆدێلی نەتەوەی دیموکراتیک سەرکەوت. سەرکەوتنی پارتی چەپی سریلانکا بۆ گەلانی تێکۆشەر نمونەیەکی باش و ڕەوان بوو.

لە مێژووی هەر نەتەوەیەکدا کاتێک بەر داگیرکەری دەکەون، بە سروشتی خۆی هەموو نەتەوەیەک لە دژی کۆڵۆنیالکردنی و داگیرکردنی دەکەوێتە ناو تێکۆشانەوە. بێگومان گەر میتۆدی تێکۆشانی هاوبەشیش هەبێت، لە ئەنجامدا هەر نەتەوەیەک لە جوگرافیایەکی جیاوازدا ئەو میتۆدە دەگرێتەبەر، هەموو نەتەوە، گروپ تێگەشتنی کولتوری بە گوێرەی کولتوری خۆی هەیە. ئەمەش وادەکات بە گوێرەی دیمۆگرافیا، سۆسیۆ-دەروونی بکەوێتە ناو تێکۆشانەوە. بۆیە گەر شێوازی هاوبەشیش هەبێت لە ڕاستیدا هەر وڵاتێک ناچارە لە تێکۆشاندا جوگرافیا و کولتوری خۆی لەبەرچاوبگرێت. لە هەمانکاتدا بە پێی ئەو حەقیقەتە کارەکتەری تێکۆشانیان دابڕێژننەوە. بۆیە جەختکردنەوە و بیرکردنەوە لە یەک شێوازی تێکۆشان بیرکرنەوەیەکی هەڵە و ئاستەنگ ئامێزە. بیرکردنەوەی داهێنەرانە و لێکۆڵینەوەی ستراتیژی بۆ تێکۆشەرانی جیهان گرنگی زۆری هەیە.

ئامانجمان کەمێک ڕاڤەکردنی  تێکۆشانی تامیلیەکانە، گەلی تامیلی و شێوازی تێکۆشانی پڵنگەکانی تامیلە. کە دەوڵەتی سریلانکا چەند ساڵ لەمەوبەر بە پشتیوانی هێزە ئیمپرالیستیی و پاشڤەڕۆکان کۆمەڵکوژی گەورەی لە دژی بەرخۆدانانیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا پڵنەگەکانی تامیل کۆتایی تێکۆشانی چەکداری خۆیان ڕاگەیاند، بارودۆخێک کە تێکۆشانی تێدا بکەن ئیدی بوونی نەما. بۆیە دەکرێ بڵێین خەباتی چەکداری ئەم بزووتنەوەیە بە شکست کۆتایی هات! ئەمە ئەزموونێکی خراپ بوو بۆ هەموو ئەو مرۆڤانەی جیهان کە خەباتی نەتەوەیی و خەباتی چینایەتی دەکەن. بێ گومان ئەوەی باجێکی گەورەی دا گەلانی تامیل و سریلانکایەکان بوون.

دەسەڵاتدار و داگیرکەرانی وڵاتان پشتییان بەوە بەستبوو چۆن کۆمەڵکوژیەکانی سەر سریلانکا بە ئەنجام گەیشت، دەیانویست سودی لێوەرگرن. لەسەر ئەو بنەمایە جوڵەکانیان دەستپێکرد. سەرەتا بە چاوپێکەوتن و هیوای ئاشتەوای نێوان هێزی تێکۆشەر و دەوڵەتانی داگیرکەر بە پێی کات تێکۆشەرانیان لە واقعی تێکۆشانی خۆیان دروخستەوە، لە ژیانی بەرخۆدانەوە بۆ ژیانی ئاساییان هێنان. دوای ئەوە بە تەواوی لە ژیانی تێکۆشان و شێوازەکانی تاکتیکی بەرخۆدانیان دابڕاندن، ئەوکات بە ستراتیژ و تەکنیکی سەختەوە و لەگەڵ هاوپەیمانێتی ئیمپریالیستی و هێزە پاشڤەڕۆکاندا زۆر بە سەختی دەدەن بەسەریاندا.

لە کاتی پرۆسەی دیالۆگدا گەر هێزە تێکۆشەرەکان تەدبیری باش نەگرنەبەر و باش لە مەرجەکانی دیالۆگ بۆ ئاشتی تێنگەن ئەوا بێگومان فریوێکی باشی کۆڵۆنیالزمەکان دەخۆن، ئەوەی بەسەر پڵنگەکانی تامیلدا هات جۆرێک بوو لەمە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک چەند ساڵێکە لەسەر ئەم مۆدێلە کار دەکات و ڕێبازی جیاوازی گرتووەتەبەر. بە شێوەیەکی فرە ڕەهەندی هێز لە هاوپەیمانێتی خۆی لە ناو مۆدێرنێتەی سەرمایەداری و لۆژیکی هێزە پاشڤەڕۆکانەوە وەردەگرێت. لە کۆمەڵکوژی تامیلییەکاندا هندستان و هەندێک وڵاتی دەوروبەر لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپیدا ڕۆڵییان گێڕا. بە شێوەکەی قورس گوشار لەسەر وڵاتی سریلانکا دروستکرا، هەر بۆیە لەماوەی ئەو چەند ساڵەدا لە ڕووی ئابووریەوە سریلانکا گەیشتە ئاستی داڕووخان.

دەوڵەتی داگیرکەری تورکیش بە هەمان شێوە ماوەیەکی زۆرە هێرشی سەر تەڤگەری ئازادی کوردستان و گەلانی کوردستان دەکات. هەموو باوەڕییان لەسەر ئەو بنەمایە داڕشتبووەوە کە هاوشێوەی تامیلییەکان بەسەر کورداندا ئەنجام بدەن. بێگومان سەدەیەکە دەوڵەتی تورک لەو ئامانجەدایە و هەموو جۆرە ڕیبازێکی لەسەر گەلی کورد تاقیکردووەتەوە، هەر بۆیە گەلی کورد بە بەرخۆدانەکانییەوە دەیان جار سەرلەنوێ ژیاوەتەوە و ڕاپەڕییوە. لەم سەردەمە مۆدێرنەدا بەناوی پەکەکەوە گەلی کوردستان ماوەی ٥١ ساڵە بە پێشەنگایەتی ڕێبەرایەتی خۆی و پەکەکەوە پێشەنگایەتی لە تێکۆشان دەکات. دەوڵەتی داگیرکەر هاوکارییەکی بێسنور لە ناتۆ و هێزە پاشڤەڕۆوەکانەوە وەردەگرێت، گەلی تورکیا لە ناو خۆیدا لە ئاستی فاشیزمێکی زۆر پیسدا گیرۆدەی فاشیزم بوون. دەوڵەتی تورک بە درێژایی مێژووی خۆی هەموو جۆرە قڕکردنێکی لە دژی گەلی کورد ئەنجامدا، بە توندترین شێوە پێشەنگەکانی تەڤگەری ئازادی کوردستانی لە زیندانەکانی ئامەددا دیلکرد و بە توندترین شێوەی ئەشکەنجە خواستی تەسلیبوونی لێ خواستن. لە بەرامبەر دا گەلی کورد بە پێشەنگایەتی ڕیبەر ئاپۆ و پەکەکە بە گوێرەی خوێندنەوەی واقعی کولتوری کوردستان ماوەی ٥١ ساڵە لە خۆڕاگریدایە، بێگومان قوربانی زۆر دراوە لەو پێناوەدا، لە درێژەی ئەو تیێکۆشانەدا تەنها لە سێ ساڵی نەوەدەکاندا ٣٠٠٠ گوند سوتێنران و خاپورکران. زیاتر لە سێ ملیۆن کەس دوچاری ئاوەری بوون، هەژارییەکی سەختی لێکەوتەوە. دیمۆگرافیا گۆڕدرا، ڕێبەرایەتی پەکەکە لە لایەن هێزە پیلانگێڕەکانەوە دەستگیرکرا و لە زیندانی دەوڵەتی تورکدایە. لە سالی ١٩٨٣ەوە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەردەوامە. کەچی تەڤگەری ئازادی کوردستان توانی لە دژی هەموو ئەمانە بوەستێتەوە و خۆی رابگرێت. ئەو مۆدێلەی دەوڵەتی فاشیستی سریلانکا لە دژی تامیلیەکان جێبەجێکرد، بوو بە بنەمایەک بۆ داگیرکاریی و سیاسەتی دەوڵەتی تورکیا، پێیان وابوو بەسوود دەبێت بۆیان، هەر وەک خۆیان دەڵێن لەساڵی ٢٠٠٩-٢٠١١ کارییان لەسەر ئەم بنەمایە کردووە. تا ئەوەی بتوانن لە دەروە و ناوەوەدا گەمارۆی تەڤگەری ئازادی بدەن. بۆ ئەوەش کۆمەڵێک لە گروپی پرۆڤاکسیۆن و ئاژەوگێڕییان دروستکرد. بەڵام تەڤگەری ئازادی توانی لە هەموو ئەو قۆناغەدا تێپەڕببێت. لە قۆناغی ئاشتی ٢٠١٣شدا دەوڵەتی تورک هەر لەسەر ئەو بنەمایە کاری دەکرد، لەساڵی ٢٠١٤دا لە کاتی پرۆسەی ئاشتیدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهاندا شەپۆلەکانی ئازادی گەلان دەستیپێکرد کە لە بەهاری عەرەبییەوە بنەمای خۆی وەردەگرێت لە ساڵی ٢٠١١دا. دەوڵەتی داگیرکەر و هێزە ئیمپرالیستەکان لە دژی بەرخۆدان و ڕاپەڕێنەکانی گەلان، ئیسلامی توندڕەویان بە رێکخستن کرد، ڕێکخراوی قاعیدە دادەمرکێننەوە و لە بری ئەوە رێکخراوی تیرۆرستی داعش دروستەکەن. بەم شێوەیە وزەی شۆڕشی گەلانیان گەڕاندەوە بۆ ناو تاریکی داعش، ئەو دەوڵەتەی بە هەموو شێوەیەک بەشداری ئەمەی دەکرد دەڵەتی تورک بوو. چونکە بە هەرجۆرێک ئازادی لە ناوچەکەدا هەبێت، ئەگەری سودپێگەیاندنی بە گەلی کورد هەبوو. هەربۆیە لەو پێناوەدا لە دژی هەموو پێشکەوتنێک لە ناوچەکەدا وەستایەوە و دەیشوێنت.

بەرنامەی چەسپاندن – مۆدێلی سریلانکا

بەرنامەی چەسپاندنی مۆدێلی سریلانکا لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بەروونی دەرکەوت و بە بنەما وەرگیرا. هەرچەندە هێزی داگیرکەر ماوەی سەدەیەکە هەموو جۆرە ڕێبازێکی قڕکردنی بەکارهێناوە؛ قڕکردنی گەلانی ئەرمەنی، ڕومی، ئاشوری، لازی و بەدەیان گەلی دیکە. بەڵام پێویستی بە بەرنامەیەک بوو بۆ هەستانەوەی مۆراڵی سوپاکەی لە پای ئەو شکستانەی لە هێزی گەریلاکانی ئازادی کوردستانەوە توشی ببوو. بەم جۆرە بۆ پینەکردنی خواستەکانی کۆمەکی لەو بەرنامەوەیە وەرگرت. سەرەنج بدەین لە ٢٠١٤ەوە هەموو جۆرە کۆمەڵکوژییەکی کردووە و لە لایەن دەوڵەتانی نێونەتەوەییەوە شەرمەزارنەکراوە و بێدەنگی لێکراوە، دەوڵەتانی یەکێتی ئەوروپا کە بانگەشەی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ دەکەن، وە خودی تورکیاش ئەندامە لە چەندین دامەزراوەیدا لە بەرامبەر هێرشەکانی تورکیادا بێدەنگی هەڵبژاردووە. هەر بۆیە کاتێک لە مۆدێلەکە دەڕوانین دەبینین دەوڵەتی تورک ئیلهامی لێوەردەگرێت. لە بەرانبەردا تەڤگەری ئازادی کودستان وانەی لە کەموکوڕی و هەڵەکانی هاوڕێکانی تامیلیەوە وەردەگرێت. ئەوانە چیە؟ پێناسەکردنی دووژمن، سودوەرگرتن لەو پێشکەوتنانەی لە جیهاندا روودەدەن، خۆی و گەلەکەی بەو گوێرەیە ئاڕاستەدەکات. نەک بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانی دووژمن، تەڤگەرێکی چەقبەستوو نیە و هێزی دینامیکی هەیە. پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتانی دیکەدا دادەنێت، گەر هەبێت، خۆی پەیوەست بە هێزە پاشڤەڕۆکانەوە نەکردووە. سەرچاوەی مۆراڵ و مەعنەوێتی خۆی بە تەنها لەسەر خۆی و گەلەکەی بە بنەما وەرگرتووە...

لە هەمووی کاریگەرتر و مانادارتر گەل و تەڤگەرمان تەڤگەرێکی ڕێبەرایەتییە. بە شیکارییەکانی بۆ هەموو کێشەکانی جیهان هێزەی چارەسەری هەیە. تەڤگەری ئازادی کوردستان شار وگوندەکان ئازاد ناکات، بەڵام مرۆڤەکان ئازاد دەکات. گەر مرۆڤێک گەیشت بە ئاستی ئازادی و لە ئازادی تێگەشت، ئیدی هیچ هێزێک ناتوانێت لە پێشیدا بوەستێتەوە. دووژمن ناتوانێ پێناسەی ئەو هێزە بکات.

ماوەیەکی زۆربوو گەلی سریلانکا بەدەست چەتەگەرایی دەوڵەتی فاشیستی خۆیانەوە دەیانناڵاند. ئەو گروپە فاشیستەی کە تامیلەکانیان کوشت و شانازییان پێوە دەکرد، نەیتوانی نەیتوانی ببێت بە چارەسەرییەک بۆ گەلی  سریلانکا. ئەگەر نەتبێت ناتوانیت هیوای زۆرت هەبێت، چونکە کوشتنی زۆر ئەنجام دەدەیت. بۆیە ئەم کۆمەڵە چەتە فاشیستەی دەوڵەت، خەڵکی سریلانکایان گەیاندە کاولکارییەکی کۆمەڵایەتی، ئەخلاقی، ئابووری، ئەمەش وایکرد هێزی نوێ سەرهەڵبدات. لەم دواییانەدا هەڵبژاردنێک لەو وڵاتەدا بەڕێوەچوو و لەو هەڵبژاردنەدا ئەو کۆمەڵە چەتەیە لە سریلانکا شکستی هێنا. لە بەرامبەردا دەسەڵاتی یەکگرتووی گەلی سریلانکا سەرکەوتنی بەدەستهێنا. ئەو حەقیقەتەی رێبەر ئاپۆ پەرەیپێداوە کارەکەتەری ئیستامانی بەرەو هاوپەیمانی و یەکگرتنی گەلان بردووە. مۆدێلی نەتەوەی دیموکراتیک تاکە ڕیگەی چارەسەری دیموکراتیکانەیە بۆ هاوڵاتیانی سریلانکا.

لە ئێستادا دەتوانین بە ئاسانی بڵێین مۆدێلی دەوڵەت-نەتەوە لە سریلانکا شکستی هێنا و مۆدێلی نەتەوەی دیموکراتیک سەرکەوت. وەک چۆن دەوڵەت تەنەوەکانی جیهان لە هەموو کات و ساتێکدا سود لێکتر وەردەدگرن، ئاوایش مۆدێلی نەتەوەی دیموکراتیک بە گوێرەی بارودۆخی خۆی هەموو کەسێک سودی لێوەردەگرێت و بۆ گەلەکەی تاکتیک و ستراتیژ بونیاتدەنێت. لە ئێستادا سەرکەوتنی پارتی چەپی سریلانکا بۆ گەلانی تێکۆشە نمونەیەکی بەرجەستەی بەسودە بۆ گەلانی جیهان لەبەرامبەر قەیرانە سەپێنراوەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەدارییدا و تاکە رێگەی یەکێتیی گەلانە.

لە ساڵی ١٩٨٥ەوە گەلانی سریلانکا لە نێو خەباتی تێکۆشانی چەکداری و سیاسیدان کەوتن و هەستانەوە. وەک ئەوەی فیدڵ کاسترۆ دەڵێت؛ 'ئێمەی شۆڕشگێڕ دەکەوین، بەڵام کەوتنمان  دەکەینە بنەمای هێز و جارێکی دیکە هەڵدەستینەوە، بەڵام دیکتاتۆر کاتێک دەکەوێت هەستانەوەی نیە.' ئەم حەقیقەت لە واقعی سریلانکادا دەرکەوت. هەمان چارەنوسیش چاوەڕوانی دیکتاتۆرێتی تورکیایە.

فاشیستی تورک مۆراڵی زۆرییان لە مۆدێلی سریلانکاوە وەرگرت، ئایە ئێستا دۆخی ڕاگەیاندن، شێفە فاشیستەکەیان و قەڵەم بەدەستەکانیان چۆنە و چیە؟ دەتوانین بڵێین چیاکانی زاگرۆس دەبێتە گۆڕی زۆرێک لە  دیکتاتۆرەکان.

بۆیە وتمان؛ مۆدێلی سریلانکا لە سریلانکاشکستی هێنا.