مێشکی بکوژ هۆکاری سەرەکی کێشەکانە

کاتێک کە بەشێوەیەکی ڕاست لە مێژوو دەکۆڵرێتەوە، دەبینرێت کە هۆکار و سەرچاوەی هەموو کێشەکان مێشک و سیاسەتی بکوژە. ئەو بەشەی کۆمەڵگا کە سەرەتا هێرش کرایە سەری ژنان بوون.

لەبەرچاوی جیهانی سەرمایەداری کە ئەو کاتە خۆی وەک تاکە ئاڵتەرناتیڤ پیشان دەدا، گەلی فەلەستین لە غەززە کۆمەڵکوژ دەکرێت. ئیسرائیل کە لەلایەن ئەمریکا، ئینگلتەرا و ئەڵمانیاوە پشتیوانی دەکرێت، هەزاران ژن و منداڵ دەکوژێت و لە ولاتی خۆیان دەربەدەریان دەکات. خەڵکی غەززە بۆتە قوربانی شەڕی نێوان بەڕیوبەرایەتی تایب ئەردۆغان، ئەمریکا و ئیسرائیل کە لە پێناو سامانی وزەی سروشتی ئەنجام دەدرێت.

ئەو هێرشە کۆمەڵکوژییانەی کە ناویان هێندراوە، هەفتەی یەکەمی مانگی دووەم پڕدەکەنەوە. لە غەززە تراژیدیایەکی گەورە لە بەرامبەر مرۆڤایەتیدا بەڕێوەدەچێت. بەڵام ئەو دەوڵەتانەی که کۆمەڵکوژی وەک تاوانێکی دژە مرۆڤایەتی قبووڵ دەکەن، جگه له کۆبوونەوەی بێ ئەنجام و چەند ڕاگەیاندراوێکی پڕ لە فرمێسکی درۆین، هیچ چارەسەرێک لە دامودەزگا ناوخۆییەکان و ناونەتەوەییەکان دەست ناکەوێت. چالاکی گەلانی ستەملێکراو، ژن و گەنجان لەدژی ئەم کۆمەڵکوژییە لە کەشف کردنی ڕووداوەکان زیاتر هیچ دەرئەنجامێکی نییە.

دتوانرێت بوترێت مرۆڤ بۆ ئەمەش دەبێت بڵیت 'شکور'، لەبەر ئەوەی کاتێک ئەرمەنییەکان لە قەرەباخ کۆمەڵکوژ کران، گەلی کورد کاتێک لە عەفرین کۆمەڵکوژ دەکرا، تەنانەت بەییاننامەیەکی پڕ فرمێسکی درۆزنانەش نەدرا. لانیکەم هەندێک فرمێسکی درۆیان لە دژی کۆمەڵکوژی گەلی فەلەستین لە غەززە ڕشت. ئەگەر هیچ ئەنجامێکیشی نەبێت، کۆبوونەوە ڕێکدەخەن و گفتوگۆ دەکەن. ئەمەش بەهۆی هەستیاری پرسی فەلەستین و تێکۆشانی گەلی فەلەستینە.

تاوانەکان ئاشکران. سەرەتا نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا لە لایەن هەموو دەولەت و دامەزراوەکانەوە کۆمەڵکوژی بە تاوانێک لە دژی مرۆڤایەتی پێناسە دەکەن. کۆمەلکۆژ کردنی نەتەوەیەک، زمان و کولتوری کۆمەڵگەیەک یان دەربەدەر کردنیان، بە تەواوەتی دەرکردنیان لە شوێن و ناوچەکانیان، یان گۆڕانی دیمۆگرافیا، یان ئاسمیلەکردن و لەناوبردنی کولتووری دەکەونە ناو بازنەی کۆمەڵکوژییەوە. بەڕێوبەرانی ئێستای ئێستای ئیسرائیل جگە لە جینۆسایدی کولتووری هەموو شێوازەکانی جینۆساید لە دژی گەلی غەززە بەکاردەهێنن.

هەر وەک تاوان، تاوانبارەکانیش ئاشکران. تاوانبار بەڕێوبەرایەتی ئێستای ئیسرائیلە. ئەو تاوانبارەی کە زەمینە دەرەخسێنێت بۆ ئەم هێڕشانەش بەڕێوبەرایەتی حەماسە. ئەو کەسەی کە ئاراستەی حەماسی گۆری بۆ ئۆپراسیۆنێکی لەوشێوەیە تایب ئەردۆغان بوو، ئەویش تاوانبارە. ئەوەی تەیب ئەردۆغان و بەڕێوبەرایەتی ئیسرائیل هان دەدات بۆ ئەنجامدانی تاوانێکی لەو شێوەیە بەڕێوبەرایەتی ئێستای ئەمریکایە. ئەگەر تاوان و تاوانباران بەم شێوەیە ئاشکرابن و کۆمەڵکوژیش تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتی بێت، دەبێت هەموو ئەو کەسانەی کە کۆمەڵکوژی وەک تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتی دەبینن، یکبگرن و تاوانبارن دادگایی بکەن. یەکەم دامەزراوە کە دەبێت ئەم کارە بکات، بەڕێوبەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکانە. بەڵام بەڕێوبەرایەتی ئێستای نەتەوە یەکگرتووەکان جگە لە بەیاننامەی پرفرمێسکی درۆیین هیچ کاریک ناکات و هیچ هەوڵێکیش نادات. کەواتە نەتەوە یەکگرتووەکان کۆتاییان پێهاتووە، هیچ شتێکی ئەرێنی نییە کە بۆ جیهان ئەنجامی بدات. ئیتر دەبێت ئەم سیستەمە هەڵبوەشێنرێتەوە و کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی جیهانی لە شوێنیدا دابمەزرێت. ئەمەش بە یەکڕیزی ستەملێکراوان و دادگاییکردنی تاوانباران دەگاتە ئەنجام.

کاتێک بە شێوەیەکی ڕاست لێکۆلینەوە لە مێژوو بکرێت، دەبینرێت کە هۆکار و سەرچاوەی هەموو کێشەکان مێشک و سیاسەتی بکوژە. ئەو بەشەی کۆمەڵگا کە سەرەتا هێرش کرایە سەری ژن بوو. پلەبەندی پیاوسالاری، سیستەمی دەسەلاتداری-دەوڵەت لەسەر بنەمای ئەو مێشک و سیاسەتە بنیاتنراوە. لەبەر ئەوەی بە کوشتنی ژنان ئەنجامیان دەستکەوت، هێرشیان کردە سەر کۆمەڵگا، نەتەوە جیاوازەکان، زمانەکان و کەڵتوورە جیاوازەکان. لەسەر ئەم بنەمایە مێژووی دەسەڵات و دەوڵەتەکان مێژووی کۆمەڵکوژییە. لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا دەیان کۆمەڵگا، زمان و کولتوور لەناوچوون.

دڕندەترین و بەربەریترین سەردەمی مێژوو سەردەمی مێژووی مۆدێرنیتە سەرمایەدارییە. دەوڵەت نەتەوەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بووە بە قەسابخانەی کولتوور و گەلان. ڕوونترین کاتەکانی ئەم پرۆسەیە جەنگی جیهانی یەکەمە. لە سەردەمی ئەم شەڕەدا و دوای ئەویش گەلی ئەرمەنی، ئاشووری-سریانی، ڕۆم-پۆنتوس و گەلی کورد لە بەر چاوی ئەو جیهانەی کە خۆی بە 'مۆدێرن' پێناسە دەکات، بە پشتیوانی ئەوان کۆمەڵکوژ کران. ئەم فکر و سیاسەتە لە بەڕێوبەرایەتی یەکێتی و گەشەپێدانی عۆسمانی دەستی پێکرد و تا ئێستاش کۆماری تورکیا بەردەوامە لە بەکار هێنانی ئەو فکر و سیاسەتە. بەم شێوەیە سیستەمی سەرمایەداریی ناونەتەوەیی لەسەر بنەمای سیاسەت و مێشکی بکوژ بنیات نرا. دوای جەنگی جیهانی یەکەم، کۆمەڵەی ئەکوام و دوای جەنگی جیهانی دووەم لەسەر ئەم بنەمایە نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزرا.

ئاشکراترین کۆمەڵکوژی جەنگی جیهانی دووەم، کۆمەڵکوژکردنی جولەکەکان بوو کە لەلایەن فاشیزمی هیتلەرەوە ئەنجامدرا. پێشتریش بێسەر و شوین کردنی جولەکەکان سەپێنرابوو. بەڵام ئەو ڕووداوانەی لە جەنگی جیهانی دووەمدا بەسەریاندا هات زۆر قورس بوو. ئەوەی ئەم کارەی کرد هیتلەری فاشیست بوو. هیتلەر بە ئاشکرا ڕایگەیاند کە سوودی لە کردەوەکانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی وەرگرتووە کە لە کاتی جەنگی جیهانی یەکەمدا بەکارییان هێناوە.

دوای ئەو شەڕەی کە پێشتر باسمان کرد لە ساڵی ١٩٤٨، پرۆسەی دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل دەستی پێکرد. بە دڵنیاییەوە مرۆڤ ناتوانێت بڵێت کۆمەڵکوژکردنی جولەکەکان لەلایەن هیتلەرەوە بۆ ئەم مەبەستە بووە، بەڵام ئەم کۆمەڵکوژییە لە دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیلدا ڕۆڵی هەبوو. لەسەر ئەم بنەمایە دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین بە کومەڵکوژ کردنی گەلی فەلەستین ئەنجامدرا. ماوەی ٧٥ ساڵە دەوڵەتی ئیسرائیل لەسەر 'خاکی پێشکەش کراو' بنیات نراوە و گەلی فەلەستین کۆمەڵکوژ دەکرێت. بەشێکی زۆری سەرمایەدارانی گەلی فەلەستین بەرەو میسر، ئوردن، سوریا و لوبنان کۆچبەر کران. ئەو ڕووداوانەی ئێستا لە کەرتی غەززە ڕوودەدەن، درێژەپێدەری ئەمانەن کە باسامان کرد.

لێرەدا دەبێت ئاماژە بەوە بکرێت کە: کۆمەڵکوژی گەلی جولەکە نابێتە هۆکاری ئەوەی کە جۆلەکەکان گەلانی تر کۆمەڵکوژ بکەن. هەروەها کۆمەڵکوژی گەلی فەلەستین نابێتە هۆکاری ئەوەی کە فەلەستینییەکان گەلانی تر کۆمەڵکوژ بکەن. بە کورتی نابێت بوترێت کە 'گەلانی بن دەست مافی ئەوەیان نییە نەتەوە پەرست بن، تا ئەو کاتەی کە بندەست بێت، مافی خۆیانە کە هەموو شتێک بکەن'. بۆیە دەبێت پێش هەموو شتێک گۆڕانکاری لە عەقڵ و سیاسەتدا بکرێت.

ئاشکرایە کە ڕووداوەکان لایەنی مێژوویی خۆیان هەیە و دەبێت ئەو مێژووە بە دروستی لێکبدرێتەوە. گرنگترین شت ئەوەیە کە دۆخی ئێستا بە دروستی هەڵبسەنگێنریت. پێش هەموو شتێتک ناتوانرێت مێژوو بە گوێرەی بەرژەوەندییەکان لێکدانەوەی بۆ بکرێت و لەسەر ئەو بنەمایە گۆڕانکاری ئەنجام بدرێت. هاوکات لەگەڵ زانینی ڕابردوو، دەبێت بە شێوەیەکی دروست لە دۆخی ئێستا تێبگەین و چارەسەری دیموکراتیک دەستنیشان بکرێت. ئەو شەڕەی کە لە ٧ی تیشرینی دووەم دەستی پێکرد، لەگەڵ بنەما مێژووییەکانیدا، ئامانجە ئابووری و سیاسییەکانیشی بەرچاودەگرێت.

بە کورتی ئەم شەڕە بەشێکە لە جەنگی جیهانی سێیەم کە لە ساڵی ١٩٩٠ لە شەڕی کەنداو دەستی پێکرد. ئەمریکا کە لە ساڵی ١٩٩٠ ڕێگەی بە سەدام حسێن دا هێرش بکاتە سەر کوەیت، پشتی بەو شتە بەست و ١٥٠ هەزار سەربازی خۆی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و لەسەر ئەم بنەمایە بوو بە گەورەترین هێزی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەوەی ئەمڕۆ ڕێگە بە حەماس دەدات هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل و ڕێگە بە دەوڵەتی ئیسرائیل دەدات هێرش بکاتە سەر غەززە، ئەمریکایە. لە هەمان کاتدا ئەمریکا کەشتییە جەنگییەکانی خۆی بۆ ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست نارد و بووە بە گەورەترین هێزی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست. ماوەیەکە لەسەر سەرچاوەکانی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست مڵملانێیەکی زۆر هەیە. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئەم دەستێوەردانەی ئەمریکا بە مانای چی دێت.

بێگومان غەززە دەولەمەندە و پلانی دروست کردنی ڕێڕەوێکی نوێی وزەی هیندستان-ئەوروپا هەیە، کە بڕیارە لەم ڕێگەیوە تێپەڕێت. دەوڵەتی تورک و ئەوانەی هاوشێوەی ئەو دەیانەوێت ئەم ڕێگایە تێکبدەن. ئەمریکا و ئەوانەی هاوشێوەی ئەویش دەیانەوێت ئەو ڕێگایە بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن. گەلی غەززەش دەبێتە قوربانی بەرژەوەندییە ئابووری، سیاسی و سەربازییەکان. بێگومان ئێمە لایەنگری هیچ کام لە هێزەکانی ئەم شەڕە بەرژەوەندییە ناکەین کە لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان، خوێنی گەلی غەززە دەرژێنن. ئێمە ئەم عەقڵ و سیاسەتە بکوژە شەرمەزار دەکەین، کە هۆکاری هەموو خراپەکارییەکانە، بۆ تێکشکاندنی ئەمە دەبێت خۆمان بگەینین بە دیموکراسی ڕاستەقینە.

سەرچاوە: یەنی ئۆزگۆر پۆلیتیکا