مەسعود عەبدولخالق بەرپرس و ڕاوێژکاری دەزگای ستاندەر بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن، کە ناوەندێکی تایبەتە بە ئەنجامدانی توێژینەوە لەسەر پرسە سیاسییەکان لە کوردستان و ناوچەکە، ناوبراو لە نووسینێکیدا بەناونیشانی (یادێك له وولات فرۆشتن) کە لەماڵپەری دەزگای ستاندەر بڵاوکردۆتەوە تیشکی خستۆتە سەر ئەوانەی کە بەدرێژایی مێژوو خاکی خۆیان فرۆشتووە و باسی دۆخی ئیستای سەرکردایەتی باشوری کوردستانی کرد کە چۆن سەروەت و سامان و خاکیان بەداگیرکەری دەوڵەتی تورکیا فرۆشتووە و بەرژوەندی باڵای نەتەوەیی گەلەکەیان لەپێناو پارە و دەسەڵاتی بنەماڵە فرۆشتووە بە دوژمنی گەلەکەکەیان.
لەسەرەتای نووسینەکەیدا ناوبراو باسی لە ژمارەیەک رووداوی مێژووی تایبەت بە فرۆشتنی خاک کرد ووتی: "له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆ له‌سالی ١٩٢٦ سه‌ركرده‌یه‌كی هندیه سوره‌كانی ئه‌مریكا دورگه‌ی (مانهاتن)یان فرۆشت به قوماش كه ته‌نها بایی ٢٦ دۆلاری ئه‌مریكی بوو ، وولاتفرۆشی پیشه‌یه‌كی تایبه‌تیه جیایه له‌گه‌ل خیانه‌ت و مورته‌زه‌قه‌یی ، ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه وولاته‌كه له‌ژێر ده‌ستی خۆیانه ، بنەمالەی پاشای ئیسپانیا‌و فلیپینیان فرۆشته ئەمریكا بە ٢٠ ملیۆن دۆلار ،هه‌ر ئه‌مریكا ئەلاسكای لە بنەمالەی قەیسەر روسی كڕی بە ٧ ملیۆن دۆلار، ولایەتی فلۆریداشی له بنه‌ماله‌یه‌كی فه‌رمانڕه‌وای كڕیەوە بە ٥ ملیۆن دۆلار، بنەمالەی شریفی مەكە و ئالسعود و ئیتحادی تەرەقی فلستینیان فرۆشت بە بڕی٤٠٠هەزار لیرەیان فرۆشت، ، ڕووباری دجلەش بە ٢٥٠هەزار لیرە فرۆشرا بەریتانیا ، بنەمالەی خدیوی میسر بەهۆی كەلەكە بوونی قەرز كەنالی سویسی فرۆشتە بریتانیا بە ٢٢ملیۆن فرانك...زۆری تر".
هەروەها مەسعود عەبدولخاق لەدرێژەی قسەکانیدا باسی نموونەی فرۆشتنی خاکی کرد لەلایەن دەسەڵاتی بنەماڵەیی و هاوشێوەی لەگەڵ فرۆشتنی خاک لەلایەن دەسەڵاتی بنەماڵەیی ئەمرۆی باشوری کوردستان و نووسیویەتی: "ئەزمونی فرۆشتنی وەتەن (كەمیك لەكوردستانی ئیستا نزیكە) سالی ١٨٩٣ لەدورگەی هاوای ڕاپەڕین كرا، دوای حوكم بووه بنه‌ماله‌یی و وەزیرێكیان لێپەیدا بوو زۆر شارەزا بوو لە فرۆشتنی سامانی سروشتی، هەرجارەو بەشێكی دەفرۆشت بۆ مەسروفاتیان، ووتیان بادەولەت راگەیەنین هەموو قەرزەكان دەدەینەوە ، دوای ٢٥ سال حوكمی گەندەلی ومیراتی وبنەمالەیی وولاتیان پێ بەڕێوە نەچوو وولاته‌كه‌یان فرۆشتە ئەمریكا بە ٦٠ ملیۆن دۆلار، ئەوەی خۆشحالیە لەمێژوودا یەك سەركردەی كورد نەبووە بیریشی لەوولاتفرۆشی یان بەشێك بفرۆشی".
لە کۆتایدا ناوبراو هاتەسەر ڕێکەوتنەکانای بنەماڵەی بارزانی بۆ فرۆشتنی سەروەت و سامان و خاکی باشوری کوردستان بە دەوڵەتی تورکیا و ناوبراو بەم شێوەیە باسی کرد: "لەئیستادا دەبینین سامانی وولات بە ئاشكرا دەفرۆشرێت ،بیری نەوت بۆ ٥٠سال دەفرۆشرێ ،سەلەم دەكرێ بەسەر وولات ، حكومەت واپێدادێ هەموشتێك دەفرۆشێ واخۆشی دەفرۆشی ،ئەوەتا وەزارەتەكان دەفرۆشی ..كەس نازانی چی فرۆشتوتە وولاتان، له ٢٢/٦/٢٠١٦ سه‌ركردایه‌تی كورد به ئاشكرا ڕێكه‌وتنی ٨ ماده‌یی له‌گه‌ل عێراق كرد كه به‌شداری شه‌ڕی دژی داعش بكا له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان به بڕی ٤١٥ ملیۆن دۆلار‌و دوایش ده‌بێت بۆ سوپای عێراق به‌جیی بێلی(بڕوانه هه‌ردوو ماده‌ی ٦ و ٧ ی ڕێكه‌وتنه‌كه ) ، ئه‌وه‌ی زۆر مه‌ترسیه ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌یه : ڕۆژنامه‌ی (سه‌باح)ی توركیا و ڕۆژنامه‌ی (السفیر)ی لبنانی رۆژی ٢٢/٥/١٩٩٥ هه‌والێكیان بلاوكرده‌وه و ده‌لێن سه‌ركردایه‌تی ئیستای كوردستان نیوه‌ی كوردستانیان به‌داهاتی نه‌وت و دارستانه‌وه‌و فرۆشتوته توركیا به ٣٠ ملیار دۆلار ، ده‌قی ڕێكه‌وتنه‌كه له كتێبی ( جنه كردستان فی جحیم العراق )له لاپەرە ٧٧ بلاو كرایته‌وه ، خۆ ئه‌گه‌ر له‌بیرمان بێت له‌كاتی داربڕینه‌وه‌كانی سوپای توركیا ووتیان ده‌نگ نه‌كه‌ن ها ئێمه ئه‌و شوێنانه‌مان كڕیوه‌و ده‌سه‌لاتی كوردی نوقه‌ی نه‌ما".
ژ.ت