مێژووی خیانەتی پەدەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی قازی محەمەد

پەدەکە هەموو کاتێک بەشداری هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی کردووە لەدژی باشووری کوردستان. مێژووی خیانەتییان بە دەوڵەتی تورک و هێزە نێونەتەوەییەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی کۆماری کوردستان-مهاباد.

پەدەکە تاوەکو ئێستا ناڕەزایەتی بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر باشووری کوردستان دەرنەبڕیوە و بە ڕێککەوتننامەکانی ئەم دوایەیی لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا ڕونتربووەوە هەڵوێستی  پەدەکە بەرامبەر گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە. لە ڕووداوی هێرشی سەر ڕۆژنامەوانان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین پەدەکە زانیاری شوێن و کاتی دا بە دەوڵەتی تورک، ئەمەش زۆر بەڕوونی لە کەناڵ ٢٤دا دەرکەوت. پەدەکە نەک بە تەنها لەدژی تەڤگەری ئازادی بەڵکو لە دژی گەلی کورد هەموو کاتێک لەبەرەی داگیرکەراندا بووە. مێژووی پەدەکە بووە بە مێژووی خیانەت لە ئازادی گەلی کورد.

پەدەکە بەشدارە لە هەموو هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر خاکی باشووری کوردستان. بنەماڵەی بارزانی و پەدەکە لە مێژوودا خیانەتی زۆرییان لە گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی کردووە. میژووی خیانەتی پەدەکە بە دەوڵەتی تورک و هێزە نێونەتەوەییەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی کۆماری کوردستان-مەهاباد.

لە ڕۆژهەڵات خیانەتی لە قازی محەمەد کرد و لە باکوور خیانەتی لە د. شڤان کرد

مەلا مستەفای بارزانی لەگەڵ قازی محەمەددا پەیمانێکی بەست. بەڵام لەکاتی هێرشی ڕژێمی شای ئێران بۆسەر کۆماری کوردستان یەکەم کەسێک کە کۆماری جێهشت مەلا مستەفای بارزانی بوو. پەدەکە لە دوای ئەو ڕووداوەشەوە خیانەتکردنی بەرامبەر بە گەلی کورد بەردەوامکرد. لە تیرۆرکردنی د. شڤاندا کە یەکێک بوو لە پێشەنگانی ڕزگاری گەلی کورد ڕۆڵێکی کاریگەری گێڕا.  دکتۆر شڤان لە ساڵوەگەڕی شۆڕشی شێخ سەعیدی پیراندا لە١١ی تەمموزی ١٩٦٥دا لە باکووری کوردستان پەدەکە-تورکیای دامەزراند. لەو کاتەی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان-تورکیا سەعید ئەلچی سەردانی مەلا مستەفا دەکات، هەر لەو سەردانەدا لەلایەن مەلا مستەفاوە تیرۆر دەکرێت. یەكێک لە کەسایەتییە کاریگەرەکانی پەدەکە-تورکیا، کە دکتۆر شڤان (سەعید قرمزتۆپارک) بوو بە فەرمانی مەلا مستەفای بارزانی وەک بەرپرسیار لە کوشتنی ئەلچیدا دانرا و بەو هۆکاراوە لە سێدارەدرا. دوای تیرۆرکردنی ئەلچی دوای ساڵانێک دەرکەوت کە ڕووداوەکە لە لایەن پەدەکەوە بە پلانی میت ئەنجامدراوە.

یەکێک لە بەشدارییە کاریگەرییەکانی پەدەکە و بنەماڵەی بارزانی لە دژی گەلی کورد و تێکۆشانی ڕزگاری گەلی کورد، بەشداریکردنی بوو لە ئۆپراسیۆنی 'سجاک تاکیپ'ی دەوڵەتی تورک کە لەساڵی ١٩٨٣دا لە دژی باشووری کوردستان دەستیپێکرد. پێش ئۆپراسیۆنەکە دەوڵەتی تورک لەگەڵ بەغدادا 'ڕێکەوتننامەی ئاسایشی سەرسنوری و هاوکاری' واژۆکرد. لە ڕێککەوتنماکەدا ڕێگە بەدەوڵەتی تورک دراوە بە قوڵای ١٠ کیلۆمەتر دەرباسی ناو خاکی کوردستان ببێت. لەگەڵ ئەم ڕێککەوتننامەیەدا دەوڵەتی تورک بوو بە خاوەنی ئەو دەسەڵاتەی کە لەسەر سنوری باشوری کوردستان ئۆپراسیۆن لە دژی تەڤگەری ئازادی ئەنجام بدات.

دوای ڕیککەوتننامەکە کە لەساڵی ١٩٨٣دا واژۆکرا، دەوڵەتی تورک بە 'ئەرێکردنی پەدەکە' یەکەم بارەگای سەربازی خۆی لەساڵی ١٩٩٥دا لەسەر خاکی باشووری کوردستان درووستکرد، پەدەکە ڕێگەی بۆ میت کردەوە لە دەڤەری ژێر دەسەڵاتییدا چالاک بێت. پەدەکە هەر بە دامەزراندنی بارەگای دەوڵەتی تورک نەوەستایەوە، بەڵکو لە هەمان ساڵدا لە دژی گەریلاکانی پەکەکە هێرشی ئەنجامدا. پەدەکە کە توشی لوتشکاوی خۆی بوو لەو هێرشانەدا دواتر داوای هاوکاری لە دەوڵەتی تورک کرد. هەربۆیە دەوڵەتی تورک بە مەرامی مانەوەی هەمیشەی لە باشووری کوردستاندا هاتە ناو خاکی باشووری کوردستانەوە.

سوپای تورک تاوەکو ئێستا بەدەیان بارەگای سەربازی لەسەر خاکی باشووری کوردستان دروستکردووە، بارەگا کاریگەرەکانی لە بامەڕنێ و بەعشیقەیە، وە ئەوانی دیکە لە سەرامش، کانی ماسی، بەگۆڤا، ئامێدی، باتوفا، شێلادزێ، کریبی، سنەکی، سری، کوبکێ، کومری، قۆخە سپی، سەر زێڕێ، دۆڵی زاخۆ و ئامێدییە. هەروەها دەوڵەتی تورک بە ڕەزامەندی پەدەکە لە شارەکانی هەولێر، دهۆک، زاخۆ و ئامێدی دەزگای گرێدراوی میتی کردەوە.

پەدەکە دەستی لە هەموو ئۆپراسیۆنەکانی دەوڵەتی تورکدایە

پتەوبوونی پەیوەندی نێوان پەدەکە و دەوڵەتی تورک دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ساڵی ١٩٩٠. لەو ساڵانەدا تەڤگەری ئازادی کوردستان لەناو گەلدا بەهێزبوو و پەیوەندییەکانی لە تەواوی کوردستاندا زیاتر دەبوو. لەو قۆناغەدا دوای ئەوەی شەڕی یەکەمی کەنداو پەرەدەسێنێت، هەرچەندە دەگوترێت لە دژی هێرشەکانی سەدام حوسێنە، هێزە نێونەتەوەییەکان دەستییان بە جێگریکردنی هێزەکانیان لە باشووری کورستان کرد. دەوڵەتی تورک بە گوێرەی رێککەوتننامەکە تا ساڵی ١٩٩١ چەندین جار لەسەر خاکی باشووری کورستان هێرشی ئاسمانی ئەنجام دەدا. لە نێوان ٥-١٣ی ئابی ١٩٩١دا بە ئۆپراسیۆنی 'سوپورگە' کە ٥ هەزار سەرباز و جەردەوانی لە خۆگرتبوو، پەڕییەوە بۆ باشووری کوردستان. لە دوای ئەمەشەوە ئۆپراسیۆنی 'کازما'ی لە ٦ی گوڵانی ١٩٩٢دا ئەنجامدا. لە ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٩٢دا کاتی ئەرکی 'چەکیچ گوچ' درێژکرایەوە.

لە هەمان ساڵدا لە ٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢دا یەنەکە، پەدەکە و سوپای تورک لەدژی پەکەکە ئۆپراسیۆنیان دەستپێکرد. بە گوێرەی زانییارییەکان تەنها لە سوپای تورکدا زیاتر لە ٢٠ هەزار سەرباز بەشداربوون، وە ئۆپراسیۆنەکە تا ١٥ی تشرینی دووەمی  ١٩٩٢ بەردەوام بوو. لەو شەڕەدا زیاتر لە ١٠٠ گەریلا شەهیدبوون. دووەم شەڕی پەدەکە لە دژی پەکەکە لە ئازاری ١٩٩٥دا ڕوویدا. ئۆپراسیۆنەکە کە لە ٢١ی ئازاردا بە سوپای تورکەوە دەستیپێکردبوو، تا ٢ی گوڵان بەردەوام بوو، لەو شەڕەدا نزیکی هەزار سەربازی تورک کوژرا. لەو هێرشانی باشووری کوردستاندا ٢٠٠ مەدەنی گیانیان لەدەستدا و ١٥ هەزار کەسی مەدەنیش ناچار بە ئاوارەی کۆچبەری بوون.

بۆ دوژمنایەتیکردنی کوردان پەنای بۆ سەدام حوسێن برد

پەدەکە و بنەماڵەی بارزانی هەرچەندە دەڵێن ئەوان لە دژی پەکەکەن، بەڵام هەموو کاتێک لە دژی گەلی کورد وەستاونەتەوە. بارزانی لە ٢٢ی ئابی ١٩٩٦دا لە نامەیەکدا بۆ سەدام حوسەین دەنێرێت و سەدامی وەک 'سەرۆکی هێژا' ناوهێناوە و لە نامەکەدا دەنوسێت: "بەڕێز سەرۆک، پێویستە ئێوە بە لێهاتوویی و حیکمەتی خۆتانەوە چارەسەرێک بۆ دەستوەردانەکانی ئێران لە عێراقدا ببیینەوە. دوا لە جەنابتان دەکەین کە فەرمان بدەیتە سوپای عێراق کۆتایی بەو هێزە دەرەکیانە و جەلال تاڵەبانی هاوکاری خیانەت بهێنن و سوپای عێراق بێتە ناو هەولێرەوە."

سەدام حوسێن کە ١٨٣ هەزار کوردی بە گازی کیمیاوی لە هەڵەبجە شەهید کرد،  لەسەر داوای مەسعود بارزانی لە ٣١ی ئابی ١٩٩٦دا بە ٣٠ هەزار سەربازەوە لە دژی یەنەکە هاتە ناو هەولێرەوە. لە شەڕی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگەکانی یەنەکەدا نزیکەی ٤٥٠ پێشمەرگەی یەنەکە گیانیان لەدەستدا و بە سەدانی دیکەش بریندار بوون.

سەرەڕای هەموو شکستەکان، پەدەکە بەردەوام بوو لە خیانەتەکەی. پەدەکە لە هەموو دەرفەتێکدا دڵسۆزی خۆی بۆ دەوڵەتی تورک ڕاگەیاند، هەروەها پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنی "ئەتماجا-تۆکات"ی سوپای تورک لە ٦ی ئازاری ١٩٩٦ کرد. لە ١٤ی ئایاری ١٩٩٧دا پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنی "باڵیۆز" کرد کە بە گەورەترین ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنوور لە مێژووی کۆماردا پێناسە کرا. لەم ئۆپەراسیۆنەدا لە ١٦ی ئایاری ١٩٩٧، دەیان کورد لە نێویاندا گەریلا و پزیشک و ڕۆژنامەنووس لە هەولێر شەهیدکران. ئەم کۆمەڵکوژییەی پەدەکە وەک کۆمەڵکوژی هەولێر و وەک ساتێکی ڕەش لە مێژووی کورددا تۆمارکرا.

پەدەکە جارێکی دیکە بە هەموو هێزی خۆیەوە پشتیوانی لە ئۆپراسیۆنی گەورەی سوپای تورک کرد لە ساڵی ١٩٩٧دا بە ناوی ئۆپراسیۆنەکانی 'چەکیچ' و 'شافاک حەرەکەت'. وە لەساڵی ١٩٩٨دا لە ئۆپراسیۆنی 'موراد' و لە ساڵی ١٩٩٩دا لە ئۆپراسیۆنی 'ساندویچ'دا پەدەکە هەموو هێزی خۆی خستەخزمەتی سوپای تورکەوە.

پەدەکە بەبێ هیچ شەرت و مەرجێک پشتگیری دا بە هەموو ئۆپراسیۆنەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی تەڤگەری ئازادی کورد، لەگەڵ ئەمەشدا لە باشووری کوردستان بە جێگیربوونی میت ڕێگەی بە هەموو هێرشەکان دا دژ بە تەڤگەری ئازادی کوردستان. پەدەکە لەمڕۆشدا هیچ دەستکەوتێکی گەلی کوردی نەویستوە و بۆ بەرژەوەندییە بنەماڵەیەکانی خیانەت لە شەڕڤانان دەکات کە بۆ ئازادی کوردستان شەڕ دەکەن.