ناڵەیەک و چوار سەدا
چالاکیە گیانفیداییەکەی ئەنکەرە سەدایەکی شۆکهێنەر بوو کە هەر زوو ڕووی لەسەر دەزگای شەڕی تایبەتی دەوڵەتی قوڵی تورک هەڵماڵی و ئاوێنەیەکیشی دایە دەستی دەوڵەت باخچەلی، کە جارێکی تر سۆزی گەلی کورد بەکار نەهێنێ.
چالاکیە گیانفیداییەکەی ئەنکەرە سەدایەکی شۆکهێنەر بوو کە هەر زوو ڕووی لەسەر دەزگای شەڕی تایبەتی دەوڵەتی قوڵی تورک هەڵماڵی و ئاوێنەیەکیشی دایە دەستی دەوڵەت باخچەلی، کە جارێکی تر سۆزی گەلی کورد بەکار نەهێنێ.
ڕۆژانی ڕابردوو و هاوکات بە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان پیلانگێڕی شەڕێکی دەرونی هەمەلایەنەی دەوڵەتی تورک بە هاوکاری چەند لایەنێکی کوردیش بەڕێوەچوون، کە تیایدا دەنگۆیەک بڵاو کرایەوە کە گوایە پرۆسەی ئاشتی بەڕێوەیە و ڕێبەر ئاپۆ تەلەفونی لەگەڵ هەڤاڵەکانی ئەنجامداوە و لە چەند ڕۆژی داهاتووش لە پەرلەمانی تورکیاوە داوای چەکدانان لە گەریلاکانی پارتی کرێکاران دەکات ئیتر وایان بەیانکرد کە گورگ و مەڕ پێکەوە ئاو دەخۆنەوە و تەنانەت چەند کەسێک خۆیان بۆ نەگیرا و وتیان "ئێمە هەربۆخۆمان دەزانی کە پیاوە نورانیەکەی ئەستانبوڵ، ئەردۆگان دڵی نایە دەست بخاتە بینی گەلی کورد". ئەوەش هەمووی لە کاتێکدا بوو کە دەوڵەتی تورک لە تەواوی بەرەکانی جەنگی دژ بە کورد هێزەکانی خۆی کۆدەکردەوە، کاروانی لۆجستی و چەک و جبەخانەی جێگیر دەکرد، بەرامبەر بە ڕۆژئاوای کوردستان دەستیان بە ئامادەکاری هێرشێکی بەرفراوانی زەمینی کردبوو و لە هەرێمەکانی بادینان و لە دامێنی چیای گارە و دەڤەری ئامێدی هێزیکی تری گەورەی پڕچەکیان ڕەوانەی ناوچەی دێرەلوک کردبوو، هەروەها لە باکوری کوردستانیشەوە لە پارێزگای شەرناخ چەندین نەخۆشخانی سەربازی و هێزی زیادە جێگیرکران. بەو ڕەنگەی لە ساڵانی ڕابردوش کە چۆن ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆنی پایزە دەکەن، بەتایبەتی بۆ زەبرگەیاندن بە ژێرخانی ئابوری وزە و دامودەزگا مەدەنیەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و سەختکردنی ژیانی هاوڵاتیان لە ناوچە کوردنشینەکان.
وەڵامی ڕۆژی ۲۳ی ئۆکتۆبەر کە ۲ گەریلای گیانفیدا بە ناوەکانی ڕۆژگەر هێلین و ئاسیا عەلی بە لێدانی کارخانەی )توساش( بۆ پەرەپێدانی درۆنی جەنگی لە ئەنکەرەی پایتەختی تورکیا، ئەو ماسکە جادوگەرانەیەی دەوڵەت باخچەلی و ئەردۆگان و هاکان فیدانی وردوخاش کرد و بەڕەنگێک ڕایچڵەکاندن، کە تاهەنوکەش وتاری یەک و دوو ڕەتدەکەنەوە تەواوی میدیاکان و شرۆڤەکاران و سیاسەتمەداران هەر چەند کاتژمێرێک لە پەشۆکاویدا وتاری پێشووتری خۆیان رەت دەکەنەوە.
لەو هێرشەدا ڕۆژگەر و ئاسیا هێرش دەکەنە سەر کارگەیەکی پیشەسازی سەربازی و کارمەندانی تایبەتی بواری پەرەپێدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەربازی بە ئامانج دەگرن، زۆر بە وریایی ئامانجەکانی خۆیان دەستنیشان کردبوو و کەسانی سڤیل و کارمەندانی ئاساییان نەدەپێکا، بەڵکو ئامانجەکانی خۆیان دامرکاندەوە و دواتر گیانی خۆیان کرد بە ناڵەیەک، کە چوار سەدای جیاوازی دایەوە.
چالاکیە گیانفیداییەکەی ئەنکەرە سەدایەکی شۆکهێنەر بوو کە هەر زوو ڕووی لەسەر دەزگای شەڕی تایبەتی دەوڵەتی قوڵی تورک هەڵماڵی و ئاوێنەیەکیشی دایە دەستی دەوڵەت باخچەلی، کە چیدی جارێکی تر سۆزی گەلی کورد بۆ ئەجندای هەواڵگری سەربازی سوپای تورک بەکار نەهێنێ و پرسی ڕێبەرایەتی و گەلی کورد نەکات بە پلانسازی جەنگی پاکتاوکاری. سەدایەکی تری ئەو ناڵەیە لە هەناوی پرۆژەکەی ئەردۆگان و هاکان فیدان کەوت، کە بەنیاز بوون سیناریۆیەکی شانۆگەری بەناوی ئاشتی لەلایەک بخەنە سەر مێزی گفتوگۆکانی ئەردۆگان و سەرۆکی وڵاتانی تری بەشدارلەسەر مێزی گفتوگۆکانی(برێکس) لە شاری قازانی ڕوسیا ، هەتا لەوڕێیەوە وەبەرهێنەرەکان هاوردەی تورکیا بکەن، لەلاکەی تریش هاکان فیدان لە کۆبوونەوەکانی لە وڵاتانی ئەوروپی و ناتۆ بۆ هەمان مەبەست بیخەنە سەر مێزی گفتوگۆکان بۆ ئەجنداکانی ئەم حکومەتە. سەدایەکی تریش بۆ خودی ئەو خاوەنپشکە تورکی و بیانیانەبوو کە سەرمایەگوزاری لە کەرتی پیشەسازی سەربازیدا دەکەن و ئەو پەیامەی پێدان کە ئیدی ئەوانیش ئامانجی لێدانی سەربازین.
بەڵام لەهەمووی مەزنتر ئەو سەدایە لەگوێی ئەفسەرانی پلەباڵای سوپا و وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەنگی دایەوە، کە ئەوان لە هەمووان باشتر حاڵی بوون ئەو نامەیە واتای چیە! چونکە ئەوان لەهەوڵی داڕشتنی پلانێکی سەربازیدا بوون، بە نانەوەی دووبەرەکی هەم لەنێوان ڕیزەکانی کوردانی ئازاد و هەم بۆ دەربازبوون لەو شکستە سەربازیانەی لە هەرێمەکانی بادینان توشیان بووە ، کە هاواری سەربازانی هەڵاتوو لەلایەک و هاواری دایکانی سەربازە کوژراوەکانیش کە لەناو ڕیزەکانی سوپای تورکیا لەناوچوون و درزی مەزنیان خستۆتە ناو دەزگای سوپای وڵاتی تورکیا، کە لەئامادەکاریەکی گەورەدابوون و بەنیازبوون دەرفەت بقۆزنەوە و بە وتارێکی درۆیانەی بەناو "ئاشتی" تیشکی سەوزی وڵاتانی خۆراواییش وەربگرن بۆ ئۆپەراسیۆنێک لەناوخۆی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا، بۆ بەهێزکردنی پێگەی داهاتووی خۆیان لە دانوسانەکانی هەم جنێف و هەم ئەستانەش.
بۆیە وەک سەرکردەکانی ئەو بزوتنەوەیە بۆخۆیان وتیان، با کەس توشی لێکدانەوەی هەڵە نەبێت، چونکە پەکەکە هەموو هەنگاوێک بەباشی هەڵدەسەنگێنێت، بەرلەوەی بیهاوێژێت.