نازم و جیهان

وێڕای هەموو ئەو فشارانەی دەوڵەتی تورک لە باکووری کوردستان، نازم و جیهان لە چەندین گۆڕەپانی کوردستان و تورکیادا کاری ڕۆژنامەوانییان کرد و بوونە دەنگی حەقیقەت.

نازانم چۆن باستکەم نازم، بەڵام دەزانم دەبێت باستکەم و بەم زانینانەوە دەربارەت قسەکانم دەربڕم...

دیسانەوە چاوەکانم بە هەواڵی شەهید کردەوە. دەڵێم دیسانەوە چونکی دەوڵەتی تورکی فاشیست بەردەوامی بە دووژمناکارانەی خۆی دەدات.

ئێمە ڕانایەین و گوێ نادەین بەم دووژمنایەتە، بەم هێرشانە و بەم دووژمنایەتیکردنە لە دژی کورد...

هاوڕێیانم نازم داشتان و جیهان بیلگین بوونە دەنگی ڕاگەیاندنی ئازاد. کاری ڕۆژنامەوانی خۆیان لە باکووری کوردستان بەڕێوەدەبرد، لەسەر خاکی دیرۆکی ڕۆژئاوا درێژەییان پێدا.

وێڕای هەموو ئەو فشارانەی دەوڵەتی تورک لە باکووری کوردستان، نازم و جیهان لە چەندین گۆڕەپانی کوردستان و تورکیادا کاری ڕۆژنامەوانییان کرد.

وێڕای ئاستەنگی، فشار و هەڕەشەکان، هەرگیز نەبوونە ڕێگر لە پێش چاوی کامێراکەی نازام و جیهان و قەڵەمەکەیان بشكێنێت.

نازم دەشتان گەنجێکی کورد بوو کە لە نێو جوانییە بێهاوتاکانی ئاگری-دا گەورە ببوو. لە ئاگری هەم گەورە دەبێت و هەمیش لەگەڵ گەورە بوونیدا خۆی پەرورەردە دەکات و بڕیاری کارکردنی ڕۆژنامەوانی دەدات.

لە بەرانبەر قڕکارییەکانی دەوڵەتی تورک کە لە دژی گەلەکی ئەنجامی دەدات بێدەنگ نابێت و دەبێتە ڕۆژنامەوان.

هەبوونی خۆی دەبەخشێتە گەلەکەی و هەوڵی نیشاندانی ناحەقی، ستەم و ئەشکەنجەدانەکانی دەوڵەتی تورک دەدات کە لەسەر گەلەکەی ئەنجامی دەدات.

لەگەڵ ئەوەی بە دڵخوازییەوە دەبێتە دەربڕی دەنگی ناحەقییەکان، دەبێتە ئامانجی دەوڵەتی فاشیستی تورک.

لە قۆناغی زیندانی کردنییدا بەهیچ شێوەیەک دووژمن ناتوانێت ئیرادەی بشكێنێت. بە پێچەوانەوە کاتێک لە زیندان بەردەبێت بەرخۆدانەکانی زیاتر دەکات و بەهێزتر دەبێت. دڵخوازییەکی زۆری هەبوو بۆ ئەوەی ببێتە دەنگی حەقیقەتی گەلەکەی. بۆیە لەو کەسانەبوو کە دەیزانی کاری ڕۆژنامەوانی کارێکی ویژدانیە.

ڕۆژئاوا مانادارییەکی گەورەی هەبوو بەلای نازمەوە؛ ڕۆژئاوا تێکۆشان و شکۆ بوو. لە قوڵایی دڵییەوە هەستی بە ئازاری گەلەکەی دەکرد. بۆیە دڵ و قەڵەمەکەی بەهێز بوو.

بۆئەوەی هەموو سات و کاتەکانی هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بگەیەنێت بە جیهان، هەوڵ و ڕەنجێکی زۆری دا.

نازم دەشتان کە دڵی هێندەی تێکۆشانی لە پێناو گەلەکەی مەزن بوو. ڕێهەڤاڵی دەلالم هەموو کاتێک یادت لام زیندووە....

جیهانی ڕێهەڤاڵم وەک ناوەکەی خۆت زەلال

لە کۆڵانە دێرینەکانی مدیات گەورە بوو. جیهان نوێنەرەوەی ژنی ڕەسەنی کوردی بوو. ژنانی مێردین ئەڤینداری خاک و وڵاتیانن. جیهان بە حەیرانییەکی جوانەوە لە نێو ژیانییدا گەورە بوو. مەدیات وەک مۆزایکی و فرەچەشنی گەلان ناودەهێندرێت. جیهانیش لە نێو ئەم مۆزایکەتەدا بە پاراستنی ناسنامەی کوردی خۆیەوە، دڵی ئاوێزانی دڵی گەلانی ئەرمەنی، سوریانی و عەرەب کرد و لە گۆڕەپانەکاندا دەنگی دایەوە.

جیهان بووە یەک لەو ژنانەی کە تێکۆشانێکی باشی ناسنامەی ژنی ئازادی دەکرد. لە کاری ڕۆژنامەگەریی خۆیدا لە باکوور گەشەیەکی باشی کرد. گوێی نەدا بە فشارەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست، بە کامێراکەی دەستییەوە ڕۆشتە گۆڕەپانەکان و بووە دەنگ و ڕەنگی ژنان.

لە دڵەوە بۆ ژنانی دەنووسی و دەبووە دەنگ و ڕەنگی ژنان....

جیهان بووە یەکێک لەو هاوڕێیانەمان کە بەشێوەی زۆر باش لە شۆڕشی ڕۆژئاوا تێگەیشت. بە بیرکردنەوە و هۆشمەندی خۆییەوە بووە یەکێک لەو ڕۆژنامەوانانی کە گەلی کورد و هەموو گەلانی دیکە دەیانویست لێی بڕوانن.

نازم و جیهان لە کاتی ئامادەکردنی هەواڵدا شەهید کران. هاوشێوەیی گوڵستان و هێرۆ. گوڵستان و هێرۆ لە نێوماندا نەمان، بەڵام لەدوای ئەوانەوە بە هەزاران گوڵستان و هێرۆ دروستبوون... ئەم تێکۆشانە هەموو کاتێک بە بەرخۆدانێکی گەورەوە بەردەوام دەبێت. نازمی دیکە لە دایک دەبێت، جیهانی دیکە دەڕژێنە گۆڕەپانەکان و دەبنە دەنگی گەل... هاوڕێیانی دڵ پۆڵاینمان کە هەموو کاتێک لەسەر ڕێچکەی پەیامنێری حەقیقەت هەنگاوتان نا، بۆ هەمیشە لە دڵماندا زیندوودەبن...