پەکەکە کە پێش ٤٦ ساڵ دامەزرا، لەمڕۆدا وەک قەڵایەکی نەبەزیوە

پەکەکە پارتی شەهیدانە و بۆ خاوەنداریکردنی لە یادەوەری شەهیدان بە هەزاران قارەمانانێیەوە لە سەنگەرەکانی شەڕدا لە بەرخۆداندایە. پەکەکە تاکە پارتە کە سەرکەوتنی نەبڕاوە بۆ مرۆڤایەتی بەدەستدەهێنێت، چونکە ئافرێنەرەکەی ڕێبەر ئاپۆ و گەلە.

ساڵی ١٩٧٧-٧٨ ڕێبەر ئاپۆ هەنگاوێکی ژیانی و ستراتیژی هەڵگرت تا کۆتایی لە ڕاستینەی کۆیالایەتی لەگەلی کورد و کورستاندا بهێنێت. لەم گەشتەیدا کە بە تەنها خۆی دەستیپێکرد، پێویست بوو هەرگیز ڕێگەی بە جیاکاری زمان، ئاین، نەژاد و وڵات نەدا و لە هەنگاوی خۆی بەرەو ماف و حەقیقت بەردەوام بێت. وێڕای هەموو ئازار و مردنێک گەشتی ژیانەوەیی ئافراند. شایەتی سات و کاتە سەخت و پڕخرۆشەکان بوو. هێندەی مەترسی گەشتەکەی، خاوەنی بوێری و ئیرادەیەکی گەورە بوو. ئەوانەی بکەوتبانەیە سەر ئەم ڕێگەیە هێندەی مەترسی، مردن، ئازار جۆشخرۆش و سەرکەوتنیان لە دەروندا چەسپاوە. هەموو کاتێک لە کوردستاندا عەگیدەکان هەبوون و  قارەمانەکان لە ژێر ئەم ئاڵا سەرهەڵدێرەی ڕێبەر ئاپۆدا لە بەرخۆداندا بوون. چونکە ڕێبەر ئاپۆ ئامانجی ئازادی خستەپێش گەلی کورد و جڤاتێکی لە کەسانی فیداکار ئافراند، کە لە پێناو ئەو ئامانجەدا بەبێ دوودڵێ گیانی خۆیان بەختکردبا.

مرۆڤ بەبێ بوونی ئایدۆلۆژیا ناتوانێت بگات بە ئامانجەکەی و گەر شتێکیش نەبێت بە ئامانجی ناتوانێت لە پێناوییدا گیانی بەخت کات. گەلی کوردستان گەلێک بوو کە ئەوەندە لە ئازادی دورخرابووە گۆڕدرابوو بە بیابانێکی مرۆڤایەتی. ڕێبەر ئاپۆ بووە دەرگایەکی گەورەی ئازادی کە سەرچاوەی ژیان بوو. وە قۆناغێکی دەستپێکرد کە لە هەموو بەشەکانی کوردستاندا بڵاوبێتەوە. ڕێبەر ئاپۆ وەک خۆرێک لەسەر کوردستان هەڵهات. لە کوردستاندا تۆفانێکی نوێ هەڵیکرد، ڕێبەر ئاپۆ بووە کەشتی ڕزگاریی گەلان لەو تۆفانەدا. ڕێبەر ئاپۆ چووە ناو دڵ و دەروونی ملیۆنان مرۆڤەوە و ڕێگەیەکی نوێی حەقیقەتی پێشکەشی گەلان کرد. ڕێبەر ئاپۆ لە دەستپێکدا لە رێگەی محەمەد کاراسونگور (ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە)دا پلانی ئەوەی دانا کە لە حیلوان بۆ ڕاگەیاندنی پەکەکە چالاکی بکات و لەڕێگەی ئەم چالاکییەوە بڵاوکراوەی ڕاگەیاندنی پەکەکە بڵاوکاتەوە. محمەد کاراسونگور لەگەڵ پۆلێک هەڤاڵانیدا لە بەرانبەر هۆزی بوچاک چالاکی کرد. بڵاوکراوەکانی پەکەکەی بڵاوکردەوە و لەم چوارچێوەیەدا ڕاگەیاندی پەکەکە ڕاگەیاندرا.

چالاکی سەرهەڵدان کە بەڕاگەیاندی پەکەکە دەستیپێکرد، ترسێکی گەورەی خستە ناو دڵی دووژمنەوە،  بۆ گەلیش بووە هۆکاری جۆش و مۆراڵێکی گەورە. پەکەکە وەک چیاییەک گەورەبوو، وەک دەریایەک لەگەڵ هەر شەپۆلێکدا بەرفراونتر دەبوو. بەبێ ئەوەی پشت بە هیچ هێزێکی نەتەوەیی ببەستێت، بە باوەڕ، هیوا و مۆراڵی گەلەوە وەرچەرخا بۆ تەڤگەرێکی گەورە. چونکە جەنگاوەرانی خاوەن ئیرادە و فەرماندەی گەورەی کەمال، خەیری، حەقی، مەزڵوم لە دامەزراندنی پەکەکەدا هەبوون. پەکەکە لە دوای شەهید بوونی حەقی کارەر وەک تەڤگەری ژیانەوە دامەزرا. شەهیدانی پەکەکە وەک بەهای هەرە گەورەی مرۆڤایەتی ئایندەیان ڕوناک کردەوە. ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی پەکەکە هەموو ڕۆژێک لە ژیانەوەدابێت. بەم شێوەیە تێکۆشانی چەندین ساڵە بەبێ ڕاوەستان گەورە بوو، نوێ بووەوە و گۆڕدرا بۆ تەڤگەرێکی مرۆڤایەتی. گەلی کورد بە پەکەکەوە سەرلەنوێ خۆیی ناسییەوە.

گەل و گەریلا پایەی بەهێزییان داکوتا

ئیدی گەل بووە خاوەنی هێزێکی لە بننەهاتوو کە خۆ بەخۆ چارەنوسی دیاری بکات. گەریلا بووە هێزێکی لەو شێوە کە تۆڵە و لێپرسینەوە لە هێزە ئیمپرالیستەکان بکاتەوە و ڕێگەی بۆ سەرهەڵدانی گەل کردەوە. گەل و گەریلا پایەیەکی بەهێزییان بونیادنا کە هەرگیز نەڕوخێت. دەوڵەتی تورکی فاشیست بۆئەوەی گەلی کورد لە ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە دابڕێت، چەندین ساڵ تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی کرد. پەکەکە لە لایەن گەلەوە بە باوەڕ و هیوایەکی گەورەوە قبوڵکرا. دەرکەوت کە ڕزگارییان بەدەستی پەکەکەوە دێتە ئاراوە. ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلی کورد بووە هیوای ژیانەوە. هەربۆیە هەرکاتێک هێرش کرابێتە سەر ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە، گەل بووە یەک دڵ و ڕژاوەتە گۆڕەپانەوە. لە هیچ سەردەمێکی مێژوویدا ڕێبەر و تەڤگەرێکی لەم شێوەیە دەرنەکوتووە. ئەو کاتەی کوردستان لە تاریکیدا بوو پەکەکە دەرکەوت. پەکەکە هەنگاوێکی پەرجووئاسا بوو لە چاوی گەلدا.

ڕێبەر ئاپۆ بە ئایدۆلۆژیا و فەلسەفەی ژیانی ئازادەوە پەکەکەی کردە قەڵایەکی پتەو. چەندین قارەمانی حەقیقەتی ئازادی لەگەڵ یەکدا ژیان و پێکەوە تێکۆشان. چەندین مرۆڤ گیانی خۆیان بۆ پاشەڕۆژییان بەختکرد و بەشێوەیەکی بێهاوتا شەڕییان کرد. بوونە مرۆڤی دۆزی گەورە و لەو پێناوەدا شەهید بوون. شایەتی ئەوەبوون کە جەختکردنەوە لەسەر ژیانی ڕاست و بەرخۆدانی گەورە چۆن سەرکەوتن لەگەڵ خۆییدا دێنێت. بە ئیرادەیەکی گەورەی شەڕ و سیاسەتێک بەڕێوەبرا کە هێزەکانی دووژمن هەموو کاتێک لە پێش ڕێبەر ئاپۆ و جەنگاوەرانی پەکەکە بشكێنن. جەنگاوەرانی پەکەکە بە تاکتیکی گەریلایەتی سەردەمیی نوێ و ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە هەموو جۆرە شەڕە تەکنەلۆژیایەکانی بەتاڵکردەوە و سوپای دووژمنیان تێکشاند.

بەرخۆدانی ئیمراڵی کە لە ئێستاد لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا بەڕێوەدچێت، لە دەشت و چیاکانی کوردستاندا بڵاوبووەتەوە. گەریلاکانی ئازادی لە هەموو گۆڕەپانەکانی کوردستاندا بە ئیرادەیەکی گەورەوە شەڕ دەکەن. دەوڵەتی تورک بەبێ ئەوەی وانەیەک لە شکستەکانی لە بەرانبەر تەڤگەری ئازادی وەرگرێت، درێژە بە شەڕی قڕکردن دەدات. بنەماڵەنی بارزانی و پەدەکەی نۆکەریشی خستووەتە بەرەی خۆیەوە بە دڕندایەتییەوە هێرشی گەریلا دەکات. هێرشەکانی دووژمن بە هەموو چەکێکی قەدەغەکرا و گازی کیمیاوییەوە بە تاکتیکی ڕێبازی گەریلانی سەردەمی نوێ، بە بەرخۆدانی تونێلەکانی شەرەوە بەتاڵ دەکرێنەوە. گەریلا لەگەڵ هەر سەرکەوتنێکییدا، دووژمن دەخاتە دۆخی پەشیمانیەوە لەوەی هاتووەتە کوردستانەوە.

هێزی پەکەکە ڕێبەر ئاپۆ و گەلە

گەریلا بە ئیرادەی بێهاتاوە دووژمنی لە گۆڕەپانەکانی خۆی دوورخستووەتەوە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە چیتر هێرشەکانی دووژمنیان پێ قبوڵناکرێت، بە بڕیارن کە ئەم شەڕە بەسەرکەوتن بگەیەنن.

٤٦ساڵ بەسەر دامەزراندنی پەکەکەدا تێپەڕدەبێت و گەریلایش شەڕی ئازادی بەڕێوەدەبات. تەڤگەری پەکەکە لەم شەڕەدا هەبوونی خۆی پاراستووە. قوربانی زۆر گەورەی دا،  بەهەزاران شەڕڤانی شەهید بوون. شەڕکردن و شەهیدبوون لە پێناو کوردستاندا بۆ هەموو گەریلایەک سەرچاوەیی شکۆ و سەربەرزییە. مێژووی قارەمانان و داستەناکیان هەموو کاتێک زیندوو دەبێت و هێزی پەکەکەیە. چونکە بە گوتەی ڕێبەر ئاپۆ؛ پەکەکە پارتی شەهیدانە و ئەوەی خاوەنداری لە یادکردنەوەی شەهیدان دەکات بەرخۆدانی هەزاران قارەمانە لە سەنگەرەکاندا. پەکەکە تاکە پارتێکە کە سەرکەوتنێکی نەبڕاوە بۆ مرۆڤایەتی بەدەستدەهێنێت، چونکە ئافرێنەر و سەرچاوەکەی هێزی ڕێبەر ئاپۆ و گەلە.